له زمانی مه‌لایییه‌وه بۆ زمانی ستانده‌ر
ده‌روازه
له رووی ئایینی (ئیسلامی)و نه‌ته‌وه‌یی (ئایدۆلۆجی)یه‌وه ،زمان یه‌كێ له پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه پێكدێنێ. هه‌رچه‌نده ،كۆمۆنیسته‌كان له رێگای تییۆره‌كه‌ی جۆزیڤ ستالینه‌وه:( ماركسیزم ومه‌سه‌له‌ی زمان )ئابوری هاوبه‌ش ده‌كه‌نه یه‌كێ له مه‌رجه‌كانی(نه‌ته‌وه بوون),به‌ڵام ئه‌وانیش مه‌سه‌له‌ی زمانی هاوبه‌ش به یه‌كێ له‌بنه‌ماو شه‌نگسته‌كانی نه‌ته‌وه بوون داده‌نێن .
زمان كه هێنده گرنگ بێ كه به‌رای من چی له مه‌سه‌له‌ی خاك كه‌متر نییه ،هه‌ر كوردێك له هه‌رئاستێ بێ, ناچار ده‌كات یه‌كێ له ستراتیژه‌ییه‌كانی باوه‌ڕ وئایدۆلۆجی سیاسی مه‌سه‌له‌ی زمان بێ ،له‌م روانگه‌وه ده‌مه‌وێ چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر مێژووی (زمانی سیاسی)كورد بنووسم.
ئه‌م نووسینه هه‌وڵ ده‌دات له‌به‌رایی ده‌ركه‌وتنی زمانی كوردی وه‌ك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بدوێ هه‌روه‌ها ئاماژه به قۆناغه‌كانی یاخود سه‌رده‌مه‌كانی بكات .
چه‌رده‌یه‌ك له مێژووی زمانی كوردی
پێش ئاشنا بوونی كورد به ئیسلام
له‌و قۆناغه‌دا ،كه ده‌كرێ بۆ سێ سه‌رده‌م دابه‌شی بكه‌ین سه‌رده‌می گه‌له كۆنه‌كان: سۆپاری, گۆتی, میتانی و ئه‌وانی تر… له‌و سه‌رده‌مه‌دا كورد هه‌ربه‌شدارییه‌كی شارستانی هه‌بێ،مه‌سه‌له‌ی زمان پرسێك نه‌بووه به‌ڵگه‌ی ئاركۆلۆژی له‌سه‌ر بێ. هێنده نه‌بێ له هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه كراوه كه میتانیه‌كان هێنده ناسراو بوونه هه‌تا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسیان له‌گه‌ل ده‌ره‌وه‌ی( كوردستان)نیش هه‌بووه .میتانیه‌كان رۆژپه‌رست بوونه بۆیه له هه‌ندێ سه‌رچاوه به (خۆری)یه‌كان یان (حۆریه‌كان) ناسراون نه‌ڤه‌رتیتی هاوسه‌ری ئه‌منحۆتبی چواره‌م _ئه‌خناتون_میتانی بووه رۆڵی ئه‌و ئافره‌ته له مێژووی ئایینی وسیاسی میسری سه‌رده‌می ئه‌خناتون زۆر بووه , له‌مه‌سه‌له‌ی زمانیش ده‌گوترێ میتانیه‌كان هه‌وڵیانداوه زمانێكی هاوبه‌ش له‌ناو گه‌ل وهۆزه‌كانی كوردستان به‌رپابكه‌ن. وێرای میتانیه‌كان ،ئه‌وه سۆمه‌ریه‌كانیش پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌وبكه‌ن بۆ باشوری عێراق له كوردستان بوونه هه‌رچه‌نده عه‌ره‌ب سۆمه‌ریه‌كان به عه‌ره‌ب داده‌نێن به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه زمانی سۆمه‌ری سه‌ر به خێزانه زمانی سامی نییه هه‌روه‌هاچه‌نده‌ها وشه‌ی هاوبه‌ش له نێوان سۆمه‌ری وكوردی دا هه‌یه.هه‌ندێ توێژه‌ری كورد په‌یوه‌ندی كورد و سۆمه‌ری ئه‌وه‌نده خه‌ست ده‌كه‌نه‌وه :به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سۆمه‌ری كورد نه‌بووبن , به هیچ جۆرێ عه‌ره‌ب نه‌بوونه!
2-سه‌رده‌می دووه‌م سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی میدیه‌كان و زه‌رده‌شتیه, ئه‌و قۆناغه له ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌وه قۆناغێكی ڕۆشنتره له سه‌رده‌می پێشوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا (زمان)و(ئایین)دوو ناسنامه‌ی ناو ئه‌مپراتۆریه‌تی میدی بوون.هه‌رچه‌ند مێژووی ئه‌و ئه‌مپراتۆریه‌ته له‌مێژووی گه‌لانی پێشوو دیارتره ،به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی كورد مێژووێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ل فارس دا هه‌یه.ئه‌و مێژووه به شێوه‌یه‌ك بووه هه‌تا (كه‌لتور)و(زمان)و(ئایین)ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه زۆر له‌یه‌ك نزیك بوونه, به‌ڵام ئه‌و فاكته‌ره زێتر به به‌رژه‌وه‌ندی فارس ته‌واو بووه نه‌ك كورد!
له‌لایه‌كی تر ئه‌و ئه‌مپراتۆریه‌ی كه زیاتر بنه‌ماڵه‌یی بووه به دیاكۆ ده‌ست پێ ده‌كات وبه (ئه‌ستیاك)كۆتایی پێ دێ.
به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌وسا (ئایین)ده‌قێكی نووسراوبوو ئه‌و ده‌قه‌ش ئا‌ڤێستا بوو .جگه له‌مه زمانی ئایین- زمانی خه‌ڵك- ئه‌لفبێی میدی –له ئاستێكی په‌ره‌سه‌ندوو دابوو ,یه‌ڵام له‌پاش ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ستیاك له‌لایه‌ن كچه‌زاكه‌یه‌وه(كۆرش)ئه‌و(سێ)یه به‌ته‌واوی شێواندران وكورد له‌و مێژووه ده‌رهێنرا وزمانی میدیه‌كان وه‌ك زمانی خه‌ڵك به‌ره‌به‌ره فه‌وتێنرا،به‌ڵام هه‌رچی ئه‌لفبای میدی وزمانی ئایینی یه ئه‌وه ئه‌خمێنیه‌كان ده‌سبه‌رداری نه‌بوون به‌ڵكو هه‌دووكیان كرده موڵكی خۆیان .
سه‌رده‌می سێیه‌م ،سه‌رده‌می ساسانیه‌كان .ئه‌و سه‌رده‌مه دوا سه‌رده‌می قۆناغی پێش ئاشنا بوونی كورده به‌ئیسلام . هه‌رچه‌نده ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له كاتی داگیركردنی ئێران و كوردستان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كه‌لتوری كوردی برد . به جۆرێ هه‌ندێ‌سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر به‌شێ له ئاوێستایان سووتاندووه و به‌شێكی تریان بردۆته یۆنان و هه‌تا ئه‌فلاتۆن سوودی له‌و به‌شه‌ی ئاوێسته بینیوه . ئه‌و ئاوێستایه‌ی له‌به‌ر ده‌سته ، ئاوێستاكه‌ی زه‌رده‌شت نییه ، به‌ڵكو كۆپیه‌كی زاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ساسانییه .له‌و ده‌قه‌ی ئاوێستادا كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گومكراوه ، به‌ڵكو ئایینه‌كه زیاتر مۆركی فارسی وه‌رگرتووه زمانی كوردی په‌هله‌وی ته‌نها زمانی خه‌ڵك بووه و دوور بووه له ( ده‌سه‌ڵات )و (ئایین )!
ئاشنابوونی كورد به ئیسلام و
ده‌ركه‌وتنی زمانی مه‌لایی
له قورئاندا مه‌سه‌له‌ی ( نه‌ته‌وه‌ی جودا ) و ( زمانی جودا ) زۆر جه‌ختی له‌سه‌ركراوه ، چونكه ئه‌و دووه ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خودا ده‌گه‌یه‌نن . ئایه‌تی (وجعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا ) ته‌واو گوزارشت له‌فره نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی فره نه‌ته‌وه‌یی به حاڵه‌تێكی سروشتی داده‌نێ و داوا له نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات كه‌یه‌كتر بناسن . ئه‌و یه‌كتر ناسینه‌ش هه‌ر به (زمان) به‌رپا ده‌بێ, هه‌روه‌ها خودا له ئایه‌تێكی تر جیاوازی زمان و جیاوازی ره‌نگ و ره‌گه‌ز ( ان فی اختلاف السنتكم والالوانكم ) به ئایه‌تێكی دی گه‌وره‌ی خۆی ده‌زانی . له‌م روانگه‌وه له‌پرسی زمانی قورئان ، ئیسلام نه‌ك كاری له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ( نه‌ته‌وه‌ی كورد) و (زمانی كوردی ) نه‌كرد ، به‌لكو هه‌ردووكی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی (ساسانی) و (ڕۆمانی ) ڕزگاركرد . هه‌روه‌ها به حوكمی ئه‌وه‌ی گوتاری قورئانی گوتارێكی جیهانییه و عه‌وله‌مه‌یه‌كی عه‌قیده‌ییه نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی ، بۆیه كورد توانی سوود له‌ستراتیژیه‌تی قورئانی ببینێ و به‌وه‌ی جارێكی تر ببێته‌وه خاوه‌نی نه‌ته‌وه و زمانی خۆی . مه‌لای كورد ، بوژێنه‌ره‌وه‌ی زمانی كوردین .مه‌لای كورد ، كه روناكبیرترین توێژی كۆمه‌ڵی كورده‌واری بوون . ئه‌وان توانیان له ڕێگای خوێندنی قورئان و فه‌رموده‌وه زمانی كوردی بكه‌نه زمانی ئایین و ئه‌ده‌ب . هه‌روه‌ها هه‌ر له (حوجره)وه مه‌لای كورد توانی یه‌كه‌م رێزمانی كوردی بنووسێ. ئه‌و هه‌وڵه‌ی مه‌لای كورد له‌كاتێك وئاستێك دابووه كه هێشتا (قه‌شه)و(زانا)و(زمانه‌وان)نانی رۆژئاوا هه‌ر بیریان له نوسینی به‌ومانی نه‌ته‌وه نه‌كردبووه ئه‌و زمانه‌ی حوجره ،من ناوی ده‌نێم به‌زمانی كوردی مه‌لایی .ئه‌و زمانه زمانێكی تێكه‌ڵی عه‌ره‌ب وفارسی و كوردی بووه ئه‌و زمانه‌ی حوجره توانی به‌رگری مانه‌وه بكات به جۆرێ له‌سه‌رده‌می كه‌مالیه‌تی دا به‌شێك له رۆشنبیرانی كورد ده‌ست به‌رداری ئه‌لف وبێی كوردی بوون وه‌ك ئه‌تاتورك ته‌به‌نی ئه‌لف وبێی لاتینییان كرد, به‌ڵام مه‌لای كورد له گونده‌كانی كوردستانی باكور توانی ئه‌لف وبای زمانی كوردی بپارێزێ.د.نوری ده‌رسیمی ،ئه‌و هه‌وڵه‌ی مه‌لای كورد له مێژووی رۆشنبیری كوردی به‌رز ده‌نرخێنێت به‌وه‌ی شیاوه به‌رگه‌ی مانه‌وه بكات. ئه‌و زمانه‌ی مه‌لای كورد وه‌ك هه‌رزمانێكی تر به‌چه‌ند قۆناغێك تێپه‌ریوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و زمانه زمانێكی هاوبه‌شی هه‌موو مه‌لای كورد ورۆناكبیری دی كوردی بووه .
له زمانی مه‌لاییه‌وه بۆ زمانی ئه‌ده‌بی
زمانی ئه‌ده‌بی literary language هه‌رته‌نها زمانی ئه‌ده‌ب نییه به‌ڵكو زمانی خوێندن و په‌روه‌رده‌شه. ئه‌و زمانه مێژووێكی سیاسی هه‌یه ,چونكه ئه‌و زمانه له سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی میرنیشینه كوردییه‌كان نه‌ش ونمای كردووه و بۆته زمانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی! ئه‌مه‌و ئه‌و زمانه ،زمانی ئه‌ده‌بی, هه‌رته‌نها زمانی ئایین و گوتاری ئایینی نه‌بووه به‌ڵكو زمانی ئه‌ده‌بیش بووه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریش شاعیرانی كلاسیكی كوردی ناو قه‌له‌مڕه‌وی میرنیشه كورده‌كان مه‌لا بوونه یان باكگراوندێكی ئایینیان هه‌بووه و ده‌قه شیعره‌كانیشیان له ئاستێكی زۆر به‌رز دابووه هه‌روه‌ها باكگراوه‌ندی ئه‌و شاعیرانه‌ی كورد له ئاستێكی مه‌عریفی ئه‌وتۆدابوون نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری كه‌لتوری ئایینی گه‌لانی ده‌وروبه‌ری كوردستانیان پێوه دیاره به‌ڵكو به‌شێكیان شاره‌زایان هه‌تا له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی ورۆمانی دا هه‌بووه, شاعیرێكی وه‌ك مه‌لای جه‌زیری چه‌نده‌ها چه‌مكی ناو فه‌لسه‌فه‌ی فارسی ویۆنانی له شیعره‌كانی دا ته‌وزیف كردووه .
له‌زمانی ئه‌دبیه‌وه بۆ زمانی یه‌كگرتوی ئه‌ده‌بی
زمانی ئه‌ده‌بی نه‌یتوانی ته‌واو له چوارچێوه‌ی میرنیشنێكی كوردی ده‌ربچی. هه‌ندێ فاكته‌ر له پال ئه‌و بازنه ته‌سكه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی كوردی دابوون ,له‌وانه ئه‌و ڕه‌وشه زیاتر په‌یوه‌ست بووه به سیاسه‌ت و بیر كردنه‌وه‌ی میرانی كورد كه تاك و ته‌رایان نه‌بێ ستراتیژیه‌كی نه‌ته‌ویی نه‌بووه. زمانی ئه‌ده‌بی كوردی زمانێكی هاوبه‌شی كوردی و ئه‌ده‌بی كوردی نه‌بووه.هه‌رچه‌نده هه‌موو زمانێ شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته زمانێكی هاوبه‌ش, به‌ڵام هه‌ندێ فاكته‌ری ناوخۆ و ده‌ره‌كی ده‌بنه ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ئه‌و پێشڤه‌چوونه!
ئه‌زموونی میرنیشینی بۆتان و ده‌ركه‌ونتی شاعیرانی وه‌ك مه‌لای جه‌زیری و پاشان ئه‌حمه‌دی خانی نمونه‌ی توانستی زمانه .هه‌ر گوتاری سیاسی میر و شاعیرانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بوو توانی قوتابخانه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سی و كۆمه‌ڵگا بسه‌پێنێ! گوتاری شیعری زاتێكی وه‌ك جزیری سنوری جوگرافیای میرنشینی بۆتانی بریبوو :
گولی باغی ئیره‌می بۆتانم
شه‌ب چراغی شه‌بی كوردستان‌م
گوتارێكی (كوردستانی)یه گوزارشت له بیر كردنه‌وه‌و جیهان بینی و مه‌لای جه‌زیری ده‌كات .
له لایه‌كی تر ئه‌حمه‌دی خانێ ڕخنه‌گرێكی سیاسی سه‌رده‌می خۆی بووه هه‌رگیز به‌و ڕه‌وشه پڕ ململانێ یه‌ی میرانی كورد رازی نه‌بووه له ڕێگای شاكاری (مه‌م وزین)ه‌وه گوزارشتی له ئایدیای سیاسی خۆی كردووه .هه‌روه‌ها له‌م دێره شیعره‌ی خواره‌وه‌ئاشكرا ده‌بێ كه له‌ناو قه‌له‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوریدا شێوازێك له سانسۆر له‌سه‌ر ستراتژه‌یه‌تی نه‌ته‌وه هه‌بووه ،هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ:
شه‌رحا غه‌مێ دڵ دكه‌م په‌سانه
زین ومه‌مێ دكه‌م به‌هانه
ئه‌و زمانه , شێوه‌زاری بۆتانی كرمانجی سه‌روو هه‌تا سه‌ده‌ی سیسته‌میش ده‌رفه‌تی له پێش بوو ببێته زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو یان زمانی ستانده‌ری كوردی , به‌ڵام داگیر كردن و دابه‌شكردنی كوردستان به گوێره‌ی سایكس پیكۆ ،سان ریمۆ،لۆزان و بریاری لكاندنی باشوری كوردستانی به عێراق به بریارێكی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ڵان وله ئاكام دا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا و سوریا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئیستعماری و سیاسی وشۆڤینانه‌ی كه‌مالیه‌كان, وایكرد ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بیه‌ی باكور به‌ره‌و به‌ره له نوسین تیرۆر بكرێ و ببێته‌وه به زمانێكی “لادێی”!
هه‌رچی زمانی ئه‌ده‌بی قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی بابانه ئه‌وه هه‌روه‌ك چۆن شاعیران وه‌ك نالی وسالم وكوردی ومه‌لا عوسمان و فه‌قێ قادر وه‌ك مه‌لاو ڕۆشنبیر كاریان له‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ی كرد , ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ندێ له میره‌كانی ئه‌وێش فاكته‌رێك بوو ،زمانه‌كه سنوری جوگرافیای شاری سولێمانی هه‌تا میرنیشینی بابان ببه‌زێنێ.
له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه‌ش سلێمانی بووه مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌رینێكی ڕۆشنبیری و سیاسی وله باشوری كوردستاندا هه‌روه‌ها یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردیش له‌وه‌ێ دامه‌زرا.ئه‌و شاره مێژووێكی سیاسی بۆخۆی نوسی وشێوازه‌كه‌شی بووه به‌شێك له‌و مێژووه ،چونكه ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كورد له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاَتی میرنیشی بوو .ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌زیری هه‌بوو, ڕاگه‌یاندنی هه‌بوو, ئه‌ده‌بی ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو! ئه‌ده‌ب ته‌واو له ژێر كاریگه‌ری حكومه‌تی شێخ قادر‌و ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود نه‌بوو.چه‌نده‌ها نوسه‌ر ڕه‌خنه‌یان له شێخ وئه‌زمونه‌كه‌ی گرت. جه‌مال عیرفان وجه‌میل صائیب له‌و نوسه‌رانه بوون كه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شێخ دابوون.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی كورد بۆ ره‌ِسمیكردنی زمانی كوردی ته‌واو سنوری سلێمانی شكاند .ئه‌و زمانه‌ی نالی وسالم وكوردی بووه زمانێك ناچار حكومه‌تی عێراقی به‌گوێره‌ی یاسا به‌زمانێكی ره‌سمی خوێندنی شاره‌كان هه‌ولێر وسلێمانی وكه‌ركوكی دابنێ .هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عێراقی و مه‌لیك فه‌یسه‌ل له ڕێگای یاسای زمانه ناوچه‌یه‌كان له ساڵی 1931 هه‌ولیاندا كورد له‌ڕێگای زمانه‌وه دابه‌ش بكه‌ن ،به‌وه‌ی كورده‌كانی هه‌ولێر ،سلێمانی ،كه‌ركوك به‌كوردی بخوێنن .كه‌چی به گوێره‌ی به‌ندی هه‌شتی ئه‌و یاسایه رێ‌یان به كورده‌كانی بادیینان دا كه به زاری خۆیان بخوێنن ،به‌ڵام ئه‌و هه‌وله‌ی حكومه‌تی مه‌له‌كی سه‌ری نه‌گرت،دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست له (زمانی ئه‌ده‌بی ) یه‌وه په‌رَییه‌وه بۆ قۆناغی(زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو).ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕۆڵێكی گرنگی بینی له نه‌شونماكردنی زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو ، مه‌لا مسته‌فای بارزانی به”یه‌ك قسه ” ی كرمانجی ناوه‌راستی كرده زمانی ره‌سمی و ستانده‌ری دام‌و ده‌زگای حیزب و شۆرش و ئه‌زمونی كارگێری 1970-1974.ئه‌و هه‌وله‌ی بارزانی وای كرد زمانی خوێندن له ساڵانی 1970-1974 له‌ده‌ڤه‌ری (بادینان)یش به‌زمانی كوردی بێت.ئه‌مه‌ش وای كرد هه‌تا نوسه‌ره‌كانی بادینانیش به‌و شێوهvariety یه‌ی زمانی كوردی نه‌ك هه‌ر بخوێننه‌وه به‌ڵكو بشنوسن !به‌عس له دوایی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌وڵی دا جارێكی تر به‌ندی هه‌شته‌می یاسا زمانه ناوچه‌یییه‌كان زیندوو بكاته‌وه‌و پاره‌یه‌كی زۆری ته‌رخان كرد بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌ی “ئاسۆ”ی”سۆرانی”و “بزاڤ”ی بادینی! ئه‌و هه‌وڵه‌ش نه‌یتوانی ڕێگا له‌به‌ره‌و پێشچوونی زمانی كوردی بگرێت.ئه‌و ره‌وته‌ی به‌ره‌و ته‌واو فۆرمه‌له‌بوونی زمانی ستانده‌ری كوردی هه‌ر له‌به‌ره‌و پێشه‌وه بوو هه‌تا كورد بوه خاوه‌نی حكومه‌تی خۆی !!!
له‌زمانی ستانده‌ره‌وه بۆ زمانه ناوچه‌ییه‌كان
ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی زۆر ترسناكه له زمانی كوردی دا،چونكه سه‌رده‌م سه‌رده‌می حكومه‌ت و به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوونه كه چی ستراتیژیه‌تی حكومه‌تی كوردی ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌مه ئه‌ویش بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر به‌ندی هه‌شته‌می یاسای زمانه ناوچه‌یه‌كانی ساڵی 1931 ده‌وڵه‌تی عێراق و ئینگلیز ده‌كات .ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌رده‌می مه‌له‌كیه‌وه هه‌وڵی ده‌دا حاله‌تی سۆرانی و بادینی نه‌ك هه‌ر به‌دیارده بكات به‌ڵكو بیكاته (دیفاكتۆ)له‌سیاسه‌ت, ئه‌مه‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر پێكرا به‌ڵام هیچ كام له حكومه‌ته‌كانی عێراق نه‌یانتوانی له‌سه‌ر ئاستی زمانی ،كورد بۆ دوو (نه‌ته‌وه)دابه‌ش بكه‌ن ئه‌فسۆس ئه‌وه حكومه‌تی كوردیه ڕێگا له‌به‌ر زمانی كوردی ده‌گرێ و جارێكی تر ده‌یه‌وێت زمانی كوردی به زمانی سۆرانی بناسرێ بادینیش به زمانی بادینی ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ییه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ر بگرێ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی هیچ ئه‌دگارو سیمایه‌كی حكومه‌تی نامێنێ, به‌ڵكو ده‌بێته میرنیشینێكی مۆدێرن كه‌خاوه‌نی زمانی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیه‌تی نه‌ك زمانێكی ره‌سمی وستانده‌ر.
سه‌لام ناوخۆش