ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه
به‌شی دووهه‌م
( خه‌لقکردنی مرۆڤ و جێرۆکی لافاوه‌که لای سۆمه‌رییه‌کان)
نووسینی، د. حامد عه‌لوان…..
و. مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان…..
وه‌ک چۆن له وتاره‌که‌ی پێش‌و ئاماژه‌م بۆ کرد، ده‌ست ئه‌که‌م به باس کردنی هه‌موو چیرۆکه‌کانی درووست‌کردنی مرۆڤ که به درێژایی هه‌زاره‌ها ساڵ ڕوویانداوه لای هه‌موو گه‌ل و خێڵه‌کان له‌هه‌رکوێی زه‌وییه‌دا. هه‌ندێک له‌و خێڵانه ژیانێکی زۆر ساده به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ڵام زانیارییه‌کی له پێشیان هه‌یه ده‌رباره‌ی فه‌له‌ک و ئه‌ستێره‌کان و ئاسمان. له خاکی میزۆبۆتامیاوه ده‌ستی پێ ده‌که‌م و به‌تایبه‌تی له ئاینی سۆمه‌رییه‌وه، چونکه تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی بێوێنه‌ی هه‌یه له لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌و کارتێکردنی ڕۆشنی هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆشنبیرییه‌کانی تر.
ئاین و ڕۆشنبیری سۆمه‌ری جێپه‌نجه‌ی ڕۆشنه نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر ئاینه‌کانی میزۆبۆتۆمایه ( بابلی و ئه‌که‌دی و ئاشوری) به‌ڵکۆ ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاند بۆ شارستانییه‌ته‌کانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست به گشتی وه‌ک میسۆلۆجییهکانی یونان و میسری، هه‌روه‌ها زۆرێک له‌و چه‌مکانه‌ی که ئاینه‌کانی یه‌هودی و مه‌سیحی و ئیسلامی پێکهێناوه، سۆمه‌رییه‌کان باسیان کردووه به ڕۆشنی، دواتر ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت.
سۆمه‌رییه‌کان له پاش خۆیان زیاد له سێیه‌کی ملێۆنێک ( له‌وحی) قوڕینیان نووسیوه که له شاره‌کانی سۆمه‌ری و بابلی و ئاشوری دۆزرایه‌وه، هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌کانیان ومێژوویان و ژیاننامه‌ی پاشاکانیان تۆمار کردووه و پێش هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ژیاننامه‌ی خوداکانیان باس کردووه که مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی 30 سی هه‌زار ساڵ یان زیاتر وه‌ک پاشان ده‌یبینین.
سۆمه‌رییه‌کان له‌سه‌ره‌تاوه باسی مێژووی پێش درووستبوونی مرۆڤ ده‌که‌ن، ئه‌و کاته‌ی که خوداوه‌نده‌کان به‌ته‌نها له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سورانه‌وه. ئه‌و خوداوهنانه هه‌ندێ جار توشی کێشه ده‌هاتن. بۆ نموونه له داستانه‌کانیان ده‌خوێنینه‌وه (پێش مرۆڤ) گیانله‌به‌رێکی دڕنده هه‌بوو ناوی زو بوو، به هۆی چه‌په‌ڵییه‌وه، له‌وحه‌کانی قه‌ده‌ری دزی له خاکی خوداوه‌نده‌کان له سۆمه‌ر که بووه هۆی بچڕانی ئه‌و پێوه‌ندییه هه‌ستیارانه له نێوان ئاسمان و زه‌وی. زو له‌گه‌ڵ لهوحهکاندا باڵی گرته‌وه بۆ کیوهکهی و خودواهندهکانی له‌سه‌ر زه‌وی به تاریکی به‌جێهێشت. خوداوه‌نده‌کان له نێوه‌ندی خۆیاندا گفتوگۆیان کرد و بڕیاریاندا که له‌وحه‌کان بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام کێ به‌م کاره گرانه هه‌ستێت؟. خوداوه‌ند نن جیر سو به‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕازی بوو و ڕۆشت بۆ ئاسمان و هێڕشێکی کرده سه‌ر زو، له‌م هێڕشه‌دا 7 گه‌رده‌لوول( زوبعه) و 14باوبۆرانی به‌کار هێنا. زو دوڕاو و هێنایانه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی له شێوه‌ی تاوێرێک، به‌ڵام شاخه ئاسمانییه‌که‌ی به شێوه‌ی تاوێر و به‌فر به‌سه‌ر زه‌ویدا بارین.
نن جیر سو گه‌ڕایه‌وه بۆ زه‌وی و که‌شتییه ئهستیرهدارهکهی زوی به‌کارهێنا. سۆمه‌رییه‌کان باوه‌ڕیان وابوو که خودواوهندهکان له ئاسمانه‌وه دێن و توانایان هه‌یه هه‌رکاتێک بیانه‌وه‌ێ سه‌فه‌ر بکه‌ن بۆ ئاسمان. له‌وحه قوڕینه سۆمه‌رییه‌کان هه‌ڵگری ئه‌و نووسینانه‌یه ده‌رباره‌ی درووست‌کردنی زه‌وی و ئاسمان و هۆی هاتنی خوداوه‌نده‌کان بۆ زه‌وی بۆ ئه‌وه‌یه که شاره سۆمه‌رییه‌کان درووستبکه‌ن. له‌سه‌ر زه‌ویی سۆمه‌ر جگه له خوداوه‌نده‌کان هیچی لێ نه‌بوو، به‌ڵام بڕیاڕیان دا که نه‌وه‌یه‌ک له شێوه‌ی خۆیان درووستبکه‌ن، به مانای له‌سه‌ر شێوه‌ی خوداوه‌نده‌کان، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه بوو که ئومه‌تی سۆمه‌ری و ئه‌وانه‌ی که ناوی خۆیان ده‌نه‌ن ( ئه‌وانه‌ی سه‌ر ڕه‌شن) درووستکران. خوداوه‌نده‌کانی سۆمه‌ر نه به‌رد بوون و نه پت به‌ڵکو گیانله‌به‌رێک بوون له شێوه‌ی مرۆڤ( چونکه مرۆڤ له شێوه ئه‌وان درووست بوو). ده‌توانم چیرۆکی خه‌ڵقکردنی سۆمه‌ری به‌م شێوه‌ی باس بکه‌م:
خوداوه‌نده‌کان به‌ته‌نها له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژیان و پشتیان به‌خۆیان ده‌به‌ست له کارکردن و به‌ڕیوه‌بردنی ئیشوکاریان. دوو به‌شن، به‌شی یه‌که‌میان بریتییه له هه‌رسێ خوداوه‌نده سه‌ره‌کییه‌که ( ئانۆ و ئه‌نکی و ئه‌نلیل). ئانۆ به‌رزبووه‌وه بۆ ئاسمان و ئه‌نکی دابه‌زی بۆ ژێر زه‌وی و ئۆقیانووسه‌کان و ئهنلیلیش له سه‌ر زه‌وی مایه‌وه. به‌شی دووه‌م پێکهاتووه له خوداوه‌نده بچووکه لاوه‌کییه‌کان، خوداوه‌نده بچووکه‌کان کاری سه‌ختیان ده‌کرد، ڕووباریان شوق ده‌کرد و ئاوه‌ڕۆیان درووست ده‌کرد و ده‌گه‌ڕان به شوێنی کانزادا. ئه‌م کۆمه‌ڵه له خوداوه‌نده بچووکانه بینیان که کاره‌کانیان زۆر سه‌خته، بۆیه یاخی بوون و ده‌ستیان کرد به سوتاندنی ئامێره‌کانیان وه داوایان کرد له ئه‌نلیل که ڕێگه‌چاره‌یه‌کیان بۆ بدۆزێته‌وه. ئانۆ و ئه‌نکی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی بۆ گفتۆگردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ئهنکیی حه‌کیم، پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م کێشه‌یه ئه‌وه‌یه، ده‌ستبکه‌ن به درووست‌کردنی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خوداوه‌نده بچووکه‌کان بده‌ن، خدواوهندی دایک( خاک) یارمه‌تیان ده‌دات بۆ درووست‌کردنی مرۆڤ. هه‌موو ڕازی بوون و قوڕیان به‌کار هێنا ، ئان‌کی و مامی ده‌ستیانکرد به درووست‌کردنی مرۆڤ.
ئه‌مه دیدگایانه به ته‌واوه‌تی ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تای که‌ون( خلیقه)، باوه‌ڕیان وابوو که له‌سه‌ره‌تاوه جگه له ده‌ریای ئهبزۆ شتێکی تر بوونی نه‌بوو، پاشان ئاسمان ( ئه‌ن) و زه‌وی( کی) درووست بوون. له‌سه‌ره‌تاوه له نێوان ئاسمان و زه‌وی شتێکی ڕه‌ق هه‌بوو پاشان گۆڕا بۆ گاز( لیل). به‌شه درهخشاوهکانی ئه‌م گازه له‌دوایدا بووه ئه‌ستێره‌کان و خۆر و زه‌وی و مانگ( کرامر 1963 السومرین ص 112_113، الطبعه الانگلیزیه)
وه‌ک باسم کرد خوداوه‌نده‌کان مرۆڤیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان درووست کرد وه بۆ کارکردن و به‌کارهێنانیان وه‌ک کۆیله (کۆیله‌ی خوداوه‌نده‌کان). هه‌رچه‌نده باوه‌ڕیان وابوو که خوداوه‌نده‌کان دڵنه‌رم و دادوه‌رن به‌ڵام شه‌ڕیشیان درووست کرد ( که له سه‌رده‌می کۆن مه‌به‌ست ته‌وراته، به شه‌یتان ناونرا). هه‌ندێک له پاشاکان بانگه‌شه‌ی ئه‌ویان کرد که پهیامنهرن له لایه‌ن خوداوه‌نده‌کانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رجونی ئه‌که‌دی وتی: عه‌شتار یان( ئانانا) هه‌ڵیبژاردووه وه‌ک سه‌رۆکێک له نێو خه‌ڵکدا( کراوفۆرد 1993 ص 21_ 24).
ئامه‌ژه‌م بۆ ئه‌وه کرد که خوداوه‌نده‌کانی سۆمه‌ری زۆرن به‌ڵام که‌میان بوونه‌ته چه‌قی ئاینی سۆمه‌ری، ئه‌نلیل گه‌وره‌ی خوداوه‌نده‌کانه، ئانۆ خوداوه‌ندی که‌ون و ئاسمانه، کی( مێینه) خوداوه‌ندی زه‌ویه و زۆرجار به ناوی نن هۆر ساج ده‌وترێت مانای ( شاژنی شاخه‌کان). نن ماح یان نن تۆ مانای وایه( ئه‌و خانمه‌ی که منداڵی ده‌بێت). ئه‌لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی بابه‌تێکی زۆر گرنگ بکه‌م، له‌وانه‌یه کاریگه‌رێکی گرنگی هه‌بێت بۆ درووست‌کردنی تاکه خوا و ته‌وحید. به گوێره‌ی ئاینی سۆمه‌ری ئانۆ خوداوه‌ندی که‌ونه و باوکی ئه‌نلیل و ئهنکییه، ئه‌نکی له هاوسه‌ره ژنه‌که‌ی نین ک‌یی خوداوه‌ندی مه‌ردۆخی بوو( لامبرت ومیلارد 1970: قصة الطوفان البابلیة).
وه‌ک ئه‌وه‌ی سهڵمانندراوه، خوداوه‌نده سۆمه‌رییه‌کان گوێزرانه‌وه بۆ ئاینی بابلی و بووه به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی له میسۆلۆجیای بابلی کۆن. له کاتی ده‌سه‌ڵاتی بابلییه‌کاندا، خوداوه‌ند مه‌ردۆخ بووه په‌رستگایه‌کی سه‌ره‌کی چونکه کوڕی خوداوه‌ند ئهنکیی به هێزه. که‌هه‌نه بابلییه‌کان زۆر به شان و باڵای مه‌ردۆخی خوداوه‌ندیان هه‌ڵیاندا که سفاتهکانی له‌سه‌رووی هه‌موو خوداوه‌نده‌کانه‌وه بوو، به‌م شێوه‌یه مه‌ردۆخ بووه خاڵقی هه‌موو شتێک و توانای هه‌موو شتێکی هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م پێشنیاره بۆ سه‌رهه‌ڵدانی تاکه خوایی( توحید) به‌وه‌ی که زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو خوڵقێنهرهکاندا. ئاساییه بابلییه‌کان تێڕوانینیان هه‌بوو بۆ درووست‌کردنی مرۆڤ به‌ڵام به شێوه‌یکی تر داڕشتنی بیروباوه‌ڕی سۆمه‌رییه‌کان بوو، به گوڕینی ئه‌وه‌ی که مه‌ردۆخ داوای له باوکی کرد بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ درووست بکات.
به‌ڵام مه‌ته‌ڵی سۆمه‌رییه‌کان ده‌رباره‌ی لافاوه‌که( طوفان)، به چیرۆکی زیو سو درا ناسراوه، ئه‌مه‌ش ناوی که‌سێکه مانای وایه ئه‌و که‌سه‌ی له ژیان تێگه‌شت. ئه‌نکی خوداوه‌ند به‌م پیاوه‌ی وت که خوداوه‌نده‌کان توڕه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ بۆیه بڕیاریاندا به لافاوێکی بێوێنه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ناو ببه‌ن، بۆیه ده‌بێت که‌شتییه‌کی گه‌وره درووست بکات بۆ ڕزگار بوون.
دوای 7 رۆژ له لافاو، زیوسودرا چه‌ندین قوربانی به‌خشی و ده‌ستی کرد به سه‌ڵاوات بۆ هه‌ردوو خوداوه‌ند ئانۆ و ئهنلی که ژیانی ئه‌به‌دییان پێبه‌خشی له به‌هه‌شتی دلمۆن( ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌هه‌شت عه‌ده‌نه لای سۆمه‌رییه‌کان). بابلییه‌کان و ئه‌که‌دییه‌کانیش چیرۆکیان هه‌یه ده‌رباره‌ی لافاوه‌که، به‌ڵام له‌وانه‌یه نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ داستانی سۆمه‌رییه‌کان به شێوه‌یکی ته‌حریفی. ئه‌م داستانه له‌ڕاستییدا مێژوویه‌کی کۆنه که سۆمه‌رییه‌کان پاراستوویانه و له ته‌ورات( سفری تکوین) سه‌ریهه‌ڵدا و له هه‌موو نوسخه جیاوازه‌کانی ته‌ورات که یه‌هودییه‌کان له بابل نووسیانه‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بزانین چۆن یه‌هودییه‌کان ئه‌م داستانه سۆمهرییانهیان گۆاسته‌وه و چۆن بووه به‌شێک له ئاینه نوێکه و پاشان گویزرایه‌وه بۆ ئاینی دووه‌م، ئه‌وا ده‌بێت چاوێک بخشێنین به چیرۆکی پاشا سه‌رجونی ئه‌که‌دی.( به کورتی چیرۆکه‌که به‌م شێوه‌یه: دایکی سه‌رجوون قه‌شه یان خواناس بوو و سکی پڕ بوو و منداڵی به نهێنی بوو، ویستی رزگاری بێت لێی، خستییه ناو سه‌له‌یه‌کی داخراوه که ئاوی تێنه‌چێت و خستییه ڕووباری فوراته‌وه. پاشان پێاوێک به‌ناوی ئاکی ڕزگاری کرد و کردییه کوڕی خۆی په‌روه‌رده‌ی کرد و فێری کرد. چه‌ندێ ئه‌م چیرۆکه هاوشێوه‌ی چیرۆکی موسایه که یه‌هوودییه‌کان له‌ته‌وراتدا سه‌ڵماندیان.
ئه‌مه هه‌موو چیرۆکه‌کانی خه‌ڵقکردنی مرۆڤه لای سۆمه‌رییه‌کان، خوداوه‌نده‌کان درووستیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته کۆیله‌یان و شێوه‌یشی وه‌ک شێوه‌ی ئه‌وان بوو( مه‌به‌ست شێوه‌ی مرۆڤ له شیوه‌ی خوداوه‌ند بوو)، پاشان مرۆڤ خوداوه‌نده‌کانیان توڕه‌کرد ئه‌مانیش بڕیاریاندا به لافاوه مه‌زنه‌که سزاییان بده‌ن. به‌ته‌واوه‌تی ده‌زانین که ئه‌م چه‌مکه سۆمه‌رییه گوزرایه‌وه بۆ هه‌موو میسۆلۆجییهکان و هه‌موو ئاینه‌کان هه‌رچه‌نده دوور بن.
ئه‌م باوه‌ڕه له‌وه‌وه هاتووه که شارستانییه‌تی سۆمه‌ری به‌رزترین شارستانییه کۆنه‌کانه که له‌سه‌ر زه‌وی سه‌ریهه‌ڵدا، زۆر که‌س وایده‌بینن هه‌تا ئه‌مڕۆ کارتێکردنی هه‌یه له‌سه‌ر زۆر له بیروباوه‌ڕه‌کان.
له‌م ڕه‌سمه‌دا له‌وحه نهقشکراوهکه دیاره که له مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا پارێزراوه، ده‌توانی بازنه‌ی ئهستێرشناسی ئاسمان ببنی که ئه‌مڕۆ به‌کارده‌هێنرێ وه‌ک بورجی دووپشک و شێر و هه‌روه‌ها شتی تر. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و ماره‌ی که له لای چه‌په‌وه خۆی پێچداوه به ده‌وری لهوحهکهدا، وه‌ک زانراوه ماره‌که ڕۆڵێکی گرنگی بینی له چیرۆکی ئاده‌م و حه‌وا که پاشتر ته‌ورات باسی کرد، ئه‌و ماره‌ی که حه‌وای هه‌ڵخه‌ڵه‌تان بۆ کردنه‌وه‌ی سێوێک و ئه‌ویش دای به ئاده‌م و بووه هۆی توڕه بوونی خوا.
m_o_osman@hotmail.com