Skip to Content

284 Views

غەوار … پشکۆ ناکام

غەوار … پشکۆ ناکام

Be First!
by January 31, 2017 General
image_print

– هەلەو، بەڵێ فەرموو…………………………………………
– ڕۆڵە گیان من باوکتم،لە بەهەشتەوە قسەت لەگەڵ ئەکەم……………………..
-بابە گیان ، ببورە دەنگتم نەناسییەوە، لە هەشتاکانەوە، لەو کاتەی شەهید بویت دەنگت نەبوە ،،،،،
– ڕۆڵە چیبکەم، منیش سەر قاڵی ڕۆتینی ڕۆژانەی بەهەشتم، تۆ پێم بڵێ : ئەو جاشانەی منیان شەهید کرد چییان بەسەر هات و هەقی منیان لێکرایەوە!
– ئەی چۆن بابە گیان، یەکێکیان ئامر لیوایە، دوانی تریان زابتی گەورەن، یەکێکی تر تاجیرە و لەسەر پارە سەرخەو ئەشکێنێ،،وابزانم دانەیەکیشیان ڕاوێژ ک…..ئا ..ئەوەیە،،یەکێکی تریان لە بەینی تورکیا و یۆنان خنکا..وابزانم ئەو چوو بۆ جەهەننەم بۆیە تۆ سودفەت نەکردوە…..
– یەعنی چی ! ئەوان دەستیان بە خوێنی من سوور بوو،،،!…………………………
– ئەوە شیعاراتی کۆن بوو،، ئەمڕۆ کوڕ ئەوەیە دەستی زەرد یان سەوز بکات………..
– دەک بەزیا نەبێ، کار وا بڕوات قەت سەربەخۆ نابین ………………………………
– خەمت نەبێ بابە گیان، دەمێکە سەربەخۆین، ڕەنگە ئاگات لێ نەبێت لە ٣١/ی ئابەوە سەربەخۆین،،…….
-سی و یەکی ئاب چیە ڕۆڵە ؟…………………………………………….
– ئەو ساڵە لەسەر هەولێر شەڕ بوو، حیزبێک کارتی سووری وەرگرت و کرایە دەرەوە
… کە ویستی بگەڕێتەوە سەیری کرد فیشەکی لێ بڕاوە، ئیتر لەگەڵ جەیشی”زێڕە”
ڕێککەوت و لەسەر نەزەرییەی برایەتی کورد و عەرەب خۆیان کردەوە بە شارا و تا ئێستا دای کوتاوە…
– کەواتە کوردستانی گەورە فت……………………………………………….
.- ……….نا بابە گیان وامەڵێ، ئێستا لە بەینی دوو پارچەی کوردستانا چاڵی وا گەورە هەڵکەنراوە هەر مەپرسە…لە هەردوو شەڕی عالەمییا ڕوی نەیاوە……
– جا ڕۆڵە چاڵ بۆ چیە ؟………………………………………………….
– بۆ ئەوەی ناحەزانی کورد ئەم دیو و ئەو دیو بە ئاسانی نەکەن …………………….
– ئەمە مەهزەلەیە کوڕم، ئەی مەسەلەی دیموکراسی کە زۆر باس ئەکرێت ..!…….
– بڕگە بە بڕگەی هاتۆتە دی، دیموکراسی ئەوەنە بە هێزە ئەبێت سەرۆکی پارلەمان و
خەڵکی تریش ئیحترامی ڕای ئازادی سەیتەرەکان بگرن و بەرەو ماڵەوە بەگ دابنێن..
– دەک خوا بیبڕێت، پێم بڵێ ئێستا وەزع و گوزەرانی ژیانتان چۆنە، بیستومە شوکر ئێستا نەوت هەیە و هەرێم دەوڵەمەنە..جگە لەوەش باسی گاز یش ئەکرێت…..
– بەڵێ..بەڵێ..هەرێم لە ڕیزی یابان و نەرویجە..حکومەتەکەشمان ئەوەنە ئاقڵە…..
بیری لە ڕۆژی تەنگانەش کردۆتەوە، بۆیە پاشەکەوت ئەکات و چوار مانگ مساویە بە یەک مانگی معاش، جگە لەوەش نەوەک”مالکی” شەڕی هەرێم بکات چەن ملیاردە دۆلارێک لە خاریج شاردراوەتەوە تا لە شەڕی هەرێم و مالیکیا فریامان بکەوێت، نابێ کەسیش ! بزانێ ئەو پارانە لە کوێن، نە بادا زەفەری پێ بدرێت……
– ئێ..ئێ..تێئەگەم ڕۆڵە، یەعنی نەبوونی هەموتانی گرتۆتەوە…………………………
– بەڵێ، ڕێک وایە، سەرۆکی حکومەت بە پاسکیل دەوام ئەکات، وەزیرەکان بە ..
هەروەڵە.. سەرکردایەتی حیزبەکان بە پاس، خواپیاوەکان ئیجازەن لە ماڵەوە……..
سەرۆکایەتی هەرێم بە پارەی ئەوقاف ئەژی! تەنانەت ئەو پارەیەی بە ناوی داعیشەوە وەرئەگیرێت، ئەخرێتە ئەو لاوە نەوەک داعیش حەلقەی دووەمی هەبێت .. ………
– کوڕی خۆم وادیارە ماڵی کورد تێکچوە…………………………………..
– واللە بابە گیان ماڵی کورد دەرگا و پەنجەرەیشی پێوە نەماوە،،……………………..
– بۆ وا کوڕی خۆم ؟ …..
– لەبەر خاتری کورسی و نەفەرێک..
– کام کورسی و کام نەفەر ؟
– بابە گیان، ئەو سوئالە تەرک بکە، دەستیان ناگاتە تۆ دەستیان ئەگاتە من،،تۆ پێم بڵێ ، بەهەشت خۆشە ..؟ .
– خراپ نیە ،، بەس خەمی ئێوەمە..
– خەمی ئێمەت نەبێت، وەعدیان یاوە ئێرە بکەن بە “دوبەی”..
– کوڕم دوبەی وا نایەتە دی..
– یەعنی بابە ئێوە لەو دوورەوە ئەزانن یان ئەمانەی هەرێم.!.
– ڕۆڵە گیان ئەبێ بڕۆم مەوعیدێکی زەروریم هەیە.. دواتر بە تەفسیڵ قسە ئەکەین
– زۆر باشە بەس هەوڵ بە زۆر بەزەقی قسە مەکە و بە “جفرە” بێت، باشترە………
– بۆ کوڕی خۆم ؟
– نەوەک ئاس….ئاسی..ئا..خراپ لێکی باتەوە..
– زۆر باشە کوڕی خۆم با لەسەر من تووشی گێچەڵ نەبیت.. جارێ خوا حافیز..
– خوا حافیز بابە گیان، سڵاو بگەیەنە بە ئەهلی بەهەشت..
– تۆش بە بەهەشتەکەی لای خۆتان..
====================================================
سەرچاوەی ئەم تەنزە ، سکێچێکی هونەرمەندی بەناوبانگی سوری”غەوار/ درید

Previous
Next

Leave a Reply