روونکردنه‌وه‌یه‌ک له که‌مپه‌یینی ستانده‌رایزکردنی زمانی کوردییه‌وه.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی به‌ناوی کۆمه‌ڵێ ژۆرناڵیست و نووسه‌ر و ئه‌دیب و ئه‌کادیمیستی کورده‌وه بڵاو بووه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ورده‌کارییه‌کانی به‌کورتیی به‌مشێوه‌یه بوو:
1. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌م بابه‌ته ببوو به سه‌ره‌کییترین و ستراتیژییترین پرس و خه‌می ئه‌ده‌بی کوردیی له‌کوردستانی باشووردا، تا هه‌نووکه‌ش له‌وپه‌ڕی گهرمییدایهو پێده‌چی له‌لایه‌ن زۆر نووسه‌رانی تره‌وه گرنگیی پێ بدرێ.
2. مه‌به‌ستمان نه‌بووه که پرۆژه‌که، ناوی زۆر و بۆر له‌خۆی بگرێ، مه‌به‌ست نه‌بووه گه‌له‌کۆمه‌کێ بکرێ له چه‌ند هه‌زار واژۆیه‌کی هاووڵاتییانی ئاسایی ناوچه‌کانی بادینان بۆ خوێندن بهبنزارهوهکهی خۆیان.
3. هاوکات بڕوامان وایه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کهجهختی له‌سه‌ر ستانده‌رایزکردنی زمانی کوردیی کردووه‌ته‌وه، ته‌نها له‌هه‌لومه‌رجی سیاسیی کوردستانی باشووردا( کوردستانی عێراقدا) جێگه‌ی ستانده‌رایزی هه‌یه‌و قسه‌کردن له‌سه‌ر زمانی کوردیی گشتیی له‌ئاستی کوردستانه‌کاندا، کاتێکی زۆری ماوه. به‌ڵام ئه‌م زمانه ستانده‌رده کوردییه‌ی له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستاندا که وه‌ک کێوه‌کانی کوردستان شاڕه‌گی هه‌یه، ده‌کرێ بکرێ به پرد و بناغه‌و هه‌وێنی زمانێکی گشتیی ستانده‌ر له‌داهاتووی دوور و نزیکدا بۆ هه‌موو کوردێک، هه‌روه‌ها .ئه‌رکێکی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه هه‌موو تاکێکی کورد، ئه‌و هه‌موو تێکسته مه‌زنه‌ی کورد که به زمانی کوردیی نووسراون له‌هه‌موو قوژبنێکی ئه‌م دنیایه‌دا به تێکست و ئه‌ده‌ب و مێژووی کو‌لتووریی خۆیانی بزانن.
4. به‌سه‌دان ئه‌کادیمست و نووسه‌ر و توێژه‌ری تری کورد هه‌ن ده‌کرا ناویان له‌پرۆژه‌که‌دا هه‌بێ، به‌ڵام نه‌توانراوه بیانگه‌ینێ، به ناشوکریی ناڵێین، کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو ئه‌کادیمیستان و نووسه‌رانی ناسراو، ئیمه‌یڵ و کۆنتاکتی ئاشکرایان هه‌بێ، چ له‌وێب سایته‌کانی خۆیاندا، چ له‌نێوه‌ندی رۆشنبیرییدا. بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پێویستدا بتوانرێ پێوه‌ندییان پێوه بکرێ. هه‌روه‌ک هه‌ر سکۆلارو مامۆستایه‌کی زانکۆ و نووسه‌رێکی رۆژئاوایی ، ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵی ئاشکرایان هه‌یه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵنه‌دراوه که‌س هه‌ڵاوێردرێ، له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سی جیاوازه‌وه پێوه‌ندیی کراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، زۆربه‌ی نووسه‌رانی نزیک ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر نایانوێرا خۆیان پیاوخراپ بکه‌ن، به‌ڵکوو زۆریش ده‌ترسان که توخنی بکه‌ون. ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات، که نووسه‌ری ئازاد و سه‌ربه‌خۆ زۆر که‌مه له‌کورددا.
5. هه‌موو ئه‌و نووسه‌رو ئه‌کادیمیست و رووناکبیرانه‌ی خه‌می زمانی ستانده‌ردی کوردیی و زمانی فه‌رمیی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌روه‌رده‌یانه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ، ناویان تێیدا نییه، هیوادارین به‌پرۆژه‌ی خۆیانی بزانن و خزمه‌تی ئه‌و ره‌هه‌نده بکه‌ن که له‌پێناوی زمانی ستانده‌ردی کوردییدا هه‌وڵ ده‌دات. گرنگ ئه‌وه نییه ناومان تێیدا بێ یان نا، گرنگ ئه‌وه‌یه ویژدانمان ئاسووده بکه‌ین و حوکمی دیفاکتۆی سیاسیی و کو‌لتووریی وه‌ک راستییه‌کی گرنگ ته‌رجه‌مه بکه‌ین.
6. ئێستا تۆپه‌که له گۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورددایه، له لووتکه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردییدایه، هیچ بیانوویه‌ک به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نییه، بوترێ ئه‌وه کاری زمانه‌وانییه‌کانه که زمانی کوردیی ساغبکه‌نه‌وه( له‌کاتێکدا ئه‌م زمانه‌وانانه موریدی ده‌سه‌ڵات بن) و به‌م بیانووه نه‌زۆکه ئه‌م پرسه سیاسیی و مێژوویی و چاره‌نووسسازه بسپێردرێ به توونێلێکی بێسهرو بن. له‌کوردستانی باشووردا، زمانی کوردیی ساغبووه‌ته‌وه و به‌سروشتیی خۆی یه‌کلاکردووه‌ته‌وه، ته‌نها و ته‌نها بڕیاری سه‌رکرده‌یه‌کی کارێزمایی ده‌وێ، به‌فه‌رمیی و له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌م شه‌ڕه گه‌ڕه‌که‌ی دایه‌لێکته‌کان له‌کوردستاندا کۆتایی پێ بهێنێ.
ده‌سته‌یه‌ک له‌خه‌مخۆرانی" که‌مپه‌یینی ستانده‌رایزکردنی زمانی کوردیی".