گەمەی سه‌روا و گەردەلوولی راپەڕین. …. فه‌رهاد که‌ریم
لەگەڵ هاورێکەم به ده‌م کارکردنه‌وه گەمەی سه‌روامان دەکرد.. من پرسیم و گوتم:
– ناوی چەند ئاژەڵێک بڵێ پاشگرەکەی (کی) بی؟
ئەویش زۆر بە خێرایی لە وەڵامدا گوتی:
– (دۆنکی، مۆنکی، پۆنکی …)*
پۆنکی بۆ من نوێ بوو، من شارەزای هاورێکەم ببووم دەزانم شتی سەیروسەمەرە دەورژێنێ چونکە ساڵانێکی زۆر لە دونیای خەیاڵاویی ژیابوو بە هۆی تلیاک و مەریوانە کێشان، ئێستا پاک بۆتەوە بەڵام زیانەکەی هێشتا لەسەر هەڵسوکەوت و رەفتاری ماوە، منیش پرسیم:
– پۆنکی چیە هاورێ؟
ئەویش لە وەڵامدا گوتی:
– (دۆنکی و پیگ)** تێکەڵاویانکەی لە سێکسدا، نیوە کەر و نیوە بەراز دەردەچێ..
ئەویش پرسی:
– ئەی باشە گەر کۆماریی و دیموکرات تێکەلاوکەی چی دەردەچێ؟
منیش بە ئاوازی ئەو وەڵامم دایەوە:
– بە نیوە کوردی و نیوە ئینگلیزییه‌کەی (دیکمار).. کێری مار دەردەچێ، بەو واتایە هەم پێوەت ده‌دا و هەم دەتگێ.. بە واتایه‌کیتر هەتا نەتتۆپێنێ وازت لێناهێنی.
تێرتێر پێکەنی و گوتی:
– (ی‌و ئار بوولشێتنگ می)***.
ئەو رستەیە واتای زۆر دەدا بە پێی گفتوگۆیەکان واتاکەی دەگۆڕێ.. لێرە به واتای (گاڵته‌ت بە عەقلم دێ) دێ، لە گفتۆگۆیتر واتای (قەوچە قەوچ) ده‌گه‌یه‌نێ، (زۆر رێستنی بێ واتا)ش، و (ماستاوسارکرنەوە)ش، (کوسکێشی و خۆ بردنە پێشەوە)ش ده‌گه‌یه‌نێ و …هتد، بەڵام بە وەرگێڕانی وشەیی به تەپالە و ریخی گا دێ.. ئەوەش لە چیرۆکی گا و باڵندە خۆهەلکێشەکە و بە فیز و لووتبەرزەکە هاتووە، زۆر بەرزبۆتەوە و کەوتۆتە خوارێ و دەنووکی لە تەپالە چەقیوە، چیرۆکەکە درێژە بەڵام بۆ کورتکردنەوەی پەندێکی کوردی هەیە دەقاودەق وا دێ (مریشک چاو لە قاز بکا قوونی دەدڕێ). ئەو گەمە بە عەقل هاتنەوەیەش، روودواوێکی زۆر سەیر و راستەقینەی بە بیر هێنامەوە؛ رۆژیکیان باوکم لە کار بەرەو ماڵ دێتەوە، سەربازێکیش بە شادیی و دڵخۆشییه‌کی زۆرەوە بە باوکم دەڵێ:
– (مه‌لا موت).
مەبەستی سەرۆک بارزانی باوک، ئێستا پێی دەگوترێ سەرۆکی (سۆرەی قوندەر) و دارجغارە و تووری قوڕاویی و نەخوێندەوار و دەیان ناوی ناشرینتری نوێی سەرۆکن، ئەوی پێی ناخۆشە با سیر بخوا و (فیعل)ە خراپەکەش زورنا لێدا، وەک زورناژەنەکانی ئێستا.. باوکیشم لە وەڵامدا دەلێ:
– (بعێری)، واتا (بە کیرم).
هەرچەندە وەڵامدانەوەکە کورت و بازاڕییانەشە، بەڵام دونیایەک هەڵوەسته و خوێندنەوەش دەدا.. من دکتۆرام لەسەر پرانسیپی باوکم هێناوەتەوە، رێزدار رێزی لێبگرە، سووک و چرووکیش وەکو مێش و مەگەز رەفتاریان لەگەڵ بکە.
گەردەلولی راپەڕین بەرێوەیە.. بابە گەر بۆ چاکسازییه ئەوا لە ئێستاوە بێڕێزیی نەبێ من دەڵێم هەی بە کێرمەوە.. چونکە لە فەرهەنگیان و مێژوویان چاکسازییان نەبووە و نابێ، چاکسازیی بە واتای کۆتاییهێنان لای ئەوان، چۆن ئه‌ستەمە مردوو زیندووبێتەوە، ئەو دەسەڵاتەش لە هەست و رەوشت و ویژدان مردووە وەک پەندەکە (دەست بە زگی مردوو دابێنی دەتڕێ)، ئەو دەسەڵاتە بەرەو چاکسازیی بڕوا گوو دەبارێ.. پێش گووبارین با پاکیانکەینەوە و رایانماڵین، بۆ وەڵامدانەوەی ناخم ئەو شیعرە جوانە بە ئەدرەسی (بنەماڵه‌کان لێم هاتە دوان:
بنەماڵه‌کان.****
بنه‌ماڵه‌کان دوا ماڵئاویمان لێده‌که‌ن و ناڕۆن
بنه‌ماڵه‌کان
وه‌ک تاشه‌به‌رد له ته‌نیشت یه‌ک شین ده‌بن
بنه‌ماڵه‌کان قه‌ڵغانه‌کان ده‌رده‌که‌ن
به‌ڵام ژه‌نگنن
ژه‌نگن
وه‌کو ساڵه کۆبووه‌وه‌کانی سه‌ر ئه‌ستۆمان.
بنه‌ماڵه‌کان
له بنه‌وه ماڵه‌کانیان گه‌وره ده‌که‌ن
له بنی بنه‌وه گه‌وره ده‌بن
بنی بنی ماڵی‌یان
ژێرزه‌مینه.
بنه‌وه‌بنه‌کانیان
بێ بنن
چونکه دره‌نگ ماڵئاوایی ده‌که‌ن
کاتێک ماڵئاوایی
ده‌که‌ن
هه‌موو شتێک کۆتایی هاتووه
بنه‌کان بێ بنن و ماڵه‌کانیش چۆڵ و هۆڵ…
__________________________
* donkey: کەر ، monkey: مەیمون.
* pig: بەراز.
*** .you’re bullshitting me.
**** شیعری شاعیری هەمیشە داهێنەر (ئەحمەدی مەلا).
فه‌رهاد که‌ریم
Farhad4Hamad@yahoo.com