
بروسکه خێراکان، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه!
• شۆڕشی یاسه‌مین ژیانی به‌خشی به شۆرشی (اللوتس) ، کاتێک یاسه‌مین له تونس‌دا کرایه‌وه شنه‌ی رۆحی به‌خشی به ڕهگوڕیشاڵی اللوتس ی میسری تا ئه‌ویش گوڵ بگرێت و دنیای ده‌وروپشتمان پڕبکات له خۆشی… خۆشه‌ویستی و هیوامان بۆ گه‌لی تونسی مه‌زن.
• سڵاو له سوپای نیشتیمانی میسر، سڵاوێک شایسته بێت به‌و توانا و پێگه‌یه‌یی که له مێژوودا تۆماریکردوه.
• نزیکه‌ی دووساڵێک ده‌بێت وانه‌م ده‌وته‌وه له هۆڵی یه‌گرتووی نیشتیمانی قاهیره، له کاتی وتووێژماندا هه‌ندێک ووتیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تاریکییانه‌ی که ئابڵوقه‌یان داوین میسر ڕۆحێکی هه‌یه نامرێت، وه‌ڵامم دایه‌وه به‌وه‌ی ئه‌مه ڕه‌نگێکه له خۆشه‌ویستی سۆفیگه‌رێتی و خه‌یاڵاویی ، دوای ئه‌وه‌ی که موباره‌ک سه‌رکه‌وت له ژێرپێخستنی هاوڵاتیی میسری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وه‌هابیه سعودیه‌کان و شه‌قامی گۆڕیی بۆ پارچه‌یه‌ک له به‌دخوویی. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش شۆڕشی توڕه‌یی(الغچب) که ناونرا به شۆڕشی (اللوتس)، نووسیم و بڵاومکرده‌وه که ڕه‌شبینی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لی میسر وایلێکردم که هیوای گه‌شبینان ڕه‌تبکه‌مه‌وه، پێویسته ئه‌تاتورکێکی میسری ده‌ربکه‌وێت، شه‌وی 25 یه‌نایر له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له دۆستانمدا هه‌مان گفوگۆ کرا له نێوانماندا، هیوام خواست که ئه‌وه‌ی له تونس‌دا ڕوویدا له میسردا ڕوونه‌دات!، به جیاوازیی ڕۆشنبیری و مه‌عریفی، وه‌هابیه‌کان شه‌قامه‌کانی میسریان کۆنترۆڵکردوه له سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه ده‌وری پیسی هه‌میشه‌یی ئخوان موسلیمن بوه‌ستێت، پێشبینی هیوای لاوان له جیهاندا وایه که هه‌موو پێنج بۆ ده ساڵیک ئه‌و هیوایه دێته دی.
• داوای لێبوردن ده‌که‌م، ئێستا پێویسته داوای لێبوردن بکه‌م له میسر و لاوانی میسر و ئای له کامه‌رانیم که چاوه‌ڕوانیه ڕهشبینییهکانم له جێگه‌ی خۆیدا نبوون و شۆڕشێک هه‌ڵگیرسا که به‌ڕاستی ده‌ریخست که ڕۆحی میسریه‌کان وه‌ک ده‌نکه (تۆوێک) وایه که خۆی ده‌فه‌وتێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌له‌نوێ جوانتر و گه‌شتر سهوزبێتهوه، ئه‌وه حاڵه‌تێکی سۆفیگه‌رێتی نیه، به‌ڵکو ڕاستیهکیی مێژووییه، مێژووی گه‌ردون تۆماری ده‌کات و پۆشاکه نایهبهکهی بوکی میسر ده‌ڕازێنێته‌وه، ئه‌وه به‌سه که جاران هه‌ستم به شه‌رم ده‌کرد و ئه‌مڕۆ شانازی ده‌که‌م به‌وه‌ی که میسریم، بمبوورن که ده‌مه‌وڕوو به چۆکدادێم و خاکی ژێر پێی لاوه میسریه‌کان، ئه‌و خاکه پاکژه‌ی به خوێنی پاک و به فێڕۆنهچووی لاوه شه‌هیده‌کانمان ماچ ده‌که‌م، شکۆداربیت ئه‌ی میسری مه‌زن.
• ده‌بێت ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م له‌سه‌ر ده‌وری پیسی ئخوان، به بێ سه‌یرکردنی مێژووه ڕه‌شه‌که‌یان، ئه‌وان دانهڕژانه سه‌ر شه‌قام تا به ته‌واه‌تی دڵنیا نه‌بوون له مه‌سله‌که، دواجاریش ڕۆیشتن دانوستاند بکه‌ن له‌گه‌ڵ ڕژێمی لێکه‌وتوو، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت به ده‌ستبهێنن له ڕژێمێکی شه‌رعیه‌ت نه‌ماو، ئه‌وان ناوه‌ڕاستی داره‌که‌یان گرتبوو تا ئه‌گه‌ر لاوان سه‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵیان بن و ئه‌گه‌ریش ڕژێم سه‌رکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بن، له پاشان ئه‌وه‌ی که ڕژێم داوایلێکردن کردیان و یه‌کێک له کادره گه‌وره‌کانیان ڕایگه‌یاند( ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م جار ده‌یکه‌ین) پاشتر ڕاستیکرده‌وه ووتی( یه‌که‌م شت که شۆڕش ده‌یکات هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی کامدێڤد و سه‌روه‌ری ته‌واویش ده‌گێڕینه‌وه بۆ سینا) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان بکه‌ن به دژی شۆڕش، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌موو میسریه‌کان ڕێک بوون له‌سه‌ر ئه‌و داوایه به‌ڵام ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه نه‌بوو، ئه‌وه پاش ساڵانێک ده‌بێت له کاناڵه‌کانی دیبلۆماسیه‌وه که پارێزگاری بکات له میسر و گه‌ل و سه‌روه‌ریه‌که‌ی.
• تۆ چی ده‌که‌یت ئه‌ی عێراق؟ ئایه ئه‌و گه‌له مه‌زنه ده‌ستده‌کات به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو جۆره پیاوانی دینی بۆ کون و قوژبنه‌کانیان و پێکهێنانی عێراقێکی شارستانی؟ تۆ بڵێی بلێسه‌ی شۆڕش بگاته هه‌موو وڵاتانی تری عاره‌بی؟ ئومێده‌وارم ئه‌م ڕێبازه بگیرێته‌به‌ر.
• پێشنیار ده‌که‌م ڕابونی لاوانی تونس و میسر (عه‌قید)ی براشمان ڕاماڵێت(دیاره مه‌به‌ست له قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیایه وهرگڕێر).. به‌ڵام هه‌ندێک ناڕازین و ده‌ڵێن: (ئه‌ی کێ جێگه‌ی پێکه‌نین و گاڵته‌مان بێت؟) ( ده‌ڵێن میسریه‌کان هێنده نوکته بازن له‌کاتی ته‌نگانه و ناخۆشیشدا واز له نوکته ناهێنن.. وه‌رگێڕ).
• سوزان مومباره‌ک هه‌ژاره، جگه له ملیارێک دۆلار هیچی تری نیه، به‌ڵام موباره‌کی مێردی و منداڵه‌کانی 70 ملیاریان هه‌یه، ئه‌م جیاوازیه ڕه‌گه‌زیه ته‌نانه‌ت له دابه‌شکردنی گه‌نده‌ڵیشدا هه‌یه. ( دکتۆر نه‌وال سه‌عداویش له یه‌کێک له نووسینه‌کانیدا، ووتی: زۆرێک له نووسه‌ره پیاوه‌کان هه‌ر باسی له‌یلا ترابلسی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌میشه تۆمه‌ت زیاتر بده‌نه پاڵ ژنان، نازانن که گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆری یه‌که‌م بن عه‌لی ه … وه‌رگێر).
• زایه‌ڵه‌ی پاڵه‌وانێتی موباره‌ک له 1973دا که فه‌رمانبه‌رێک بووه له دامه‌زراوه‌یه‌کی میسردا ئه‌م کاره‌ی به‌رامبه‌ر به وه‌رگرتنی موچه‌یه‌کی زۆر به‌جێگه‌یاندوه له‌سه‌ر حسابی میسریه‌کان، ئه‌مه هیچ گه‌وره‌یی و به‌خشیش و کارێکی ناوازه نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌بووه که ئه‌و زایهڵهیهیی بۆ لێده‌ده‌ن، ده‌بوایه گه‌لی میسری نهگهیانایهته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که بیانکات به کۆیله‌ی خۆی، به جۆرێک که بکوژێت و بدزێت و قه‌ده‌غه‌بکات و ڕێگه‌بدات و ببه‌خشێت و زیندانی بکات بێ لێپرسینه‌وه، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که هیچ هیوایه‌کمان نه‌ما و هه‌موو ڕووناکیه‌کی لێشاردینهوه، ته‌نانه‌ت له خه‌ویشدا خۆشیمان نه‌ده‌بینی، پاڵه‌وانه ڕاسته‌قینه‌کانی 1973 ئه‌وانه بوون که ژیانیان به هه‌ژاری و برسێتی برده سه‌ر و به خوێنه پاکه‌که‌یان نرخی سه‌رکه‌وتنیان دا، گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیش ئه‌وانه بوون گیانیان به‌خشی و ئه‌وانه‌ی که تووشی که‌م ئه‌ندامی و بریدناریهک بوون که بوو به نیشانه‌ی شه‌ره‌فێکی ڕاسته‌قینه‌ی پاڵه‌وانێتی.
• له ئاهه‌نگه‌کانی یاده‌وه‌ری ئۆکتۆبه‌ری ڕابووردودا هه‌ندێک له که‌ناڵه نافه‌رمیه‌کان ده‌رگایان کرده‌وه بۆ هه‌ندێک له‌وانه‌ی که ماون تا باسی چیرۆکه‌کانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌کانی 1973 بکه‌ن، که به‌ڕاستی چیرۆکی سه‌رسوڕهێنه‌ریان ده‌گێڕایه‌وه که له‌سه‌رو توانای به‌شه‌ره‌وه بوو، هه‌ندێک له‌وانه پاڵه‌وانانی ڕێکخراوی سینا بوون ئه‌وانه که دزه‌یان کردبوو بۆ پشتی دوژمن تا بتوانن هه‌موو زانیاریه‌کی سه‌ربازی کۆبکه‌نه‌وه له‌سه‌ر دوژمن، یه‌کێک له‌وانه به ته‌له‌فوون په‌یوه‌ندی کرد بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی سه‌رۆک مومباره‌ک بکات که به‌خشیشه‌که‌ی له 14 جونیهوه کردووه به 50 جونیه، به‌م جۆره حوسنی موباره‌ک پاڵهوانیهتێکهی دزی بوو بۆ خۆی.
• جوانترین شتێک بۆ من پێش مردنم گه‌یشتنم به‌و ئاواته بوو که به‌خه‌ویش نه‌مده‌بینی، ئای له خۆشی و شادمانیم، ژیام و بینیم میسر ئه‌وه‌ی مه‌حاڵ بوو به هه‌موو پێشبینه‌کان و پێدراوه واقعیه‌کان و هه‌موو حساباتێک به‌ده‌ستیهێنا.
• جوانترین شتیش بۆ هاوڵاتیه ساده‌کان ئه‌وه‌یه که چیتر ناترسن، ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس بتوانێت لێیبدات، به‌گژیا ده‌چێته‌وه و لێی قبوڵ ناکات، چوونکه ده‌زانێت که ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی گه‌له و حکومه‌ت حکومه‌تی گه‌له و هی ده‌ستگای پۆلیس نیه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌بێت له خزمه‌تدا بێت نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
• هه‌موو ئه‌و رۆژنامه نووس و سه‌رۆک نووسه‌ران و ڕاگه‌یاندن و هونه‌رمه‌نده نه‌زانه‌کانی نیشتیمان و به‌گشتی ئه‌وانه‌ی که‌ڵکیان له گه‌نده‌ڵی وه‌رگرتبوو… بڕۆن ده‌رچن له شوێنه‌کانتان بۆ نزیکترین شوێنی خۆڵ و خاشاک ڕشتن، ئێوه دژی شۆرش وه‌ستانه‌وه و گرهوهکهتان دۆراند.
• پێکهێنانی دادگایه‌ک بۆشۆڕش پێویسته، وازناهێنین له سزادانی خوێن‌ڕێژ و دز و خیانه‌تکاران، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی گه‌ل بگێڕینه‌وه و ئابوریی و بزووتنوه‌ی په‌ره‌پێدانی وڵاتی پێبکه‌ین.
• یه‌که‌م هه‌نگاو سه‌رکه‌وتین و هه‌زاران میل ماوه بۆ چاکسازی درێژخایه‌ن بۆ هه‌موو دامه‌زراه‌کانی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، قۆناغێکه که هه‌ڵگری ترسێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵام میسریه‌کان سه‌لماندیان له شۆڕشه‌که‌یاندا که هه‌میشه و به‌رده‌وام باشترین چاودێرن به‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی تروه، گۆڕه‌پانی ته‌حریر هه‌میشه له‌به‌رده‌ستایه.
• هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیژنه‌ی حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و کۆمه‌ڵه دینیه پێکهاتووه‌کان ههنگاوێکی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی دهرگابکرێتهوه له‌به‌رده‌م گه‌لدا بۆ پێکهێنانی حیزبه‌کانی خۆیان، حیزبیش ته‌نیا به ڕاگه‌یاندنێک پێکدێت له‌گه‌ڵ مه‌رجێکی بنچینه‌یی و پێشینه‌یی ئه‌ویش تهبهنینهکردنی هیچ ئایدۆلۆژییه‌که به تایبه‌تی دینیه‌کان.
• جارێکی تر ڕازی نابین به کۆمارێکی سه‌رۆکایه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی که شۆڕشی 1919 سه‌لماندی باشترین سیسته‌م بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و نه‌هێشتنی سته‌مکردنی یه‌کێکیان له‌وانیتر کۆماریی په‌رله‌مانییه، حیزبی سه‌رکه‌وتوو بۆی هه‌یه وه‌زاره‌ته‌کان پێکبهێنێت.
• ئخوان بۆ هه‌تاهه‌تایه ئابڕوی چوو ، هه‌رچ ناڕه‌زایه‌تیه‌کیان هه‌بێت بۆ یاسا شارستانیه‌کان هه‌موو هاوڵاتیان به یه‌ک ده‌نگ ڕاده‌وستن به‌رامبه‌ریان، به ئارامی تێناپه‌ڕێت مه‌رامه‌کانیان، گه‌لی میسر ڕێگه‌یان پێنادات، ماده‌ی دووهه‌م له ده‌ستوردا ده‌ڵێت هه‌موو میسریه‌کان و پێکهاته ڕه‌گه‌زیی و دینیی و ئاینزاییه جیاوازه‌کانی وه‌ک یه‌ک وان له به‌رده‌م یاسای ئه‌رک و ماف دا. ئه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌ی أرپوژکس( ئه‌مه گشتگیر ناکه‌م چوونکه نیشتیمان په‌روه‌ره شهرهفمهندهکانیان هاوبه‌شیانکرد له‌گه‌ڵ براکانیاندا له شۆڕشه‌که‌یاندا)، ئه‌وان له دواجاردا بران له نیشتیمان‌دا، ئه‌وان خۆیان ده‌گه‌یانده که‌نیسه‌کانیان کاتێک ده‌یانزانی خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی خه‌ریته‌ی هاوڵاتیی بوونه‌وه. ئه‌وان کوڕی نیشتیمانن پێش ئه‌وه‌ی کوڕی هه‌ر پیاوێکی دینی بن و یاسای شارستانی له‌سه‌رو هه‌موو دین و پیاوێکی دینیهوهیه، له‌سه‌ر أرپژکۆسهکانه ئه‌وه‌ی که خراپیانکردوه چاکسازیی تیا بکه‌ن به خێرایی و ده‌رچن له هه‌موو شوێنه گشتیه‌کان و هه‌موو دروشمه دینیه‌کان داگرن له سه‌رشه‌قامه‌کان و شوێنه گشتییه هاوبه‌شه‌کانی هاوڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحی هاوڵاتی بوونی خۆیان بسه‌لمێنن و هیچی تر نه‌که‌ن، گه‌لی میسر قبوڵی ناکات هیچ که‌سێک نه‌قیزه‌ی فاشیه‌کان به‌کاربهێنێته‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه ڕۆشت و گۆڕبه‌گۆر بوو و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ میژوو و نه‌وه‌ی کۆنخواز، وازمانلێبێنن.
• ئیسلام نه پیاوی دینی و نه قورئان و نه وته‌ی پیرۆز و نه هیچ قسه‌یه‌ک له ئه‌زهه‌ره‌وه و له خانه‌ی فتوادانهوه تیا نیه و نه‌ما، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته شه‌رمه‌زاریی و کاره‌ساتباره‌ی که شێخه‌که‌یان هه‌یبوو به‌رامبه‌ر به شۆڕش، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌زهه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌کی دینی و هیچی تر و له‌وه زیاتر نا، هه‌روه‌ها ده‌بێت خانه‌ی فتواده‌رانی میسری کوێربێته‌وه که هه‌میشه ڕێگر بووه له پێکهێنانی یاسای دروست و ڕاسته‌کاندا، هه‌میشه به شه‌رعیه‌تی دین شه‌رعیه‌تی شارستانی قبوڵنه‌کردووه. بێده‌نگ بوون له‌گه‌ڵ که‌نیسه‌دا له‌به‌رامبه‌ر به کاره گشتیه‌کان به تایبه‌تی سیاسیه‌کانیان هیچ پرۆژه‌یه‌ک شکۆدار نیهنیه جگه له گه‌ل نه‌بێت، ده‌بێت ئه‌وان هه‌رچی هه‌بوو جێبه‌جێی بکه‌ن، چوونکه ده‌وڵه‌تی شارستانی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی دینی تیا نیه.
• داڵی سه‌لاحه‌دین، زۆربه‌ی پێشنیاره‌کان مانگ و سه‌لیبه بۆ جێگی ئه‌و داڵه، من ڕاموایه ئه‌م پێشنیاره به‌رجه‌سته‌کردنی تایهفهگهرێتیه، نه‌ک لابردنی، ئه‌مه تێپه‌راندنی ئامانجه‌کانی شۆڕشی لۆتس ه، بۆیه پێشنیار ده‌که‌م که ناوی میسر له جیاتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی میسر بێت، ئاڵاکه‌ی ته‌ختێکی سپی هه‌بێت وه‌ک سپیواشێکی شینی لوتسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو جیهاندا ئههارم نیه جگه له‌میسر، بۆیه وێنه‌ی ئه‌هرام له ناوه‌ڕاستی ئه‌م ئاڵایه‌دا هه‌بێت له‌گه‌ڵ لاسکێکی سه‌وزی زه‌یتونی به ڕه‌نگی خوێنین داپۆشراو.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=245658