تابلۆیەك بەبۆنى سنۆبەر بەڕەنگى پایز
دیار محەمەد(باران)…..
ئێوارەیەك قاچى ڕاكێشا !
من لەباوەشیا و
ئەستێرە بۆ باخچەكانى
هەڵفڕین.
**************
باران نقێمەكانى ئەوەرێت !
ئەشكێت,وون دەبێت !
بە یانییەك,ئەیدۆزێتەوە
خۆر پەنجەى بۆ ڕائەكێشێت !.
****************
ژنێك …
پڕ لەڕەنگ,لەبەیانى,لەتەڕى !
ئەیەوێت ..
كانیەك شیعر لەخۆى بئاڵێنێت .
****************
شیعرێك دەستى گرتوم
ئەیەوێت خۆى بناسێنێت !
ناوى بەیانییە و
پێڵاوەكانى پڕە لەخۆڵ.
***************
كانیەك ڕژاوە !
نەخۆى كۆدەكاتەوە و
نە ئەیەوێت بخەوێت !.
***************
تاریكى باخچەى منداڵانە و
یارى لەسەر فەرشى ئاسمان دەكەن !,
بە ئەستێرە ڕەنگاو ڕەگەكان .
****************
پەپولە گوڵى باوەشێن كرد !
كە دڕك لەدایك بوو!
لەئینجانەدا فێرى فڕین بوو !.
*****************
ئاسمان كۆشى پڕە لەئەستێرە و
نیوەى ڕووت,مەمكێكى دیارە
پرچەكانى تەڕە,و شیلەى
مانگى پیا ڕاژوە !.
*************
هەور سىَ مانگ عادەتى
بەگریانەوە گرت !
لە دواییاندا
جادەكانى بە سەوز ڕەنگ كرد و
منارەكانى بە سوور .
*************
ئاسمان گریا
زەوى باوەشى پیاكرد بەڕوتى
بەیانییەكیان ژیركردەوە
ناویان لێنا كچەگەڵا لەپایزدا
*************
تابلۆیەك پڕە لەرەِنگ
ئەڕژێتە كۆڵانەكانى ئاسمانەوە !
لەڕوناكیدا وون دەبێ و
لەتەنهایشدا تاریك ئەدرەوشێتەوە !.
***************
لەژیاندا
هەموو دەرسێك فێر دەبین
جگە لەمردن !
چونكە خۆڵ (باج)ەكەى ئەیدا
نازانین تەوەرەكانى چین !.
**************
دەستىَ جل لەنائومێدى مانەوەدا
بدڕێنە ؟
تا مانەوە لەپشت پەردەوە,
ئومێد بڕازێنێتەوە ؟.
لەسەرەتادا ئەمویست فەنتازیا لە بیرەوەریەكانم پێچم
كەچى تۆش نەتهێشت.
ببەخشن ئەوەى نووسیومە خەریكە لەمنداڵیم منداڵتر دەبێتەوە
چونكە ڕەنگەكانم لە كۆكردنەوەدا دەڕژێن