Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بەدیارمەرگى بێگەرد، قێزم لەپیاوەتى خۆشم بوویەوە

بەدیارمەرگى بێگەرد، قێزم لەپیاوەتى خۆشم بوویەوە

Closed
by April 22, 2008 گشتی

    بەختیارجاف……
 
 بێگەرد یەكەم قوربانى دەستى توندو تیژى  ودواقوربانیش نیەوناشبێت ،بێگەرد دوائافرەتە بەدبەخت و چارەڕەشەكانى ووڵاتى منیش نیەكە دەبێتە كوشتەى دەستى مرۆڤە دڵڕەق و بێویژدانەكانى جەهل پەرستى، بێگەرد یەكەم سوتماكى یاساباوەو سەپاوەكانى كۆمەڵگاى من نیە كەدەرهەق بەژنەخەمبارەو ژێردەستەكانى دەكرێت، بێگەرد دواپەپولەى بەهەشت نیەو ناشبیێت كەپیاوە ناپیاوەكانى ئێرە بەخوێنیان دەستەكانیان سوردەكردووە،بۆیە دەڵێم من دڵنیام  تائەوانى كە بەهزرى جاهیلیەتەوە تێدەفكرێت و رۆحەجوانەكانى ئەم زەمینە لەژێرعەرشى خودادا ژێرخاك دەنێن بەردەوام دەبێت چاوەڕوانى مەرگى بیگەردەكان بین، ئاى لەم زەنەنە بێگەرد، هەردوێنىَ بوو تۆ و دوعاى دەستەخوشكت و ئەوانى دیكەش بەدیار یەك دونیا خەم و ئازارى دڕندەیى پیاوەوە خەمبارەونامۆ بەدیارسەپاوە تاریكەكانى پیاوەتى ئێرە لەبەرامبەر ژن بوونتان لەئاسۆیەكى رووناكتر دەتان ڕوانى و بۆساتیكیش لەگەڵ دڕندەیى پیاو حەسانەوەتان نەدى لەم ژیانە مەمرەو مەژییە، تۆیەك كەبەقەڵەمەكەت دەتویست بەرەنگارى پێشێلى ماڤەكانت بیتەوە لەولاوەپیاوە زەبەڵاحە بێوێژدانەكان بەچەقۆ وەڵامى خواست و داوەكانتیان دایەوە، تۆ هیچ نەدەویست تەنها ئەوەنەبێت تۆ و كەژاڵى كچت بەئاسودەى بژین و لەژێرچەپۆكى پیاوێك ڕزگارت بیت كەهەمووژیانتى كردبووە دۆزەخ، بەڵام چ ئاسودەیەك ئەوانى دڵڕەق تەنها ئەوەشیان لەتۆ چاووبوو و نەیانهێڵا بۆدواشەویش كەژاڵ لەئامێزى دایكە بەدبەختەكەى بۆجارێكى تر پێڵوى چاوەكانى لێك نێت و بەحەسرەتى بایەنیەكى دیكەى لەئامێزت ڕۆژبكاتەوە، موخابن هەر ئەو شەوە بەدیار زیڕەى ئازارى دایكى و چەقۆى دەستى باوكە بێویژدانەكەى تاریكایى شەو تێكەڵى ژیانى بوو، تۆش بەحەسرەتى بەدەستهینانى ماڤەزەووتكراوەكانت و بەخت ڕەِشیت لەژیاندا بۆدوواجارچاوەكانت لێكنا، هانا بۆكىَ نەما نەیبەى، یاسا، بەرەنگاربوونەوەى توندو تیژى، رێكخراوە داكۆكى كارەكانى ماڤى ژنان وئافرەتان، بەڵام بەكەسەرەوە كەس بەهاناتەوە نەهات، ئەزانى بۆ؟ چونكە ئەوان جگە لەقسەى زل و بێبناما هیچى  دیكەنین، ئەوان جكە لە بۆدیەكى بەتاڵ هیچى دیكەش نابن وبۆیە هەمیشەش ئەوەیان لێ چاوەڕواندەكرێت، ئائەمەیەچارەنوسى ژنەبەدبەختەكانى ئێرە بێگەرد كەتۆ چاك چاك تێیگەیشتبووى ئاقیبەت هەمیشە خێرى نابێت، لەبەرامبەریشداهیچ لایەك لەتۆو لەوانى دیكەش نەكراوەتەوە وناشكرێتەوە،ئەوەیەئاقیبەت دەبێت ئێوەى ئافرەت لێرەى دەسەڵاتى پیاو خۆزگەى بەدى هاتنى  تروسكایى ئازادیتان   لەگەڵ خەونە ڕەنگاو ڕەگەكانتان بەدەستى ئەم جۆرە پیاوە دڕندوبێویژدانانە ژێرخاك بكرێنەوە، تۆش خوات لەگەڵ بخەوەو ئارام بە، بەسەرێك مردنت كەسەرەبۆئێمەى زیندوو و لەلایەكیش حەسانەوەى بۆتۆى مردوو، دڵنیاشبە بەدیارمەرگى تۆ قێزم لەپیاوەتى خۆشم بوویەوە.
 
 
bextyarjaf@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.