گفتوگۆ لەگەڵ د.رەفیق سابیر سەبارەت بە ئەلفوبێی کوردی
ئه‌لفوبێی کوردی
به‌شێکه له پێناس (ناسنامه)ی کو‌لتووریی کورد
ناتوانم زمانی کوردی به‌بێ ئه‌لفوبێی کوردی وێنا بکه‌م، چونکو ئه‌لفوبێی کوردی روخسار و پێناسی زمانه‌که‌مانه
سه‌پاندنی ئه‌لفوبێی لاتینی- تورکی به‌سه‌ر کوردی باکووردا گه‌وره‌ترین ئامرازی بهخۆنامۆکردنی کو‌لتووریی کورده
*ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بچینه ناو باسه‌که‌وه و بپرسین: به رای ئێوه ئه‌لفوبێی کوردی، بایی ئه‌وه گرفت و ئاریشه‌ی هه‌یه که بیر له گۆڕینی بکه‌ینه‌وه؟
– به رای من ئه‌لفوبێی کوردی ئه‌وه‌نده گرفتی نییه که بیر له گۆڕینی بکه‌ینه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر گرفتیشی هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی بیر له گۆڕینی ئه‌لفوبێ بکه‌ینه‌وه، باس له‌و گرفتانه بکه‌ین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان بده‌ین. بۆیه ئه‌م بانگه‌شه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا، به ئامانجێکی سیاسییه و په‌یوه‌ندیی به گرفتی ئه‌لفوبێی کوردییه‌وه نییه. ئه‌لفوبێی کوردی (ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی، فارسی هه‌موارکراو) چوار سه‌ده زیاتره له نووسینی کوردی‌دا (به دیالێکیتی کوردیی باکوور، گۆران و کوردیی باشوور) چه‌سپاوه. ته‌واوی میراتی ئه‌ده‌بی و کو‌لتووریی نووسراوی ئێمه به‌و ئه‌لفوبێیه نووسرواوه و له‌گه‌ڵ گهسهشهکردنی زمان و ئه‌ده‌بی کوردییدا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ زمانی کوردییدا گونجێندراوه. بۆیه ئه‌م ئه‌لفوبێیه، له‌مڕۆدا، باشترین و شیاوترین جۆری ئه‌لفوبێیه که له‌گه‌ڵ زمانه‌که‌ماندا بگونجێت. له نێو ئه‌و گه‌لانه‌ی که ئه‌م جۆره ئه‌لفوبێیه به‌کار ده‌هێنن، بۆ نمونه عه‌ره‌ب و فارس و ده‌ری..تاد، کورد توانیویه‌تی، له رێنووسهکهیدا، باشتر ئه‌م ئه‌لفوبێیه له گه‌ڵ سروشت و تایبه‌تمه‌ندیی زمانه‌که‌یدا بگونجێنێت. ده‌نگه تایبه‌ته‌کانی زمانه‌که‌مان (پ، چ،ڕ، ژ، ڤ، گ، ڵ، ۆ، ێ) تیپی سه‌ربه‌خۆیان بۆ داندراون. که چی هه‌ندێک له‌م ده‌نگانه، که له هه‌ندێک وشه و ناوی بیانی‌دا دووباره ده‌بنه‌وه، هێشتا له نووسینی عه‌ره‌بی و فارسی و ده‌ریدا جێگایان نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌و گۆڕانکارییه گرنگه‌ی که له کۆتایی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا، له رێنووسی کوردی‌دا کرا، گرفتێکی ئه‌وتۆی له ئه‌لفوبێی کوردی‌دا نه‌هێشت، چونکو له رێی داهێنانی وێنه‌ی تایبه‌تی ده‌نگه بزوێنه‌کانه‌وه، وشه‌ی کوردی چۆن ده‌گوترێت ئاوه‌هایش ده‌نووسرێت. که‌چی هێشتا ئه‌و زمانانه‌ی تر که به هه‌مان ئه‌لفبێ ده‌نووسرێن له خوێندنه‌وه‌دا گرفتی جیدی بۆ خوێنه‌ر، به تایبه‌تی بۆ خوێندکار و که‌سانی بیانی که ئه‌و زمانانه فێرده‌بن، دروست ده‌که‌ن. چونکو له نووسینی ئه‌و زمانانه‌دا زۆربه‌ی تیپه بزوێنه‌کان نانووسرێن، ئه‌مه‌یش جیاوازییه‌کی هێنده گه‌وره‌ی له نێوان شێوه‌ی نووسینی په‌یڤ و گوتنیدا دروست کردووه که له زۆر حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر مرۆڤ مانای وشه‌که نه‌زانێت، زه‌حمه‌ته به دروستی وشه‌که، وه‌ک خۆی، بخوێنێته‌وه. که‌چی له نووسینی کوردی‌دا ئه‌م جۆره گرفتانه نین، ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه‌کی تری ئه‌و هارمۆنی و گونجانهیه که له نێوان زمانی کوردی و ئهلفوبێیهکهیدا هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه بانگه‌شه‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێی کوردی بۆ ئه‌لفوبێی لاتینی په‌یوه‌ندی به زانستی زمان و گرفتی ئه‌لفوبێی کوردی و پێداویستیی زمانی کوردییه‌وه نییه، به‌ڵکو ئه‌م بانگه‌شه‌یه، که هه‌ندێک رووناکبیری کوردی باکووری کوردستان داوای ده‌که‌ن، له ناوه‌رۆکدا، مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسییه و به‌شێکه له ئه‌نجامه‌کانی ئایدیۆلۆجیای که‌مالیزم.
* دروستبوون و هێنانه ئارای ئه‌م بابه‌ت و بیرۆکه‌یه- ئه‌لفوبێی لاتینی- ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بێت له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵکی غه‌یره‌کورد سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر به‌درخانییه‌کانیش کاریان له‌سه‌ر کردووه، به‌م پێیه خوێندنه‌وه‌ی تۆ بۆ ئه‌م حاڵه چییه، له کاتێکدا کارێکی ئاوا گرنگ و چاره‌نووسساز به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌وه ده‌بێت له واقیعی خۆیانه‌وه سه‌ر هه‌ڵبدات؟
-ئه‌لفوبێی لاتینی له نووسینی کوردی‌دا، یه‌کیک له به‌رهه‌مه هه‌ره دزێوه‌کانی ئایدیۆلۆجیای که‌مالیزم و ده‌وڵه‌تی که‌مالیستی تورکه. ئاشکرایه ده‌وڵه‌تی که‌مالیستی تورکیا، به هۆی خۆبهکهمگری له به‌رامبه‌ری ئه‌وروپا و ئیدیعای ئهوروپاییبوونی تورک و به مه‌به‌ستی دابڕینی گه‌لانی نێو تورکیا له رابردووی کو‌لتووریی خۆیان و کوشتنی زمانه‌کانیان و تواندنه‌وه‌یان له ناو ره‌گه‌زی تورک‌دا، ئه‌م ئه‌لفوبێیه‌ی له تورکیادا سه‌پاند. له‌گه‌ڵ ئه‌م ئهلفوبییهدا ته‌نانه‌ت زمانی تورکیی عوسمانی، که پری بوو له وشه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی و کوردی کۆتایی پێ هێنرا، له بری ئه‌و له‌هجه‌ی تورکیی ئهستهمبوولی کرایه زمانی ستانداردی تورکی و به زۆر به‌سه‌ر گه‌ڵانی تورکیادا سه‌پێندرا. به‌م جۆره ده‌وڵه‌تی که‌مالیستی تورکیا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی نێو تورکیای (به تورکییشهوه) له ریشه‌ی کولتووری و ئه‌ده‌بی و رابردووی مێژوویی خۆیان دابڕی و به‌و کو‌لتوور و رابردووه مێژووییه‌ی نامۆ کردن. ئه‌مه‌یش به‌شێک بوو له ئامانجه‌کانی ئایدیۆلۆجیای که‌مالیزم که ده‌یویست له نێو سنووری تورکیادا نه‌ته‌وه‌یه‌کی نوێی تورک، له گه‌لانی تورک، کورد، عه‌ره‌ب، لاز، چه‌رکه‌س و گورجی..تاد، دروست بکات. دوای سه‌پاندنی ئه‌م ئه‌لفوبێیه و زمانی تورکی وه‌ک تاکه زمانی ره‌سمیی ده‌وڵه‌ت، پرۆسێسی به تورکردنی ئه‌و گه‌لانه و کوشتنی زمان و کولتووره‌که‌یان ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌م پرۆسێسه‌یش پشتی به دوو هێز به‌ست. یه‌که‌میان هێزی ده‌ستوور و قانوون، دووه‌میان زه‌بروزه‌نگ و تیرۆری ده‌وڵه‌ت. له نیسانی ساڵی 1925دا ئه‌نجومه‌نی به‌رزی نیشتمانیی تورک، یه‌که‌مین ده‌ستووری تورکیای په‌سند کرد. به پێی ماده‌ی دووه‌می ئه‌م ده‌ستووره زمانی تورکی به تاکه زمانی ره‌سمی و دانپێدانراوی تورکیا داندرا. هه‌روا له ماده‌ی هه‌شتا و هه‌شته‌میدا هاتووه: “هه‌موو دانیشتوانی تورکیا، به بێ جیاوازیی ئاینی و نه‌ژادی تورکن”. ئه‌م ماده ده‌ستوورییانه له بنه‌ڕه‌تدا به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی گه‌لانی غه‌یره تورک (له‌وانه کورد) و کوشتنی زمان و کولتووره‌که‌یان په‌سه‌ند کران. به‌ڵام کاتێک کورد، له ساڵی 1925 دا له رووی سیاسه‌تی کوشتنی زمانه‌که‌ی و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا رابوو، ده‌وڵه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی تورک، له ریی کوشتاری به کۆمه‌ڵی کورده‌وه، کوشتنی زمان و کولتووری کوردی (کو‌لتوور ساید)ی گۆڕی به جینۆسایدی کورد. دوای ئه‌م تاوانه له تورکیادا نۆره‌ی داتاشینی مێژوویه‌کی نوێی خورافی و ساخته بۆ تورک هات، که به تێزی هه‌تاو ناسرا. به پێی ئه‌م تێزه کو‌لتوور و شارستانی و ته‌نانه‌ت ریشه‌ی زمانانی دنیا، له بنه‌ڕه‌تدا تورکی بوون و هه‌موو دنیا قه‌رزارباری کو‌لتوور و زمانی تورکن! له‌م دۆخه نوێ و دژواره‌دا بوو که، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا، به‌درخانییه‌کان له کار و چالاکیی سیاسی و رووناکبیرییاندا ئه‌لفبێی لاتینییان به‌کار هێنا. به‌ڵام ئایا ئه‌وان ئه‌م ئه‌لفوبێ لاتینییه به تورککراوهیان له‌به‌ر ئه‌وه به‌کار هێنا چونکو له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی زمانی کوردی‌دا ده‌گونجێت؟ ئاشکرایه ئه‌وان ته‌نیا رووناکبیری گرنگی سه‌رده‌می خۆیان نه‌بوون، به‌ڵکو ئایدیۆلۆجیستانی بزاڤی ناسیۆنالیستیی کورد و له رابه‌رانی بزاڤه‌که بوون. ئه‌وان، که له سوریا خه‌باتی رووناکبیری و سیاسیی خۆیان له دژی ده‌وڵه‌تی توکیا درێژه پێ ده‌دا، ره‌نگه ناچار بووبن که بڵاوکراوه‌کانیان به ئه‌لفوبێی لاتینی-تورکی بنووسن، چونکو له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌وه‌یه‌کی نوێی خوێنده‌واران له باکووری کوردستاندا ده‌رکه‌وتبوون، که ته‌نیا به‌م ئه‌لفوبێیه ده‌یان توانی بخوێننه‌وه. خوێنده‌وارانی نه‌وه‌ی پێشوویش، که ئه‌لفوبێی کوردی‌یان ده‌زانی و له کوشتاری ده‌وڵه‌تی تورک ده‌رباز بوو بوون، فێری ئه‌م ئه‌لفوبێیه نوێیه بوو بوون. به رای من له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره پراگماتییانه بوو، نه‌ک هۆکاری زمانی، یان هاندانی بیانی، که هێژا کامه‌ران به‌درخان و هاوڕێکانی له مه‌نفادا که‌وتنه به‌کارهێنانی ئه‌م ئه‌لفوبێیه نوێیه. چونکو ئه‌وان و هه‌ڤاڵانیان، له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، واتا پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی که‌مالیستی تورکیا، هه‌موو نووسین و بڵاوکراوه و گۆڤاره سیاسی و رووناکبیرییهکانیان (له‌وانه رۆژنامه‌ی کوردستان، گۆڤاری هێڤی کورد..تاد) به هه‌مان ئه‌و ئه‌لفوبێیه کوردییه بوو که پێشتر مه‌لای جزیری، خانی، فه‌قی ته‌یران، مه‌وله‌وی، نالی، حاجی قادری کۆیی و عه‌بدولره‌زاق به‌درخان..تاد پێیان ده‌نووسی و ده‌خوێنده‌وه. ئه‌م ئه‌لفوبێیه له‌و رۆژه‌وه که زمانی کوردی، چوار پێش زیاتر له چوار سه‌ده‌یه‌ک، له زمانی په‌یڤینه‌وه گۆردراوه به زمانی نووسین به‌شێکی گرنگ بووه له زمان و پێناسه (ئایدێنتیتی)ی کولتووری و نه‌ته‌وه‌ییمان و له ناوجه‌رگه‌ی واقیعی کولتووری و رووناکبیریی کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی زمانه‌که‌مان و ره‌وشی گه‌شه‌کردنیدا گونجێندراوه. هه‌روا نیشانه‌ی په‌یوه‌ندیی زیندووی کولتووری و رووناکبیریی نێوان کورد و ئه‌و گه‌لانه‌یه. به کورتی من، وه‌ک شاعیرێک، که هه‌میشه و له سه‌ختترین رۆژانی مه‌نفادا زمانه‌که‌م وڵاتم بووه، ناتوانم زمانی کوردی به‌بێ ئه‌لفوبێ کوردییه‌که‌ی وێنا بکه‌م، چونکو ئه‌لفوبێی کوردی روخسار و پێناسه‌ی دره‌وشاوه‌ی زمانه‌که‌مانه.
*به رای تۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی ئه‌لفوبێی لاتینی لای کورد پرۆژه‌یه‌ک بوو له پێناو زمانی کوردی‌دا یان به نیازی دیکه بوو؟
– پێشتر وه‌ڵامی به‌شێکی ئه‌م پرسیاره‌م دایته‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی ئه‌لفوبێی لاتینی و به‌کارهێنانی له لایه‌ن رووناکبیرانی باکووری کوردستانه‌وه که‌م و زۆر، دوور و نزیک له پیناو زمانی کوردی‌دا نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌وڵدانێکی رووناکبیران و ناسیۆنالیزمی کورد بوو بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه نوێیه سه‌خته‌دا که ناسیۆنالیزمی تورک له ته‌واوی سنووری ده‌وڵه‌تی تورکیادا (به باکووری کوردستانیشه‌وه) سه‌پاندنی. بۆ ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد له مه‌نفا (ئێکسیل)دا بتوانێت له ره‌گه‌که‌ی (گه‌لی باکووری کوردستان) دانه‌بڕێت و درێژه به بوون و به‌رده‌وامبوونی خۆی بدات و پارێزگاریی زمانی کوردی بکات و هۆشیاریی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له باکووری کوردستاندا بڵاو بکاته‌وه ناچار بوو ئه‌و ئه‌لفبێیه نوێیه زاڵه له نووسیندا به‌کار بهێنێت. به‌درخانه‌کان له سه‌ره‌تدا چه‌ندان ژماره‌ی گۆڤاری (هاوار)یان به ئه‌لفوبێی کوردی ده‌رکرد، دواتر ئه‌لفوبێی لاتینی-تورکییان به‌کار هێنا. له‌و سه‌رده‌مه و دواتریشدا ئه‌لفوبێی کوردی له بیر گه‌لی باکووری کوردستان برابۆوه، ئه‌لفوبێی لاتینی-تورکی بوو بوو به کۆد یان پردێکی زمانیی نێوان رووناکبیرانی مه‌نفا و گه‌له‌که‌یان له باکووری کوردستاندا. له رووی زانستیی زمانه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بیسه‌لمێنێت که پرۆژه‌ی ئه‌لفوبێی لاتینی- تورکی پرۆژه‌یه‌ک بوو بیت له پێناو زمانی کوردی‌دا. ئه‌مه کارێکی پراگماتییانه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد بوو که نیازێکی سیاسی- نه‌ته‌وه‌یی له پشته‌وه بوو.
*با بگه‌ڕیینه‌وه سه‌ر ئێستا، راسته که ئه‌لفوبێی لاتینی پێویستییه‌کی ئه‌مڕۆی زمانی کوردییه؟ چی به خاوه‌نانی ئه‌م رایه ده‌ڵێی؟
– ئه‌لفوبێی لاتینی ره‌نگه تا ئێستا بۆ کوردی باکووری کوردستان پێویست بێت، چونکو ئه‌وان، به رووناک‌بیر و نووسهرانیشیانهوه ته‌نیا به‌م ئه‌لفوبێیه ده‌توانن بخوێننه‌وه و بنووسن. ئه‌وان که زمان و کولتووره‌که‌یان به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن که‌وتوون، ئێستا ته‌نیا به‌هۆی ئه‌م ئه‌لفوبێیه ده‌توانن درێژه به په‌وه‌ندیی رووناکبیرانه‌ی خۆیان به زمانه‌که‌یانه‌وه بده‌ن و هه‌ست و بیر و خه‌ونی خۆیان به زمانه‌که‌یان ده‌ر ببڕن. بۆیه ئه‌وان مافی خۆیانه ئه‌م جۆره ئه‌لفوبێیه به‌کار بهێنن. به‌ڵام ئه‌م ئه‌لفوبێیه لاتینییه- تورکییه، له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا پێویستییه‌کی زمانی کوردی نییه و ته‌نیا بۆ ئه‌وه به سووده که مرۆڤ بتوانێت به هۆیه‌وه به‌رهه‌می نووسه‌رانی باکووری کوردستان بخوێنێته‌وه.
*ئه‌مرۆ که‌ناڵه ئاسمانییه کوردییه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان تیپی لاتینی، له نووسینی تێکسته‌کاندا، به‌کار ده‌هێنن. بۆ ئه‌مه‌یش پاساوی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه که تاکو کوردانی هه‌نده‌ران لێیان حاڵی بن و..هتد، هه‌روه‌ها ده‌رکردنی گۆڤار و چاپکردنی کتێب به‌م ئه‌لفوبێیه، له کاتیکدا ئه‌لفوبێی ره‌سمی به‌کارهینراو له له کوردستاندا ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌ستکاریکراو بۆ کوردییه، ئه‌م حاڵه‌ته چۆن ده‌خوێنیته‌وه؟
– راسته به‌کارهێنانی تیپی لاتینی له نووسینی تێکسته‌کاندا به‌و مه‌به‌سته‌یه که کوردی باکووری کوردستان له‌م رێگه‌یه‌وه سوود له‌م که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییانه وه‌ربگرن و هۆگریان بن. من له‌مڕۆدا ئه‌م کاره به ئاسایی و ته‌نانه‌ت به باشیش ده‌زانم. خوینده‌وارانی کوردی باکوور ته‌نیا ئه‌م ئه‌لفوبێ لاتینییه-تورکییه ده‌زانن. ئه‌وان مافی خۆیانه که له رێی ئه‌م که‌ناڵه کوردییانه‌وه هه‌واڵه‌کانی کوردستان و جیهان بخوێننه‌وه. له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌شێت به شیوهزمانی کوردیی باشوور رابێن و پێی ئاشنا ببن. ده‌رکردنی گۆڤار و چاپکردنی کتێب به‌م ئهلفوبێیهش کارێکی ئاسایی و ته‌نانه‌ت باشیشه، چونکو له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ناساندنی ئه‌ده‌بی کوردیی باشووری کوردستانه به کوردی باکووری کوردستان. ئایا ناکرێت ئه‌مه بکرێته پردێکی ئه‌ده‌بی- زمانی له نێوان کوردی باکوور و باشووردا؟ ئاشکرایه دۆخی مێژوویی داگیرکردن و لێک‌دابڕان و دابه‌شکردنی کوردستان، ته‌نیا دابڕان و دابه‌شکردنێکی جیۆگرافی و سیاسی نییه، به‌ڵکو کولتووری و زمانییشه. بۆیه هه‌ر هه‌نگاویک بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ی زمانی و کولتووری ده‌شێت سه‌ره‌تایه‌ک بۆ به‌هێزبوونی هه‌ستی هاوچاره‌نووسی و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی (ئینتێگراسیۆن)ی نه‌ته‌وه‌یی پێک بێنێت و جیاوازیی نێوان ئه‌و دوو شێوه زمانه که‌متر بکاته‌وه. به رای من تا ئه‌و کاته‌ی به‌شێک له نه‌ته‌وه‌که‌مان ناچار کراوه تیپی لاتینی به‌کار بهێنێت، ده‌کرێت له قوتابخانه‌کانی باشووری کوردستاندا، له قۆناخی دواناوه‌ندیدا، شێوه‌زمانی کوردیی باکوور به‌م ئه‌لفوبێیه بخوێندرێت، تا خوێندکاران به ئه‌ده‌بی کوردی له باکووری کوردستان ئاشنا ببن.
*خه‌ڵکێک پێی وایه ئه‌لفوبێی لاتینی، کورد به رووی جیهاندا ده‌کاته‌وه چونکه ئه‌مڕۆ به‌شی هه‌ره زۆری زمانه زیندووه‌کانی دنیا به‌م ئه‌لفوبێیه ده‌نووسرێن، هه‌روه‌ها بۆته نوێنه‌ری زمانی ته‌کنۆلۆجیا و دیجیتال. ده‌وترێ به به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی زووتر بێگانه فێری زمانه‌که‌مان ده‌بن. له به‌رامبه‌ری ئه‌م رایانهدا چیتان هه‌یه.
– ئه‌مه پرسیارێکی گرنگ و فره لایه‌نیشه، بۆیه رێگه‌م بده که‌مێک زیاتر له باره‌یه‌وه بدوێم:
1- به رای من هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ له نێوان کرانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و کولتوورێک به رووی جیهاندا و نێوان ئه‌لفوبێی لاتینیدا نییه. کرانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به رووی جیهاندا مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی، ئابووری و کولتوورییه و به چه‌ندان فاکته‌ری تره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌وانه زمان و ئه‌و به‌ها کولتووری و زانستی و ئه‌و زانیینهی زمانه‌که له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵی گرتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌لفوبێ کلیلی کرانه‌وه، یان قوفڵی داخرانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووایه به رووی جیهاندا ده‌بوو ئیمڕۆ چین و یابان و باشووری کۆریا (که ئه‌لفوبێیان نییه و له جیاتیان ههیرۆگلیف به‌کار دێنن، که له چینی‌دا نزیکه‌ی 3700 ههیرۆگلیفه) داخراوترین و گۆشه‌گیرترین گه‌لانی دنیا بوونایه، چونکو به هۆی ئه‌م ههیرۆگلیفهوه، بیانییان به زه‌حمه‌ت فێری زمانه‌که‌یان ده‌بن، بۆیه ده‌بوو ئه‌وان و ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی دی ده‌مێک بووایه بیریان له به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی بکردایه‌ته‌وه. به‌ڵام کام وڵاتی دنیا هه‌یه که به رووی کاڵای یابانی و چینی‌دا نه‌کرابێته‌وه و کۆمپانیا و رێستورانگی چینییان تێدا نه‌بێت؟ کام وڵاتی گرنگی سه‌رمایه‌داری هه‌یه که، له چیندا، به ملیاران دۆلار بۆ کاری وه‌به‌رهێنان به‌کار نه‌هێنێت؟ ئیمڕۆ به ده‌یان وڵات له دنیادا هه‌ن که ئه‌لفوبێی لاتینی به‌کار ناهێنن و به هیچ جۆرێک بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه و مه‌حاڵیشه بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئه‌لفبێی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بۆ لاتینی بگۆڕن، که‌چێ به رووی دنیادا کراوه‌ن و به ده‌یان رایه‌ڵی ئابووری، سیاسی، گه‌شتیاری و کولتوورییه‌وه به دنیاوه به‌ستراونه‌ته‌وه. مرۆڤ ده‌بێت یان نه‌زان و نه‌فام بێت، یان که‌مترین رێز و حورمه‌تی بۆ خۆی و بۆ کو‌لتوور و میراتی ئه‌ده‌بیی نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌بێت، یاخود له به‌رده‌م ئه‌وروپادا، خۆی پێ بچووک بێت تا بتوانێت بیر له گۆڕینی ئه‌لفوبێی زمانه‌که‌ی بکاته‌وه. ئه‌زموونی ناسیۆنالیزمی تورک و ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی تورک، له باره‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێ، وه‌ک زۆر ئه‌زموونی تری تورک سه‌قه‌ت و تایبه‌ته و به مه‌به‌ستێکی ره‌گه‌زپه‌رستانه بووه، بۆیه ناکرێت و ره‌نگه نه‌تواندرێت دووباره، یان کۆپی بکرێته‌وه. ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تورک، به رابه‌رایه‌تیی مسته‌فا که‌مال، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌لفوبێی تورکیی عوسمانی به ئه‌لفوبێی لاتینی نه‌گۆڕی چونکو ئه‌م ئه‌لفوبێیه نوێیه له‌گه‌ڵ زمانی نوێی تورکی و گلۆبالیزمدا ده‌گونجێت و نوێنه‌ری زمانی ته‌کنۆلۆجیا و دیجیتاڵه، به‌ڵکو له بنه‌ڕه‌تدا له به‌ر کۆمه‌ڵیک هۆکاری سیاسی و سایکۆلۆجی (گرێی ده‌روونیی خۆبه‌که‌مزانینی تورک له به‌رامبه‌ری ئه‌وروپادا) ئه‌م کاره‌یان کرد.
کاتێک ئیمپراتۆریای عوسمانی، له جه‌نگی یه‌که‌می جیهاندا، تێک شکێندرا، ناسیۆنالیزمی تورک رێباز و سیاسه‌تی پانتۆرانیزمی گرته به‌ر، به‌و ئامانجه‌ی که له جێی ئیمپراتۆریای فره‌نه‌ته‌وه‌یی عوسمانی، ده‌وڵه‌ت (ئیمپراتۆریا)یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی تورکی له گه‌ڵانی نێو ده‌وڵه‌تی روخێندراوی عوسمانی و گه‌لانی تورکزمانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێک بهێنێت. واتا تورک ئایدیۆلۆجیای ئاینیی ئیسلامی، که ئایدیۆلۆجیای ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو، گۆڕی به ئایدیۆلۆجیای ناسیۆنالیستی تورک و پانتۆرانیزم. به‌م جۆره تورکبوون، له جیاتی مسوڵمانبوون، کرا به بنه‌مای هاووڵاتیبوون له ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیادا. پرۆسێسی گۆڕینی ئه‌لفوبێ شانبه‌شانی پرۆسێسی کوشتنی زمانی گه‌لانی غه‌یره‌تورک و چه‌سپاندنی له‌هجه‌ی ئه‌سته‌مبوول، وه‌ک زمانی ستانداردی تورکی، هه‌نگاوی نا و به زه‌بری سته‌م و تیرۆری ده‌وڵه‌ت سه‌پێندرا. ده‌وڵه‌تی تورک، زمانی هه‌موو گه‌لانی تورکیای یاساخ کرد. له به‌رامبه‌ردا زمانی تورکی و نه‌ته‌وه‌ی تورکی به تاکه زمان و تاکه نه‌ته‌وه‌ی دانپێدانراوی تورکیا دانا و به‌کارهێنانی زمانی دیکه‌ی گه‌لانی نێو تورکیا به تاوانێک، که سزای توندی به دواوه بوو، داندرا. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م سیاسه‌ته زمانییه- نه‌ته‌وه‌ییه ده‌بوو، له پاڵ تۆقاندن و کوشتنی به کۆمه‌ڵدا، گه‌لانی تورکیا له ریشه‌ی کو‌لتووریی خۆیان داببڕدرێن و نه‌ته‌وه‌یه‌کی نوێی تورکی به‌و جۆره‌ی ئایدیۆلۆجیای که‌مالیزم ده‌ی خواست، دروست بکرێت. گۆڕینی ئه‌لفوبێی عوسمانی (عه‌ره‌بی، فارسی تورکی و کوردی) به ئه‌لفوبێی لاتینی و به‌تورککردنی ئه‌م ئه‌لفوبێیه نوێیه، به‌شیکی گرنگی ئه‌م سیاسه‌ته زمانییه- نه‌ته‌وه‌ییه ره‌گه‌زپه‌رستییه و ئامرازێکی سه‌رکه‌وتنیشی بوو.
ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی تورک که‌وته به‌تورککردنی خه‌ڵکانێک که به ته‌واوی له رابردووی کولتووری و رووناکبیری و ته‌نانه‌ت له زمانی خۆیان دابڕابوون. له‌هجه‌ی تورکیی ئهستامبووڵ، به ئه‌لفوبێی لاتینی، له‌جیاتی زمانی تورکیی عوسمانی، کرایه زمانی ره‌سمیی ده‌وڵه‌ت و تاکه زمانی دانپێدانراو و رێگه‌پێدراو.
2- فێربوونی زمانێکی بیانی به‌پوه‌ندی راسته‌وخۆی به جۆری ئه‌لفوبێوه نییه. نه‌مبیستووه و نه‌مزانیوه که ئه‌لفوبێ پرۆسێسێ فێربوونی زمان خێراتر، یان خاوتر بکات. ئه‌گه‌ر وابووایه ده‌بوو ئیمڕۆ زمانی تورکی له جیهاندا، له زمانانی رووسی (که به ئه‌لفبێی کیریلی ده‌نووسرێت) یان عه‌ره‌بی و فارسی بڵاوتر و ناوداتر بووایه، که دیاره وانییه. یان ده‌بوو تورکه‌کان له خه‌ڵکی ئه‌و نه‌ته‌وانه ئاسانتر فێری زمانانی ئه‌وروپایی بوونایه. که‌چی ئه‌زموونی تورکه‌کانی ئه‌وروپا، به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، ده‌ری ده‌خه‌ن که زۆرینه‌ی تورک بیست ساڵ له وڵاتێکی ئه‌وروپاییدا ده‌ژین، که‌چی فێری زمانی ئه‌ڵمانی نابن. هه‌ر بیانییه‌ک، که بیه‌وێت یان بڕیار بدات فێری یه‌کێک له‌و زمانانه ببێت، له ماوه‌ی چوار رۆژێکدا ئه‌لفوبێیه‌که‌ی فێر ده‌بێت. چه‌ند رۆژێک له پرۆسێسی فیربوونی زمانێکی نوێ‌دا هێنده که‌مه که شایه‌نی باسکردن نییه.
3- ئێمه ناتوانین بڵێین که ئه‌لفوبێی لاتینی نوێنه‌ری زمانی ته‌کنۆلۆجیا و دیجیتاله، ره‌نگه زمانی ئینگلیزی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه بکات، چونکو ئه‌لفوبێ به ته‌نیا ناتوانێت ببێته نوێنه‌ی زمان. ئه‌وه‌نده هه‌یه که تیپی لاتینی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئادرێس له ئینته‌رنێتدا و نووسینی ئادرێسی ئیمه‌ل کراوه‌ته ستانداردێکی جیهانی و ته‌نیا له‌م باره‌یه‌وه، نه‌ک له باره‌ی خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری و تێگه‌یشتنی زانسته‌وه، یارمه‌تیمان ده‌دات.
*گوایا دیالێکتی کرمانجی ژوور‌و، له رێگای ئه‌لفوبێی لاتینییه‌وه باشتر و دروستتر ده‌نگه‌کانی ده‌نووسرێته‌وه، ئایا به بۆچوونی ئێوه ئه‌مه رایه‌کی دروست و بابه‌تییه؟
– به‌داخه‌وه ناچارم بڵیم که ئه‌م بۆچوونه‌یش هه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه ده‌که‌ن، با هه‌ندێکیان له دڵسۆزیشه‌وه بێت، باسی شتێک ده‌که‌ن که ئاگادار نین و زانیاری‌یان له باره‌یه‌وه نییه، چونکو به باشی تایبه‌تمه‌ندیی زمانی کوردی (کوردیی سه‌روو، یان کوردیی خواروو) و سروشتی ده‌نگه‌کانی نازانن. ئه‌وانه‌ی به ئاگاییه‌کی هه‌ڵه‌وه پێ له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه چه‌وته داده‌گرن هه‌ندێک رووناکبیری کوردی باکوورن، که له نێو هه‌موویاندا، ره‌نگه ده که‌سیان ئه‌وه‌نده کوردی باشوور و ئه‌لفوبێی کوردی نه‌زانن که بتوانن ته‌نانه‌ت نامه‌یه‌ک، یان چه‌ند دێڕێک به کوردیی باشوور بخوێننه‌وه. بۆیه به ته‌واوی له‌و سامانه ئه‌ده‌بییه‌ی له ماوه‌ی دووسه‌د ساڵدا به شێوه‌زمانی کوردیی باشوور نووسراوه بی ئاگان. ئه‌وان به راستی که‌موزۆر ئاگاداری شێوه‌زمانی کوردیی باشوور نین و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م شێوه‌زمانه و سروشتی ده‌نگه‌کانی نازان. له زمانی کوردی‌دا کۆمه‌ڵه ده‌نگێک هه‌ن که ئیمڕۆ له کرمانجی یان کوردیی سه‌روودا، به هۆی به‌کارهێنانی ئه‌لفبێی لاتینی- تورکییه‌وه، کوژراون و گه‌رووی خوێنده‌وارانی کورد، به هۆی نه‌مانی ئه‌و ده‌نگانه‌وه، به جۆرێک شێوێندراوه که مرۆڤ کاتێک گوێی له هه‌ندێک ده‌نگ و وشه‌ی کوردی ده‌بێت پێکه‌نینی دێت. راسته هه‌ندێک له‌و ده‌نگانه له بنه‌ڕه‌تدا کوردی نه‌بوون، به‌ڵام به درێژایی سه‌دان ساڵ و به هۆی تێکه‌ڵی کو‌لتووریی کورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و فارس‌دا ئه‌م ده‌نگانه له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا گونجێندراون و بوونه‌ته کوردی. له رێگای هه‌زاران وشه‌وه، که له ژیانی رۆژانه و ئه‌ده‌بیاتی کلاسیکی کوردی‌دا چه‌سپاون بوونه‌ته به‌شێک له ئه‌لفوبێی کوردی و گه‌رووی مرۆڤی کورد به جۆرێکی سروشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌نگانه‌دا راهاتوون. بۆ نمونه ده‌نگه‌کانی وه‌ک (ح، ع، غ، ق، ڵ، ڕ، وێ) بۆیه مه‌سه‌له‌که به ته‌واوی پێجه‌وانه‌یه و ئه‌لفبێی لاتینی، که کوردی باکوور ناچاری به‌کارهێنانی کراون، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی زمانی کوردی‌دا ناگونجێت و ئه‌و ده‌نگانه‌ی له سه‌ره‌وه هاتوون له‌و زمانه‌دا وێنه‌یان بۆ دانه‌ندراوه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین کوردی باکوور، ته‌نانه‌ت به ئه‌لفوبێی لاتینیش ناتوانن به دروستی خانی و مه‌لای جزیری بخوێننه‌وه، ئه‌گه‌ر بشتوانن، به زه‌حمه‌تێکی زۆره‌وه، بیخوێننه‌وه ئه‌وا تێی ناگه‌ن. ئه‌مه به‌رهه‌مێکی راسته‌وخۆی پرۆسێسی کۆلۆنیالییانهی به‌نامۆکردنی کوردی باکووره به زمان و کولتووره نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی. ئاشکرایه سه‌پاندنی ئه‌لفوبێی لاتینی- تورکی به‌سه‌ر کوردی باکووردا گه‌وره‌ترین و به‌کارترین ئامرازی ئه‌م بهخۆنامۆکردنه کولتووری و زمانییه بووه، چونکو ئه‌م ئه‌لفوبێیه و زمانی تورکی، شاڕه‌گی ئایدیۆلۆجیای که‌مالیزم پێک ده‌هێنن.
* به رای تۆ تا ئێستا له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک یان که‌سایه‌تیه‌کی باوه‌ڕپێکراوی کورده‌وه به عه‌قڵیکی بابه‌تییانه بیر له‌م مه‌سه‌له‌یه کراوه‌ته‌وه -مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێی کوردی بۆ لاتینی- یاخود ده‌چێته خانه‌ی کاریگه‌ری جیهانگیری یان لاسایی کوێرانه؟
– هه‌ر که‌سێک بۆ ئه‌وه‌ی له بواری زمانی کوردی‌دا که‌سایه‌تییه‌کی باوه‌رپێکراو بێت، پێویسته به باشی شاره‌زای زمانی کوردی بێت و به هۆی شاره‌زایی و پسپۆڕی و کاره ئه‌ده‌بییه‌کانییه‌وه، ئه‌و متمانه‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنابێت. به رای من هه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی له‌م جۆره، ئه‌گه‌ر ئۆبجێکتیڤانه، به دوور له کارتێکردنی سیاسی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڕوانێت ناتوانێت داوای گۆڕینی ئه‌لفوبێی کوردی به ئه‌لفوبێی لاتینی بکات. چونکو ئه‌م بۆچوونه، له رووی زانستیی زمانه‌وه، له‌گه‌ڵ سروشتی زمانی کوردی و تایبه‌تمه‌ندیی ده‌نگه‌کانیدا ناگونجێت. له‌مه‌یش زیاتر گۆڕینی ئه‌لفوبێ ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌کی ته‌کنیکی نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به ستروکتووری زمانه‌وه، وه‌ک سیستمی بیرکردنه‌وه هه‌یه. ده‌شێت مرۆڤ له زۆر مه‌سه‌له‌دا، وه‌ک به‌شێک له ئازادیی خۆی، کوێرانه، یان به ئاگاییه‌وه لاسایی رۆژئاوا بکاته‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێ یاریکردنه به رابردووی کولتووری و ئێستا و داهاتووی نه‌ته‌وه، بۆیه بۆ لاساییکردنه‌وه قبووڵ ناکات.
* کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ر ده‌بێ رۆژێک له رۆژان چ زمانی ئه‌ده‌بی، چ ئه‌لفوبێی نووسین یه‌ک بخات، به رای تۆ دواجار چاره‌سه‌ر چییه؟ کورد ده‌بێ بۆ ئه‌و ئه‌رکه حه‌تمی و گه‌وره‌یه چی بکات؟
– یه‌کخستنی زمانی ئه‌ده‌بیی کوردی، وه‌ک رزگاربوون و یه‌کخستنه‌وه‌ی کوردستان، خه‌ون و ئاواتی هه‌ر مرۆڤێکی کورده، به‌ڵام به رای من ئه‌م یه‌کخستنه‌ی زمانی کوردی (دیاره مه‌به‌ست یه‌کخستنی کوردیی خواروو و سه‌روویه) کاریکی سه‌خته. ئه‌مه‌یش له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی کوردی نییه، به‌ڵکو له بنه‌ڕه‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م دوو شێوه زمانه، له رووی رێزمان و رستهبهندییهوه جیاوازییان هه‌یه. ناکرێت له‌م دوو شێوه زمانه، زمانێکی نوێ دروست بکرێت به تایبه‌تیش که زمان به‌رهه‌می کۆمه‌ڵ و ژیانه و ناکرێت له کارخانه و به بڕیار دابتاشرێت. له هه‌مان کاتدا ئه‌م دوو شێوه زمانه هه‌ر یه‌که‌یان به جۆرێک ره‌وشی گه‌شه‌کردنی خۆی گرتووه که به راستی له دوو زمان، نه‌ک دوو دیالێکت یان شێوه زمان، ده‌چن. له رووی زانستی زمانه سنوورێکی روون له نێوان زمان و دیالێکتدا نییه. هه‌ر دیالێکتێک ئه‌گه‌ر رێزمان و ده‌ستووره‌که‌ی نووسرایه‌وه، فه‌رهه‌نگی بۆ داندرا و ئه‌ده‌بیاتی پێ نووسرا ده‌کرێت بگۆڕدرێت به زمان، یان به زمانێک دابندرێت. به رای من هه‌ر کام له‌م دوو شێوه زمانه، له روانگه‌ی زانستی زمانه‌وه، هه‌موو مه‌رجه‌کانی زمانی سه‌ربه‌خۆیان تێدایه، به‌ڵام هێشتا ئێمه قسه له دوو شێوه زمان، نه‌ک دوو زمان ده‌که‌ین، چونکو کوردی باشوور و باکوور، له‌گه‌ڵ جیاوازی شێوهزمانهکهمان، خۆمان به کورد ده‌زانین. ئه‌مه له رووی سیاسییه‌وه بایه‌خێکی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به ته‌نیا ناتوانێت رێگه بۆ دروستبوونی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو خۆش بکات. به رای من نابێت له‌وه بترسین که کورد، له ئاستی کوردستاندا، به دوو شێوه‌زمان، یان دوو زمان بنووسێت. به‌ڵام زۆر گرنگه کار بۆ لیکنزیکردنهوهی ئه‌م دوو شێوه‌زمانه و نزیکبوونه‌وه‌ی کولتووری و هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی بکرێت بۆئه‌وه‌ی له لایه‌که‌وه جیاوازییه زمانی و کولتوورییه‌کانی نێوان به‌شه‌کانی کوردستان که‌متر بکرێنه‌وه، له لایه‌کی تروه گه‌لی کورد، له هه‌ر به‌شیکی کورستان‌دا بێت، ئاسانتر له شێوه‌زمانی یه‌کتری بگه‌ن. ره‌نگه گرنگترین هه‌نگاوێک، وه‌ک سه‌ره‌تا، بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی زمانی و کولتووری یه‌کخستنی ئه‌لفوبێ، به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی کوردی بێت له باکووری کوردستاندا. ئه‌م کاره له چوار لایه‌نه‌وه گرنگه:
یه‌که‌م: گه‌لی باکووری کوردستان به ریشه‌ی کولتووری و مێژووی ئه‌ده‌ب و نووسینی خۆی ئاشنا ده‌کرێته‌وه و له‌و دابڕان و نامۆبوونه کولتوورییه‌ی تورک به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، ده‌رباز ده‌بێت.
دووه‌م- کوردی باکوور ده‌توانێت سوود له‌و سامانه ئه‌ده‌بی و کولتوورییه فراوان و هه‌مه لایه‌نه وه‌ربگرێت که دووسه‌د ساڵه، بێ دابڕان، به شێوه‌زمانی کوردیی باشوور ده‌نووسرێت، هه‌روا ده‌توانێت به‌بێ گرفت ئاگاداری ئه‌ده‌بیاتی ناوچه‌ی بادینان بێت. ئه‌م سامانه کولتوورییه نه‌ته‌وه‌ییه له بواری ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، زانین و زانست‌دا، له ره‌وشی به‌رده‌وامبوون و گه‌شه‌کردنیدا، بنه‌مای فیکری و ئێستاتیکی و که‌سایه‌تیی مرۆڤی کورد و نه‌ریت و پرینسیپه هونه‌رییه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی داڕشتووه. بۆیه ناکرێت مرۆڤ به کوردی بنووسێت و ئاگاداری ئه‌و سامانه کولتوورییه نه‌بێت.
له هه‌مان کاتدا کوردی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانن به به‌رهه‌می نووسه‌رانی باکووری کوردستان ئاشنا ببن.
سێیه‌م- راسته هه‌ردوو زاراوه، یان شیوهزمان، وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م بۆ کرد جیاوازیی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام به رای من ئه‌لفوبێی لاتینی دیوارێکی له به‌رده‌م نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو شیوه زمانه هه‌ڵچنیوه که به هۆیه‌وه دابڕانی کولتووری و زمانیی له نێوان کوردی باکوور و کوردی باشوور و رۆژهه‌ڵات زۆرتر بووه. بۆیه هه‌ر هه‌وڵ و کۆششێک بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی کولتووری و زمانی و هه‌ماهه‌نگی (ئینتێگراسیۆن)ی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان ئه‌و به‌شانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا، به بێ یه‌کخستنی ئه‌لفوبێ، واتا به بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردی باکوور بۆ ئه‌لفوبێی کوردی، ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نابێت.
ئێمه له‌م رووه‌وه ئه‌زموونی هه‌ندێک گه‌لانی سۆڤییه‌تی ههڵوهشاوهمان هه‌یه. له دوای شۆڕشی ئوکتۆبه‌ر، ده‌وڵه‌تی سۆڤییه‌ت ئه‌لفوبێی کیریلی به‌سه‌ر هه‌ندێک گه‌لانی سۆڤیه‌تدا، له‌وانه گه‌لانی تورکزمان و تاجیک، سه‌پاند. ئه‌گه‌رچی، له ماوه‌ی حه‌فتا ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تدا، ئه‌و گه‌لانه به ده‌یان هه‌زار کتێبییان له بواری جۆراوجۆری زانین و زانست و ئه‌ده‌بدا به‌و ئه‌لفوبێیه بڵاو کردبۆوه، که‌چی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ده‌ستبه‌رداری ئه‌لفوبێی کیریلی بوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لفوبێی خۆیان. من چه‌ندان جار ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێک رووناکبیری باکووری کوردستاندا باس کردووه، به‌ڵام ئه‌وان، ئاماده نین ته‌نانه‌ت مناقه‌شه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن، چونکو ئه‌لفوبێی لاتینی لای ئه‌وان و رووناکبیرانی تورک، پیرۆز کراوه، باوه‌ڕیان به‌و وههم و خوڕافه‌یه هێناوه که ئه‌وان ئه‌وروپایین، بۆیه ده‌بێت به ئه‌لفوبێی ئه‌وروپایی (لاتینی) بنووسن. ئاشکرایه ئه‌مه‌یش ئه‌نجامێکی تری ئایدیۆلۆجیای که‌مالیزمه له تورکیا و باکووری کوردستاندا.
چواره‌م: ئه‌لفوبێی کوردی، له باکووری کوردستاندا، ده‌توانێت ببێته یه‌کێک له‌و توخمه کولتوورییانه‌ی که کورد له تورک جیا بکاته‌وه. ئێمه زمانه‌که‌مان پێناسه (هه‌ویه)ی نه‌ته‌وه‌ییمانه و گرنگترین (ره‌نگه تاکه) توخمی کولتوورییه که له تورک، عه‌ره‌ب و فارس جیامان ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه زمانه‌که‌مان له ده‌ست بدایه ئه‌وا ده‌مێک بوو له نێو ئه‌و گه‌لانه‌دا توابووینهوه. زمانی کوردی له باکووری کوردستاندا، که شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌کات، به ته‌واوی له به‌رده‌م زمانی تورکیدا پاشه‌کشه‌ی کردووه. ئیمڕۆ زۆرینه‌ی کوردی باکوور زمانه‌که‌ی خۆیان له بیر براوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپایش، به زمانی تورکی ده‌دوێن و بیر ده‌که‌نه‌وه. به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی کوردی له باکووری کوردستاندا قورساییه‌کی زیاتر به زمانی کوردی ده‌دات، وه‌ک تاکه فاکته‌ری خۆجیاکردنه‌وه له تورک. ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌لفوبێی لاتینی-تورکی، که به‌شێکه له ئایدیۆلۆجیای که‌مالیزم، ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره‌ی که‌مالیزم و سیاسه‌تی کوشتنی زمانی کوردییه، که ده‌یان ساڵه ده‌وڵه‌تی تورکیا په‌یڕه‌وی ده‌کات.
* به حوکمی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان شاعیرێکی گرنگی کوردن، ئه‌و گه‌نجینه گه‌وره‌یه‌ی شیعری کلاسیکی کوردی، که به‌شی زۆری ستاتیکا و گه‌مه زمانه‌وانییه‌کانیان به شێوه و شێوازی تیپی کوردی هه‌ڵچنراوه، گۆڕینی ئه‌م ئه‌لفبێیه نابێته هۆی کوشتن و نه‌مانی ئه‌و جوانییانه؟
-شیعری کلاسیکی کوردی، که به سێ شێوه‌زمانی کوردیی سه‌روو، گۆران (هه‌ورامی) و کوردیی خواروو نووسراون هێشتا گرنگترین میراتی ئه‌ده‌بی و جوانترین سامانی ئه‌ده‌بی و زمانیی کوردن. زمانی کوردی بۆیه‌که‌مین جار له ریێ ئه‌م شیعرانه‌وه، له زمانی په‌یڤین و قسه‌کردنه‌وه گۆڕدرا به زمانی نووسین. ئه‌م گۆڕانه گه‌وره‌یه، که نیشانه‌ی خۆناسینی نه‌ته‌وه‌یی و شانازیکردنه به زمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، لای زۆر نه‌ته‌وه‌ی تریش (فارس، ئیتالی، هه‌نگاری، ئۆکراینی ..تاد) سه‌ره‌تا به شیعر ده‌ستی پێ کردووه. دواتر زمانه‌که له زمانی شیعره‌وه گۆڕدراوه به زمانی نووسینی بابه‌تی فیکری و زانستی. ئه‌م شیعره کلاسیکییانه، وه‌ک شیعری کلاسیکیی گه‌لانی تری رۆژهه‌ڵات، پشت به هونه‌ری ره‌وانبێژی، به تایبه‌تی جیناس و تیباق و لێکچوون و هونه‌ری یاریکردن به وشه و هه‌ندێ جار به تیپه‌کان، ده‌به‌ستێت. نووسینی ئه‌و تێکسته کلاسیکییانه به ئه‌لفوبێی لاتینی به‌شێکی گرنگی لایه‌نی هونه‌ری ره‌وانبێژی و هونه‌ری گه‌مه‌کردن به‌زمان و تیپه‌کان و لایه‌نی ئێستاتیکی شیعره‌کان ده‌شێوینێت، له هه‌مان کاتدا ئه‌م تێکستانه پڕیه‌تی له وشه و واژه‌ی خوازراوی ئه‌ده‌بی و فیکری و فه‌لسه‌فی، که به هۆی کولتووری ئیسلامییه‌وه هاتوونه‌ته نێو زمانی کوردییه‌وه. ئه‌م وشه و واژه خوازراوانه، که بوونه‌ته به‌شێک له زمانه‌که‌مان، ده‌نگی ئه‌وتۆیان تێدایه که به ئه‌لفوبێی لاتینی وێنه‌یان بۆ دانه‌ندراوه. بۆیه نووسینیان به ئه‌لفوبێی لاتینی ماناکانیان، له‌و تێکستانه‌دا، تێک ده‌دات و جوانییه‌که‌یان ده‌شێوێنێت. هه‌روا ئه‌م تێکستانه له ریشه‌ی کولتووری و سیاقی مێژوویی و ئێپستیمیی خۆیان داده‌بڕێن.
*ئاماده‌کردنی: ره‌وشت محه‌مه‌د