
كه‌ی( ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) پێكده‌هێنرێت ؟
نه‌وزاد سالح
له‌مێژووی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تائه‌مرۆ یه‌كه‌مین جاره زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوری كوردستان له ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌ی به‌عسی شۆفێنی و عێراقی پێشوی سه دامی دابماڵرێت ورزگار بكرێت، پێشتر به‌هۆی توانا‌و هێزی سه‌ربازی وپۆلسی و هێزه داپڵۆسێنهرهكانیهوه توانیبوی كورد‌و كه مهنهتهوهكانی تر سه‌ركوت بكات، ئه‌مرۆش گه‌لی كوردله باشوری كوردستان جۆرێك سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه كه به‌شه‌ری ئاشتیانه‌ی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستی هێناوه، وه‌له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی مهركهزیشدا به‌پێی پارسه‌نگ (باڵانس)ی هێزی راكرتووه،گه لی كورد سته‌مێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌شتا ساڵه‌ی به‌خۆوه بینیوه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر فشاری ده‌ره‌كی و هۆكاری سیاسی هێزه عێراقیه‌كانی تره‌وه كورد ناچار بكرێت له چوار چێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه نابێت ئه‌مه ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه‌ئیتر ئه‌و ده‌رگایه دابخرێت و كورد نه‌توانێت له ده‌ر ئه‌نجامی راپرسیه‌كی گشتیدا مافی چاره‌ی خۆنوسینی خۆی رابگه‌یه‌نێت،یان بۆی نه بێت باسی جیابوونهوهبكات وه‌ك هه‌رێمێكی سه ربهخۆ.
چه‌مكی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه
دوای شۆرشه‌كانی ئه‌وروپا و له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی (1800) به‌دواوه چه‌مكی نه‌ته‌وه به‌مانا سیاسیه‌كه‌ی(گه‌ل) و (ده‌وڵه‌ت) دێت،یان (ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی) دێت ،قه‌یرانی سیاسی له عیراقدا به‌رده‌وام قه‌یرانی ئاسایشی به‌دوای خۆیدا هێناوه ،هه‌رێمی كوردستانیش په‌یوه‌ندیداره به‌م ره‌هه‌نده‌و لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌كردنی ئه‌م جۆره بابه‌تانه ده‌مان گهیهنێتهئهو راستیه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌دامه‌زراندنی (ئه‌نجومه‌نێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) ههیهكهبهدهر له‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێ به‌جێ كردن و ده‌سه‌ڵاتی داد وه‌ری بێت، بێ گومان رێكخستن و به‌دامه‌زراوه‌كردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش ده‌بێت به‌یاسا بێت وه له گه‌ڵ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا یه كبگرێتهوه ، وه‌ك چۆن له (په‌یره‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی سێ یه‌مین كۆنگره‌ی(ی.ن.ك)دا لا(31)دا هاتووه، (چاره‌سه‌ر نه‌كردنی دیموكراسیانه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردستان له عێراقدا ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌ڵه‌تی عێراقه‌وه له (1921) دا كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی …هتد) هه‌ربۆیه له پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانیشدا له‌به‌شی چواره‌م ئه‌ركه‌كان مادده‌ی (72) دا هاتووه (به‌رگری كردن له‌نیشتمان و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی و پاراستنی ده‌زگا ده‌ستوریه‌كانی و….هتد) ،كه‌واته به‌ده‌ستوری كردنی ده‌زگایه‌كی وه‌ك ئه‌م ئه نجومهنه یه‌كێكی تره له ئه‌ركه هه‌نوكه‌ییه‌كان و پێویستیه‌كی تری خه‌باتی یاسایی و ده‌ستوری ئه‌مرۆیه ، ده‌توانین پشت به‌مادده‌ی (18) ی پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستین كه ده‌ڵێت (گه‌لی كوردستان ـ عێراق مافی دیاری كردن و بڕیاردانی چاره‌نوسی خۆی هه‌یه به‌پێی ئه‌م مافه‌ش ئازاده له دیاری كردنی پێگه‌ی رامیاری و به‌دیهێنانی گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری خۆیدا)، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی گۆی زه‌وی بوونه‌ته(نه‌ته‌وه)ی فه‌رمی گه‌له ڕزگاری خوازه‌كانی تریش به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بووندا خۆ ببیننه‌وه، نوسه‌رو مێژوو نوسی ناوداری به‌ریتانی (ئێریك هابزبام) ده‌ڵێت : (ساڵه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌میش به‌ره‌و پێش چوونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی دیارده‌ی(نه‌ته‌وه‌یی بوون) به‌رچاو ده‌كه‌وێت)، دیدگا جیاوازه‌كان له‌ڕوانگه‌ی باوه‌ڕ بوون به‌لا یهنهكانی نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لێك راستیمان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ده‌كرێت وه‌ك پرسێكی سه‌ره‌كی وه به پیوهرێكی عه‌قڵانی سه‌رده‌م له‌كایه سیاسیه‌كاندا جێ بكه‌ینه‌وه، لێره‌دا پرسه‌كه‌مان له‌سه‌ر (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) یه كه ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌تی ئه م ئه نجومهنه كه مترنیه لهدهسه لاتی په‌رله‌مان به ڵام شیوازی بریاردان ومیكانیزمی كاركردنیان جیاوازه،له هه رهئه ركه گرنگه كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاركردنه له‌سه‌ر ئاسایشی سنوروپاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی ناوخۆی وڵات ، ده‌كرێت هه‌ر له‌رێگای پرسی نه‌ته‌وه‌یی وه بڕوانینه ئاسۆی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت ،ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌ته‌وه‌ی یه‌هود بكه‌ین كه چۆن توانیان ده‌وڵه‌تی خۆیان دابمه‌زرێنن به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه كهدهوڵهتی (ماد)مان هه‌بووه به‌ڵام دابه‌شكراوه و ئێستا كوردستانی گه‌وره چه‌ندین به‌شه، به‌ڵام ئه‌وان له‌هه‌موو شوێنه‌كانی جیهانه‌وه هانی خه‌ڵكه‌كانیان ده‌ده‌ن وهكار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مقه‌وماتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌هێز تربكه‌ن چونكه یه‌كێك له‌پێكهێنه‌ره بنچینه‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌ت رێژه‌ی دانیشتوانه ،نوسه‌ری ئینگلیزی(ئێرنت گیلنه‌ر) ده‌ڵێت : (نه‌ته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كه له‌نێوان یه‌كه‌ی سیاسی و یه‌كه‌ی فه‌رهه‌نگی دیاری كراودا). كه‌واته لێره‌وه ده‌توانین بڵێین به‌دامه‌زراوه‌كردنی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) كه له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێك بێت وده‌كرێت كه‌سایه‌تی بێ لایه‌ن ودلسۆزیشی تیابێت كه بۆ ئێمه‌ی كورد هۆكارێكی تری شه‌رعیه‌تدانه بهههرێمهكهمان وهپاڵپشتێكی تری ده‌ستوری په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌بێت وه‌دیسان ده‌بێته میمبه‌رو ویستگه‌یه‌كی تری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه‌ماف وئازادیه گشتیه كان وه‌ك به های مرۆڤایه تی وكۆمهڵایه تی به شێكی دانه‌براون له بوونی مرۆڤ وكۆمه‌ڵ بپارێزێت، كورد له‌ئێستادا توانیویه‌تی به‌هێزترین و گرنگترین سه‌رچاوه‌و تایبه‌ت مهندترین ره‌هه‌ند كهنیشتمانه بپارێزێت و هه‌ر به‌كوردستان ناو ببات به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌پێوه‌ری ئێستای جیهان به‌نیشتمان بگات كه‌ئه‌ویش باشترین خاوه‌ندارێتی نیشتمان ئه‌وه‌یه كهسنورێكی فه‌رمی و نێو ده‌وڵه‌تی یه كه ئه‌میش ته‌نها به‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ده‌كرێت به‌ڵام هه‌نگاوی وه‌ك مادده‌ی (140) و خه‌باتكردن و جه‌خت كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ر لهویستگهكانی تری خه‌باتی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و ده‌ستوریه، جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌م ئهنجومهنهجورئه تو ئیراده یه كی پۆڵاینی ده‌وێت وتا وه‌ك هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی دنیا بتوانین له‌م ناوهندهوهنهخشه رێگای ئه‌وه‌ی كههیگڵ پێ ی ده‌ڵێت (رۆحی ره‌های نه‌ته‌وه) روناك بكه‌ینه‌وه و خۆئاگایی و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بهێنینه خواست و پاراستن،ماوه‌ته‌وه بڵێین به بێ بوونی ئاسایشی نه‌ته‌وه ئاسایشی نیشتمانیش پارێزراونابێت.
—————————————————-
سه‌رچاوه‌كان
1. نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وایه‌تی / ئه‌كره‌م محمد
2. عیراق دیموكراتیزه كردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه/ ره‌فیق سابیر
3. پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان
4. پرۆگرام و په‌یره‌وی ناوخۆی (ی.ن.ك)
5. ناسیۆ نالیزم ـ ئه‌كره‌می میهرداد
6. له‌پێناو كوردستانێكی نوێ دا / رزگار محمد قادر
7. قه‌یرانی ئاسایش و ستراتیژی بنیاد نانه‌وه‌ی ـ فرزه‌ند شێركۆ
nawzadsalih@gmail.com