Skip to Content

427 Views

گەورە بون یان بچوکی گۆڕان و یە کێتی لەئاست پارتیدا … هونەر جەمیل

گەورە بون یان بچوکی گۆڕان و یە کێتی لەئاست پارتیدا … هونەر جەمیل

Be First!
by January 20, 2017 General
image_print

. ڕەگی لەت بوون لێکترازان (دابەش بون ) مێژوی دابەش بون و لەت بون لەدونیای کۆنەوە باو بووە ،. سەرەتا لە کەنیسەو ڕەوتە ئاینییە کانەوە دەستی پێکرد تا دەگات بە ئێستا ..ئەم دابەش بونانە لە پاڵیا کەم یا زۆر لایەن گریو پاشکۆیەتی دروست دەکات هەنێ جار حیزبێک یاخود گروپێکی پاوەن خواز دەست بەسەر تەواوی جومگەو پێگە ئەساسیە کانی دەوڵەت دا دە گرێت .. بۆمانەوەو بەردەوامی دان بەم پاوان خوازییە یان چەواشە کاریو خەڵەتاندنە ، بانگەشەی نەتەوایەتی دەکات دروشمی نەتەوایەتیو بزواندنی سۆزی خەڵکو دروست کردنی خۆفی سیاسی بەوەی هەڕەشەی دەرەکی لەسەر وڵاتە .

بەم ڕێگایە دەسەڵاتی قۆرغ کاردەیەوێ درێژە بەمانەوە خۆی بەدەسەڵات بدات .. زانای ئەمریکی (مێنگن)بەم جۆرە پێناسەی ئەم ڕەوتە دەکات کەسی دیما گۆژ یاخود گروپی قۆرغ کار : ئە و کەسەیە کەڕێبازێک دە گرێتە بەر خودی خۆی دەزانێت کە نادروستە . بۆ ئەو کەسانەشی ئاڕاستە دەکات کە دەزانێت گێلو نە فامن ..کەواتە سیاسەتی گەو جاندن لەسەر بنەمای درۆو بەڵێنی بەتاڵ دا دەڕێژرێت .. مەبەستم بو لە پاڵ بە پێویست زانینی یەک گرتنی گۆڕانو یە کێتی . کورتە باسێک لە مێژوی جیابونەوە بکەم ..ئەگەر جیابونەوەی گۆڕان لە یە کێتی بە هۆی چەند هۆکارێکەوە کە لەو کات واتا لە ساڵی ۲۰۰۸ پێویست بوبێت .

ئەوا ئێستا یە ک گرتنو لێک نزیک بونەوەی ئەم دو هێزە زۆر پێویستە لە بەر چەن خاڵێک . ۱) بۆهاوسەنگی هێزو گەڕانەوەی شکۆ بۆ یە کێتیو گۆڕان چونکە لە ئێستا دا چی گۆڕان چی یە کێتی بە تەنیا ناتوانن یارییەکی هاوسەنگ بکەن لە گەڵ پارتی جیابە جیا .. ۲) بۆ کردنەوەی یەک دۆسیەو یەک پاکیج سەبارەت بە مامە ڵە لە گەڵ تەواوی هێزە ئێراقیو کوردیە کاندا ..هەرچەندە خۆیان ئەم خاڵەیان کردۆتە ناو ڕ ێکەوتنەکە بەس بێ ئەوەی پابەند بن پێوەی . ۳) بۆ گەورە بونی پەیوەندییە نێو دەوڵە تییە کانی دو حیزب گرنگە چونکە هەمومان ئەزانین پەیوەندی ئەم دو هێزە لە گەل وڵاتان لە ئاستێکی کەم و بچوکدایە ئەشتوانین بڵێین پەیوەندی ئەم دو هێزە تەنیا لە گەڵ ئێرانو حوکومەتی ناوەندا بە هێزە . ٤) لە پێناو سلێمانیدا . ۵) بۆئاشتبونەوەی کۆمەڵایەتی هەموان دەزانین لایەن گرانو دەنگ دەرانی گۆڕانو یە کێتی پەیوەندی هاوبەشی سیاسیو شارو کەسێتیو هاوڕێ یەتی بەیە کییەوە بە ستونیە تییە وە هەر لە خودی ڕێخەرو سکرتێری دوحیزب تادەگات بە بچوک ترین ئەندامی دو حیزب .

لەگەڵ ئەوەی من تاڕادەیکی زۆر گومانم لە وەیە یە کیێتی پابەندی بڕگە کانی ڕێکەوتنەکە بێت بەڵام ئەو ڕێکەوتنە پێویستە هەرچی زووە بڕگە و خاڵە کانی بچنە بواری جێ بەجێ کردنەوە چونکە لە ئێستا دا بە هۆی لە کار کەوتنی شەرعی ترین مو ئەسە ساتی هەرێم باری سەر شای هاوڵاتیان لە دۆخێکی ناهەمواردایە هەرواها پاوەن خوازێکانی پارتی ئەگەر سنوردار نە کرێت دەچێتە حاڵەتێکەوە کە ئەشی دەرئەنجامە کانی قورس ترو کارەسات بار تر بن . دەبێت گۆڕانو یەکێتی دو ڕاستی بزانن یان دەبێت ئاوا جیا بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارتیدا بکرێت . کە ئاوای نە گۆڕان نە یە کێتی جیابەجیا توانای بردنەوەی هیچ یارییەکیان نابێت لەگەڵ پارتی یان ئەوەتا دەبێت بەدەنگی بەرز بڵێن ئەوە ئێمەین بە پڕۆژەو بەرنامەوە بە یەک دیدی سیاسیو یەک باگاراوندی سیاسییەوە مامەڵە لە گەڵ پارتی دا دە کەین و لە هێزی دووەمو سیێەمەوە دەبینەوە بە هێزی یەکەم. یان دەبێت بەم بچوکییە. یە کێتی بە پاشکۆی پارتیو گۆڕانیش بە تەنیا لە ساحەکەدا شەڕی پارتی بکەن بێ ئەوەی بتوانن هیچ کاری گەرییەک دروست بکەن

Previous
Next

Leave a Reply