دەنگت بخە پاڵ دەنگمان بۆ بە جینۆساید ناساندنی هەڵەبجە و ئەنفال لە پەرلەمانی کەنەدا
لە درێژەی کارو چالاکییە بەردەوامەکانی کوردستانیانی کەندا سەبارەت بە ناساندنی دۆزی هەڵەبجە و ئەنفال، تووانرا دەیان دۆست لە ناوەندە سیاسێکانی ئەم وڵاتە بهێنرێنە پشت داخوازییە ڕەواکانمان .ئەوە بوو لە 16-3-2010 بە هۆی هەوڵەکانی دۆستی کورد ” جیم کاریجیانیس”ەوە توانرا کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە پەرلەمانی کەنەدا بناسێنرێ. ئێشتاش جارێکی ترو لە ڕێی هەمان ئەندام پەرلەمانەوەو بە هەوڵی هەموو لایەکمان کار لەسەر ئەوە دەکرێت کە جارێکی تر کەیسی هەڵەبجە وئەنفال ببرێتە پەرلەمانی کەنەدا و وەکوو کردەی جینۆساید بناسێنرێت . بۆیە گرنگە بە ئیمزای خۆت و هاوڕێ و دۆستەکانتان دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگمان بۆ سەر خستنی ئەم پرۆسەیە.
سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بەندە بەزۆری ژمارەی ئیمزاکانمانەوە
ئەم لینکەی خوارەوە لینکی ئەو پتشنەیە کە ئەندام پەرلەمانی کەنەدا Jim Karygiannis بۆ ئەو مەبەستە دایناوە.
http://www.jimkarygiannis.net/petition_and_action_requests/kurdish_genocide