ژنان له نێو کام کونوکه‌له‌به‌ری دیندا ئازادیان بۆ دابین کراوه؟
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له نێو ده‌سه‌ڵات و که‌لتوری کۆمه‌ڵگا پیاوسالاریه‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ،مێژینیه‌کی به‌قه‌د ئه‌و مێژوه به‌رفراوانه هه‌یه که تا ئیستا بوونی چه‌وساندنه‌وه و سوکایه‌تی کردن به که‌سایه‌تی ژن به‌رده‌وام ده‌دا. خودی ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه پشکێکی مه‌زنی به‌ر دینی ئیسلام ده‌که‌وێت، که ژن تێیدا هێشتا مرۆڤێکی ساغ و ته‌ندروست نیه، بۆیه سه‌ربه‌ستی پیاو له نێو هه‌یبه‌تی ئه‌و دینه‌دا کارێکی حاشانهکراوه و، هه‌رده‌م ده‌توانێت ژنه‌که‌ی یان کچه‌که‌ی به ئاره‌زووی خۆی بچه‌وسێنێته‌وه. ئه‌م کاره‌ش، وه‌ک ئه‌رکێکی پیرۆزی نێو دید و بۆچونی دینی ئیسلام ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
کاتێک ده‌ڵێێن ئه‌م دینه له‌گه‌ڵ په‌یام و که‌رامه‌تی ئازادی‌دا نایه‌ته‌وه و ناتوانێت خۆی ته‌یار بکات له نێو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ڕیتمێکی عه‌قڵانی و یاسا مه‌ده‌نیه‌کان تێیدا جێگایان بوه‌ته‌وه، هه‌روا له خۆمانه‌وه ئه‌م ئیهانه کردنه ناده‌ینه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگر و دیفاع گرن له دینی ئیسلام. ژنان له نێو هیچ کونوکه‌له‌به‌رێکی ئه‌م دینه‌دا بوونیان وه‌ک ئینسانێکی ته‌ندروست و خاوه‌ن بڕیار نیه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م( نهبوونهشیاندا) وه‌ک ئینسانێکی کامڵ،دیاره ئازادیشیان بوونی نیه.
له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بۆ ده‌یان ساڵ ده‌چێت جه‌نگی نێوان دوو به‌ره درێژه‌ی هه‌یه، به‌ره‌یه‌ک هه‌رده‌م به‌شوێن به‌ره‌وپێشچون و خه‌بات کردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژنانیش وه‌ک ئینسانێکی کامل و خاوه‌ن بڕیار بونیان هه‌بێت له نێو کۆمه‌ڵگادا، تا ئه‌وه‌ی چیتر چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه کۆتای بێت و ئیتر هیچ که‌س و یاسا‌و لایه‌نێک بۆی نه‌بێت ئه‌م ئینسانه بچه‌وسێنیته‌وه. به‌ره‌ی دووه‌م؛ خودی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالار و هاوپشتیوانه مه‌زنه‌که‌یان که دینی ئیسلامه، ئه‌م دوو به‌ره‌ی دژی ئازادیه، بێ‌وچان و به‌شێوازی جۆراو جۆر له خه‌باتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیاندان دژی مانه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر ژنان، تا ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕزگاری نه‌بێت له نێو ئه‌و که‌لتورو فه‌رهه‌نگه ڕزیوه‌ی که هێشتا بۆن و به‌رامه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستی سه‌رده‌می کلێسای مه‌سیحی پێوه‌یه،لێبێت و هه‌ر بمێنێته‌وه. خه‌باتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌م پیاوسالار و دینه، بۆخۆیان هه‌رده‌م پشتگیری قایمیان له ده‌سه‌ڵاتی حاکمهوهیه، ئه‌گه‌ر نا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یتوانی له ماوه‌ی ئه‌م مێژوه درێژه‌ی خۆیدا، به‌لانی که‌مه‌وه فه‌رهه‌نگێکی وا مه‌ده‌نیانه‌ی بهێنایه‌ته نێو کۆمه‌ڵگاوه، که خودی پیاوسالاری و دواکه‌وتویه‌تی دینی، ده‌بوا ببوایه‌ته کارێکی شه‌رم ئامێز بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگرین. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات حورمه‌تی زیاتری پێبه‌خشی خۆشه‌ویستکردنی زیاتری ئه‌م به‌ره کۆنه‌په‌رسته‌ی نێو کۆمه‌ڵگایه.
په‌رله‌مانی کوردستان، گه‌رچی خۆی به نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان دهزانئیت،به‌ڵام تا ئێستا زۆر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت نه‌یتوانیوه کارێکی وا ئه‌نجام بدات، که جێگای متمانه‌و ڕێزی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا بێت و هه‌نگاوی مه‌ده‌نیانه بنێت بۆ ڕزگار کردنی کۆمه‌ڵگا له نێو دیدی دواکه‌وتوی و نهخوێنهواریداکه نوقم بووه تێیدا. نازانم چۆن هه‌وڵیانداوه و بیریان له پرۆژه‌یه‌ک کردۆته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی ژناندایه، دیاره ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئیحراج بونهیانه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاسته به‌رزه له چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر ژنان و ئه‌و ئاسته به‌رزه له خۆسوتاندنی ژنان، که بگه‌نه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یاسایه‌کی وادهربکهن له ژێر ناونیشانی{ یاسای به‌رنگار بوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی له هه‌رێمی کوردستان-عێراق. یاسای ژماره 8 ی ساڵی 2011 .}
خودی ئه‌م یاسایه چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌کی له خۆ گرتوه، که به‌گشتی به یاسایه‌کی لانیکه‌م باش ده‌بینرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژنان به‌تایبه‌تی که زۆرترین چه‌وساندنه‌وه و بێحورمهتیان به‌ر ده‌که‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رانی خێزانه‌وه، بتوانرێت خودی ئه‌و سوکایه‌تی پێکردنه که‌م بکرێته‌وه چ له ڕێگای سه‌پاندنی سزای ئابوریه‌وه به‌سه‌ر بکه‌ره‌که‌دا چ له ڕێگای شکایه‌ت لێکردنی و بانگ کردنی بۆ دادگا و یان زیندانی کردنی. له ماده‌کانی دیکه‌دا ئیشاره‌ت ده‌کات به زۆر نه‌دانی کچان به شوکردن یان ژن به‌ژن یان به‌زۆر ته‌ڵاق دان یان کچ له پێناو خوێندا،قه‌ده‌غه کردنی خه‌ته‌کردنی کچان، ئه‌م هه‌نگاوانه به گشتی هه‌نگاو گه‌لێکی پۆزه‌تیفن و بۆنی ئه‌وه‌یان لێدێت که هه‌نگاوی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیداریه‌کان کاری پێبکه‌ن، شتێک له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان بێته مه‌یدانه‌وه. دیاره له کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدا که دین له ده‌وڵه‌ت جیایه‌و یاسا مه‌ده‌نیه‌کان داڕێژراون، پایه‌ی ژن وه‌ک که‌سێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست دیاری کراوه. ئه‌وه ته‌نها له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کاندایه که دین له نێو کون‌و که‌له‌به‌ری یاساکاندا خۆی مه‌ڵاس داوه، ژن له‌وێدا وه‌ک که‌سی پله دوو یان به شایه‌ت وه‌رنه‌گیراو ده‌بینرێت.
بۆ ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه، کۆمه‌ڵێک مه‌لا، به‌یانامه‌یه‌کیان ده‌رکردوه‌و کۆپیهکیشیان بۆمن ناردوه تا پشتگیریان لێبکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دژی ده‌رکردنی ئه‌و یاسایه بوه‌ستمه‌وه، دیاره من پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێرم و ئه‌و به‌ره‌یه‌ش ئازادن بۆخۆیان دژی ئازادی ژنان بوه‌ستنه‌وه له‌م سه‌ده‌یه‌دا که سه‌ده‌ی وه‌ده‌ستخستنی زانستی ته‌کنه‌لۆژی و ژیری گه‌رایه‌تی مرۆڤه و په‌یبردنه به‌توانا مه‌زنه‌کانی مرۆڤ، که ته‌نها خودی خۆیه‌تی ده‌توانێت ئاڵوگۆڕه مه‌زنه‌کان له خزمه‌تی خۆی و سروشتیشدا بکات، نه‌ک گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می دواکه‌وتووی و خورافه مه‌زهه‌بیه‌کان!!!!!!!!!!! ئه‌م به‌ره‌یه، زۆر به جیدی هه‌ست ده‌که‌ن باری هه‌یبه‌ت و که‌رامه‌تی کۆنهپهرستیانهیان له خه‌ته‌ردایه و داوا ده‌که‌ن خه‌ڵکی کوردستان دژی ئه‌م یاسایه بوه‌ستنه‌وه. دواوا له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن ئه‌م یاسایه ڕه‌ت کاته‌وه و دژی یاسای ژماره 6 نه‌بێت که په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر داوه، واته بوونی سه‌ره‌کیترین پێگه‌ی دینی ئیسلام له نێو ده‌ستور و یاسای کوردستاندا. خودی ئه‌م به‌یان نامه‌یه نیشانی ده‌دات که ئه‌م ئاینی ئیسلامه به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک دژی ئازادیه‌کانی ژنانه، به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ده‌ست که‌له‌پچه‌کراوی ژناندایه له نێو مال و کونجی تاریکی بیرکردنه‌وه‌دا.
جه‌نگی پیاوانی ئاینی دژی به‌هاو په‌یامه مه‌ده‌نیه‌کانی مرۆڤایه‌تی، هه‌رده‌م وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش بینراوه، خودی ئه‌م دینه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌وه هیچ پێگه‌یه‌ک بۆ ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ناهێڵێته‌وه و بوونی نامێنێت(سعودیه و ئێران) دوو نمونه‌ی به‌رچاون.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان بچنه ژیر باری په‌سه‌ند کردنی به‌یانامه‌ی مه‌لاکان و به‌ناو ڕۆشنبیره‌کانه‌وه، ئه‌وه بۆ دواجار ده‌ریده‌خه‌ن که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه چه‌ند له‌دوایه و هێشتا له ژێر کاریگه‌ریه کوشنده‌کانی سه‌ده تاریکه‌کاندان، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ستان له‌گه‌ڵ پشتگیری کردنی ئه‌و یاسایه‌دا به‌مانای ئاستی ڕۆشنبیری و کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. خه‌باتی به‌ره‌ی ئازادیخوازی کوردستان هه‌رده‌م به‌شێک ده‌بێت له‌و خه‌باته سه‌رتاسه‌ریه‌ی که ده‌خوازێت کۆمه‌ڵگا ڕزگار بکات له کۆی ئه‌و کۆت و به‌نده ئاینیه‌ی نامۆیه به‌م سه‌رده‌مه.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
8/9/2011
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه هه‌ردوو بابه‌ته‌که له خۆ ده‌گرێت
http://www.kurdistan-parliament.org/files/articles/160811121949.pdf
كةمثينى دذ بةياساى خيَزان ــ دةرضوو لةثةرلةمانى كوردستان
ئيَمة وةك (كةمثينى دذ بة ياساى خيَزان ــ دةرضوو لة ثةرلةمانى كوردستان) كة ثيَكهاتووين لة كؤمةلَيَك لة مامؤستاياني ئايينيى و رِؤذنامةنوسان و رؤشنبيران و نوسةران و هاولآتيان لة ذيَر سيَبةرو رؤشنايي شةريعةتداو ئةو فةرموودةيةى كة ثيَغةمبةرى خوا – دروودو سلآوى خواى لةسةر بيَت – دةفةرمويَت: (من رأى منكم منكرا فليغيره بيده ، فإن لم يستطع فبلسانه ، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان) رواه مسلم. دذى ثةسةندكردنى ياساى بةرةنطاربوونةوةى توندوتيذيى خيَزانين، ضونكة دذى ئايينى ثيرؤزى ئيسلام و بةها بةرزةكانى ميللةتى كوردة.
خوشكان و برايانى هاونيشتمانيي هةريمى كوردستان.. ثيَش ضةند رؤذيّك لة ثةرلةمانى كوردستان ياساى ذمارة ( 8 )ى سالَى( 2011 )ى بةرةنطاربوونةوةى توندوتيذى خيَزان بة زؤرينةى دةنط ثةسةند كرا‌و 15 رؤذى زياتر بةسةردا تيَثةرى، كة بة ثيَى ياساى ثةرلةمان ياساكة ضؤتة بوارى جيَبةجيَ كردنةوة، ئينجا براو خوشكى بةرِيَزو خاوةن هةلَويَست و بةها بةرزةكان، ئةو برِيارةى كة دةرضووة دذى قورئان و فةرموودةى ثيَغةمبةرة، دذى ثةيامة ثيرؤزةكةى خواية، دذى ئةخلاق و كةلتورى كوردةواريية..
ئايا قةبولَتة ياسايةك دةربضيَت دذى ضةندان ئايةتى قورئان؟
ئايا رازيت ياسايةك دةربضيَت دذى فةرموودةى ثيَغةمبةر؟
ئايا رازيت مندالَ سكالآ لةسةر باوكى تؤمار بكات و بة طرتنى بدات.؟ ئةى خوا نافةرموويَت: (فَلاَ تَقُل لَّهُمَآ أُف وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيمًا). واتة: هةرطيز مةلَيَ بة دايك و بابت ئؤف و بيَزارييان ليَ دةرمةبرِة، وة هةرطيز ثيايانا هةلَمةشاخةو بةسةرياندا مةنةريَنة، وة هةميشة وشةو جوان و بةسؤزانة لةطةلَيان بة كاربيَنة.. ض جاى ئةوةى كة برِؤي لاى بنكةيةكى ثؤليس شكاتيان ليَ بكةيت.!!
ئايا رازيت خيَزانةكةت لةذيَر دةسةلَاتى شةرعيى تؤدا نةمينيَت ؟
ئايا……..ئايا………هتد
دةميَكة هةندآ دةستى دةرةكيي و نامؤ بة كةلتوورى طةلةكةمان هةندآ مةسةلةى زؤر لاوةكيي زةق دةكةنةوةو بطرة بةدانى بةرتيل و ثارةش ساختةكاريي دةكةن، وةكو ئةوةى كة بةناو دياردةى خةتةنةيان بة ويَنة لة ئةمةريكا بلآوكردةوة، كة دواتر دةركةوت ساختةكاريي بووة..
مةترسي لةم شيَوةية دةميَكة لة ناخي زؤريَك لة تاكةكانى كؤمةلَطاكةمان بةجياوازي ثيشةو بيرورِاو ئايدياو ثيَطةي زانستيى و كؤمةلاَيةتيى و سياسيةوة هةستي ثيَدةكريَت و نائاراميي و دلَة رِاوكيَ ناخ و دةروونى زؤربةمانى داطيركردووة، هةر لةبةر ئةم هؤكارانة – كةمثينى دذ بة ثةسةندكردنى ياساى بةرةنطاربوونةوةى توندوتيذيى خيَزان – بةرطرى بة ئةركى سةرشانى خؤى دةزانيَت، لةم ئان و ساتةدا كة بارودؤخيَكى نةخوازراو لة هةريَمى كوردستان هاتؤتة ئاراوة، بةرطرى لة ئيسلام و ئةخلاق و بةها بةرزةكانى ميللةتى كورد بة ئةركى هةر تاكيَك دةزانيَت و بؤ ئةو مةبةستةش ئامادةية هةر ريَطةيةكى ياسايى و مةدةنى بطريَتة بةر.
ئةوةى جيَطةى نيطةرانى ئيَمةية ئةوةية كة سةرؤكى هةريَم ثشتى لة مامؤستايانى ئايينى كرد كة داواى طةرِاندنةوةى ياساكةيان بؤ ثةرلةمان كردبوو، ئيتر لةبةر هةر هؤكاريَك بوبيَت، يةكيَتيي زانايانى ئايينيي و مامؤستايانى ئايينيي بةطشتيي ضاوةريي زؤر زياتريان لة سةرؤكى هةريَم هةية بؤ بةدواداضوون لةو مةسةلة هةنووكةييانةو بةتايبةت ئةو بةندوو خالاَنةى كةلةطةلَ ئايينى ثيرؤزى ئيسلام‌دا نايةتةوة..
لة رِاستيدا دةرضووني ئةم جؤرة ياسايانةو هاوشيَوةكاني دذ بة بةندو مادةى دةستوورى هةريَمى كوردستانة، كة ثةرلةمان و سةرؤكايةتى هةريَم بة بةردةوامى داكؤكى لة دةستوور دةكةنةوة، ئيَمةش دةلَيَين بة ثيَي دةستوري هةريَمي كوردستان و مادةي ٦، داني بة ناسنامةي ئيسلاميي زؤرينةي طةلي كوردستاندا ناوةو دةشلَيَت بنةماكاني شةريعةتي ئيسلام سةرضاوةيةكي سةرةكي بنةما دانانةو نابيَ ياسايةك دابنريَ لةطةلَ حوكمة نةطؤرِةكاني ئيسلام ناكؤك بيَت، خؤ دةكريَت ئيَمةش بثرسين مادةى شةشى دةستوورو خستنة دةنطى ياساكانى دذيةوة وةلآمتان ضيية، بؤ؟، لةبةر ئةوة ثيَويستة ثةرلةمان و سةرؤكايةتى هةريَم خؤيان نةخةنة ذيَر ثرسيارةوة..
جةماوةرى ئيسلامخوازى كوردستان كةمترين ئةركى شةرعيي لةسةر شانتان ئةوةية كة ناوى خؤت تؤمار بكةيت و دذى ئةم ياساية بوةستيتةوة، بةنووسينى ناوةكةت و واذوكردنت لةم كةمثينة بؤ هةمواركردنةوةى ئةم ياساية بؤ ئةوةى لة دونيادا لةذيَر ثةيامى خوادا بذين و لة قيامةتدا سةربةرزو رِووسثى بةرانبةر خودا بيت..
ناوةكان
بؤ زانياري زياتر و بةشداريكردن و ناونوسين لةم كةمثينة تكاية ثةيوةندي بكةن بةم ئيميَلَةوة:
kampinmidia@gmail.com
لاثةرِةي فةيسبوك
http://www.facebook.com/profile.php?id=100002778408223