پۆلێ گوڵه‌ستێره هه‌ڵنایه … كه‌ریم كاكه
ساڵ له دوا رۆژه‌كانی رێبه‌ندانه، هه‌ر دیتت به پێیه به‌فراوییه‌كانییه‌وه هه‌نگاوی نایه به‌ری ره‌شه‌مێوه، ده‌روازه‌كه هێشتا له خه‌ونیشدا خۆی به رووی راپه‌ڕیندا واڵا نه‌كردووه ، هێنده‌ی به‌ڕووی داربه‌رووێكی به ساڵداچووی كه‌م به‌ر پێشمه‌رگه به شاخه سنووریه‌كانه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌نفال وه‌رزی وه‌رینی پێشمه‌رگه بوو، پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك گه‌ڵای پایز هه‌ڵوه‌راند، ره‌شه‌بایه‌ك هه‌ڵیكرد و هه‌مووی به ئاراسته‌ی به‌غدا راماڵی ، چی وای نه‌هێشته‌وه، ره‌شه‌بایه‌ك هه‌ڵیكرد و به شاره‌كانی ئێران‌دا په‌رته‌وازه‌ی كردن، چی مایه‌وه! ره‌شه‌بایه‌ك هه‌ڵیكرد و به رێی رووسیادا بردنی، چی ده‌مێنێته‌وه! به‌ڵام ئه‌و كه‌مه پارتیزانه‌ی له به‌رد رووقایمترن و خۆیان له بن به‌فری باره‌گاكان شاردۆته‌وه، خولیای پارتیزانی له سه‌ریان هه‌ر ده‌لێی لاسكه رێواسی بن به‌فره و چاوه‌ڕێی…
هه‌ر دیتت ژه‌نگ لێیدام، به تفه‌نگه‌وه ژه‌نگ لێیدام، ئه‌رێ تفه‌نگ له كه‌نگێوه بێ ده‌نگه، من له كه‌نگێوه لێره‌م! ئه‌گه‌ر گوێی خۆم له‌و چه‌ند ته‌قه‌یه‌ی به‌و دوایه‌ی سه‌ری قه‌ندیل ، سه‌ری چه‌كوچ و سادر كه‌ڕ بكه‌م و چاوم داخه‌م له‌و وێنه راكه‌راكیه‌ی دیوی نسێی مامه‌نده، من و تفه‌نگ ده‌مێكه بێ جووله و ده‌نگین، هێشتا شه‌یتان ده‌ستی له خومه‌ینی نه‌شوشتبوو، به‌ڵام ژه‌هره‌كه‌ی فڕكردبوو، له‌وده‌مه‌وه، له ده‌می نێوان ژه‌هر و مه‌رگی خومه‌ینیه‌وه من و تفه‌نگ بێ حووله و ده‌نگین، ئیدی ساتی ژه‌نگ هاتووه، له‌و دۆڵه نه‌ك هه‌ر تفه‌نگ و پێشمه‌رگه دڵنیام زێڕ هێنده بمێنێته‌وه ژه‌نگ هه‌ڵدێنێ، ئیدی ئه‌و دۆڵه دۆڵی ژه‌نگه، پارتیزانێك ملازم شێرزادی ناوه، ده‌ڵێ:
(( هه‌ر ئێستا ده‌بێ تفه‌نگ بێته ده‌نگ))
ئه‌بو راستی كه هه‌رگیز نه‌مدیتبوو، نه‌مبیستبوو، سه‌ری ره‌زامه‌ندی بۆ قسه‌ی ملازمه‌كان بله‌قێنێ، له قاندی و گوتی:
((شێرزاد راست ده‌كات، تفه‌نگ تفه‌نگ…))
من به‌و دواییه له پێش خۆمه‌وه، دێره شیعرێكی خۆم ده‌گوته‌وه، پێشتر بڵاومكردبۆوه و ته‌واوێك درێژبوو، ملازم شێرزاد هه‌مووی له‌به‌ركردبوو:
پۆلێ گوڵه‌ستێره هه‌ڵنایه
به كۆنه سه‌نگه‌رێ بكه‌ومه‌وه..
ملازم شێرزاد به رێكه‌وت گوێی لێم بوو، گوتی:
((هه‌ڵدێت، هه‌ڵدێت، هه‌ر دیتت پۆلێ گوڵه‌ستێره هه‌ڵهات، خۆشت له ناویانی..))
كوا بۆ ئه‌و رۆژه! له دوا رۆژه ته‌زیوه‌كانی رێبه‌نداندا، بێزاری گه‌یشته ئاستی له سه‌ر رژان، چوار پێنج پێشمه‌رگه رێكه‌وتین داوابكه‌ین كه رێمان بده‌ن به كۆنه سه‌نگه‌ره‌كان بكه‌وینه‌وه و تفه‌نگ به ده‌نگ بێنینه‌وه، مام جوامێر ئه‌و پیاوه‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی له بێده‌نگی رانه‌ده‌هات هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ به‌ختیار و سه‌عید و یه‌ك دوانێكیدی خۆیان به‌ست و به‌ره‌و كۆنه‌سه‌نگه‌ره‌كان كه‌وتنه رێ، ئه‌بو راستیش ئه‌و پیاوه‌ی كه قسه‌یه‌كی ده‌كرد ده‌یبرده سه‌ر، ده‌شتی وشه‌ماڵ و یه‌ك دوانێكیدی به‌گه‌ڵ خۆی داوه و وا بزانم به‌شداریشیان به‌شدارپێكرد، له سه‌ر رۆیشتنن، سه‌رده‌سته‌ی ئێمه‌ش وا له هاتو چۆی به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندییه، تا به‌ره‌و كۆنه سه‌نگه‌ره‌كان به رێكه‌وین، ره‌زامه‌ندی له ده‌ستی ده‌سته‌یه‌كی سێ چوار كه‌سیه، له ناوزه‌نگی خوارێ داده‌نیشن، یه‌كیان كانه‌بی گه‌وره‌ی ناوه، ، له سه‌ر ئاو و ئاگرین، كه‌ی ده‌سته‌ی ره‌زامه‌ندی، ره‌زامه‌ندی ده‌فه‌رموێ، سه‌رده‌سته‌ی ئێمه سه‌نگه‌ری ناوه، كوڕی كۆڕێی سه‌ر رێی باكووری هه‌ولێری سه‌ر به هه‌ولێره، عه‌سرانێك سه‌نگه‌ر به هه‌له‌داوان هاته‌وه، له سیمای‌دا بزه ده‌ڕژا به‌ڵام ده‌یوست نیشانی منی نه‌دا و لێمبشارێته‌وه، گوتی:
+ به داخه‌وه رازی نه‌بوون تۆ له‌گه‌ڵمان بێی
– لۆ؟
+ گوتیان نه‌ساخه وپارتیزانی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام، وا بزانم بڕیاری كۆتایی نیه، ره‌نگه…
– پێیانبڵێ ئه‌گه‌ر به تاقی ته‌نێش بێت ده‌رۆم..
سه‌نگه‌ر روونیكرده‌وه كه له ناو لیژنه‌كه ته‌نها كانه‌بی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه تۆ له‌گه‌ڵمان بی، بۆیه دوور نیه ئه‌وانیدیش بێنه سه‌ر قسه‌ی وی، دواتر بیستمه‌وه كانه‌بی گه‌وره ئه‌وهای به ده‌سته‌كه گوتبوو:
رێیبده‌ن با له‌گه‌ڵیان بچێ، لێیمه‌ترسن، وه‌ك من بیناسم پارتیزانی پێده‌كرێ، من له ته‌نگانه دیتوومه، من له هه‌ڵگه‌ڕان و داگه‌ڕان دیتوومه، له پێكدادان و خۆشاردنه‌وه دیتوومه، له هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڵاتندا دیتوومه، رێیبده‌ن،…
رۆژی دواتر سه‌نگه‌ر هاته‌وه لام ئه‌وجاره سیمای پڕ له بزه‌ی خۆی نه‌شارده‌وه:
+ به ته‌نیا مه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ ئێمه دێی
– رازی بوون؟
+ كانه‌بی گه‌وره‌ت له پشته..
له دڵه‌وه سوپاسی كانه‌بی گه‌وره‌م كرد، ده‌مێك بوو ئه‌وپیاوه‌م ده‌ناسی، له ساتی زۆر ترسناك به ته‌نیشت یه‌كه‌وه بووینه، له یه‌ك مه‌تاره ئاومان خواردۆته‌وه، به سه‌ری سێ په‌نجه وردكه نامان له نێوان خۆمان دابه‌شكردووه، له بن یه‌ك به‌رد پشتمان به پشتی یه‌كتر داوه و به یه‌كه‌وه له‌به‌ر گولله و ساچمه خۆمان نه‌ویكردووه، هه‌ر به ته‌نیشت یه‌كه‌وه ته‌ق ته‌ق ته‌قه‌مان له ئه‌رد و ئاسماسمان كردووه، زۆر چیا و چۆل، ده‌شت و دۆڵ، زۆر كانی و رووبار، به‌رد و دار گه‌واهی به سه‌ر لێكنزیكی كانه‌بی گه‌وره منه‌وه ده‌ده‌ن، جگه له‌و رێیه هه‌زاربه‌هه‌زاریه‌ی هه‌ورێ ده‌گه‌یه‌نێته قه‌ندیل، له زۆر رێوبانیدیش، هاورێ بووینه، كۆپته‌ر راوی ناوین، ره‌وه جاش ده‌وری داوین، سه‌رما ته‌زاندووینی، گه‌رما برژاندووینی، سوپاس كانه‌بی گه‌وره تۆ نه‌بای، منیان به پارتیزان وه‌رنه‌ده‌گرت، من به ته‌نێ ده‌مامه‌وه..
هات پێڵاوی تازه هات، پێیه‌كانم له‌مێژه له كۆنه پیڵاو به‌جێماون و تامه‌زرۆی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی رێی دوورن به پیڵاوی تازه‌وه، پێڵاو چ پیڵاو، هه‌موو ئه‌و به‌ر و ئه‌م به‌ری به‌ستی شه‌رغه و دۆڵی بالیسان و خۆشناوه‌تی پێبكه هێشتا هه‌ر نرت ونوێیه،كراسێكی ده‌ق نه‌شكاویشم بۆ هات، له‌شم به كراسی تازه وه‌ك بڵێی تووشی گرمژه هات، دیاره له‌شی من ده‌قی به كۆنه كراسه‌وه گرتووه و رانایه له‌گه‌ڵ هی تازه، بارانگیرێكم بۆ هات زۆر كه‌یفم پێهات، هه‌رگیز بارانگیرم نه‌بووه، بارانگیرێك ئیدی خه‌می ته‌ڕبوونم نیه، هه‌رچی هه‌وری سه‌ر سه‌فین و هه‌ورێ هه‌یه به سه‌رمدا داكا ته‌ڕ نابم، ئاو دانادا، گۆلمێ تایتم په‌یداكردو كۆڵه‌پشته‌كه‌م جوان شووشت، چڵك و ژه‌نگی ساڵێكی لێچوو، كۆڵه‌پشت ئه‌گه‌ر لێتزانیبا له بوخچه‌كه‌ی دایكم پتری ده‌گرت، جارێك گوتمه دایكم:
ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو شته چۆن له‌و بوخچه‌یه جێی ده‌بێته‌وه؟
دایكم به ده‌م لوولدانی پرێسكه‌و ده‌قكردنی جلكه‌وه گوتی:
كوڕم ئه‌گه‌ر به لێزانینه‌وه بێ له‌وه‌ش پتر شت ده‌گرێ..
جه‌مه‌دانیه‌كیشم بۆ هات، ده‌مێك بێ بوو جه‌مه‌دانی بووم، پووزه‌وانه‌یه‌كیشم په‌یداكرد، پووزه‌وانه‌یه‌ك به ناو دڕك ودالی دۆڵی سماقووڵی بكه‌وه، پێت تا چۆكت پارێزراوه، كیسه‌ی خه‌وم كه به بن ساپیته‌وه هه‌ڵواسیبوو، به په‌ڕۆكی ته‌ڕ تۆزی هاوین و دووكه‌ڵی زستانم سڕی، كیسه خه‌وێكه برۆ به هه‌فته له ناو به‌فری قه‌ندیل بخه‌وه، مه‌تاره‌یه‌كی گه‌وره‌ترم دیته‌وه دواتر بابم كه دیتی گوتی: ((خۆ ئه‌وه جه‌ڕه ئاوێك ده‌گرێ))، دوو مه‌خزه‌نیترم به تاخمه‌كه‌مه‌وه كرد و بوو به شه‌ش، ئه‌وه سه‌د و هه‌شتا گولله ئه‌گه‌ر حه‌فتاو پێنجیه‌كیش په‌یدابكه‌م, وا له دوای ده‌گه‌رێم، زۆر ده‌كا، بۆ پارتیزان كه‌م نیه، ردێنم پوخته تراشی، مووی ساڵێكی پێوه بوو، ئیدی ئه‌وه خه‌ریكی خڕكردنه‌وه‌ی ورده‌واڵه‌ین، نه‌ینۆك، نینۆكبڕ، مووكێش.. نۆره‌ی تفه‌نگه، هێنام جوان جوان له چاویلكه جوانتر خاوێنمكرده‌وه، ئێستا روون روونه، ده‌ڵێی چاوی قرژاڵه، وا باشه به‌و ته‌پۆلكه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵگه‌ڕێم ئه‌وه‌ی له دووره‌وه له ژنێك ده‌چوو كه‌مێك خۆی چه‌ماندبێته‌وه، هه‌ڵگه‌ڕام كلاشینكۆف تاقیده‌كه‌مه‌وه، ده‌مێكه ته‌قه‌ی نه‌كردووه، من پێچه‌وانه‌ی زۆر پێشمه‌رگه حه‌زم له ته‌قه‌ی له خۆوه نه‌كردووه، به بیرم نایه له شه‌وی نه‌ورۆز جگه له جارێك ته‌قه‌یه‌كم به ئاسمانه‌وه نابێ، له‌و شه‌وه‌دا ئاسمان ئاگری ده‌گرت، ده‌توانم سوێند بخۆم له هه‌موو ته‌مه‌نم گولله‌یه‌كم به باڵنده‌یه‌كه‌وه به ئاژه‌له‌َكێویه‌كه‌وه نه‌ناوه، له ناو پێشمه‌رگان گولله نان به ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌وه هێند باو و ئاسایی بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌گێكی دڕت بۆ بێ و تۆش به‌ردێكی تێگری، به‌ڵام ده‌ستم له مار و دووپشك نه‌پاراستووه، فیشه‌كی دنیا له ته‌پلی سه‌ری مار و كلكی دووپشك بته‌قێنم هێشتا ئۆخه‌ی ناكه‌م، دێته بیرم له بن دوندێكی قه‌ندیلێ به فیشه‌كێ تیره مارێكی زه‌ردم وه‌ك عه‌گالی عه‌ره‌ب لوولدا، وازم لێینه‌هێنا بیست و نۆ گولله‌یدیم پێوه نا، هه‌ر پشكێكی په‌ڕیه به‌ردێك هێشتا دڵم دانه‌كه‌وتبوو، ئا من ئه‌گه‌ر ماری زیندووم ده‌ستنه‌كه‌وتبا رقم به سه‌ر ماری مردوو ده‌رشت، جارێك له نزیك گوندی قوله هه‌رمێ مارێكی درێژ شتێك كورتر له به‌ژنی من، ئه‌ستوور هێنده‌ی باسكم له ده‌و رێ راكشابوو، پێده‌چوو به به‌رد كوژرا بێ، كه‌مێك لێیدووركه‌وتمه‌وه سێره‌م لێیگرت، شه‌ش فیشه‌كم هاویشتێ مار بووه حه‌فت مار، له‌و ده‌مه وا بزانم مام حه‌مه‌دی گۆڕه‌شێر بوو په‌یدابوو، دوای چاكوچۆنی گوتی:
خۆ ئه‌و ماره من كوشتبووم، ده‌ڵێی به ماری مردوو خۆت فێره ماركوشتن ده‌كه‌ی..
نه‌مزانی چ بڵێم:
نا،مار ئه‌گه‌ر به گولله نه‌مرێ ئه‌گه‌ری زیندووبوونه‌وه‌ی هه‌یه…
حه‌زمده‌كرد دووپشكیش هه‌ر به گولله بكوژم، زۆر جار سێ گولله‌م به یه‌ك دووپشكه‌وه ناوه، ئه‌و جاره‌ی له ئاقاری نازه‌نین له‌گه‌ڵ مام بایزی تازه له‌به‌هه‌شته‌وه هاتوو، ئا، مام بایز له‌مێژ نه‌بوو له روسیا گه‌ڕابۆوه، كاتی خۆی گولله‌یه‌كی رووسی به ده‌ستی براكانی چه‌قیبووه سبنگی و چووبوو له روسیا ده‌ریبێنی، ده‌یگوت:
(( من ئه‌و چه‌ند ساڵه له به‌هه‌شه‌ت بووم، روسیا به‌هه‌شته من له به‌هه‌شته‌وه هاتوومه‌ته‌وه))
له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه به‌هه‌شتیه له سێبه‌ری دره‌ختێكی هێنده‌ی چیایه‌ك گه‌وره دانیشتبووین، دیتم شینه دووپشكێك به قه‌دی پیره‌داردا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ، بێ یه‌كو دوو بێ ئاگاداركردنه‌وه، سێ گولله‌م پێوه‌نا، بووه هه‌زار پارچه و هه‌ر پشكێكی چووه جێیه‌ك، مام بایزیش تفه‌نگی سواركرد، وا تێگه‌یشت به سه‌رماندا دراوه، تووڕه بوو، دوای هێوربوونه‌وه، گوتی:
((ئه‌گه‌ر بۆ جاش و سه‌ربازیش ئه‌وها ئازا بیت قه‌یناكه))
وا بزانم ئه‌وه جاری یه‌كه‌م و دوا جار بوو گولله به دره‌خته‌وه بنێم، هه‌رگیز حه‌زمنه‌كردووه گولله بچێته گیانی دره‌خته‌وه، هه‌رچه‌نده گه‌مه‌یه‌كی خۆشیشه، ده‌بێ بڵێم گولله‌م به دووپشكی مردووشه‌وه ناوه، كانه‌بی گه‌وره جارێك له باره‌گایه‌كی قه‌ندیلی دیتی و به پێكه‌نینه‌وه گوتی:
((ده‌ستخۆش، كه‌م كه‌س به دووپشكی مردوو ده‌وێرێ))
خۆزگه ئێستا، له‌و تاقیكرنه‌وه‌ی تفه‌نگدا مارێك سێ چوار دووپشك په‌یدا ده‌بن، بۆوه‌ی گولله‌م به فیڕۆ نه‌ده‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌بوو ده‌یگوت:
((هه‌ر فیشه‌كێ بته‌قێنی ئه‌گه‌ر چه‌ند دڵۆپه خوێنێك نه‌ڕژا ئه‌وا ئه‌و گولله‌یه به فیڕۆ چووه، گرنگ نیه خوێنه‌كه هی چیه، سه‌ربازه، جاشه، ماره، كه‌وه، نێریه‌كێویه…))
له‌و ته‌ڕوتووشی و سارد و سۆله دووپشك و مار چ ده‌كه‌ن، ئیدی چه‌ند گولله‌یه‌كم به فیڕۆ دا، ته‌واوێك دوور دارجگه‌ره‌م كرده نیشانه و نیشانه‌م لێگرت و سێ گولله‌م تێیگرت، یه‌كه‌م كه‌مێك كورتی كرد، دووه‌م تۆزێك سه‌ر، گولله‌ی سێیه‌م دارجگه‌ره‌ی به ئاسمان ئێخست، باشه، خراپ نیم، له خۆم راده‌بینم، ئه‌گه‌ر جاش و سه‌رباز بۆم راوه‌ستن ده‌یانپێكم!!! به‌رله‌وه‌ی سێ چوار ده‌سڕێژیشم به ره‌وه‌زه‌كه‌ی سه‌ره‌وه بنێم، جوان لێیمروانی نه‌وه‌ك كه‌سێك، بزنێك، سه‌گێك، دڕنده‌یه‌كی پێوه بێ، گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌و باره‌گا، باشه تفه‌نگه‌كه‌م بێ كه‌موكرتیه، ماڵی ئه‌وه‌یه به شانی پارتیزانه‌وه بێ..
ئیدی له خۆ خركردنه‌وه‌داین، وا ده‌فته‌ری شیعرم به ده‌سته‌وه‌یه، له ترسی بزربوون ده‌مه‌وێ دانه‌یه‌كیدی له سه‌ر بنووسمه‌وه، ئێستاش ره‌نگی به‌رگی ده‌فته‌ره‌كه له چاومه ره‌نگه‌كه‌ی مۆره، له لاپه‌ڕی دووه‌می كۆپله‌یه‌ك له كاروانه‌كه‌ی ماملێ‌ی لێ نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شم له بیره ئه‌و ده‌فته‌ره‌م كه‌ی و له كوێ كڕی، له مه‌هاباد له فرۆشگایه‌كی سه‌ر رێی ماڵی ماملێ كڕِیم، دووسێ براده‌ر ویستمان بچینه دیداری ماملێ به‌ڵام هه‌ر له رێ گه‌ڕاینه‌وه، به رێكه‌وت پرسیاری ماڵی ماملێمان له كه‌سێك كرد له ماڵی ئه‌وان ده‌گه‌ڕایه‌وه:
+ بۆ سه‌ردانی ماملێ هاتووین، گوتیان ماڵیان لێره‌یه..
– به‌ڵێ له‌و سه‌ره كۆڵانه بسووڕێیته‌وه ده‌گه‌یتێ، به‌ڵام له ماڵ نیه..
حه‌یف، به دیداری شاد نه‌بووین، له فرۆشگایه‌كی نزیكه‌وێ ئه‌و ده‌فته‌ره‌م كڕی و له چایخانه‌یه‌ك كه ده‌یڕوانیه باخه جوانه‌كه‌ی ناو مه‌هاباد، ده‌ستم به نێرگه‌له‌وه بوو ده‌نگی (كاروانه)كه‌ی ماملێ هات، منیش نازانم بۆ! هه‌ر له‌وێ كۆپله‌یه‌كم له كاروانه نووسیه‌وه:
كاروانه هه‌ی كاروانه
………………
……………..
خه‌مگین و په‌رێشانم
ئارامم نیه ساتێ
سه‌فه‌رێكم كه‌وته به‌ر
رێیێ هات و نه‌هاتێ
چاوه‌ڕێمه له رێگا
با كاروان بێ و بمگاتێ
یارم ده‌گه‌ڵه كاروانێ و
قه‌وله دوو ماچم داتێ
كاروانه هه‌ی كاروانه
كاروان رۆیی به بێ هه‌ستی
……………….
ئه‌گه‌ر بیكه‌م، نووسینه‌وه‌م زۆره، كۆمه‌لێك ورده نووسین پێویست به پێداچوونه‌وه‌ن، خۆ هیچ نه‌بێ ده‌بێ پاكنووسی(كچێك له سووتاندا)بكه‌م، ئه‌و نووسینه شتێك بوو وه‌ك شانۆگه‌ری، باسی له كچێك ده‌كرد كه له نه‌ورۆزی پێشتر و له سه‌رده‌مێك كه ئاگركردنه‌وه له‌و رۆژه‌دا كوفرێك بوو به رووی پیرۆزیی ئه‌تاتورك، به جه‌سته‌ی حۆی ئاگری نه‌ورۆزی كرده‌وه و له‌رزی خسته دڵی توركه‌وه، ئه‌و كچه ناوێكی وه‌ك زه‌كیه ئالكانی هه‌بوو، له‌و شانۆگه‌ریه به هه‌له نه‌چووبم ئاگرێكم نیشان دابوو، ژنی كورد له‌و ئاگره‌یان نه‌دیتبوو، زه‌كیه ئالكان بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و ئاگره‌ی دیته‌وه، شتێكی وام خستبووه روو، ئیدی له سه‌رمه ئه‌و شانۆگه‌ریه پاكنووسبكه‌م و ئه‌گه‌ر منیش ئاوه و ئاو چووم ئه‌و له كه‌ناری یادگاری ئه‌گه‌ر جوانیه‌كی ئه‌وتۆش نه‌بێ، بمێنێته‌وه.. به‌و په‌له‌پرۆزێیه ئه‌و هه‌موو نووسینه چۆن ده‌كرێ! وا بزانم واز بێنم باشتره
ئێستا له هه‌وڵی دیتنه‌وه‌ی نیوه دكتۆرێكن، پێشمه‌رگه‌یه هه‌ر شتێك له پزیشكی بزانێت، ئاخر بۆ پارتیزان نیوه دكتۆرێك وه‌ك چه‌ك و فیشه‌ك و مه‌تاره ومن ده‌ڵێم جگه‌ره‌شی به‌گه‌ڵ بده، پێویسته، پێشمه‌رگه مه‌یله‌و دكتۆره‌كانیش له‌و ده‌مه‌ی ئه‌وێ ژماره‌یان هێنده نه‌بوو، له ژماردنیان په‌نجه‌ی ده‌ستێك بخه‌یته گه‌ڕ، په‌نجه‌یدی ناوێ، دكتۆر دیتنه‌وه په‌یوه‌ست به سه‌نگه‌ره، ده‌ڵێ:
من ده‌یبینمه‌وه، نه‌شیبینمه‌وه خۆم شتێكی لێده‌زانم
ره‌نجۆ خۆی پێناگیرێ:
شیڕڕڕڕ، حه‌بی سه‌رئێشه ناناسیه‌وه، ده‌ته‌وێ…
ئومێد هه‌ر له سه‌ر پشت كه‌وت، نازانم به راستی بوو یان درووستیكرد:
((سه‌نگه‌ر، ئه‌و جاره‌ت دێته بیر كه ده‌تویست ده‌رزی له پیاوه‌كه بده‌یت؟ ده‌ستت چۆن ده‌له‌رزی بڕواتان بێ، تا ده‌رزیه‌كه‌ی لێدا من به هه‌ردوو ده‌ست ده‌ستی دكتۆر! سه‌نگه‌رم گرتبوو.. ههههاههه)) ئیدی وا به دوای به ده‌ردی ئه‌بو راستی گۆته‌نی كه‌رتكه دكتۆرێكدا ده‌گه‌ڕێن..
له‌و سه‌روبه‌نده نامه‌یه‌كی یه‌ك لاپه‌ڕه‌ییم له روسیاوه پێگه‌یشت له بیرم نیه نامه‌ی كامه براده‌ر بوو، له دێرێكی ناوه‌ندا نووسیبووی:
(( ..تا زووه ئه‌و كونه شاخانه به‌جێبهێله، هه‌وڵده به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێ خۆت بگه‌یه‌نه ئێره، ئه‌و ته‌مه‌نه جوانه له دنیای بن به‌رد و پنچكان به فیرۆ مه‌ده، وه‌ره برا دنیای گه‌وره ببینه، خۆت بۆ به كوشت ده‌ده‌ی؟ وه‌ره لێره كه‌مێك بژین، بحه‌سێینه‌وه، بزانه سه‌نگه‌رێك نه‌ما ئه‌وه بێنێ دوو فیشه‌كی لێوه بته‌قێنی، وه‌ره لێره‌وه دۆڕاویی سه‌نگه‌ره‌كان جوان دیارن..))
تاهو واه، من وا له چاوه‌ڕێی هه‌ڵاتنی پۆلێك گوڵه‌ستێره‌م تا به كۆنه سه‌نگه‌ره‌كان بكه‌ومه‌وه، ئه‌ویش ده‌ڵێ چی! نا برا من روسیام ناوێ، خولیای دیتنه‌وه‌ی كۆنه سه‌نگه‌ره‌كان، سه‌نگه‌ره دۆڕاوه‌كانم له سه‌ره و ده‌بێ بیانبینمه‌وه، من ده‌زانم لێره له دۆڕاوی رۆژ ده‌كه‌مه‌وه، ده‌زانم له دۆڕاوی رووه و سه‌نگه‌ره كۆنه‌كان ده‌بمه‌وه، ده‌زانم كه‌رایه‌تیه و گرتوومی، به‌ڵام ده‌نگێك نازانم ده‌نگی چیه له سه‌نگه‌ره‌كۆنه‌كانه‌وه بانگمده‌كات، له سه‌فین و هه‌ورێ و هه‌ندرێن و پێرس و شیرین و گاره و مه‌تین و سوورداشه‌وه بانگمده‌كات، ده‌نگێكه به ئاشكرا ده‌بیسترێ… نامه‌ی براده‌ره‌كه كه دوو مانگ و شتێك بوو به‌رێوه بوو به كراوه‌یی گه‌یشته ده‌ستم، ئه‌و ده‌م ده‌یانگوت: ئێران نامه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌كرده‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و نامانه‌ی له روسیاوه ده‌هاتن، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌یه‌ك سوێندی ده‌خوارد كه هه‌ندێ له‌و نامانه له پۆستی ئێرانی به داخراوی دێن، به‌ڵام كه ده‌گه‌نه ده‌ستی حزب ده‌كرێنه‌وه، تا نهۆش تێنه‌گه‌یشتم نامه‌كان به ده‌ستی كێ ده‌كرانه‌وه! پێشمه‌رگه‌یه‌كیدی ده‌یگوت:
(( حزب هه‌ر له سه‌رده‌می پێش گورپاچۆڤدا ده‌ژی و هه‌ر له كه‌شی پارتیزانیدا هه‌ناسه ده‌دا، بۆیه ده‌بێ نامه‌كان هه‌ر هه‌موو نامه‌كان به بن برژانگی خۆیدا بێن و بڕۆن، من كاتی خۆی هه‌ر نامه‌یه‌كم بۆ ماڵه‌وه ده‌نارد حزب بۆی ده‌پێچامه‌وه هه‌ر نامه‌یه‌كیشم بۆ ده‌هات حزب بۆی ده‌كردمه‌وه و ده‌یگوت: هاوڕێ بیده من تۆ ئه‌زیه‌ت مه‌كێشه!!!))
سه‌نگه‌ر وای وه‌ڵام دایه‌وه:
((گورپاچۆڤ له‌وێ، به‌ڵام ئێمه ئێستا وا ده‌چینه‌وه ژیانی پارتیزانی پێچانه‌وه و كردنه‌وه‌ی نامه به ده‌ستی حزب ئاساییه))
ره‌نجۆ به پێكه‌نینه‌وه:
ئاگادار بن سه‌نگه‌ریش حزبه!
نازانم چۆن بوو بۆ فشه هه‌ڵمدایێ:
پیاوم ده‌وێ نامه‌ی من بپێچێته‌وه و بكاته‌وه
سه‌نگه‌ر به شێوه‌یه‌ك پێكه‌نین گرتی له سه‌ر پشت كه‌وت:
((ئه‌وجا چ حزبێك له نامه‌ی تۆ تێده‌گات، هه‌مووی شیعر و…))
نامه نامه‌م پێده‌نووسێ، له باسی حزب و ئێران و نامه خولیای نامه نووسین كه‌وته سه‌رم، دێته بیرم ئه‌و رۆژه شه‌ش حه‌فت نامه‌م بۆ براده‌رانی رووسیا نووسی، بۆ دیار، هه‌ندرێن، سورخی، نه‌ژاد، باخه‌وان، ئاوات، هۆگر، هێشتا هه‌واڵی سڕگومبوونی هۆگرم نه‌زانیبوو ئه‌و كوڕه كه له‌گه‌ڵ مه‌لا جه‌لال هاوڕێی رێی رووسیا بوون، له پڕ له ده‌و ئاوی ئاراس دیار نامێنێ، دیاره ئاو نه‌یبردووه چونكێ ئاراس له‌و وه‌رزه‌ی هۆگر لێی په‌ڕیوه‌ته‌وه ئه‌وه نه‌بووه كه پیاو ببات، ئه‌و جێیه وه‌ك باس ده‌كه‌ن هه‌ڵدێریش نیه تا گومان بۆ هه‌ڵدێران بچێ، لێڕه‌واریش نیه، له پاسه‌وانی سه‌ر سنوورانیش دووره، جێگه‌یه‌كه ده‌ڵێن له‌وه‌ته‌ی هه‌یه كه‌سی به ئاودا نه‌داوه، كه‌سی هه‌ڵنه‌دێراوه، كه‌سی گورگان خوارد نه‌كردووه، كه‌سی راده‌ستی پاسه‌وانان نه‌كردووه، جێگه‌یه‌كه خوێنی مرۆڤی نه‌دیتووه، ئه‌دی هۆگر چی به سه‌رهات! زه‌وی قوتیدا، ئاسمان هه‌ڵیكێشا! كه‌س نازانێ، مه‌لا جه‌لالیش حه‌په‌ساوه و چ ناڵێ، من ئه‌و هۆگره‌م چه‌ند جارێ دیتبوو، زۆرم خۆشویستبوو.. نامه‌یه‌كه‌م بۆ ئه‌ویش نووسی، ئێستا نامه‌كان ئاماده‌ن، پێشه‌وه‌ی به‌رێیكه‌وین به‌رێیان ده‌كه‌م..
له سه‌ر رۆیشتنین، هه‌ر دیتت كۆڵه‌پشتمان له پشتێ كرد‌و ده‌ستی ماڵئاواییمان بۆ ناوزه‌نگی ماڵ، ماڵی پێشمه‌رگه هه‌ڵبڕی، ئێستا له‌و ده‌می ماڵئاواییه، ناوزه‌نگ خه‌ریكه سیمای ژنێكی به ته‌مه‌نداچوو وه‌رده‌گرێ، ژنێك قوڕگی پڕ گریانه، هه‌نسك ده‌دات، هه‌ر دیتت له به‌ڕێكردنی كوڕه‌كه‌ی له پڕمه‌ی گریانی دا، ئه‌و ژنه تا دێ سیمای له سیمای دایكم ده‌چێ، ساڵانی شووم بیناییمی په‌رتنه‌كردبێ، ئه‌و رۆژه‌ی دایكمم جێهێشت سیمای زۆر له‌و ژنه ده‌چوو، له ناوزه‌نگی ژن ده‌چوو، له بیرمه كه پشتم له دایكم كرد و رێی چیام گرت، هه‌ستمكرد كه‌زیی دایكم له پێم ئالاوه، به‌لام هێزی چیا به هێزتر بوو له هێزی كه‌زی، ئێستاش ده‌ترسم ناوزه‌نگ كه‌زیه‌كانی بڵاوبكاته‌وه، سرووشتێكی له سرووشت سه‌یرترم هه‌یه، ره‌نگ نیه خوو به جێیه‌كه‌وه بگرم، لێینابمه‌وه، ده‌بێته دایكم و ده‌ستبه‌رداری نابم، چه‌ندی زووتر به‌رێكه‌وین دره‌نگه، ده‌ترسم سیمای گریاویی ناوزه‌نگ كه هه‌ر كتومت سیمای دایكمه، بمگرێنێ و ئیدی رێی پارتیزانی دانه‌گرم، ده‌بێ ره‌نجۆ بووبێ سیمای منی خوێنده‌وه و گوتی:
ناوزه‌نگ له روسیای كردی له پارتیزانیشت ده‌كات..
گوتم:
نا، ناوزه‌نگ له دووركه‌وتنه‌وه‌ی كردم به‌ڵام له نزیكبوونه‌وه، نا..
ئیدی ئه‌وڕۆ سبه‌ی به رێی نزیكبوونه‌وه شۆڕده‌بینه‌وه‌و گیرنابین، تا كۆنه سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌ورێ و سه‌فین گیرنابین و له‌وێوه له شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌و شاخ و دۆڵ و پێده‌شتانه‌وه پۆلێ گوڵه‌ستێره هه‌ڵدێن و هه‌ڵده‌بنه‌وه، ملازم شێرزاد گۆته‌نی: وڵاتی به ئه‌نفالچوو رووناك و ئاوه‌دانده‌كه‌نه‌وه.. سه‌نگه‌ر ده‌یگوت:
با زوو بڕۆین قۆدیه گۆشت گونیه ئارده‌كان ببینینه‌وه..
ئومێد شیڕێكی لێبه‌ردا ویستی بڵێ، ره‌نجۆ له جیاتی وی گوتی:
پێتوایه ماون؟
سه‌نگه‌ر:
وه‌هام ته‌قه‌ت نه‌كردوون، ببینرێنه‌وه، هیچ جاشێك نایبینێته‌وه
ئومێد:
كوڕه هه‌ی كه‌رماكه‌ر، خۆ ئێستا بوونه‌ته ژه‌هر، هه‌ر بۆنیان بكه‌ین ده‌تۆپین.
ره‌نجۆ:
به‌ر كیمیای ئاسمانێ نه‌كه‌وتین، ده‌یه‌وێ به كیمیای قۆدیه گۆشتی بن عه‌ردی بمرین.
سه‌نگه‌ر:
بڕواتان بێ، به‌ڵایان نه‌گه‌یشتۆتێ، جێگه‌یان نسێیه، سارده، دڵنیام وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه
ئومێدبه پێكه‌نینه‌وه:
له ناو به‌فری قه‌ندیل هه‌ڵیگرتوون
ره‌نجۆ:
نا، له ناو به‌فرگره‌كه‌ی نه‌نكی..
له‌و دووره‌وه چاوم له سه‌ر ئه‌و جێیانه‌یه كه ئازووقه‌یان له خۆیان بۆ پێشمه‌رگه شاردۆته‌وه، پاراستووه، له‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌گه‌ر به ته‌نێش بم به یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و جێیانه بكه‌ومه‌وه، به هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌ردێك له سێبه‌ر، به هه‌ڵكه‌ندنی بن گابه‌ردێكی نسێ، به لادانی پنچكێكی زاری كونێكی ته‌لانێكی عاسێ، ئارد و نیسك و نۆك و قۆدیه گۆشت و ئاوه‌ته‌ماته و شه‌كر و چا و خوێ ده‌بینمه‌وه..ئاخر..
+هاوڕێیان، ته‌واو سبه‌ی ده‌ڕۆین
– به راست؟
+ سبه‌ی زۆر زوو به ڕێده‌كه‌وین
ئاماده‌ین، ماڵئاوا ناوزه‌نگ، هه‌ر ئه‌وڕۆ لێره‌م، ره‌نگه ئیدی نه‌تبینمه‌وه، هه‌ورێ و سه‌فین هاتین، كونه گورگ و ده‌عباكانتان بۆمان بكه‌نه‌وه هاتین، سه‌رما وسۆله‌تان كه‌م بكه‌نه‌وه هاتین، وه‌ك ساڵانی پێش ئه‌نفال بمانگرنه‌وه، هاتین، پۆلێ گوڵه‌ستێره هه‌ڵدێن…
هاههێ ههههاااااااا واااا ههێ ئا ئائا ئۆئۆ هییییییی
+ چیه؟ چ بووه؟ چ قه‌ومایه؟
– رانیه، رانیه..
+ رانیه چی؟
– رانیه راپه‌ڕی، ئازاده..
+ به ترومبێل ده‌چینه‌وه رانیه..