گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌فیف ئه‌خزه‌ر
موحه‌مه‌د:
لهشاعیرهكهی مه‌ككه‌وه بۆ جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ی مه‌دینه
بۆچی له‌ئێستادا له‌سه‌ر موحه‌مه‌د ده‌نوسیت؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: ئه‌مه بۆنه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانم بزانن كه بۆچی له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر موحه‌مه‌د ده‌نوسم، چونكه دواجار بیۆگرافیاكهم له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌به‌مه گۆڕه‌وه، یان ڕاستتر بڵێم دامناوه بۆ سوتاندن. من له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناشتنی مردوهكاندا ڕێكهوتوم كه پاش مه‌رگم لاشه‌كه‌م بسوتێنن و خۆڵهمێشهكهیشی نه‌هێڵن.
پێشتر، من له‌به‌ر دوو هۆكار كتێبم له‌سه‌ر موحه‌مه‌د نه‌نوسیوه:
١. دوا بڵاوكراوه‌ی من مانیفێستی كۆمۆنیزم و فه‌رهه‌نگه تیۆرییه‌كه‌ی بوو له‌ساڵی 1974 دا، پاش رۆیشتنم له‌لوبنان به‌ره‌و قوبرس و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا، چاپكرا. محه‌مه‌د كوببه‌ی هاوڕێم وه‌ك هه‌موو جارێكی تری خۆی داهێنانێكی كردبوو، چوبوو ناونیشانه لاوهكیهكهی مانیفێستی پارتی كۆمۆنیزمی لابردبوو. ئه‌و له‌منه‌وه فێری بێزاری بوو بوو له‌حیزبه‌كان، چونكه ئه‌و، به‌تایبه‌تی له‌خاكی عه‌ره‌بچێتی و ئیسلامدا به ڕۆحی گاڕان بیرده‌كاته‌وه. ئه‌و خاكه‌ی هه‌ر ڕۆشنبیرێك ده‌چێته ناویه‌وه، ده‌موده‌ست سه‌ربه‌خۆیی بیركردنه‌وه‌ی و بیره ڕه‌خنه‌ییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات و ده‌یگۆڕێت به ڕۆحی گاڕان. به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌و تێكستانه‌وه نیه كه هه‌رگیز پاكیی فیكریی–_ وه‌ك بڕبڕه‌پشتی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانیی _-ناهێڵێت ساختهبكرێن. تۆ به‌ته‌نها له‌و كاته‌دا بۆت هه‌یه ڕه‌خنه لهتێكستێك بگریت كه وه‌ریده‌گێڕیت، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی ده‌چێته خانه‌ی گفتوگۆی ناكۆكه‌وه وه‌ك جه‌وهه‌ری دینامیكی پێشكه‌وتنی فیكریی و زانستیی، لێ ساخته‌كردن لهوهرگێڕانهكهیدا تابوه، چونكه ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی شێواندنی فیكر و زانست و له‌ناوبردنیشی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ندێ وشه و ده‌سته‌واژه‌ی به وشه‌ی تر گۆڕیبوو، بۆ نمونه گۆڕینی ((بۆرژوازیهت كه‌وته هاوار و نه‌ڕه‌نه‌ڕ به‌سه‌رماندا)) بۆ ((به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌گوه‌ڕی بۆرژوازییه‌ت))، وه‌ك چۆن لهبهرگریهكهی بلانكێیدا له‌دادگا ده‌سته‌واژه‌ی ((به‌ڕێزان)) ی كردبوو به ((ئه‌ی سه‌گینه))!
من له‌گه‌ڵیدا ڕێككه‌وتم كه له‌ئه‌وروپاوه دهستنوسهكانمی بۆ بنێرم تا سه‌رپه‌رشتیاری چاپكردنیان بكات. پاش ئه‌وه‌ی كه بۆم ده‌ركه‌وت ده‌ستكاری تێكسته‌كه‌ی كردوه، په‌شیمان بوومه‌وه، له‌كاتێكا ئه‌و تاكه‌كه‌س بوو لهچاپخانهكانی به‌یروتدا ده‌یتوانی ده‌ستوخه‌تی ناشرین و ناجۆری من بخوێنێته‌وه و خۆیشی چاپی بكات. دیاره ئه‌و وه‌رگێڕێكی كه‌لله‌ڕه‌قی ئینگلیزی و كرێكاری چاپخانه‌ش بوو. ئه‌وه‌بوو نزیكه‌ی دوو مانگ هه‌وڵمدا له‌سه‌ر ئامێری نوسین فێری نوسین بم، نه‌متوانی و فێری نه‌بووم، من نازانم ته‌نانه‌ت ناوی خۆیشم له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بنوسم.
٢. كه‌واته پێویستم به سكرتێرێك بوو، به‌ڵام كه‌س نه‌بوو خۆشبه‌خشانه واز له‌موچه 1500 یۆرۆییهكهی بهێنێت، ئه‌مه جگه له‌خه‌رجییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی. ئه‌مانه ئه‌و دوو هۆكاره‌ن كه وایانكردوه من له1974 ه‌وه تا 1997 هیج نه‌نوسم. كاتێكیش ده‌ستمكرد به‌نوسین له‌رۆژنامه‌ی (الحیاه)، وتارهكهمم به فاكس ده‌نارد، پاشتر هێند به‌هه‌ڵه‌وه چاپده‌كرا و بڵاوده‌كرایه‌وه كه كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر مانای ده‌قه‌كه‌ش، دیاره هۆكاره‌كه‌ش هه‌ر خراپی و ناخۆشی دهستوخهتهكهی خۆم بوو. ئه‌وه بوو ساڵی 2001 خاوه‌نه‌كه‌ی كه (ئه‌میر خالید بن سوڵتانه) ڕێگیری كرد له‌وه‌ی نوسینم بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه. وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ نه‌بوونی توانای دامه‌زراندنی سكرتێرێك كه بۆم بنوسێت، هه‌وڵمدا هه‌ر وتارێك كه ده‌ینوسم، به‌هه‌موو وردبینییه‌كانی چه‌مكه‌كانی و چڕوپڕیی ماتهریاڵهكانیهوه بگۆڕم و بیكه‌م به به‌شێك له‌كتێبێك، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌حه‌زم له كتێبی كاغه‌زین نیه، كتێبێك كه له‌واده‌ی نزیكه‌ی ده‌یه و نیوێكی تردا به‌ره‌و فه‌وتان و له‌ناوچون ده‌چێت. به‌ڕای تۆ بۆ حه‌زم له‌كتێبی كاغه‌زین نیه، چونكه به‌ر لهچاپكردنیان، ده‌كه‌ونه به‌ر مقه‌ستی سانسۆر، وه‌كچۆن پاش ئه‌وه‌ش مقه‌ستی سانسۆری دیكه له‌هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا لێی ده‌قرتێنن و لاده‌به‌ن. لێ وتاره‌كانم له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هیچ سانسۆرێكیان له‌سه‌ر نیه و ته‌نانه‌ت پاش جه‌نگی ئه‌تۆمییش هه‌ر ده‌مێننه‌وه و ئه‌وه‌شیان به‌جێهێڵراوه بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی كه‌لتوریی، به‌و مانایه‌ی گه‌ر به‌یانی خوێنه‌ران هه‌ستیانكرد پێویستیان پێیه‌تی، ئه‌و كات ده‌توانن له‌هه‌ر پێنج كیشوه‌ره‌كه‌دا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بیخوێننه‌وه، ئه‌گه‌رنا وه‌ك چه‌ندین ته‌ن بڵاوكراوه‌ی كاغه‌زین و ئه‌لیكترۆنی تر (كه چه‌نده‌ها كه‌سی نه‌زۆك و ساویلكه شه‌ڕ و كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ری) لهیادئهچن و فه‌رامۆشده‌كرێن.
پاش نزیكه‌ی 2 ساڵ، له‌ماڵپه‌ڕی (ایلاف) به‌رده‌وام بووم له‌نوسین، به‌زۆری شاعیر عه‌بدولقادر ئه‌لجه‌نابی بۆی تایپدهكردم. ساڵی 2009 له‌وێش وه‌ستامه‌وه له‌نوسین، چونكه ئیدی ئه‌لجه‌نابی نه‌یده‌توانی بۆم بنوسێته‌وه. له‌و به‌رواره به‌دواوه ئیدی وێڵبووم ، هه‌ر جاره‌و له‌شوێنێك ده‌گه‌ڕام تا یه‌كێك وتارهكانمم بۆ تایپبكات، جارێك له‌تونس، جارێك له‌میسر، جارێك له‌مه‌غریب و ده‌مێكیش له‌ئوستورالیا. محه‌مه‌د به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نه‌ده‌هات بیكه‌یته بابه‌تی وتارێك، یان ته‌نانه‌ت توێژینه‌وه‌یه‌ك لهگۆڤارێكدا، به‌ڵكو ته‌نها بۆ كتێب ده‌ستی ده‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ من سه‌خت بوو تاوه‌كو سه‌ره‌تای 2013..
. بۆچی ئه‌و به‌رواره شاده؟ ئایا له‌و كاته‌دا شتێكی ئه‌و تۆ ڕویدا؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: من تێبینییه‌كی ئهدهبییم به‌ناوی ((فیتنه‌ی پرسیار)) ه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هه‌ندێك سه‌ره‌قه‌ڵه‌مم ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نوسی به‌و هیوایه‌ی سه‌ره‌نجی سایكۆلۆژهكان ڕابكێشم تا ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی له‌سه‌ری بنوسن، دیاره ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه خۆم نائومێدبووم له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌بكه‌م. جۆرج ته‌رابیشی تێبینیهكهمی خوێندبۆوه و ته‌له‌فونی بۆ كردم و وتی: ((ئه‌وه‌ی تۆ له‌و وتاره‌دا له‌سه‌ر موحه‌مه‌د نوسیوته، مه‌گه‌ر سه‌د ساڵ دوای خۆت بنوسرێت، ئه‌ی بۆ كتێبێك له‌سه‌ر موحه‌مه‌د نانوسیت؟)). به‌ڵام ئه‌ی كێ بۆم تایپ ده‌كات؟ ده تۆ و ئهلهونی پاره‌ی كرێی سكرتێرێكم بۆ بده‌ن و منیش ده‌ینوسم. ته‌رابیشی وتی: من ناتوانم پاره بده‌م، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به ئهلهونییهوه ده‌كه‌م. پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د عه‌بدولموته‌لیب ئهلهونیدا سه‌ردانیان كردم و پێیان ڕاگه‌یاندم كه ڕازین. ئه‌وه بوو په‌یوه‌ندیم به سكرتێرێكهوه كرد كه خۆی ئاماده‌كردبوو بڕواته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی، داوام لێ‌كرد سێ مانگ بمێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌ودا چاپی دووه‌می كتێبی «ڕیفۆرمكردنی ئیسلام به‌توێژینه‌وه له‌سه‌ری و خوێندنی له‌زانستی ئایینه‌كاندا» م به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لتر ئاماده‌كرده‌وه، پاشان ده‌ستمكرد به‌نوسینی توێژینه‌وه‌كه‌م له‌سه‌ر موحه‌مه‌د، ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌رچونی كتێبهكهمه له‌سه‌ر موحه‌مه‌د له‌ئێستادا.
. كه‌واته له‌به‌رئه‌وه نه‌بوو كه له‌ئێستادا موحه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌نوكه‌ییه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: هه‌میشه ههنوكهییبوون ئه‌نگێزه‌یه‌ك نیه بۆ نوسین ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تیه مێژووییه‌كان، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موحه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌ناو كه‌سایه‌تیه مێژووییه دنیایی و ئایینیه‌كاندا، له‌هه‌موویان زیاتر هه‌نوكه‌ییه و شایسته‌ی له‌سه‌ر نوسینه.
. بۆچی؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: چونكه تاوه‌كو ئێستا له‌گۆشه‌نیگای سایكۆلۆژییه‌وه هیچ شتێكی گرنگی له‌سه‌ر نه‌نوسراوه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌شی كه له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی جیهادی تیرۆریستییه‌وه له‌میسر لهههفتاكاندا و به‌تایبه‌تییش له‌پاش كاره‌ساتی 11 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، له‌ناو گفتوگۆ زانستیه‌كاندا باس له‌په‌یوه‌ندی ئیسلامی سه‌ره‌تا، به‌تایبه‌تی ئیسلامی مه‌دینه‌یی به تیرۆره‌وه نه‌كراوه.
. جا موحه‌مه‌د په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه چیه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی پێوه هه‌یه. هه‌ر دوو موجاهید ئوسامه بن لادن و ئه‌یمه‌ن زهواهیرییش له‌پێشه‌نگه‌كانی ستایش و پیاهه‌ڵدانی ئیسلامی مهدینهییدان، مه‌به‌ستم له‌و ئیسلامه‌یه كه جیهاد داده‌مه‌زرێنێت، جیهادی ئه‌وه‌ی كه بده‌یت و جیهادی خواست و داواكردنیش، واته جیهادی ناوخۆ دژی په‌لاماری (ماڵی جه‌نگ) بۆ سه‌ر (ماڵی ئیسلام)، هه‌روه‌ها جیهادی ده‌ره‌كییش، واته هێنانی (ماڵی جه‌نگ) واته هه‌موو جیهان بۆ ناو ئیسلام. جیهادی داواكردن له‌مڕۆدا بریتیه له‌و تیرۆریزمه ئیسلامیه‌ی كه گلۆبالیزه و به‌جیهانیی كراوه. له‌وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی جه‌ژندا بن لادن ئاماژه‌ی به قه‌رزاوی كرد كه ده‌ڵێت: له‌ئیسلامدا تیرۆرێك هه‌یه باشه، ئه‌مه‌ش پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئایه‌تی: «لترهبون به عدو الله و عدوكم، و اخرین من خلفهم» (60، الانفال). دیاره بن لادنیش وتی كه ئه‌و، ئه‌م جۆره له‌تیرۆریزم پراكتیك و پیاده ده‌كات.
. بۆ به‌ڕاست لهقورئاندا تیرۆرێك هه‌یه باش بێت؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: به‌گشتی ئیسلامی مه‌دینه‌یی هه‌ر له‌ساڵی دووه‌می كۆچییه‌وه چ وه‌ك قورئان و چ وه‌ك سوننه‌ش، واته وه‌ك وته و كرداره‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، تیرۆرێكی خراپه، ئه‌مه گه‌ر هاتو شیا بڵێین تیرۆرێك هه‌یه باشه! لێ تیرۆر به‌وه‌دا كه توندوتیژییه‌كی كوێرانه‌یه، هه‌رگیز ناتوانێت باش بێت.
. ئه‌ی باشه بۆ لهپۆلێنكردنی كاتدا به‌تایبه‌تی ئاماژه به ساڵی دووه‌می كۆچی ده‌ده‌یت؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: خۆی له‌ڕووی مێژوییه‌وه دوو موحه‌مه‌د و دوو ئیسلام هه‌ن: موحه‌مه‌د له‌مه‌ككه شاعیر و پێغه‌مبه‌ر بووه، ئیسلامه‌كه‌ی خاڵی بووه له‌توندوتیژیی، واته له‌شه‌ریعه‌ت و لهجیهادیش كه ترۆپكی توندوتیژیین دژی كه‌سانی بێگوناه چ وه‌ك تاكه‌كه‌س و چ وه‌ك گروپییش: مه‌به‌ستم لهداركاریكردن و ده‌ستبڕین و به‌ردبارانكردن و ملشكاندن و په‌لاماری میلله‌تانی تره بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌ن به ئیسلام، كه دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ خۆیان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه موحه‌مه‌د دانی به‌هه‌موو ئایینه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا ناوه، هه‌ر لهیههودییهتهوه بیگره تا مه‌سیحیه‌ت و سابیئه و ئایینی مهجوسیییش كه ئاینی یه‌كێك له‌مامۆستاكانی خۆی (سه‌لمانی فارسی) بووه. به‌ڵام له‌مه‌دینه موحه‌مه‌د ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به یاسادانه‌ر و جه‌نگاوه‌ر، وه‌ك ڕێگر و چه‌ته، ڕێ به قافڵه‌كان ده‌گرێت، په‌لاماری خێڵه‌كان ده‌دات تا به‌زه‌بری شمشێر بیانكات به ئیسلام، ئه‌و شاعیرانه ده‌كوژێت كه هه‌جوی ده‌كه‌ن، یان دیله‌كانی قوره‌یش و یه‌هود ده‌كوژێت، ئه‌مانه‌ش كردهوهگهلێكن كه هه‌رگیز له‌مه‌ككه نه‌یكردوون. ئه‌و له‌مه‌ككه، هه‌ر به هیجا وه‌ڵامی هیجای ڕۆشنبیرانی قوره‌یشی ده‌دایه‌وه. له‌سه‌ر وه‌ختی كۆچكردنیشیدا بۆ مه‌دینه، كاتێك هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی داوای لێده‌كه‌ن هێرش ببه‌نه سه‌ر یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی قوره‌یش، وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه ((فه‌رمانم پێنه‌كراوه كاری وا بكه‌م))، وه‌كچۆن به هاوه‌ڵه‌كانیشی وتوه: ((لاتجادلوا اهل الكتاب الا بالتی هی الاحسن)) (46، عنكبوت). به‌ڵام له‌مه‌دینه خۆی و هاوه‌ڵه‌كانیشی به زبرترین و توندترین شێوه مشتومڕی له‌گه‌ڵ كردون. ئیسلامی مه‌دینه ره‌تكردنه‌وه و لابردنێكی ته‌واو و بنه‌ڕه‌تیی ئیسلامی مه‌ككه‌یه، مه‌به‌ستم له ناتوندوتیژیی و داننان به هه‌موو ئایینه‌كاندا وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ ڕزگاربوونی ڕۆحیانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان پێیه‌تی، ئیسلامی مه‌دینه توندوتیژیی خوێناویی ڕه‌وا ده‌هێنێته ئاراوه كه تاوه‌كو ئێستاش قوربانیه‌كانی به هه‌زاران ئه‌ژمار ده‌كرێت: له‌ماوه‌ی 35 ساڵدا ڕاستره‌وه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كانی ئێران نزیكه‌ی 2000 ئافره‌تیان بهردبارانكردووه، هه‌مووی چه‌ند مانگێكه تاوانی به‌ردبارانكردن وه‌ستێنراوه. حكومه‌تی ئیسلامیی خوێناویی له‌سودان له‌ساڵی 1913 ه‌وه ئافره‌ت به‌ردباران ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌میسر و لیبیا و تونس و ڕه‌نگه سوریاش. ئا به‌و شێوه‌یه ئیسلامی توندوتیژی مه‌دینه خێوێكی كوشنده‌یه و له‌هه‌ر پێنج كیشوه‌ره‌كه‌دا به‌دوای موسوڵمانانهوهیه.
. باشه بۆ پێغه‌مبه‌ر ئیسلامی مه‌ككه‌یی ڕتكرده‌وه و لایبرد؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: تێگه‌یشتن له‌مناڵیی هه‌ر كه‌سێك گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له‌ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له‌ئاینده‌ی. موحه‌مه‌دیش وه‌ك ئه‌وه‌ی كه لهمناڵییهكهیدا شیكارییم بۆ كردوه و پێشتر نه‌كراوه، به خه‌مۆكی له‌دایكبووه. مه‌رگی باوكی پاش هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی به چه‌ند مانگێك، جۆرێك له‌خه‌مۆكی تهعزێبارانهی تاڕاده‌یه‌ك درێژخایه‌نی بۆ ئامینه‌ی هاوسه‌ری به‌جێهێشت. ئێمه ئه‌مڕۆ له‌ڕوی پزیشكییه‌وه ئه‌وه ده‌زانین كه هه‌موو هه‌سته خۆش و ناخۆشه‌كانی ئافره‌تی سك‌پڕ ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ی ناو سكی. به‌گشتی دایك له‌ژێر كاریگه‌ری پاڵنه‌ری غه‌ریزه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نارسیزمدا چاوه‌ڕێده‌كات یه‌كه‌م مناڵی كچ بێت، وه‌كچۆن باوك به‌پێچه‌وانه‌وه حه‌زده‌كات كوڕ بێت. هه‌ربۆیه ئه‌و مناڵه‌ی له‌دایكده‌بێت لانیكه‌م به‌شێوه‌یه‌كی نائاگایانه لای یه‌كێك له‌و دووانه بێزراو ده‌بێت و ئارهزوونهكراو. سه‌رباری ئه‌وه‌ش خێڵه عه‌ره‌بیه‌كان ڕه‌شبین ده‌بن به‌رامبه‌ر به‌و مناڵه‌ی كه هێشتا كۆرپه‌له‌یه و باوكی ده‌مرێت. له‌تونس تاوه‌كو په‌نجاكانیش به‌م مناڵانه ده‌وتران سه‌ره‌خۆره واته شوم. ئا به‌و شێوه‌یه محه‌مه‌دی مناڵ له‌لایه‌ن دایكیه‌وه بێزراو و ئارهزونهكراو بووه. ڕه‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بێت كه هه‌ر زوو دراوه به دایهنهكان به‌خێوی بكه‌ن. سه‌ره‌تا سوه‌یبه (ثويبة) ی ژنی ئه‌بو له‌هه‌ب، پاشان حه‌لیمه و ره‌نگه بڕێك دایه‌نی تریش. موحه‌مه‌د هه‌موو شتێك بوو جگه له‌وه‌ی مناڵێكی شادومان و ئارهزوكراو و خوازراو بێت، دایكی حه‌زی به چاره‌ی نه‌بوو، باوكه بهخێوكهرهكانیشی (باوك به شێوه سایكۆلۆژی و ده‌روونییه‌كه‌ی)، واته ئه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌یان كردوه، نه‌ك باوكه بیۆلۆژییهكهی، به‌زۆری به‌شێوه‌یه‌كی دڵڕه‌قانه مامه‌ڵه‌یان كردوه. هه‌ر ئه‌م دۆخه‌ش بۆته مایه‌ی بڕێك له‌نه‌خۆشی ده‌روونی كه له‌نێویاندا نه‌خۆشی هه‌ستكردنێكی سه‌خت وكوشندهیه به گوناه، هه‌ستێك كه پاشتر گه‌شه ده‌كات بۆ توندوتیژیی و لادان له‌مه‌دینه‌دا، به‌و پێیه‌ی كه هه‌لومه‌رجه‌كان بۆی له‌بار بوون.
هه‌ستی كوشنده‌ی موحه‌مه‌د به گوناه له‌خودی قورئاندا ده‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگده‌داته‌وه. قوره‌یش ده‌یانوت: ((قورئانه‌كه‌ی به‌دبه‌خت و بێچاره‌ی كردوه))، هه‌ر بۆیه وڕێنه و هالوژنهكانی تینی بۆ ده‌هێنن به‌م ئایه‌ته وه‌ڵامیان بداته‌وه: ((طه، ما أنزلنا عليك القرآ‌ن لتشقى)) (1، طه).
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته وتراون، تیشكێكی ڕۆشن ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ستی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به گوناه له‌به‌رده‌م ویژدانه ئاكارییهكهیدا كه سزاكه‌ی زۆر تونده، ئه‌ویش خۆی له‌وێنه‌ی خودا ـ-باوكێكدا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات و به‌دبه‌خت و بێچاره‌ی ده‌كات: ((سوربوونی ئاره‌زووه تابوهكان له‌سه‌ر وه‌دیهێنانی خۆیان {له‌به‌رامبه‌ر ویژدانی ئاكارییدا كه ده‌یه‌وێت ڕێگیرییان لێبكات} وا له‌نه‌خۆش ده‌كات خۆی سزا بدات)) (فرۆید). ئه‌م جۆر لهخودسزادانه دڵڕه‌قانه‌یه ئه‌و كاره‌یه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رامبه‌ر به خۆی كردویه‌تی: ((له ئیبن عه‌باسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌ر كه وه‌حی بۆ هاته خوارێ، ئیدی له‌كاتی نوێژكردنیدا له‌سه‌ر به‌ری پێیه‌كانی ده‌وه‌ستا. هه‌ر بۆیه خودا ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ نارده خوارێ: ((طه ما أنزلنا عليك القرآ‌ن لتشقى))، هه‌ر له‌ئیبن عه‌باسیشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، دوژمنه قورهیشیهكانی، كه ده‌یانویست هاوتایه‌ك بۆ خودا په‌یدابكه‌ن و بدۆزنه‌وه وتویانه: ((ئه‌م پیاوه، خوداكه‌ی به‌دبه‌خت و سه‌رلێشێواوی كردوه))، له‌گێڕانه‌وه‌ی زوحاك (الضحاك) یشدا هاتوه: ((خودا به‌س بۆ ئه‌وه قورئانی بۆ موحه‌مه‌د ناردوه تاوه‌كو سه‌رگه‌ردان و به‌دبه‌ختی بكات))، هه‌ر بۆیه خودا ئه‌م (…) بۆ طه ده‌نێرێت، پاشان هه‌ر له‌ئیبن عه‌باسیشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه: ((پێغه‌مبه‌ری خودا گه‌ر شه‌و هه‌ستابایه به په‌تێك خۆی ده‌به‌سته‌وه تاوه‌كو خه‌وی لێنه‌كه‌وێت، هه‌ر بۆیه دیسان خودا ئایه‌تێكی تر بۆ طه ده‌نێرێت (…)، لهموجاهیدیشهوه ده‌گێڕنه‌وه: ((پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خۆی ده‌به‌سته‌وه و یه‌كێك لهقاچهكانی ده‌خسته سه‌ر قاچه‌كه‌ی تری (…)، له‌زاری عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیبیشهوه ده‌گێڕنه‌وه: كاتێك بۆ پێغه‌مبه‌ر هاته خواره‌وه: ((یا أيها المزمل ق‌م الليل إلا قليلا {= واته له‌شه‌ودا به‌كه‌می به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر نوێژه‌كانت}: (درودی خوای لێبێت) هه‌موو شه‌و به‌خه‌به‌ربوو، هه‌ر به پێشه‌وه ده‌وه‌ستا، تا پێیه‌كانی بوون به برین و وایلێهات له‌تاوا قاچێكی داده‌نا و قاچه‌كه‌ی تری به‌رزده‌كرده‌وه (…). له ئه‌نس (أنس) ی {خزمه‌تكاری آل بيت} یشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) نوێژی بكردایه، له‌سه‌ر قاچێكی ده‌وه‌ستا و قاچه‌كه‌ی تری به‌رزده‌كرده‌وه (…) )).
لێره‌دا ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌و دۆخه‌داین كه زانستی ده‌روونی ناویده‌نێت خودسزادان، واته بۆ پاكبوونه‌وه له‌تاوانی كوشتنی وه‌همیانه‌ی باوك، گوناهبار به‌شێوه‌یه‌كی سیمبولییانه یان كردهگیانه، هه‌ڵده‌ستێت به كوشتنی خۆی! ئه‌م چه‌شنه دڵڕه‌قانه‌یه له‌سزادانی جه‌سته و مراندنی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه له‌ده‌روون و یژدانی ئازاراوی موحه‌ممه‌ددا هه‌ستێكی قوڵ هه‌یه به‌گوناه. دیاره باری گرانی ئه‌م هه‌سته به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه زۆر قورسه و به‌رگه‌ی ناگیرێت: ((ورفعنا عنك وزرك الذی انقض ظهرك)) (2، الشرح). گوناهه‌كانی هێند قورس بوون، ته‌نانه‌ت پشتیان چه‌ماندبۆوه. ئه‌و به‌ته‌نها به‌و گوناهانه‌وه نهدهتلایهوه كه كردبوونی، به‌ڵكه به‌ده‌ست گوناهگهلێكیشهوه ده‌یناڵاند كه گومانی نه‌بوو له‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا ده‌یانكات: ((ليغفر لك الله ما تقدم من ذنبك وما تاخر)) (2، الفتح). هه‌ر بۆیه من ئه‌و هه‌ستكردن به گوناهه‌ی موحه‌مه‌دم وه‌ك (وڕێنه) وه‌سفكردوه، وڕێنه وه‌ك دابڕانێكی ڕادیكالی له‌واقیع.
. چۆن ئه‌و هه‌ستكردنه موحهمهدیهت به گوناه له‌كتێبه‌كه‌تدا پێناسه كردوه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: هه‌ستكردن به‌گوناه له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی ویژدانی ئاكارییدا له‌دایك ده‌بێت. ده‌شێت وا گریمانه بكرێت موحه‌مه‌دێك كه له‌نێوان دایه‌نه بێڕهحمهكاندا ده‌ستاوده‌ستی پێكراوه، هه‌ر زوو ویژدانێكی ئاكاریانهی تیا دروست بووبێت، به‌ر له‌كۆتایی ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی. ئه‌و ویژدانه ئاكارییه زۆر دڵڕه‌قانه بووه، كه له‌فۆرمی جۆرێك لهسادیزمدا دژ به خود له‌مه‌ككه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌خۆ تۆمه‌تباركردنه‌وه تاوه‌كو هه‌وڵه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ خۆكوشتن. هه‌ر بۆیه ئه‌و سادیزمه له‌دژی خود له‌مه‌ككه ده‌گۆڕێت بۆ سادیزم له‌دژی ئه‌وی تر له‌مه‌دینه: دژی ئه‌و شاعیرانه‌ی هه‌جویان كردوه، دژی ئه‌و یه‌هودیانه‌ی باوه‌ڕیان به په‌یامه‌كه‌ی نه‌بوو، هه‌روه‌ها دژی دیله‌كانی قوره‌یشیش كه له مه‌ككه مشتومڕیان بوو له‌گه‌ڵی و گاڵته‌یان پێكردبوو.
. ئه‌ی چۆن ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ستكردن بهگوناههیت شیكردۆته‌وه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: به‌ڕای له‌جیاتی هۆكاره‌كانی هه‌ستكردنی به‌گوناه، گرنگتره له‌ده‌ره‌نجام و ئاكامه‌كانی لای موحه‌مه‌دی مه‌ككه و موحه‌مه‌دی مه‌دینه، بكۆڵینه‌وه. ئاكامه‌كانی ئه‌و هه‌ستكردن به گوناهه له‌ڕه‌فتارو لادانه‌كانی موحهمددا وا ده‌رده‌كه‌وێت:
په‌شۆكانه وهسواسیه ناچارییه‌كان كه له‌بواری ئایینییدا له‌و كرده‌وه و سروتانهدا به‌رجه‌سته ده‌بن كه جۆرێكه له سادیزم دژی خود. لای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئه‌م جۆره لهپهشۆكانی وه‌سواسی له‌بڕێكی زۆر كردار و سروتی ئایینی ئاڵۆز و تاقه‌تپڕوكێندا به‌رجه‌سته ده‌بێت: 5 نوێژ له‌ڕۆژێكدا له به‌یانیه‌وه تا به‌شێكی شه‌و، پاشان شه‌و به هه‌ندێك له‌و نوێژانه ده‌به‌یته سه‌ر كه فه‌رز نین: «وأقم الصلاة طرفي النهار و زلفا (= سێ به‌شه‌كه‌ی دوایی) اللیل»، «یا أيها المزمل [= موحه‌مه‌د] ق‌م الليل إلا قليلا، أو أنقص منه قليلا، أو زد عليه و رتل القرآ‌ن ترتيلا؛ إنا سنلقي عليك قولا ثقيلا (…) واذكر اسم ربك و تبتل إليه تبتيلا [= واته نه‌پساوانه و بێ ماندووبوون ناوی خوات له‌یاد بێت و خۆت بۆ په‌رستنی ته‌رخانبكه] )) (1،2،3،4،7، المزمل).
هه‌روه‌ها لهسروتهكانی پاكژیی بۆ نوێژ و خوێندنه‌وه‌ی قورئان یان به‌ته‌نها دهستلێدانیشی : ((لایمسه [القرآ‌ن] إلا المطهرون))، (79، الواقعة)، هه‌روه‌ها بۆ نوێژكردنیش: خۆشتن پاش جوتبوون، یان دوای خه‌ونی سێكسیی و ئاوهاتنه‌وه جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ده‌بێت ده‌ستنوێژ بگیرێت، واته شتنی هه‌ر دوو ده‌ست و هه‌ر دوو قاچ و ده‌موچاو و سڕینی سه‌ریش، پاش میزكردن و پیسایی كردن، پاش با لێبهربوونهوه: تڕكهندن و ت‌س لێدان، یان ته‌نانه‌ت به‌هه‌ڵه و بێمهبهستیش ده‌ستبردن بۆ ئۆرگانی سێكس: كێر..، هه‌روه‌ها سروتی درێژی حه‌ج كه زۆر مه‌ترسیداره پاره‌شی زۆر تێده‌چێت، هه‌روه‌ها سروتی ره‌مه‌زانیش كه گرفت بۆ هه‌ریه‌كه له‌ئابووریی و ته‌ندروستییش ده‌خوڵقێنێت… ڕه‌نگه شتی تریش مابێت و من له‌بیرم چوبێت.
لای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كردار و سروته‌كانی وڕێنه‌ی هه‌ستكردن به‌گوناه خۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی ترسناك بووه كه ویژدانێكی ئاكاریی دڕنده به‌سه‌ریدا زاڵ بووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مایه‌ی كاره‌سات بووه بۆ ته‌ندروستی سایكۆلۆژیی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، وه‌كچۆن تائێستاش مایه‌ی كاره‌ساته بۆ ته‌ندروستی و ئابووری و پاشه‌ڕۆژی میلله‌ته‌كه‌شی! میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌هۆی ئیسلامی سه‌ره‌تایی و ڕیفۆرم نهكردنییهوه، چه‌ندین سه‌ده‌یه شه‌مه‌نده‌فه‌ری مۆدێرنه به‌جێیهێشتوه.
خه‌مۆكیی كه جۆرێكه لهبێزاریی له‌ژیان. لای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌شێوه‌ی چه‌نده‌ها هه‌وڵی دووباره‌وه‌بوو بۆ خۆكوشتن ده‌ركه‌وتوه و به‌رجه‌سته‌بووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌شه دروسته‌كه‌ی ده‌روونی به‌سه‌ر به‌شه لاوازهكهیدا زاڵبووه كه لهجوبرائیلدا به‌رجه‌سته‌بووه و ترسه‌كه‌ی ئارامكردۆتهوه و پێی وتوه: یا محمد إنك رسول الله (…) ئیدی پاشگه‌زبۆته‌وه له‌خۆكوشتن. تاوانكاریی: ((فرۆید وتویه‌تی ئه‌وه‌ی به‌لامه مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو ئه‌وه‌یه كه هه‌ستكردنێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به گوناه مرۆڤ ده‌كاته كه‌سێكی تاوانبار. ئه‌ی داخۆ چۆن وڕێنهكردنی هه‌ستكردنێكی زۆر به گوناه ده‌بێته مایه‌ی تاوانكاریی؟ به‌پێی ده‌رونناس ویسكۆنت ((تاوانكاریی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به خراپ مامه‌ڵه و ڕه‌فتاركردنی دایكه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌ی به‌درێژایی قۆناغی شیره‌خۆره‌یی، به‌تایبه‌تی گه‌ر هاتو نێوه‌نده خێزانیهكه هیچ پاڵپشتیی و كۆمه‌كێكی پێوستی مناڵه‌كه نه‌كات، ئه‌وا ئه‌و هه‌ستكردنه به‌گوناه ده‌بێته بارێكی گران به‌سه‌ر شانیه‌وه كه بۆی هه‌ڵناگیرێت و له‌ژێریدا ده‌ڕمێت))، نه‌ستی ڕووتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام زۆر به وردیی گوزارشتی له‌م باره قورسه كردووه: «وزرك الذي أنقض ظهرك» (2، الشرح). له‌قۆناغی مه‌دینه‌دا ئه‌م تاوانكارییه به‌ئاشكرا له‌بڕێك كرده‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌بووه كه ڕێگریی و به‌رگرتن بوو به بازرگانی قوره‌یش، لهكوشت و بڕی خێڵه‌كان و بردنی ده‌سكه‌وته‌كانیان وه‌ك غه‌نیمه بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و شه‌ڕكه‌رانی سوپاكه‌ی، هه‌روه‌ها كوشتن و تیرۆركردنی ئه‌و شاعیرانه‌ی كه هه‌جویان كردوه، ئه‌مه جگه له‌ده‌ركردنی خێڵه‌كانی یه‌هود و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیاندا. به‌پێی ده‌روونشیكاریی، تاوانكاریی ده‌رچه‌یه‌كه بۆ ڕزگاربوون له‌هه‌ستكردن به‌گوناهێكی نائاگایانه‌ی كوشنده، چونكه پاساوێكی ئاگایانه ده‌به‌خشێته هه‌ستكردنی به‌گوناهێكی نائاگایانه. هه‌ر بۆیه وه‌ك ده‌رونزانه‌كان ده‌ڵێن، خۆپاككردنه‌وه له‌هه‌ستكردن به گوناه سه‌رچاوه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی تاوانكارییه. واته تاوانكردن له‌پێناوی پاساوهێنانه‌وه بۆ گوناهێك كه هیچ پاساواێكی بابه‌تیانه‌ی نیه، ویژدانی ئازاردراوی ئاكاریانهی تاوانبار ئاسوده ده‌كات. وا دیاره تاوانه‌كان، به‌تایبه‌تی تاوانه ئایینییه‌كان ویژدانی ئاكاریی زۆردارانه ده‌گۆرن بۆ ویژدانێكی ئاكاریی بزر و پیوار (غائب). فه‌توای كوشتنی یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان و ئه‌وانه‌یش كه سه‌ر به‌وانن (واته موسوڵمانه هه‌ڵگه‌ڕاوه و مورته‌ده‌كان) وه‌رگێڕانێكی ئه‌و پرۆسه سایكۆلۆژییه ئاڵۆزه‌یه كه گوناهباری وه‌همی ده‌گۆڕێت به گوناهباری كردهگیی و له‌پاڵیشیدا ویژدانی ئاسوده‌یه و خۆی به تاوانبار نازانێت. هه‌ر بۆیه دڵره‌قیی ویژدان به‌رامبه‌ر به گوناهبار ده‌گۆڕدرێت به دڵڕه‌قی به‌رامبه‌ر به بێتاوانه‌كان، به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی له‌لاكه‌ی ترن، واته ئه‌وانه‌ی هه‌م وه‌ك سیاسه‌ت و هه‌م وه‌ك ئایینیش لێمان جیاواز و ناكۆكن. تاوه‌كو ئێستاش، وڕێنه‌ی هه‌ستێكی زۆر به گوناه، تاكه خۆراكی سایكۆلۆژیی ده‌مارگیریی ئایینیی و ویستی توندوتیژیی ڕه‌وا و سه‌رقاڵییه به پراكتیككردنی تیرۆری ناوه‌كیی و ده‌ره‌كییه‌وه. ئه‌مه ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كیه گرنگه‌یه كه ده‌بێت پسپۆڕانی بواری تیرۆریزم زۆر گرنگی پێبده‌ن. ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه كرده‌وه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌ته‌نها موشه‌كی ئاڕاسته‌كراون، ئه‌وانه‌ی لێیان به‌رپرسن فه‌قێكانی تیرۆریزمن، ئه‌وانه‌ن كه مێشكیان ده‌شۆنه‌وه سیگناڵیان ده‌ده‌نێ تا بكوژن. ده‌بێت له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه بدرێنه دادگا و یاسایه‌كیان بۆ ده‌ربكرێت نه‌وه‌ك ئه‌و سه‌ربازه نه‌گبه‌ت و به‌دبه‌ختانه‌ی مێشكیان به كولتوریی خۆكوژیی و شه‌هیدبوون شۆراوه‌ته‌وه: به‌وه‌ی كه له‌ڕۆژی شه‌هیدبوونیاندا كۆشكێك و 72 حۆری چاوه‌ڕوانیانه. خۆكوژه‌كانی حه‌ماس كه مێشكیان شۆراوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان زرێیهكی پارێزه‌ری پۆڵاینی له‌فۆرم و شێوه‌ی (كێر) ێكدا پێدراوه تا گهڵوگونیان له‌ئاكامه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه بپارێزێت.. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دنیا بتوانن سێكس له‌گه‌ڵ ئه‌و حۆریانه‌دا بكه‌ن كه به‌ڵێنیان پێدراوه!
. له‌كتێبه‌كه‌تدا وتوته كه پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د ئه‌م ئایه‌ته‌ی له‌ئایینی مهجوسیهوه وه‌رگرتوه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: به‌ڵێ، له‌یه‌كێك له‌مامۆستاكانی خۆی وه‌رگرتوه، له سه‌لمانی فارسی كه كاهینێكی مه‌جوسی بووه، وه‌كچۆن ئه‌فسانه‌كانی به‌هه‌شتی قورئانیشی له‌وه‌وه وه‌رگرتوه. له‌ئایینی مهجوسییدا، یه‌كێك لهخواوهندهكانی ڕۆژی لێپرسینه‌وه كه‌سی مهجوسیی باش به‌وه خه‌ڵات ده‌كات كه كیژێكی پاكیزه‌ی ته‌مه‌ن 15 ساڵی ده‌داتێ. ئایا ئه‌مه هه‌ر ئه‌مان ئه‌و حۆریه نیه كه لهقورئاندا باسكراوه؟ موحه‌مه‌د نه‌چوه به‌هه‌شتی یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان وه‌ربگرێت كه له‌سه‌ر زه‌وییه، به‌ڵكو به‌هه‌شتی مهجوسییهكانی هێناوه و وه‌رگرتوه كه له‌ئاسمانه و هێنده‌ی بۆشایی نێوان زه‌وه‌ی و ئاسمانیش به‌رفراوانه.
. پێشنیاری تۆ چیه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆره ئایینیه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی جیهانی له‌پسپۆڕانی بواره‌كانی سایكۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا و سیاسه‌ت و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریزم، له‌پێناوی توێژینه‌وه له‌هۆكاره ئایینیی و سایكۆلۆژیی و سۆسیۆلۆژییهكانی و … هتد. كوشتنی تیرۆریسته‌كان ده‌یانكاته شه‌هید و ئه‌و فه‌قێیانه‌ی تیرۆریش كه مێشكیان شتونهتهوه ئه‌وه‌نده‌ی تر مه‌سه‌له‌كه‌یان گه‌وره و شكۆمه‌ند و نه‌مر ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه ده‌بێت سه‌ره‌تا سنورێك بۆ ئه‌قڵه داڕێژهرهكانی تیرۆریزم دابنرێت، سه‌رچاوه ئایینیی و سایكۆلۆژیی و سۆسیۆلۆژییهكانی وشكبكرێن.
. لهتوێژینهوهكهتدا نه‌خشه‌یه‌كی ڕێگه‌چاره‌ت بۆ گۆڕینی ئه‌و هه‌ستكردنه به گوناه پێشنیاركردوه كه لهسایكۆلۆژیای كۆگهلیی ئیسلامیدایه و ده‌ته‌وێت بگۆڕدرێت به هه‌ستكردنێكی ته‌ندروستانه به گوناه. ئایا
ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه چیه، ئه‌ی هه‌ستكردنی ته‌ندروستانه به گوناه چیه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: هه‌ستكردنی ته‌ندروستانه به گوناه بریتیه له‌و شته‌ی كه له‌ناو هه‌مووماندایه و توشی ده‌بین، كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك یان گوناهێكی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ین، ڕاسته‌وخۆ داوای لێبوردن ده‌كه‌ین یان قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌یاندومانه به لایه‌نه‌كه‌ی تر. هه‌رئه‌وه‌نده‌یه.
خۆی ڕیفۆرمكردنی ئیسلام به‌توێژینه‌وه له‌سه‌ری و خوێندنی له‌زانسته ئایینییه‌كاندا بریتیه لهئارامكردنهوه و نهرمونیانكردنهوهی ئه‌و هه‌ستكردنه كوشنده‌یه به گوناه، هه‌ستێك كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه تاوه‌كو ئه‌وپه‌ڕی باڵی ڕاستڕه‌وه‌ی ئیسلامی هاوچه‌رخ به‌رده‌وامیی هه‌یه و وایكردووه به‌شێكی زۆر له‌موسوڵمانانی ئه‌مڕۆ ببنه وڕێنهكاری ئایینی. به‌پێی ئاماره ئه‌مریكییه‌كان 15% ی موسوڵمانانی جیهان توندڕه‌ون: تیرۆر پیاده‌ده‌كه‌ن یان له‌بارن بۆ پیاده‌كردنی تیرۆر. ئایا چۆن ئه‌م كاره بكه‌ین؟ له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت وێنه‌ی خودا له‌نه‌ستی كۆگه‌لی ئیسلامییدا بگۆڕیین: ده‌بێت خودا لهجهللادێكی سزادهرهوه، لهدڵڕهق و خهسێنهرهوه بگۆڕین بۆ باوكێكی سۆزدار كه خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشێته ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و ته‌واوی موسوڵمانان و خه‌ڵكییش. ئه‌م گوێزانه‌وه‌یه گه‌ره‌نتیه بۆ باڵانماكردنی هه‌ستكردنێكی ترسناك به گوناه لهتهمومژیی نه‌سته‌وه بۆ ڕوناكایی و ڕۆشناییه‌كانی هه‌ست. ئه‌مڕۆ تاكه به‌رپرسیار له‌ده‌مارگیریی و توندوتیژیی و تاوان و تیرۆر بریتیه له‌بوونی هه‌ستێكی نهستئامێز به تاوان، به ئاگاییه‌كی نائاگایانه به گوناه. چه‌نده ئه‌و هه‌سته نهستئامێزه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و له‌سه‌رخۆ بگۆڕدرێت به هه‌ستێكی ئاگایانه به گوناه، به‌هه‌ڵه و تاوانی ڕاسته‌قینه و كرده‌گی، نه‌وه‌ك تاوانی وه‌همی و بێ‌مانا كه به وڕێنه‌ی هه‌ستكردن به‌تاوان ئارایشت ده‌كرێت و ده‌ڕازێنرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دۆخی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و توندڕه‌وه هاوچه‌رخه‌كاندا ده‌یبینین، هێنده‌ش هه‌ستكردن به‌تاوان له‌وه دهوكهوێت ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ده‌مارگیریی و تاوان و توندوتیژیی. ئه‌وانه‌ی داواده‌كه‌ن لاوێك كه خواردویه‌تیه‌وه به لێدانی 80 شوڵك داركاریبكرێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ده‌ستی دزه ببڕن، كه‌سانی زیناكار له‌ژن و لهپیاویش به‌ردباران بكه‌ن و ملی هه‌ڵگه‌ڕاوه و كافره‌كان بشكێنن تا به‌زۆر بیانكه‌ن به‌ئیسلام، ئه‌وانه قوربانی هه‌ستێكی نهستئامێزن به گوناه، ئه‌وانه گه‌ر چه‌كی كوشنده و كۆكوژیان به‌رده‌ست بێت (كه دیاره توانایه‌كی زۆر ئه‌فڵاتونی نیه و سه‌ختیش نیه) له‌ده‌ستیان دێت قه‌سابخانه‌یه‌كی گه‌ردونی بخوڵقێنن. له‌مرۆدا ئه‌وه‌ی كه پاڵنه‌ر و ئه‌نگێزه‌ی به‌هێزی ئایینییه بۆ جیهاد، بۆ تیرۆرێكی به‌جیهانیكراو، پراكتیك و پیاده‌كردنی ئه‌و تیرۆره ڕه‌وایه یان داخوازیه بۆ پیاده‌كردنی!. پێویسته وێنه‌ی خودا بگۆڕین له خودا\باوكێكی سادیییهوه كه ئه‌شكه‌نجه‌ی كوڕه بێگوێكانی ده‌دات به‌وه‌ی كه له‌ئاگری جه‌هه‌ننه‌مدا دهیانبرژێنێت تاوه‌كو چێژ لهئهشكهنجهدانیان ببینهت: ((كلما نضجت جلودهم بدلناهم جلودا غيرها ليذوقوا العذاب (…) (56، النساء). ئاه كه خودایه‌كی جه‌لاده! له‌مڕۆ به‌دواوه نابێت خودا ئه‌و باوكه سته‌مگه‌ره دڵڕه‌ق و خه‌سێنه‌ره بێت، كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ملكه‌چییه‌كی كوێرانه بۆ په‌رستنی و ته‌رخانكردنی زۆربه‌ی كاته‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رك و فه‌ریزه‌كانی، به‌سرنج، هه‌ستێكی كوشنده به گوناهمان تێده‌كات. ئه‌م وێنه‌یه كه هاوتای ئه‌و وێنه زۆرداره‌ی دایك و باوكه له‌خێزانی ترادسیۆنالی ئیسلامییدا، ده‌بێت تێبپه‌ڕێندرێت و له‌جێگه‌ی نمونه‌یه‌كی دڵنهرمتر و نیانتر دابنرێت: واته بگۆڕدرێت به خودایه‌ك ـ باوكێك كه یه‌كپارچه خۆشه‌ویستیه، وه‌ك خواوه‌ندی ئه‌مڕۆی كاتۆلیك. بۆئه‌وه‌ی بشتوانین زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رده‌وامبین، مه‌به‌ستم لهپێشهوهیهكی ڕۆحییانه و مرۆییانه‌یه، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه پێویستن بۆ گۆرینی په‌یوه‌ندیمان به خوداوه: گۆڕینی لهپهیوهندییهكهوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ترس و هه‌ستكردن به گوناه دروستبووه بۆ په‌یوه‌ندیه‌ك كه كۆڵه‌كه‌كانی بریتیه له‌هه‌ستكردن به عه‌شق، به دڵنیایی و ئارامیی. بۆ ڕاشتكردنهوهی ئه‌و وێنه چه‌وته‌ی ده‌رباره‌ی خۆمان و خودا هه‌مانه، بۆ گواستنه‌وه لهخودایهكی زێده سزاده‌ری تونده‌وه بۆ خودایه‌كی یه‌كپارچه عه‌شق و به‌زه‌یی، پێویستمان به نه‌خشه ڕێگایه‌كه كه په‌یوه‌ندی موسوڵمان به خوداوه بگۆڕێت: له‌و خودا ـ باوكه‌وه كه له‌ئاگردا دهمانبرژێنێت بۆ ئه‌و خودا-ـ باوكه‌ی له‌ترسه مناڵانهكانمان ده‌مانپارێزێت. ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه: 1. ڕیفۆرمكردنی ئیسلام، ئه‌ویش به توێژینه‌وه لێی و به خوێندنی له‌زانسته‌كانی ئاییندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاییه‌وه تا خوێندنی باڵا، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌كیترین مامۆستا له‌ڕێگه‌ی ئه‌قڵانیه‌تی ئایینی ئیسلامییدا كه به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كه له‌بڕوا و گومان و هه‌موو باوه‌ڕه ئاشتیخوازه ڕهواكانیشدا كراوه‌یه.
2. وازهێنان له‌خوێندنی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی مێشكی نه‌وه‌ی نوێ ده‌شۆنه‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌ستێكی توند و ترسناكی گوناهبارییان تیا ده‌چێنن، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌ی له‌میدیادا به‌كاربهێنرێن یان له‌نوێژی جه‌ماعه‌تدا بخوێنرێن، یان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باس لهبڕواكردن به قه‌ده‌ر و چاكه و خراپه‌ی قه‌ده‌ر ده‌كه‌ن، واته بوونی باوه‌ڕێكی مازۆشییانه به‌وه‌ی چی لهنێوچاوانت نوسرابێت هه‌ر ئه‌وه ده‌بینیت، پاشانیش وازهێنان له‌و ئایه‌تانه‌ی كه باس له‌ناچاریی ده‌كه‌ن و متمانه‌ی موسوڵمانان به خۆیان و نرخ دانان بۆیان، وێرانده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه ده‌بێت بایه‌خ به ئایه‌ته‌كانی سه‌رپشككردنی موسوڵمانان بدرێت، مه‌به‌ستم له‌و ئایه‌تانه‌یه كه موعته‌زیله‌كان پێوه‌ی پابه‌ندبوون و وا له‌موسوڵمان ده‌كه‌ن باوه‌ڕبكات هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه خۆی خوڵقێنه‌ری كرده‌وه‌كانیه‌تی نه‌وه‌ك خودا، واته خۆی دروستكه‌ری ئێستا و ئاینده‌یه‌تی، دیاره له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره دروسته‌ی كه زانست دروستی ده‌كات.
. هه‌ر له‌و كتێبه‌تدا وتوته كه قورئان ئایه‌ته‌كانی سه‌رپشككردنی مرۆڤی لهمهجوسییهتهوه وه‌رگرتوه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: به‌ڵێ. موحه‌مه‌د ئایه‌ته‌كانی ناچاركردنی مرۆڤی لهیههودیهتهوه هێناوه و ئایه‌ته‌كانی سه‌رپشككردنی مرۆڤیشی لهمهجوسییهتهوه وه‌رگرتوه، هه‌ر بۆ ده‌بینیت قورئان پتر لهشهكشوكهیهكی تونسی یا زهڵاتهیهكی تێكه‌ڵه‌ی لوبنانی ده‌چێت. (شهكشوكه خواردنێكی تێكه‌ڵی تونسییه كه له‌پیاز و په‌تاته و بیبه‌ر و ته‌ماته و باسترمه پێكهاتوه. و.ك) –
خوێندنی مافه‌كانی مرۆڤ بریتیه له ده‌رمان و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ستی نیرۆتیكی و وڕێنهكاریی به گوناه، من زۆر پێ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه داده‌گرم چونكه شاردنه‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئایین به گوناهی زانیون، ده‌گۆڕێت بۆ كۆمه‌ڵێك ماف كه مرۆڤی موسوڵمان زۆر بێگوناهانه و سه‌ربه‌رزانه په‌یڕه‌وییان ده‌كات. هیچ شتێك هێنده‌ی خوێندنی مافه‌كانی مرۆڤ گرنگ نیه بۆ گه‌یشتن به ئازادبوونێكی زه‌ینی كه ئه‌میش زۆر پێویسته بۆ دامه‌زراندنی ئازادی و له‌دایكبوونی تاكه‌كه‌سی سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو له‌ڕۆحی گاڕان.
گشتاندن و بره‌ودان به هاوسه‌رگیریی له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌شق و خۆشه‌وستی له‌سه‌ر ئێسكوپروسكی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه زۆره‌ملێ كۆنه‌ی كه باوه. توێژینه‌وه سایكۆلۆژیه‌كان ده‌ریانخستوه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه مناڵانی هاوسه‌رگیریی خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن باوكهكانیانهوه خۆشویستراون، هه‌ر ئه‌و عه‌شقه باوكانهیهش متمانه‌یان به خۆیان ده‌داتێ، كه ده‌رمانی بكوژی ژه‌هری هه‌ستكردنه به گوناه. خوێندنی هونه‌ری ئه‌ده‌ب كه چالاككه‌ری غه‌ریزه‌كانی ژیانن.
گشتاندنی كولتوریی قه‌بوڵكردنی ده‌روونشیكاریی كه یارمه‌تی تاكه‌كه‌س ده‌دات خۆی بناسێت و دانی پێدابنێت.
كه ئه‌م كارانه‌ش كران، ئیدی ئه‌وه ئایه‌ته‌كان نابن ته‌حه‌كوم به چاره‌نوسمانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو زانست و ته‌كنۆلۆژیا و به‌ها مرۆییه‌كان و ده‌زگا عه‌لمانی و دیموكراتیه‌كان قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه.
. ئایا ئه‌و هه‌سته لاوازه به گوناه لای موحه‌مه‌د له‌مه‌ككه و له‌مه‌دینه‌ش چۆن به‌رجه‌سته بووه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: موحه‌مه‌د له‌مه‌ككه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی گاڵته و بێڕێزی به كوڕی ئوم مه‌كتوم كردبوو، هه‌ستی به‌گوناهێكی زۆر مه‌ترسیدار و وێرانكارانه ده‌كرد، هه‌ربۆیه وڕێنه‌و هالوژنهكانی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك سوره‌تیان بۆ ده‌هێنایه خواره‌وه تاوه‌كو له‌و هه‌ست به گوناهكردنه پاكبێتهوه، هه‌مان هه‌ستی هاوشێوه‌شی هه‌بوو كاتێك وای پێ باشتر بوو له‌جیاتی ئه‌و كۆیلانه‌ی كه بڕوایان پێهێنابوو، له‌گه‌ڵ موشریك و بێباوه‌ڕه‌كان دابنیشێت و هامشۆیان بكات. كه‌چی هه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خۆی له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ و نیودا فه‌رمان ده‌دات به كوشتنی 700 بۆ 900 پیاو له‌به‌نی قوره‌یزه (بني قريظة) به‌بێئه‌وه‌ی هیچ هه‌ست به گوناه بكات، به‌ڵكه ڕه‌نگه هه‌ستی به ویژدان ئاسوده‌ییش كردبێت، چونكه هه‌ستی كردوه به ئه‌شكه‌نجه‌دان و ڕشتنی خوێنیان له‌خودا نزیكبۆته‌وه. ئه‌و له‌مه‌ككه به‌و شتانه ڕه‌وایه‌تی خۆی پته‌و ده‌كرد كه بۆ ئه‌هلی كتێب (واته مه‌سیحی و یه‌هودییه‌كان) هاتبۆ خواره‌وه و به هاوه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌وت: (ولا تجادلوا أهل الكتاب إلا بالتي هي أحسن)(46، العنكبوت)، كه‌چی له‌مه‌دینه هه‌م خۆی و هه‌م هاوه‌ڵه‌كانیشی به‌توندوتیژترین و ڕه‌قترین شێوه وه‌ڵامیاندانه‌وه (هه‌م وه‌ك وته و هه‌م وه‌ك كرداریش). وڕێنه‌ی كشانه‌وه له‌و قازانج و ده‌ستكه‌وتانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام لهقورئانهكهی مه‌ككه‌دا به‌ده‌ستیهێنابوون، هه‌روه‌ها له‌دوو ساڵی سه‌ره‌تای ئیسلامی مه‌دینه‌دا، واته به‌رله‌وه‌ی یاسا بۆ جیهاد دابنێت و ڕه‌وایه‌تی پێبدات: هه‌ر هه‌مووی ڕێنومایی بووه به دادپه‌روه‌ریی و چاكه و دڵنه‌رمیی و به‌زه‌یی و باشییه‌كانی ئاكار و داننان به بوونی هه‌موو ئه‌و ئایینانه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌بوون، وه‌ك یه‌هودیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت و مه‌جوسیه‌ت و سابیئه‌كان وه‌ك ڕێگه‌یه‌كی شیاو بۆ ڕزگاربوونی ڕۆحیانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی بڕوایان پێیه‌تی، هه‌روه‌ها بۆ داننان به ئازادییه ئایینییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئازادی ویژدانیش، واته ڕێگیری نه‌كردن له‌هیچ ئاینێك: «ان الذین آمنوا والذين هادوا والصائبون ومن آمن بالله واليوم الآخر وعمل صالحا فلا خوف عليهم ولا هم يحزنون» (69، المائدة). وه‌كچۆن دانی پیاده‌نێت و بۆ بێباوه‌ڕه‌كانی قورهیشیشی ده‌دركێنێت: (…) «وإنا وإياكم لعلى هدى أو في ضلال مبين» (24، سبأ). ته‌نانه‌ت دان به ئازادی ویژدانیشدا، واته به‌باوه‌ڕ به‌هه‌ر ئایینێكدا ده‌نێت: «فمن شا‌ء فليؤمن، ومن شا‌ء فليكفر» (29، الكهف). به‌پێی لۆجیكی ناماقوڵی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانیش كه من ناومناوه وڕێنه، له‌ئیسلامی مه‌دینه‌دا یه‌ك ئایه‌ت توانیویه‌تی 123 ئایه‌ت ڕه‌تبكاته‌وه و لاییبات كه هه‌موویان بۆ تۆلێرانتی ئایینیی دامه‌زراوه، ئایه‌ته‌كه‌ش ئه‌مه‌یه: «فإذا انسلخ الاشهر الحرم فاقتلوا المشركين حيث وجدتموهم (…)» (165، التوبة)، وه‌ك چۆن ئه‌و ئایه‌تی نارسیزمی ئایینییه‌ی كه ده‌ڵێت: «إن الدين عند الله الإسلام» (19، آل العمران) هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه دان به‌ئازادی ئایینیی و ئایینه كۆنه‌كانی به‌ر له‌خۆیدا ده‌نێت، وه‌ك ئایینی یه‌هودییه‌ت و مه‌سیحیه‌ت كه وه‌ك ده‌ڵێن پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌یان وتراوه ئه‌وانه ئایین نه‌بوون، به‌ڵكو به‌ته‌نها هه‌ندێك یاسا بوون كه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ڕهتیكردوونهته و لایبردوون! ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو ئایینه‌كان و یاساكانی تر ڕه‌تده‌كرێنه‌وه و لاده‌برێن، جا یهكتاپهرستییهكان بن یان بتپهرستییهكان، به‌مه‌ش مرۆڤایه‌تی به‌پێی فیقهی جیهادی داواكردن، واته په‌لاماردانی وڵاتانی تر ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی : سوپاكانی جیهاد: یا ئه‌وه‌یه ده‌بن به ئیسلام، یان ده‌بێت باج و خه‌راج بده‌ن، یان جه‌نگ! پاشان ئایه‌تی به‌یاساكردنی كوشتن له‌مه‌دینه‌دا : «أذن للذين يقاتلون بأنهم ظلموا وإن الله على نصرهم لقدير» (39، الحج) نزیكه‌ی 170 ئایه‌ت له‌ئایه‌ته‌كانی تۆلێرانت و ئاشتی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و لایده‌بات. ئیدی پێغه‌مبه‌ری چه‌كدار و یاسادانه‌ر دهكهوهته مشتومڕێكی نه‌زۆكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌هود و مه‌سیحیه‌كان كه تاوه‌كو ئێستاش هه‌مووان ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌كانی ده‌چێژن: «(…) هل أنبئكم بشر من ذلك (…) عند الله من لعنه الله وغضب عليه وجعل منهم القردة والخنازير» (60، المائدة)، یان كه ده‌ڵێت: «ولتجدن أكثر الناس عداوة للذین آمنوا، الیهود والذین أشركوا، ولتجدن أقربهم مودة للذین آمنوا النصاری (…)» (82، المائدة). به‌ڵام هه‌ر زوو وڕێنه و پارانۆیای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوا ئایه‌ت كه یه‌هود و مه‌سیحیه‌كان به دوژمنی سه‌رسه‌ختی موسوڵمانان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات:« یا أیها الذین آمنوا، لاتتخذوا الیهود والنصاری معا إلى أعداء ألداء للمسلمين: «یا أیها الذین آمنوا، لاتتخذوا الیهود والنصاری أولياء، بعضهم أولياء بعض، ومن يتولاهم منكم، فإنه منهم» (51، المائدة)، واته ئه‌وه‌ی له‌ئیسلام ده‌رچووه و چۆته ناو ئایینی ئه‌وانه‌وه. هه‌ر بۆیه ئیسلامی سۆفیگهرا پابه‌ند بوو به ئیسلامی مه‌ككه و باڵه توندڕه‌وه ڕاستڕه‌وه‌كه‌ی ئیسلامیش پابه‌ندی ئیسلامی مه‌دینه بوون. له‌مه‌دینه سادیزم دژ به خود دیار نه‌ما و ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بۆ خۆكوشتن بزربوون و له‌بارچوون، وه‌كچۆن باڵانماكردن به ته‌قینه‌وه‌ی غه‌ریزه سێكسییهكانیشی له‌به‌رهه‌می قورئانیدا دیارنامێنن، هه‌روه‌ها له‌بانگه‌شه‌ی ڕۆژانه‌شیدا بۆ ئایینه‌كه‌ی و لهپهرستنه دورودرێژ و سهختهكهشیدا. ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو غه‌ریزه شه‌ڕانگێزه چهپیوهكانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دێنه‌ده‌رێ تا بێن و بچن. ئه‌و له‌مه‌ككه ده‌یویست به‌خۆكوشتن، مردنێكی كردهگیانه ببه‌خشێته خۆی، یان مه‌رگێكی سیمبولییانه به په‌شیمان بوونه‌وه و هه‌ستكردن به گوناه و خۆئهشكهنجهدان به په‌رستن، كه‌چی له‌مه‌دینه ئه‌شكه‌نجه‌دان و مردنێكی كرداریی و سیمبولییانه ده‌به‌خشێته ئه‌وانی تر.
. له‌كتێبه‌كه‌تدا باست له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیسلامی مه‌ككه له‌سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌مڕۆش كردوه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: ئه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ش كاره‌ساتبار و تراژیدییه كه موسوڵمان نین. ده‌ره‌نجامه‌كانی ئیسلامی مه‌دینه له‌واقیعی هه‌موو وڵاتێكی خاكی ئیسلامییدا ده‌بینرێت. ڕێچكه‌ی مهدینهییانهی موحه‌مه‌د له‌بیركردنه‌وه و چارهسهركردندیدا له‌مه‌دینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌كخستنی بیركردنه‌وه و چاره‌سه‌ری هه‌ڵاوێرد و جه‌ماوه‌ریش، تاوه‌كو فێرنه‌بن بێنه ناو مۆدێرنه‌وه وه‌ك كرانه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وی تر و ئه‌و جیهانه‌ی تیایدا ده‌ژین. تائێستاش به‌شێكی زۆر لهههڵاوێرد و جه‌ماوه‌ر، به‌تایبه‌تی هی ئیسلامی، ئیسلامی مه‌دینه به نمونه‌یه‌ك ده‌زانێت كه پێی وایه گه‌ڕانه‌وه بۆی له‌سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییدا ئه‌ركێكی ئایینییه. چونكه نه‌ریتی پێغه‌مبه‌ر له‌جموجۆڵ و ڕه‌فتاره‌كانیدا له‌باشترین ئه‌ركه‌كانی موسوڵمانه. ڕێك وه‌ك نه‌ریتی په‌رستنی پێشینه‌كان لای خێڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئوستورالیا: ئه‌وان چۆن له‌سه‌ره‌تا یه‌كیان سه‌ربڕیوه، ئێمه‌ش سه‌رده‌بڕین، چۆن به‌چیچكانه‌وه داده‌نیشتن ئێمه‌ش وا دا دهنیشیین، چۆن میز و پیساییان كردوه، ئێمه‌ش هه‌ر وه‌ك ئه‌وان ده‌كه‌ین…
. تۆ نوسیوته‌وه تیرۆریسته‌كان كاتێك تاوانه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، وا خه‌یاڵ و فانتازی ده‌كه‌ن كه لاسایی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه تێگه‌یشتن نیه له‌و سیما و ڕوكه‌شانه‌ی تیرۆریزم تیایدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و دیارده‌كه‌وێت، به‌ڵكو گرنگ تێگه‌یشتنه لهمیكانیزمهكان، واته ئه‌و میكانیزم و ئه‌نگێزه ئایینیی \ سایكۆلۆژییانه‌ی له‌پشت دیاركه‌وتنی تیرۆر و كارهساتهكانیهوهیهتی. یه‌كێك له‌و میكانیزمانه‌ش بریتیه لهئارهزوویهكی پارانۆیی وڕێنهكارانه له لاساییكردنه‌وه‌ی پێغێمبهردا وه‌ك پێشینی پێشینه‌كان، لاساییكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ووتونی و كردونی، ئه‌مه‌ش لهسایكۆلۆژیای به‌شێكی زۆر لهموسوڵماناندا ڕه‌گیداكوتاوه، به‌تایبه‌تی سه‌له‌فی و وه‌هابی و جیهادییه‌كان كه وایان لێده‌كات سه‌رله‌نوێ نمایشی ئه‌و شتانه بكه‌نه‌وه كه نزیكه‌ی 14 سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر وتویه‌تی و كردویه‌تی. بۆ نمونه سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان نوسینه‌كانیان وا ده‌ستپێده‌كه‌ن: «نعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا»، هه‌مان ئه‌و ڕسته‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر «قورئان» ی پێدهستپێدهكات و ده‌كاته‌وه، ئه‌مانیش وه‌ك ئه‌و (پێغه‌مبه‌ر) ڕیش ده‌هێڵنه‌وه، وه‌ك ئه‌و بهسیواك ددانه‌كانیان پاكده‌كه‌نه‌وه، له‌ڕه‌مه‌زاندا وه‌ك ئه‌و به 4 ده‌نك خورما و په‌رداخێك شیر به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ویش كه‌سانی مه‌ده‌نی و بێگوناهی یه‌هودی ده‌كوژن، یان به‌ڵێنی كوشتن‌یان ده‌ده‌ن. دیمه‌ن و سیمای یه‌كه‌می پاشماوه جێماوه‌كانی ئیسلامی مه‌دینه له‌واقیعی ئه‌مڕۆی موسوڵماناندا بریتیه له‌وه‌ی كه ڕێك پێچه‌وانه‌ی میلله‌تانی تر، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه زۆر پێشنهكهوتون، هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست: واته فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌قڵی یه‌زدانیی، هه‌ر بۆیه هێشتا نه‌یانگواستۆته‌وه بۆ قۆناغی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌رده‌می مۆدێرن: مه‌به‌ستمان له‌قۆناغی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌قڵی مرۆییه كه له‌هه‌موو شتێك‌دا جێگه‌ی ئه‌قڵی یه‌زدانیی گرتۆته‌وه: هه‌ر له‌سیاسه‌ته‌وه بیگره تا ئابووری و زانست و هونه‌ر و ئهدهبو ته‌نانه‌ت ئایینی ڕیفۆرمكراو و ئهقڵانیكراویش. دیاره هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێك به‌ره‌و فهرمانڕهواهیتی ئه‌قڵی مرۆیی، گه‌ر زۆر كه‌م و ههندهكییانهش بێت، ده‌بێته مایه‌ی ترس و تۆقین بۆ باڵه تونده ڕاستڕه‌وه‌كه‌ی ئیسلام و ناویده‌نێت «كه‌وتنه داوی نه‌زانیی سه‌ده‌ی بیسته‌م» یان ئه‌وه‌ی له وه‌رگێڕان و كۆپیه تونسییهكهیدا پێیده‌ڵێن: «به‌بیابانبوونی ئایینیی»! ئه‌م ههڵاوێردانه نه‌یانتوانی ئیسلام له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌دا بگونجێنن كه یه‌كێكه له‌كاره سه‌ره‌كی و گرنگه‌كان به ریفۆرمكردنی ئیسلام ده‌شێت ڕووبدات، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه هه‌ستان به‌كارێكی تر كه نه گرنگه و نه شیاویشه: مه‌به‌ستم لهبهئیسلامكردنی مۆدێرنه‌یه. هێشتا به‌شێكی زۆر لهههڵاوێرد و جه‌ماوه‌ر هۆگر و پابه‌ندی ئه‌و لایهنگیرییهن كه ئیسلامی مه‌دینه بناغه‌كانی دامه‌زراندوه: «یا أیها الذین آمنوا، لاتتخذوا الیهود والنصاری معا إلى أعداء ألداء للمسلمين: «یا أیها الذین آمنوا، لاتتخذوا الیهود والنصاری أولياء، بعضهم أولياء بعض، ومن يتولاهم منكم، فإنه منهم» (51، المائدة) : لایه‌نگیریی وپاڵپشتی بۆ موسوڵمانان به‌ته‌نها و بێبه‌ریبوون و دوژمنایه‌تیكردنی یه‌هود و مه‌سیحییه‌كان و كافره‌كان به‌گشتی، واته كینه‌به‌رایه‌تی و دوژمنایه‌تیكردنی كه‌سه‌كانیان، په‌رستراوه‌كانیان، ده‌زگا و زانست و به‌ها و جۆره‌كانی بیركردنه‌وه و چاره‌سه‌ریان بۆ كێشه‌كان. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه تاوه‌كو ئێستا بووه‌ته به‌ربه‌ستێكی ئایینیی و زه‌ینیی كه ناهێڵێت موسوڵمانان له‌گه‌ڵ پێداویستیه گرنگیه‌كانی ئه‌و جیهانه‌دا بژێن و هه‌ڵبكه‌ن كه تێیدا ده‌ژین. پابه‌ندیی و بێبهرییبوون وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له‌كتێبه‌كه‌یدا ((ئه‌و سوارچاكانه‌ی له‌سایه‌ی پێغه‌مبه‌ردان)) نوسیویه‌تی یه‌كه‌م ڕێنیشانده‌ری قاعیده‌یه لهجیهاده گلۆبالییهكهیاندا. دۆگمی لایه‌نگیریی و بێبه‌ریبوون وایكردوه موسوڵمانه‌كان نه‌توانن له‌گه‌ڵ غه‌یره موسوڵمانه‌كاندا هه‌ڵبكه‌ن، بووه‌ته به‌ربه‌ستێكی ئایینیی و زه‌ینیی كه ناهێڵێت موسوڵمانه‌كان ئاوێته‌ی ژیاری سه‌رده‌مه‌كه‌یان بن، ژیارێك كه یه‌هودیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت (ئه‌هلی كیتاب) به‌رهه‌میانهێناوه. موسوڵمانان به‌شێوه‌یه‌كی ئاگا و نائاگایانهش له‌ده‌ره‌وه‌ی زێدی خۆیان نایانه‌وێت تێكه‌ڵ و ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵگاكانیان ببن. له‌كاتێكدا به‌بێ ئه‌و تێكه‌ڵیی و ئاوێته‌بوونه هیج ئایندهیهكیان نیه: نه كاریان ده‌بێت، نه شوێنی نیسته‌جێبوون و نه‌خێزان، به‌ڵكو له‌دۆخی په‌راوێزنشینی و فه‌رامۆشی و لهدهستچووندا ده‌ژین، ده‌بێت هه‌ر خه‌ریكی به‌كارهێنان و فرۆشتنی تلیاك و تیرۆر و تاوانكاریی بن!
. ئه‌ی چی بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌سته لاببه‌ین؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: دوو ئامرازی سه‌ره‌كی بۆ تێكشكاندنی به‌ربه‌ستی لایه‌نگیریی، پابه‌ندیی و بێبه‌ریبوون بریته له: ١. دیالۆگی نێوان ئایینه یه‌كتاپه‌رستی و بتپه‌رستیه‌كان كه شێخه‌كانی پابه‌ندیی و بێبه‌ریبوون تابویانكردووه و بهتاوانای ده‌زانن. سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توا له‌ئه‌زهه‌ر پێشتر له‌ساڵی 2001 دا وتی: دیالۆگی ئایینه‌كان ئه‌و كاته مانای هه‌یه كه پاپای فاتیكان بانگه‌شه بكات بۆ هاتنه ناو ئیسلام. ٢. رۆسنبیركردنی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی به‌كه‌لتوری به‌شداریی و هاوبه‌شی جیهانی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و به‌ره‌نگارییه گه‌ردوونیانه‌ی ته‌نها له‌چوارچێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌بێت چاره‌سه‌ر ناكرێن: مه‌به‌ستم لهكوژاندنهوهی ئاگری بۆمبی ته‌قینه‌وه‌ی دیمۆگرافییه، پاراستنی ژینگه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆری گلۆبالكراوی ئیسلامی، وه‌ستاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ردو په‌تا و به‌ڵا جیهانیه‌كان و نه‌هێشتنی برسێتی و هه‌ژاری له‌جیهاندا. ئه‌م بیركردنه‌وه ئه‌رێنییه لهبهشدارییكردن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی جیهاندا كه له‌هه‌مان كاتداكێشهی هه‌موو وڵاتهكانیشه گه‌ره‌نتیه بۆ شكاندنی تابۆی پابه‌ندیی بهدۆگمێك و خۆبێبهریكردنێكی گۆشه‌گیرانه و داخراو له‌كێشه‌كانی ئه‌وانی تر، كه بۆ خۆی هه‌ڵگری نارسیزمێكی ئه‌تنیكی یان نارسیزمێكی ئایینییه. جه‌نگه‌كانی موحه‌مه‌د له‌دژی یههودهكانی مه‌دینه و دژایه‌تیكردنیان، ناوزڕاندنی یه‌هود و مه‌سیحیه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه له‌قورئانی مهدینهییدا بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره لهداخراویی و گۆشه‌گیریی خۆكوژییانه بوون. لهقورئاندا ته‌نانه‌ت نكوڵی له‌كه‌مترین و بچوكترین ئه‌ركه‌كانی موجامه‌له‌ی مرۆیی و دیپلۆماسییش كراوه، بۆ نمونه ئه‌ركی دڵدانه‌وه‌ی دراوسێ یان سه‌رۆك وڵاتێك كه موسوڵماننهبێت: «فلا تأسى على قوم الكافرين» (68، المائدة)، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه دنه‌ی پشتگوێخستن و فهرامۆشكردنو قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ كافره‌كان و كوشتن‌یان ده‌كه‌ن «واقتلوهم [= الكفار] حيث وجدتموهم».. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌پێناوی شتنه‌وه‌ی مێشكی موسوڵمان تا وابكه‌ن له‌ڕوی سیاسییه‌وه زۆر ئاسان بێت كافره‌كان بكوژن، ئه‌وه‌ش شتێكه له‌به‌ر چاومان‌و هه‌موومان ده‌یبینین. ئه‌وه شته‌كه له11ط سێپته‌مبه‌ری 2001 دا بینیمان، له‌ڕاپه‌ڕینی دووه‌مدا بینیمان كاتێك خۆكوژه‌كانی حه‌ماس خۆیان به ئیسرائیلیه‌كاندا ده‌ته‌قانده‌وه، به‌چاو پۆشین له‌وه‌ی له‌وێستگه‌ی پاسدا وه‌ستابوون، له‌سه‌ره‌دا بوون بۆ چونه ناو دیسكۆیه‌ك یان له‌به‌رده‌م ماكدۆنالدێكدا و ..هتد، به‌هه‌مان شێوه‌ش ساڵی 2003 لهیههودهكانی مه‌غریبمان بینی، پاس ئه‌وه‌ش لهكنیسی خۆرئاوای دورگه‌ی جربه‌ی تونسیی و له‌ناو موسوڵمانه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی جهزائیرییشدا هه‌مان شتمان بینی. له‌ناوبردن و قاتوقڕكردنی خێڵه یه‌هودییه‌كانی مه‌دینه، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك و ماڵه‌كانیاندا و كوشتنی هه‌موو نێره پێگه‌یشتوه‌كانی به‌نی قورهیزهمان له‌یاده، پاشان ئه‌وه بوو هه‌موو ئافره‌ت و مناڵه‌كانیان له‌حه‌به‌شه فرۆشتن! به‌ڕاستی ئه‌مه كاره‌ساته، بۆ نمونه چۆن توانیان مناڵه پێگه‌یشتووه‌كان له‌وانه جیابكه‌نه‌وه كه هێشتا مناڵن؟ بهڕوتكردنهوهیان تا بزانن توكهبهریان هاتوه یان نا. ئه‌وانه‌ی توكی به‌ریان هاتبوو ڕاپێچكران بۆ سه‌ربڕین و قهسابخانهكه. ئه‌مه یه‌كه‌مین چاپی كوشتارگه و قه‌سابخانه‌كانی كه‌نیسه‌ی پشكنینی كاتۆلیكی بوو بۆ ئه‌وان. ئه‌و ڕیشه‌كێشكردن و له‌ناوبردنه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ سزادانێكی كۆگهلیی دانراوه كه قورئانی مه‌ككه ڕه‌تیكردۆته‌وه: «ولا تزر وازة وزر أخرى» (15، الإسرا‌ء)، به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتوه و چه‌سپاندویه‌تی كه به‌رپرسیارێتی سزایی كارێكی تایبه‌ته به تاكه‌كه‌س، كه له‌مرۆدا پره‌نسیپه لهیاسادانانی سزای جیهانییدا، وه‌كچۆن بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌میینه‌كان له‌خاكی ئیسلامدا دانراوه، دیاره كوشتنی ملیۆنێك ئه‌رمه‌نیش له‌ساڵی 1915 دا له‌توركیا هیچ نیه جگه له‌سه‌رله‌نوێ خوڵقاندنه‌وه، واته سه‌رله‌نوێ نواندنه‌وه‌ی فیلمی كوشتنه‌كه‌ی به‌نی قوره‌یزه. تاشێستاش جه‌ماوه‌ری توندڕه‌وی راستڕه‌وه ئیسلامیه‌كان له‌جیهانی عه‌ره‌بییدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه لهیههودیه هاوچه‌رخه‌كان ده‌كه‌ن كه ده‌بێت كاره‌سات و كوشتارگه‌ی یه‌هودییه‌كانی به‌نی قورهیزهیان به‌سه‌ردا بێننه‌وه. دروشمی سه‌ره‌كی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئیخوان موسلمیندا له‌ئه‌رده‌ن بۆ پاڵپستیكردن له‌حه‌ماس: «خیبر ، خیبر یا یهود، جیش محمد سیعود» هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو. كاته‌ك ئیسماعیل هنهییه سه‌ردانی تونسی كرد جه‌ماوه‌ره ئیسلامییه‌كه به‌هه‌مان دروشم پێشوازییان لێ‌كرد، ئه‌وه‌بو جێگرێكی ئیسلامیی له‌ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندن هۆشیاری دابوو كه وا بڕوات: چاره‌نوسی دورگه‌ی جهربهی تونسییش به ده‌رده‌كه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌چێت، واته یه‌هود خاكه‌كه‌ی ده‌كڕن. دیاره ژماره‌ی كه‌مینه‌ی یه‌هود له‌تونس كه‌متر له 2000 كه‌س. ته‌نانه‌ت ئه‌و فانتازیا خهمۆكانهیه وای لهفهقێی هاوچه‌رخ عومران حسێن كردوه سروش و ئیلهام لهكوشتارگهكهی یه‌هودی به‌نی قورهیزهوه وه‌ربگرێت و سه‌رله‌نوێ وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی بوخاری سه‌باره‌ت به‌كوشتنی دواهه‌مین یه‌هودیی له‌لایه‌ن موسوڵمانه‌وه به‌ر له‌كۆتایی جیهان بكات، لهسیناریۆیهكدا كه هیچ دوور نیه له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا ڕووبدات و دڵڕه‌قانه‌ترین سزابێت بۆ ئه‌و یه‌هودییانه‌ی عومران حسێن پێیانده‌ڵێت: خودا یه‌كه‌مجار به سه‌بی بابلییه‌كان سزای یه‌هودی دا، دووه‌م جاریش به په‌لاماری ڕۆمانی و خاپوركردنی په‌یكه‌ره‌كه‌یان، سێهه‌م جار و بۆ دواجاریش له‌سه‌ر ده‌ستی سوپاسی ئیسلام سزایان ده‌دات و ئیدی قیامه‌ت هه‌ڵده‌گیرسێت. یه‌كێك له‌ئایه‌ته‌كانی قورئانی مه‌دینه باس له‌گرنگیی و پێویستی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌هلی زیمه (یه‌هودی و مه‌سیحییه‌كان) ده‌كات: «حتى يعطوا الجزية عن يد وهم صاغرون» (29، التوبة)، چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌هلی زیمه له‌سه‌رده‌می عومه‌ردا به‌ناوبانگه: «أن لا تعلو دورهم و كنائسهم، عن دور المسلمين و جوامعهم، وأن يركبوا الحمار إذا ركب المسلمون الحصان، وأن يرتدوا الثياب من لون خاص حتى يعرفهم المسلم، وليس على المسلم ان يبادرهم بالتحية ولا حق له‌م في بنا‌ء كنائس جديدة أو ترميم ما تهدم منها».. ئیسماعیل مه‌زهه‌ر له‌ساڵانی 1930 دا فۆرمێكی تۆماركردووه كه له‌كاتی خۆیدا له‌نوسینی به‌ڵێننامه‌ی كڕین و فرۆشتندا له‌نێوان مه‌سیحی و موسوڵماندا به‌كارهاتووه، تیایدا به‌م شێوه‌یه بوو: بێده‌ره‌تانی كوڕی بێده‌ره‌تان، جه‌رجیس بۆ نمونه، موڵكه‌كه‌ی فرۆشت بۆ نمونه به موحه‌مه‌دی كوڕم ..»
یاساغكردنی یاسای دانراو و ئازادی ڕاده‌ربرین كه قورئانی مه‌دینه بنه‌ماكه‌ی داڕشتوه، تاوه‌كو ئێستاش ده‌ره‌نجامه كوشنده‌كانی له‌ژیانی موسوڵمانانی ئه‌مڕۆدا زۆر به‌زه‌قی ده‌بینرێن: «والذين لا يحكمون بما أنزل الله فأولئك هم الكافرون» (44، المائدة). ئه‌مه‌ش مانای وایه كه یاسای دانراو هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌كی نیه و به‌ره‌و كوفرمان ده‌بات. ئه‌و كوشتنه زۆر خراپ و كوشندانه‌ی هه‌ندێكجار پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و شاعیرانه‌ی هێناوه كه ڕه‌خنه‌یان كردوه یان جنێویان پێداوه، باڵه تونده ڕاستڕه‌وه‌كه‌ی ئیسلام كردونی به یاسا. له‌و وڵاتانه‌دا كه ئه‌م هێزانه فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان ده‌كه‌ن ڕه‌خنه له‌دین تابو و قه‌ده‌غه‌یه، واته توێژینه‌وه‌یی ڕه‌خنه‌یی له خودا، له پێغه‌مبه‌ران، له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام یان له‌ژن و هاوه‌ڵه‌كانی قه‌ده‌غه‌یه و هێڵی سووره. ئزادی ده‌ربڕین و بیركردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به به‌زاندنی سنوره‌كانی موقه‌ده‌س ته‌ماشا ده‌كرێین. ماده‌ی 40 له‌ده‌ستوری ئیسلامیی میسر ڕه‌خنه‌كردنی ئایینه‌كان تابو ده‌كات. باڵی ڕاستی توندڕه‌وی ئیسلامی له‌تونس پێشنیاری كردوه قه‌ده‌غه‌كردنی ڕه‌خنه‌كردنی موقه‌ده‌س بخرێته ده‌ستوره‌وه. به‌م دواییانه‌ش میدیا ڕایگه‌یاند كه نیوه‌ی ده‌ستوری نوێی ئیسلامی له‌م ده‌ستوره‌ی ئێستای ئێرانه‌وه وه‌رگیراوه!
ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له‌ئایینه‌كان بگرێت یان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكات فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت، له‌كاتێكدا خۆی زانستی ئایینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌خنه‌كردن و گومانكردن لهبهڵگهنهویست و دراوی ئه‌فسانه ئایینییه‌كان دروستبووه، ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینین ئازادی ده‌ربڕین كه دایكی هه‌موو ئازادییه‌كانه ده‌خرێته ناو دوو كه‌وانه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته قه‌ده‌غه‌كردن و به تاوان ناساندنی گفتوگۆی ئازاد و ڕه‌خنه، ده‌رگا له‌به‌رده‌م ژیانی فیكریی و دیموكراسی و ئازادی میدیادا داده‌خات. توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كانی باڵی ڕاست له تونس به میدیای ئازاد ده‌ڵێن ((میدیای بێحه‌یایی))، چونكه ڕه‌خنه له‌حكومه‌تی ئیسلامی ده‌گرن، لهمیسرییش میدیاكاران وه‌ك تاوانبار به تۆمه‌تی ڕه‌خنه له‌ئایین یان سه‌رۆك ده‌درێن به دادگا. پڕۆژه‌كه‌ی ده‌ستوری ئیخوان موسلمین كه ساڵی 2011 پێشكه‌شیانكرد باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونی ئیسلامی مه‌دینه، به‌هه‌موو ئه‌و كه‌لتوری داخران‌و گرمۆڵه‌بوون و گیرخواردنه‌وه كه له‌سه‌ر خودی خۆی هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها به‌و كه‌لتوری كینهبهرایهتیهی بۆ یه‌هود و مه‌سیحییه‌كانی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ئایینه پاگانیستی و بتپه‌رستیه‌كان هه‌یه، ئایینگهلێك كه ئیسلام نه‌ك هه‌ر دانیان پێدا نانێت به‌ڵكو سه‌رپشكی كردوون له‌نێوان ئه‌وه‌ی یان دێنه ناو ئیسلامه‌وه، یان ده‌بێت بكوژرێن. بۆ نمونه ئه‌مه نمونه‌یه‌كه له‌و پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌ی تایبه‌ته به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و له‌ماده‌ی 177 دا هاتووه: ئیسلام چه‌قی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه‌تی، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلامیش په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت به ده‌وڵه‌تانی تره‌وه دروستده‌كرێت. ماده‌ی 178: (…) ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه په‌یماننامه‌مان نیه له‌گه‌ڵیان، ئه‌و دهوڵهتانهسی كه به‌ڕاستی كۆڵۆنیالیین وه‌ك ئینگلته‌ره و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا، یاخود ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی چاویان لهوڵاتهكهمانه وه‌ك ڕوسیا، به ده‌وڵه‌تی دوژمن داده‌نرێن (…) و ناكرێت په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی‌یان له‌گه‌ڵ ببه‌ستین (…) ده‌وڵه‌تی دوژمن و داگیركاری وه‌ك ئیسرائیل بۆ نمونه ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆمان بۆ جه‌نگ له‌دژی ئاماده كردبێت له‌به‌ر هه‌موو كار و كرده‌وه‌كانی، قه‌ده‌غه‌شه هیچ كام لههاوڵاتیانیان بێنه وڵاته‌كه‌مانه‌وه و خوێنی ئه‌وانه‌یان كه موسوڵمان نین، حه‌ڵاله. وه‌ك ده‌بینیت هێشتا ده‌نگ و سه‌دای كوشتارگه‌كه‌ی یه‌هودی به‌نی قوره‌یزه هه‌ر زاڵه و زۆر به‌ڕوونیی ده‌بیسترێت.
. تۆ پێشنیاری ئایینی ئه‌قڵانیه‌تی ئایینییت كردوه وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ ئیسلامی مه‌دینه. ئایا پره‌نسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه چیین؟
عه‌فیف ئه‌خزه‌ر: من كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی سه‌ره‌كییم بۆ ئایینی ئه‌قڵانیه‌تی ئایینیی ئیسلامی پێشنیاركردوه، له‌چاپی دووه‌می كتێبهكهشمدا به‌ناونیشانی (ڕیفۆرمكردنی ئیسلام به توێژینه‌وه لێی و خوێندنی له‌زانسته‌كانی ئاییندا) نهخشهڕێگایهكم بۆ له‌دایكبوونی پێشكه‌شكردوه، وه‌ك چۆن لهتوێژینهوهكهشمدا له‌سه‌ر موحه‌مه‌د هه‌ندێك له‌نیشانه‌كانی ئه‌و ڕێگایانه‌م باسكردوه و وێنهكێشاوه كه ده‌شێت بمانگه‌یه‌نن به‌و ئایینه. نیشانه‌ی یه‌كه‌م: ڕازی بوون به دامه‌زراندنی ئایینی ئه‌قڵانیه‌تی ئایینی له‌سه‌ر سێ بنه‌ما: داننان به‌و ڕاستیه‌ی كه ده‌شێت ئایینه یه‌كتاپه‌رستی و بتپه‌رستییه‌كانی تر كه هێشتا نزیكه‌ی 56% ی دانیشتوانی جیهان باوه‌ڕیان پێیه‌تی، ئه‌وانیش بۆ خۆیان ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بن بۆ ڕزگاربوونی ڕۆحیانه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه بڕوایان پێیانه، هه‌روه‌ها قه‌بوڵكردنی دیالۆگ له‌گه‌ڵیان، ڕازیبوونیس به‌وه‌ی كه ده‌به‌ت په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی، واته ده‌ستور عه‌لمانی بێت بۆ هه‌موو هاوڵاتیان، به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی چه‌ند ناكۆكن لهبیروڕای ئایینی و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی تریاندا، دواجاریش قه‌بوڵكردنی ئه‌وه‌ی كه تاكه مه‌رجه‌عیه‌تی ڕه‌وای ده‌وڵه‌ت بریتیه له‌ده‌زگا و یاسا و به‌هاكانی مۆدێرنه‌ی جیهانی و به‌س.
نیشانه‌ی دووه‌م: ڕازی بوون به‌وه‌ی كه ئه‌قڵانیه‌تی ئایینی به واتای ئه‌وه دێت كه پێویسته ئیسلام باوه‌ڕ به مافه سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤ بكات و قه‌بوڵیان بكات، مه‌به‌ستم له‌و مافانه‌یه كه بێ ئه‌وانه مرۆڤ مرۆڤ نیه، ڕه‌نگه نیو مرۆڤ بێت وه‌ك دۆخی ئافره‌ت له‌ئیسلامدا، یان مرۆڤ له‌ژێر دۆخی مرۆڤیشه‌وه بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دۆخی كۆیله له‌ئیسلامدا ده‌یبینین. چونكه هێشتا له‌هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامییدا كۆیله هه‌ر ماوه و هه‌یه.
نیشانه‌ی سێهه‌م: داننان به‌وه‌ی كه ئه‌قڵانیه‌تی ئایینی واته ڕیفۆرمكردنی بواری فێركردن: ئه‌مڕۆ فێركردن ته‌وقی ڕزگاربوونی هه‌موو میله‌ت و نهتهوهكهته. له‌م چركه‌ساته‌وه هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاكی ئیسلام ده‌بێت باشترین و به‌رزترین سیسته‌می فێركاری قبوڵبكات و به‌كاربهێنێت. له‌هه‌ر وڵاتێك بێت زانست وه‌ك ئه‌و ئه‌قڵه وایه كه به‌رهه‌می ده‌هێنێت نه‌وه‌ك ئایین یان نه‌ته‌وه گرنگ بێت. زانست شتێكی گه‌ردوونیه، تینوه‌تی مرۆڤه بۆ شارستانیترین و مۆدێرنترین شێوه‌كانی زانین كه له‌هه‌ر كوێ بیبینێت وه‌ریده‌گرێت. ئه‌مڕۆ باشترین میتۆده‌كانی فێركردن بریتین له‌وه‌ی كه لهچیینی بودیزمی عه‌لمانی و فینله‌ندای مه‌سیحی عه‌لمانییدا هه‌ن، ئیدی بۆ شتیان لێوه فێرنه‌بین؟ بۆ فێرنه‌بین له‌وانه چۆن مامۆستا و ڕێگه‌كانی فێركردن و خوێندن وه‌ربگرین؟ ئه‌و سیستمی فێركردنه‌ی كه ئه‌مرۆ له‌خاكی ئیسلامدا پێویسته ئه‌و فێركردنه نیه كه پاشه‌ڕۆژ بۆ موسوڵمانی خه‌مگین و داماو له‌پاش مه‌رگییه‌وه دابین ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و سیستمه فێركارییه كه یارمه‌تی هاوڵاتی ده‌دات چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ڕۆژانه‌ی بكات، به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی پاشه‌ڕۆژی له‌ژیانیدا: مه‌به‌ستم له‌كار و جێی ژیان و خێزانه‌كه‌یه‌تی.
به‌بێ ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه، هیج نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌نه‌ته‌وه‌كانی خاكی ئیسلام شوێنێك و شوێنگه و پایه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ئومێدبه‌خشی له‌جیهانی سه‌ده‌ی 21 دا نابێت.
چواره‌م نیشانه: قه‌بوڵكردنی دیموكراسی و كهلتورهكهیهتی له‌لایه‌ن ئیسلامه‌وه. هێشتا ئیسلام له‌به‌رده‌م دیموكراتی و كولتورهكهیدا واقی وڕماوه و بڕیاری بۆ نادرێت: نه ئه‌وه‌یه قه‌بوڵی نه‌كات، نه ئه‌وه‌شه هه‌ڵیبژێرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕاستڕه‌وه په‌ڕگیره‌كانی ناو ئیسلام ده‌یكه‌ن و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن گوایه دیموكراسی بریتیه له‌گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ئه‌قڵی یه‌زدانیی: واته سه‌روه‌ریی شه‌ریعه‌ت و فه‌قێكانی بۆ سه‌روه‌ری ئه‌قڵی مرۆیی: واته گه‌لی سه‌وره و نوێنه‌ره‌كانی. وه‌ك پوخته‌ی كتێبه‌كه هه‌وڵمدا هه‌ندێك له‌و پێشنیارانه بخه‌مه به‌ر باس و پێشكه‌شیان بكه‌م كه له‌سه‌ره‌وه باسمكردن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌به‌ر گه‌یشتن به ئایینی ئه‌قڵانیه‌تی ئایینیی وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ ئیسلامی مه‌دینه، هه‌روه‌ها بۆ دامه‌زراندن و بونیادنانی باوه‌ڕ وه‌ك گه‌ره‌نتیه‌كی پاسكالییانه له‌سه‌ر خۆڵه‌مێش و پاشماوه‌ی ڕوخاوی باوه‌ڕی (باوه‌ڕپێكردنی) ساویلكه‌ی كوێرانه‌ی سه‌له‌فیی.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی : www.alawan.org, من شاعر و نبي فی مكة الی مشرع و محارب في المدینة، حديث مع: العفيف الاخضر. ئاماده‌كردنی: محمد البونی، به‌رواری 31-5-2013.
ئاماده‌كردنی: محمد البونی
وه‌رگێڕانی: بڕوا عه‌لادین