ئیمپریالیه‌تی سه‌گ … سەلاح جلال
گومان بكه شینایی ئاسمان وێنه تۆڕی فه‌لسه‌فه‌یه (..) !!
تیشكی هێلكه وڵه‌ی وشك بونی رۆحی منداڵیه
شێوه‌ی دزاینی ئێره‌ی فیزیای ” بون نه‌بونه “
دره‌ختی بیركه‌ره‌وه گه‌ڵای وشه گومانی هه‌ڵوه‌ری
چرۆی زمانی رێكه‌وته مه‌رگی سه‌وز كرد
گێژه‌ڵوكه‌ی بیرچونه‌وه دره‌ختی زمانی داڕنی
هێلكه‌ی فیزیا دایناسۆری زه‌مه‌نی به‌ردی تره‌كاند
بونه‌وه‌ری لۆكه له كشتوكاڵی بیركردنه‌وه تۆ‌و چه‌ن كرا
ئاوێنه‌ی منداڵی ره‌نگی فۆتۆن و گڕی هه‌ڵگرت !!
***
سه‌یرم بكه له ئاوێنه‌ی تونێلی بیر كردنه‌وه (…)
زمانی مه‌لۆتكه‌یی ره‌گه‌زی بونم پژاوه
تیشكی ئاوێنه‌ی تێك شكاو بونه‌ته خۆرێكی خه‌فه
گریه‌ی قه‌ده‌ر له شه‌پۆلی رێكه‌وته مه‌رگا گێژی دام
بومه یه‌كه‌م گۆڕی ئه‌ستێره‌ی زه‌مه‌ن بڕان …
***
ئاوێنه‌ی منداڵی ئێوه لینجایی دێڵێكی تره‌كیوه(..)
گه‌ردونی بونی شه‌قاری په‌لًه‌ی شه‌هوه‌تی مه‌رگ كرد
بانگه‌شه‌ی سه‌مه‌نده‌لی رۆح تێكه‌ڵا به زمانی فیزیا بو
لێره كه‌وتنه خواره‌وه وێنه‌ی ده‌باخانه‌ی فۆتۆ رۆحه
هه‌ساره‌ی مه‌رگ دره‌ختی گومانی سه‌وز بو
فه‌زای بیركردنه‌وه له گه‌ردونی وێنه ون بو
له ئۆقیانوسی فه‌لسه‌فه وێنه له مه‌رگه‌ساتا توایه‌وه
پێسته سه‌گێك نه‌خشه‌ی ئێوه و ئه‌وانی دواتری هه‌ڵگرت (..)
***
ئه‌ستێره‌ی گومانی گه‌ردون گۆڕه شاری وێنه‌ی كرد و
دره‌ختی بیركردنه‌وه‌ی زه‌وی بیرچونه‌وه‌ی شین بو(..)
گه‌ڵای زمان كه‌تیره‌ی گڕوگاڵی كۆتای گرت و
كۆلاره‌ی كه‌وتنه خواره‌وه ئێوه‌ی بیركه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵدا
وێنه‌ی تۆیه تاریكخانه‌ی به حه‌په‌ی سه‌گ قفڵا داوه
به‌ردی كۆرپه‌ی نازه‌مه‌نی به شیلاوگی سه‌گه‌ل ره‌نگ كرد
سه‌گێك له كۆتایی به‌ردین به بونی ئێوه‌وه په‌ڕی
مێژو له خومخانه‌ی قژه سه‌را تێكه‌ڵی وێنه‌ی به‌ردین بو(..)
***
چیه ئه‌م شارستانی بانگه‌شه‌یه مۆڵی ئاماژه‌ی سه‌گه‌له ؟!!
وێنه له تاریكخانه‌ی نه‌بونا كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بون ده‌كات
زه‌وی به پێسته‌ی بۆگه‌ناو فه‌رش رێژ بو
په‌نجه‌ره‌ی له‌بیر چونه‌وه كرانه‌وه (..)
لێره فه‌زایه‌كی به‌ردین بانگه‌شه‌ی رۆحی ئه‌وانه
ده‌نگێك داڕنی دارستانی بون ده‌كات
فۆتۆنی بون وێنه‌ی فیزیای تۆ‌و چه‌ن ده گرێت
ره‌نگی ئیمپریالیه‌تی سه‌گه‌لێكه له‌وان
ته‌له‌سكۆبی جاڵجاڵۆكه تونێلی شاراوه‌ی “با “یه(..)
***
1. ئای له‌م پیته كوژاوانه‌ی له ئاوی ژیان نوسراوه (…)
رسته‌ی گریانی به‌ردینه و ئێره‌یمانی نه‌خشاندوه !!
پله‌ی زه‌مه‌ن من و تۆی كرده تۆوی بون (..)
دڵۆپه‌ی ئاوی شیلاوگی زه‌مه‌ن بڕان …
هه‌ورێكی عیشقه شێت بو به بارانی قه‌ده‌ر رژا !!
په‌رتوكی گریه‌ی گه‌رده‌لولی نوسیه‌وه (..) !!
***
چییه ئه‌م رژانی زایه‌ڵه‌ی دره‌ختی رۆح داڕمانه (..) ؟!
بانگه‌شه‌ی سه‌گه‌لی گومان مێژوی پڕكرد
ئێوه و ئێمه چوینه هێڵی رۆح دابڕان
جه‌سته له پله‌ی نازه‌مه‌ندا سڕایه‌وه
سیناریۆی بیر چونه‌وه فه‌زای بون نه‌بونی پۆشی
به پیتی یاقوت و وشه‌ی گه‌وهه‌ری رسته گومان
عه‌رشی ئه‌ڤینی گه‌ردونی له بانگه‌شه‌ی سه‌گا نه‌خشاند (..)
***
تاریكخانه‌ی زه‌مه‌ن وێنه‌ی به تۆوی سه‌گ ئاوێته كرد(…)
حه‌شارگه‌ی گومان له ئێمه شاراوه‌یه به‌ده‌ر له تۆ
رێكه‌وته مه‌رگ بلوێنان وێنه‌ی شۆریه‌وه
من له‌چاوی سه‌گێكه‌وه وێنه‌م چوه یه‌كه‌م ره‌گه‌ز
ره‌شه با ی سه‌گ ره‌نگیان به فۆتۆن هه‌ڵگرتم
دێڵێك له خۆر ئاوای عیشق له جوانیا مۆمیای كردم
وێنه‌یه‌ك عیشقی شێتخانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بلوێنان چاو بو
له مۆمیای نازه‌مه‌نی خۆرگیرانا شۆرامه‌وه (…)
***
ئێستا چی كاتێكی قه‌ده‌ره دزاینی عیشقی سه‌گی ئه‌وێم ؟!
ئێره تۆیت ..تۆی بانگه‌شه‌ی سه‌گه‌لاوی سه‌گه ره‌گه‌ز
زه‌مه‌ن پرته‌قاڵی فه‌لسه‌فی ئه‌وانی به سه‌گ بوه ..
ئه‌وێ ئێره‌ی منی عیشقه سه‌گی جوگرافیایه (…)
***
وه‌ره سه‌هۆڵبه‌ندانی نازه‌مه‌ن ته‌ونی هه‌زار شه‌وه‌ی گرتوم (..)
به قه‌د كۆرپه حه‌زم له شیری مردنه
خۆزگه كچێك له مه‌رگ دروست بوایه؟!!
رۆمانی مه‌رگه عیشقم به رسته‌ی چاوی چاپ بوایه
ئازیز تۆ بۆ نابیته مه‌رگ هه‌تا خۆشه‌ویستی بكه‌ین ؟!!
له گه‌ردونه مه‌رگی ئێستا شوڕشی مردوی بون بكه‌ین (…)!!
***
من بۆ بمرم كه گۆڕ دڵداری نه‌زانێ (…)؟!
چۆن فلیمی عیشقی گه‌ردون له ناویدا تۆمار بكه‌م ؟
مه‌رگه عیشقی من ده‌ریا لوشی زه‌مه‌نی شتنه‌وه‌یه
ده‌بێت ئه‌ستێره‌ی عیشق وگێڕانه‌وه بدۆزمه‌وه
هه‌تا گه‌ردونی ئه‌م عیشقه نیشته‌جێ كه‌م (..)
***
عیشقی زه‌مه‌ن بۆ رۆحێك بریسكه‌ی ده‌دا (..)
له تونێلی چه‌رخی سپی خه‌فه ببو
كۆڵانی عیشقی سه‌گێكم له فه‌زای بیرچونه‌وه بڕی
له ره‌نگاڵه‌ی هه‌زار شه‌وه شێوه‌ی ره‌گه‌زی بونی گرت
گه‌رده‌لولی بیرچونه‌وه و دره‌ختی بیر پێچامیه‌وه
تۆ به شێوه‌ی كام بونه‌وه‌ر ده‌بیته ره‌گه‌زی مه‌رگم ؟!
***
لێره له‌م زه‌مه‌نی ئاوه بارانێك نه‌هات بۆ عیشق؟!..
نامه‌ی خاچی هه‌زار شه‌وه تۆمار بكات !!
له‌م گێژه‌نگی گریانه هه‌تاوێك له نه‌بون هه‌ڵهات
لینجایی رۆحی په‌پوله‌ی رژانده خوار !!
ئاوێنه‌ی مه‌رگ دایه‌لۆژی رۆمانی عاشقی نوسی
سێبه‌ری له‌بیر چونه‌وه به تاڵیشكی قه‌ده‌ر گیرا (..) !!
***
رۆحێك له خۆر ئاوا كفنی بانگه‌شه‌ی دادڕی (…) !!
فرمێسكی مۆمیای زه‌مه‌نی به‌ردی بۆ ئێستا خوێنده‌وه :
ئاینی په‌پوله كشتوكاڵی گڕوگاڵی سه‌ره‌تای كرد
تۆ‌و چه‌نی رۆح به شتنه‌وی جه‌سته زه‌وی شۆری (..) !!
***
پاشای جاڵجاڵۆكه نوێژی مردوی گه‌ردونی كرد …!!
جیهان به به‌سته‌له‌كی رۆح ته‌نرا
فه‌یله سوفی سه‌گ له گومانی به‌ردینه‌وه وتاری دا :
ئه‌م نه‌وه‌یه‌م له به فری گریه‌وه رسكا
ئێوه‌ش له بارانی ره‌شه گۆشتا تره كیون
باپیره گه‌وره‌تان به‌ر له كۆچی دارستانی گومان
هێشوی رۆحی پریاسكه‌ی نازه‌مه‌نی نوسیه‌وه.
شارێك به لینجایی گومانی جاڵجاڵۆكه دروست كرا و
به گریه‌ی پرته‌قاڵی زه‌مه‌نی مۆڵ خامۆشی گرت (…)
***
گێژاوێك شاری خسته بانگه‌شه‌ی مه‌رگ (…)!!
پزوی جوگرافیای گومانی لێره بونی سڕییه‌وه
تارماییه‌ك چه‌رچه‌فی بیر چونه‌وه‌ی لێره هه‌ڵدا ؟!
فه‌زا بۆنی كه‌لاكی زه‌مه‌نی نادیاری په‌خش كرد و
شیشه‌ی گومان گۆڕه شاری رۆحی په‌پوله‌ی ساتێك بو
بریسكه‌ی شمشێری لێره بونی من بو بۆ تۆ (…)
***
گومان بكه له شاری ئاوا بونی وێنه‌ی ناو با (…) !!
گریانێك بریسكه‌ی دا هیچ مێژویه‌ك نه‌ینوسی بو
به خاچ نوسرا و فوی ئه‌زه‌لی له فۆتۆندا نه‌خشانده‌وه
گه‌ردون به بانگه‌شه‌ی پیتی عیبری ئێستا له‌رزی
زمانێك له ئاینی جاڵجاڵۆكه‌ی به‌ردین نوسرا:
دڵۆپ دڵۆپ هاته خوار و مانگی ئاو دا
تونێلی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌رگی تێكه‌ڵ ره‌گه‌زی كرده‌وه (..) !
***
ئێره شاری حه‌شیشه‌ی له‌بیر چونه‌وه‌ی گومانه (..) !!
ئێوه و ئه‌وان ده‌خاته تۆڕی ئێره‌یی
بانگه‌شه‌ی موروی ئاوداری زه‌مه‌نی بێ شوناسی مه‌رگ
هێلكه وڵه‌ی ساته وه‌ختی ئێره‌ی ئێمه تێك ده‌شكێنێت
كوا كفنی نه‌مری رۆح چوی گومان ؟!!
هێشوی گه‌ردون دره‌ختی بیر چونه‌وه‌ی سه‌وز بوه
گێژه‌ڵوكه‌ی رۆح تره‌كین جه‌سته‌ی گڕ دا
وێنه‌ی شارێكی گومانی هێلكه‌یی مه‌رگی خسته‌وه (…)
***
تۆ له چی هێلكه‌یه‌ك كه‌وتویته‌وه (…)؟!
ژماره‌ی فیلمی رۆح چونت له گوماندا تۆمار بكه
سوپای هه‌ساره‌ی بیر چونه‌وه هاتنه خوار
ئیمپریالیه‌تی سه‌گه‌لیان بۆ گومانی بون پێكهێنا (…) !!
***
گریانێك له‌به‌ردی فیرعه‌ونی ئه‌زه‌ل نوسرا بو …
عیبری ئێستای چاخی بیر چونه‌وه‌ی وشه
زه‌ریا و زه‌وی و ئاسمان بریسكه‌ی ئاگریان بۆ دا
هیچ فه‌یله‌سوفێكی قه‌ده‌ر نه‌یخوێنده‌وه
ئه‌نشتاینی عیشق له هه‌ڵما تێكه‌ڵ فیزیای كرد
ئیفلاتون كۆماری بیر چونه‌وه‌ی رێكه‌وته مه‌رگی نوسیه‌وه
شاری كه‌وتنه خواره‌وه له منی بیر كه‌ره‌وه پێكهات
ماركس خستمیه ناو زه‌ریای گومانێَكی هێلكه گه‌ردون
كۆلاره‌ی روانینی دره‌ختی بیر كردنه‌وه‌ی مه‌رگی شین بو
ئاسمان رسته‌ی چاوانی شه‌پۆلی شینی هایدجه‌ر بو
له وێنه‌ی عیبری دوا كاژێڕا بۆ وێنه‌ی خوا په‌خش ده‌بون
لێره دارستانی گومان و بیرچونه‌وه و رێكه‌وته مه‌رگم پێكهێنا
كفنی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌رگی بون شه‌پۆلی شینی ئاسمان بو
به‌ئاگر وسێو وئاو و فۆتۆنی فه‌لسه‌فه تێكه‌ڵا بو
هه‌وری چاوم تێكه‌ڵا به رسته‌ی مه‌رگی كرد
***
كێ ساتێك گریاوه بۆ با؟!!
هه‌تا ناوی له به‌ردی زه‌مه‌ن تۆمار بوبێت
كێ كڵاوه به‌ڕوی شای مێروله‌ی كردۆته سه‌ر ؟!!
به‌رگی داڕمانی عیشقی گریه ئاڵای شیعره و
دو ئه‌ستێره‌ی رۆحی ئێره‌ی كرده بۆسۆ
ئاسمانی زۆر فه‌زای فۆتۆنی عیشكێكیان پڕ كرده‌وه
جه‌نگی ئه‌ستێره‌ی ناوه‌خته عیشق كۆتایی هات (..)
***
خانمی سور پۆش كاتی گریه‌ی لێ گۆًڕاوه (..)
فیزیای ئێره‌یی به كاتی جاڵجاڵۆكه نه‌خشاندوه
كێ ده‌بێته هۆمیرۆسی بارانه عیشق؟
هه‌تاو له چا‌وا بچێنێت
مۆمی یه‌كه‌م عاشقی ئه‌ستێره له ناو هه‌ورا داگیرسێنیًت ؟!!
لوتكه‌ی هیمالایا ره‌نگی پێستێكی داماڵراوی سه‌ره‌تای گرت
سه‌گێك ئاڵای ئیمپریالی هاو ره‌گه‌زی له‌سه‌ر هه‌ڵكرد
زه‌ریای رۆحی توانه‌وه زه‌وی پۆشی
پێسته سه‌گێك فڕی ناو و ره‌نگ و شێوه‌ی منی تیا بو
ده‌بمه فۆتۆی پێشانگای بونه‌وه‌ری بون و نه‌بون
كۆماری عیشقه شێتی له ئاوی نه‌مری ده‌نوسم
ده‌بمه مرۆی مه‌مله‌كه‌تی كه‌وتنه خواره‌وه و رۆح دابڕان (..)
***
ئێستاجوگرافیا گۆڕاوه به شۆرینه‌وه‌ی شوێنه‌وار(…) !!
ئێمه و ئه‌وان بوینه‌ته سه‌گه‌لی زه‌مه‌ن
وێنه‌ی شاری گومان ره‌نگی بونی ئێوه و ئه‌وانی دایه‌وه
فه‌زا لینجایی رۆح چونی مه‌مله‌كه‌تی جوانی هه‌ڵگرت
شارێك نه‌بو جاڵجاڵۆكه‌ی رۆحی ئه‌وانی ئه‌و نه‌بێت
چیه ئه‌م بارانه لینجه ره‌نگی شارێكه له گومان
سه‌دان كۆلاره‌ی بیركه‌ره‌وه فیزیای نویان نوسیه‌وه
فه‌زا ره‌نگی ئێوه و ئه‌وان و شارێكی خامۆشی فه‌لسه‌فه‌یه
چرای تاریكی دره‌ختی گریانی زه‌مه‌نی بێ زمانی نوسیه‌وه
شارێك ده‌رگا و فه‌زای به حه‌په‌ی سه‌گه‌ل چنرا بو(…)!
***
دو سه‌گی عیبری په‌ڕی بون رۆژئاوای بونیان گرتبو …
دره‌ختی نازه‌مه‌ن گه‌ڵای شیلاوگی كه‌وته خوار (..)
بون له وێنه‌ی سه‌گێكی ئاوی هه‌ڵكێشرا (…)!
فه‌زا له تۆڕی جاڵجاڵوكه ی رێكه‌وته مه‌رگا مۆمیا بو(..)
***
تاریك خانه‌ی بیركردنه‌وه وێنه‌ی بونی شۆریه‌وه (..)
رۆح و ره‌گه‌ز له شه‌رابی سه‌مه‌نده‌لی نه‌بون ترشان
فه‌یله‌سوفی سه‌گ پیاڵه شه‌هوه‌تی نیانده‌رتاڵی خوارده‌وه
ئاوی بونه‌وه‌ری نێری له گۆزه‌ی زه‌مه‌ن تێكه‌ڵا كرد
كۆلاره‌ی بیركردنه‌وه منی بیركه‌ره‌وه‌یان هه‌ڵدا
له زوحه‌لدا ئێوه‌م له پێسته سه‌گێكا بینیه‌وه
هه‌ساره‌كان به بانگه‌شه‌ی نه‌بینه‌وه له‌رزینه‌وه
تاریكخانه‌ی زه‌مه‌ن بونه‌وه‌ری له دۆشاوه ئاوا شۆریه‌وه
هه‌مو كراسی سپی بوكی نازه‌مه‌نیان پۆشی
گه‌ڵای شوكران گۆپكه سه‌مه‌نده‌لی چرۆ ده‌ركرد
پشیله‌یه‌ك له دوا هێڵی ئه‌ستێره‌وه زه‌وی كێڵا
گیای نه‌مری و شوكران وگومان و نه‌بون موتوربه بون (…)
***
له‌م زه‌ویه شایه‌ك ته‌ختی گوڵی گومانی ئێره‌یی دانا (…)
شایی بۆ بوكی گه‌ردونی زمانی ئه‌ستێره‌ی عیشق كرد
گوتی: من پاشماوه‌ی باپیره گه‌وره‌ی سه‌گه‌لم و
دره‌ختی هه‌ساره‌ی بیركردنه‌وه‌ی رێكه‌وته مه‌رگ ده‌نێژم
زمانی گریه‌ی بیرچونه‌وه دره‌ختی بونه‌وه‌ر سه‌وز ده‌كات
با ی گومانی بیر چونه‌وه وێنه‌ی شایه‌كی نیشان دا
له زمانی ژمێریاری و بازرگانی ومه‌رگ و زانست
بون وشه‌ی لگوسی گرت و زمانی دزاینی سڕیه‌وه
چاو له روناكی ته‌ره بو تیشك له باڵای په‌پوله
خۆر له زه‌وی و ئاسمان له ئاو و كشتوكاڵا (…)
***
له‌م قه‌ده‌ری مه‌رگه نیشتمانی ئاوێته‌یی رێكه‌وته مه‌رگ (…)
له پێسته‌ی سه‌گه‌ل و بانگه‌شه‌ی نه‌بونی ئه‌وان دروست بوه
شانۆی شێره به‌فرینه‌ی نه‌بونی له هێرۆینا كرده‌وه
عیشق له لینجایی جاڵجاڵۆكه مرۆڤ نه‌خشی كێشا
فه‌زای گه‌ردون هێشوی رێكه‌وته مه‌رگی گرت
گه‌ردون به “با”ی قروسكه‌ی رسته مه‌رگ له‌رزی
زه‌مه‌نی ئاو ئیمپریالیه‌تی سه‌گی نیشته‌جێ كرد
له گومانی مه‌لی بیركردنه‌وه‌ی رێكه‌وته مه‌رگا مۆمیا بو (…) !!
***
19/8/2007
له ژمارو(60) ی گۆڤاری گزنگ له حوزه‌یرانی 2011 دا بڵاوبۆته‌وه.