
بزمارێك بڕۆمه پێشه‌وه.. سه‌د دیوار ئه‌قرتێم
ده‌رگایه‌ك.. به‌رده‌بمه‌وه
عه‌ترێك.. لوتمه‌پژێ
ئه‌ڵقه‌یه‌ك.. بیر ده‌كه‌مه‌وه
شه‌هیدێك.. عه‌ینه‌كه‌كه‌م ده‌شكێ
دوو كۆڵان.. كاتژمێره‌كه‌م له‌دوایه
چوار پێنج پیاو.. دانیشتووم
سه‌د دۆلار.. بێده‌نگم
دوو ئه‌ی فۆڕ.. خه‌وم دێ
پێنج لیتر.. تینومه
یه‌ك درهه‌م.. حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌ماوه.
كولله‌یه‌ك.. به‌رز ده‌بمه‌وه
كه‌سێك.. بێزارم له‌م جاده
كورسیه‌ك.. له‌ناوه‌ڕاستی خه‌یالام
رسته‌یه‌ك.. حه‌ز ده‌كه‌م ببمه شاعیر،
كتێبێك.. به‌ناو گڕا دێم
سۆڵۆیه‌ك.. ده‌وه‌ستم
كزه‌یه‌ك.. گوێم لێیه چیده‌ڵێم
ته‌زوویه‌ك.. ئه‌مه‌تام ناشرین
چپه‌یه‌ك.. نامناسیته‌وه؟
یه‌ك دنیا راستده‌كه‌یت
چل مه‌تر گۆڕاوم..!
تاڤگه‌یه‌ك.. شێواوم
شووشه‌یه‌ك.. بێئیش و بێكارم
وێنه‌یه‌ك.. ته‌ڵخه‌بێ خه‌یاڵم
كلیكێ له‌سه‌ر ئه‌م لێوانه
ماچێكی كچه‌كه‌م پێده‌كه‌م،
سیگارێ.. نیگه‌رانم
چرایه‌ك.. زۆر ته‌نیام
پۆلیسێك
گیرفانم پڕیه‌تی له وسبه
تفه‌نگێ.. به‌م شه‌وه تاریكه چیبكه‌م؟
گۆچانێ.. ئه‌م ده‌رگا نارنجیه
ده‌خه‌مه سه‌رپشت و
ره‌شه‌با له‌حه‌وشه
هیلاكم رائه‌كشێم،
دارشه‌قێك.. رێده‌كه‌م
سه‌ری مانگ.. گه‌رمامه
سپه‌یسێك.. جۆلانه
له‌نێوان هه‌ردووكمان دێ و ده‌چێ،
ست باران له‌باخچه دامه‌كه
بیرت چوو
نزگه‌ره داویه‌تی له دڵم؟
بغوردێك.. له نزیك ئه‌م گۆڕه غه‌مگینه‌لائه‌ده‌م
له‌سه‌ر چۆك هه‌ڵماتێك رێده‌كه‌م،
نه‌مامێك.. قنج و قیت
به چیتا ده‌ڕوانم؟
خۆت بیڵێ
وه‌كو ئاو ساف و لووس
له‌كوێتا ده‌وه‌ستم؟
سه‌ری ساڵ.. سێ چاره‌ك ده‌په‌ژمم
مناڵێك.. پێكه‌نین دامده‌گرێ
كۆترێك.. له‌سه‌ر لا سه‌رمه‌خورێ
وه‌كو سێ‌و..له‌به‌رده‌م روانینتا شه‌رمه‌كه‌م
وه‌كو كچ ..چه‌ند حه‌زم له قاپێ شۆربایه؟
هه‌ورێ دێ و .. گرژ ده‌بم
وه‌كو پاچ.. به قوڵی رۆده‌چم و
به جدی هیچ ناڵێم.
دیوارێك ده‌نووسم:
بێده‌نگبن كوڕینه ئه‌وا هات
مه‌یكه‌نه هه‌را كچینه ئه‌وا رۆشت.
به‌رد به به‌ردیی خۆی ده‌زانێ
ئاوڕشێنكردنی باخ
خۆشتره له‌چوونه سه‌ر مانگ،
هه‌فته‌یه‌ك سه‌رقاڵی بارانم
مێشكوژێك.. خۆم دووا ده‌خه‌م
یه‌ك ساڵه ده‌زانم
مێشكم قوڕاوی تره له‌پێڵاوه‌كانم..
باوه‌شێنێك.. په‌له ناكه‌م
ئه‌زانم
سه‌د دۆنم ئه‌مه‌م به‌خۆم وتووه:
بزمارێك بڕۆمه پێشه‌وه
سه‌د دیوار ئه‌قرتێم.
ئیدریس عه‌لی
ئابی 2011