ئاودەست؟؟ … فەرهاد کەریم
• پێلاوێکی رەشی قەیتان سپیم هەیە..
کلاوێکی سپی هێل رەشیش.
من گەر خۆم بم:
کلاوەکەم لە پێ دەکەم..
پێلاوەکەشم لەسەر..
قەیتانەکەش توند توند دەکەمە گەردەنم..
مال ئاوا لە کلاو و
رۆژباش لە پێلاوم.
ئەوە منم..
من وام!!!!!!
لە مێژە تەندروستیم گوو بە گوو بووە، بۆ نموونە گەر پاقلاوەیەک بخۆم، تا بەیانی ناو زگم دەبتە تۆفانی باوبژو و گەردەلوولی تڕ و فس و نازانم چی و چیتریش.. بەو واتایە (غازات)ی پێدەکەم و پلەی گەرمام هاوەرەرۆ گڕکانی ناو بەستەلەکم، لەرزوتایەک دەمگرێ هەر مەپرسە.. گەرمامە و دەلەرزم.. سەرمامە و ئارەقم کردووە وەک بلێی لە بەردەم کوورەی ئاگرم، سەرم لە ناو بەفراو دەنێم و تا نەتڕم، رۆح لە جێیەکی قایمە و نایێتە دەرێ و دەتڕم، خۆ گەر نیسکیش بخۆم ئەوا هەر واز بێنە فەوارەی گوو لە دەو و لە قوونم فرێدەدا، هەروەک سونامیەکی ناو دەوو قوونی خۆمم.. ماوەیەکە تیژیی و چەوریی و شیرینیی و سوێریی نابێ بیانخۆم.. گەر بشیانخۆم ئەوە دەمرم و دەستان لە گونم.. تەندروستییم ناجێگیر بووە و بەرگەی ئازاریش ناگرم و زەوقسزیش بوومە…
• ژوورەکەم لووس بوو
هەرخلیسکام و چوومەوە ناو گوونی بابم
کوڕەکەم گوتی بەگوونمەوە
خوای دەکرد کوڕەکەشم
دەگەڕاوە ناو گوونم…
– (وی لاڤ ئەنکل فەهە.. ئۆلوەیس لافین – مام فەرهادمان خۆشدەوێ.. هەمیشە پێدەکەنێ)، منداڵەکانی هاورێم هۆنگ وا دەڵێن، خاوەن چیشتخانەن و جارجارە نانیان لا دەخۆم.. هۆنگ بیری هێنامەوە کلیلی خانووەکەت وەرگرت پێش هەموو شتێک ئەو سێ شتە (ئاو ،خێ، برنج) لە بیر نەکەی ببەیە ماڵە نوێیەکەت، ئەو سێ شتە لە بەرا و و چاوزار بە دوورت دەکا و خێروبێر و ئاوەدانییشن، لە ئەژدادمان ماوەتەوە و راستیشە…
– وڵاتێکی سەیر و سەمەرەیە ئێرە.. بۆتە وڵاتی ئەو نەتەوانەی کە (نەریت و ئاین و جەنگ) وێرانی کردوون.. شکۆدارییان شکاندوون، چەندین ساڵیش لێرە بژی ئاسان نییە ئەو شکۆ شکاندنە چاک بکەیەوە و گوو لە نەریت و ئاین و جەنگ بکەی، هەرگیز ناکرێ بڵێی نیشتیمانیش ئاودەستێک بوو گوومان تێکرد و بەردەکی لەسەر دانێ و بڕایەوە..
– بە هۆنگم گۆت بە شەو دەچم گووێک لە بەردەم دەرگاکەم دەکەم و بۆ سبەینێش ئاو و خێ و برنجەکە دەبەم، لە وڵاتیش هەر وامان دەکرد تا نیشتمانمان کردە ئاودەستەکی گەورە و دەر و دراوسێکانیشمان بۆ گووکردن بەکاریدێنن.. تۆ سەیرکە ئێمە چەند (نیشتمان و مرۆڤ)پەروەرین.. هاهاهاهاها.. تێر پێکەنین…
– گوتی تەڕ ئەو ژیانەت بە فشە وەرگرتیە، هاهاهاهاها…
• خوێن باویشکی مردنە
مردن بە گۆرانی دەنوێنێ
مردن لاسایی مەڕ دەکاتەوە:
باععع باععع
ببببباااااععععع ببببباااااععععع.
– من لاسایی ژیان:
گگگگگگگووووووو گگگگگگگووووووو.
– ئەوەی زۆر بێزاری کردووم چەتە و چەنگاڵ و قۆندەرەی قۆندەران و قەومی قەوان و قوونقوچکردنەوەی قارەمان و مێژووی بۆیاغکراوە…
– ئەوەی مایەی پێکەنینیشەلای من لە ولاتانەی نەریت و ئاین و جەنگ بەرهەمدێنن سەرۆکەکانیان بوونەتە مریشکی قووندەکراو و لە هەر مالێکدا و لە ژووری پلاندانان و بڕیاردان و گاندانیشدا وێنەی قوونێک هەڵواسراوە.. بەرناکەوێ وێنە لەگەڵ مریشکی قووندە بگری، ببوورن من سەرۆک وا دەبینم نە وێنەی هەڵدەواسم و نە وێنەشی لەگەڵ دەگرم، هاهاها…
• تەڕ دەبی لە بەر باران تەڕ دەبی
پاشاکانی نەوت خڕنووکخۆرن
جەنگ سەنگەری لە تەنیاییە
هیشتا کات ماوە بە ژیان پێبکەنی
هاهاهاهاهاهاهاااااااا…