تاوانباركردنی ڕاپه‌ڕین به ئاژاوه‌گێڕی پاساوی به‌ربه‌ریه‌تی پارتیه
كوشتاری خۆپیشانده‌رانی سلێمانی به‌ربه‌ریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی له كوردستان نیشاندا. پارتی دوای كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی ئیستا هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر ده‌كا. ئاشكرایه ئه‌م حزبه به‌م وه‌حشیه‌ته ده‌یه‌وێت ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شكست پێ بێنێ. بیانوی پارتی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك په‌لاماری باره‌گای فه‌رمیان داوه و ئه‌وانیش دیفاعیان له‌خۆیان كردوه به‌چه‌ك. بێگومان ڕاپه‌ڕین دژی ده‌سه‌ڵات ئاشكرایه كه گوڵبارانكردنی ده‌سه‌ڵات نیه و گوێگرتن بۆ به‌ڵێنه‌درۆكانی ده‌سه‌ڵاتداران نیه به‌ڵكو به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگی شۆڕشگێڕانه‌یه دژ به‌ده‌سه‌ڵات بۆ كۆتایی هێنان به سه‌ركوت وچه‌وسانه‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لاوانی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی كردیان دژ به باره‌گای پارتی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌یه دژ به لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوه دژ به‌ده‌سه‌ڵاتداران. له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆ و بیكاری و سه‌ركوتی سیاسی و گه‌نده‌ڵی به‌هێزی میلیشیایی ڕاگرتوه ده‌بێت چاوه‌ڕێی چ شتێك بكرێت؟ پاراستنی ده‌زگا فه‌رمیه‌كان وه‌ك ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌یڵێن .ئه‌مه پوچ وبێمانایه. ده‌زگای سه‌ركوت كه باره‌گای حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و بنكه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یانه له‌كاتی ڕاپه‌ڕیندا جێگای ناڕه‌زایه‌تی ونه‌فره‌ته نه‌ك پاراستن.
به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ی پارتی ئه‌مڕۆ له‌زمانی پارتیه‌وه ڕه‌واجی نیه كه به‌خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستان دژ به‌ده‌سه‌ڵات و باره‌گای حزب و بنكه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بڵێت ئاژاوه‌گێڕ، چونكه خه‌ڵك له گوێگرتن و فریوخواردن به‌م ده‌سه‌ڵاته وپاساوه‌كانی بونه‌ته‌وه و له‌دژی ڕاپه‌ڕیون. ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵویست گرتنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه ووتنه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌زمانی ئه‌و حزبانه‌ی خۆیان به‌ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات داده‌نێن. به‌یاننامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی شاری سلێمانی كه جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیویان به ئاژاوه‌گێڕ داوه‌ته قه‌ڵه‌م و ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان ده‌كه‌ن پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و به‌ربه‌ریه‌ته‌ی پارتی دژ به‌خۆپیشانده‌ران كردویه‌تی. ئه‌م حیزبانه ئه‌گه‌ر له‌میسر وتونس بونایه لایه‌نگری به‌تلجیه‌كانی موباره‌ك و بن علیان ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان وئیسلامیه‌كان ئه‌مڕۆ مه‌جالی به‌پارتی داوه ده‌ستدرێژیه‌كانی زیاتربكات وخه‌ریكی داگیركردنی شاری سلێمانیه به‌زێڕه‌ڤانی. ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه مامه‌ڵه‌چیه به‌ئازادی و خواسته‌كانی خه‌ڵكه‌وه تا ده‌سه‌ڵات به‌شێكی زیاتری له كورسی و سه‌روه‌ت بداتێ جیگای نه‌فره‌ت و مه‌حكوم كردنه.
خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستان نابێ به‌م شێوه‌یه ڕێگابدات ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی پارتی شكست به ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندانه‌كانی بهێنێ. پێداگری له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆپیشاندان وڕاپه‌ڕین تاكه ڕێگای گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوت ومیلیشیایی یه‌كێتی وپارتی یه له‌كوردستان. دوای چه‌ندین ساڵ له مانگرتنی هێمنانه و داواكاری به‌رزكردنه‌وه بۆ په‌رله‌مان وحكومه‌ت و وه‌عدی درۆی ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگای تر نه‌ماوه له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه‌دا جگه له‌ڕاپه‌ڕین. به‌ربه‌ریه‌تی پارتی له كوشتاری لاوانی بێ چه‌كی شاری سلێمانیدا ئه‌مه‌ی كردۆته ده‌رسی یه‌كه‌می ڕاپه‌ڕین له‌كوردستان كه ته‌نیا ڕێگا ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ڕێكخراوه بۆ كۆتایی هێنان به‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ربه‌ریه. باره‌گای لقی 4 ی پارتی وباره‌گا به‌ربه‌ریه فه‌رمیه‌كانی ئه‌م حزبه میلیشیایانه له‌شار وشارۆچكه‌كانی كوردستاندا و نوینه‌رایه‌تیه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌بێ هه‌ڵگیرێن ئه‌مه داوای ده‌ست به‌جێی ڕاپه‌ڕینه.
ئاسۆ كمال18/02/2011