Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ساتێك بۆ ئاو و دەهرێكیش بۆ ئاگر ..

ساتێك بۆ ئاو و دەهرێكیش بۆ ئاگر ..

Closed
by May 18, 2008 ئەدەب

 ئاراس عەبدول كەریم- هۆڵەندا……..
  
 تۆ بە ساویلكەیی ئاو و
 زۆرزانیی ئاگرێكەوە ،
 چ نەفرەتێكی شیرینی و
    لە تەوێڵم نابیتەوە ..!!
 منیش بە هەڵەشەیی " با " و
 بە حەوسەڵەی ئەییوبەوە
 قەرەجێكی چەند ئێسك سووكم
    بە كۆڵتەوە ..!!
 شمشاڵێكی هێمنترم بۆ بژەنە
 چش لە تەمەن ،
 تا تەرمی ئەم خەونەی تریش
    بە لامانا تێ ئەپەأێ ،
 دەقەیەكی تریش بە بێ دەنگیی أائەوەستم ..
 چش لە زەمەن ،
 تا میلی ئەم سەفەرە نووزە درێژەش
 ئەچێتە ئەودیوی چاوەأوانییەوە ،
 عومرێك گۆرانیی تریش  بە دیارتەوە بەسەر ئەبەم ..
 شمشاڵێكی هێمنترم بۆ بژەنە
 چاوەأێ مەكە وا زوو
 دەرەقەت بێین
 خۆمان لە زەینی یەكتری بتەكێنین..
 چاوەأێ مەكە وا زوو
 بوێرین لە نێو چاومانا
 سێبەرێك بۆ تەنیایی أاخەین ..
 پەلەی چیتە..؟!
 هێشتا سەفەر
 لە نووسینەوەی یەكەم پشكۆی نەبۆتەوە ،
 زۆری كەی ماوە داخمان كات ..
 هێشتا عەشق
 دەهرێكی تری ماوە زەلیلمان كات ..
 پەلەی چیتە ؟!
 تۆ لە خەونی  منا نەبیت ،
 قەت ناتوانیت بە خۆت بچیت ..
 منیش سێبەری تۆ نەبێ ،
 هیچ خەونێك نامدۆزێتەوە ..
 خەونی چی ؟!
 شمشاڵێكی هێمنترم بۆ بژەنە
 با هەست بە ئارامیی بكەم..
 من چیدی بأوام بە مژدەی
 خەتە خوار و خێچەكانی لەپی دەستی خۆم نەماوە..
 هەموویان  چوونەوە سەر قەدەری
 خوێنی وشكی نێو دەستی پێغەمبەرێك
 كە نەزیلەی بزمارێك ئەگێأێتەوە..
 چوونەوە سەر زەلیلیی دەستی پێغەمبەرێك
 كە لە موعجیزە كەوتبێ و
    لە بیری خوا چووبێتەوە ..!
 تۆش تازە بە تازە
   دەستم
    لە ئاسمان پێ پان ئەكەیتەوە
 بە خێری  خۆی
 سێبەرێكم پێ ببەخشێ ..!
 تازە بە تازە ئەمبەیتەوە سەری دێأی
 سروودێكی خۆش باوەأ و
 مناڵییم ئەبارێنێتەوە بەسەر بەردی أەنگا و أەنگا و
 هەموو بەردەكانم پێ ئەنێی
 بە كێلێكی
  مەرقەدی نیشتیمانەوە
  ******
 من چیدی بأوام بە حیكمەتەكانی چرا و
 میهرەبانیی باران و
 بە دڵ نەرمیی ئاو  نەماوە ،
 تۆ تازە لە سەری ساڵەوە
 وردە شووشەكانم لە نێو
   هاأەی عەشقێكا  
    پێ كۆ ئەكەیتەوە و
 لە نێو وەرینی ساڵەكانا
 گەڵا  گەڵا ، لە نێو دڵما  ئەڵَێی :
 خۆشی ئەوێم.. خۆشی  ناوێم …ّّ!!
   ******
 عەیامێكە لە نێو تەپ و تۆزی غاری ئەسپە دۆأاوەكانما
 لە تەكاندنی خەونەكان بوومەتەوە ،
 كەچی تۆ
 بە كەللە سەرێكەوە
 كە لە هەموو شەأەكانیا ئاڵای سپی هەڵكردوە و
 بە دڵێكی كەنەفتەوە
 كە حەوسەڵەی خورپەیەكی كەی نەماوە ،
 تازە بە تازە بەتەمایت
 بمبەیتە نێو شەأگەیەكی بێ ئامانی ترەوە ..!!
 ئاخر تا ئێستا لە تۆ نەبێ
 شەأم لە كێ بردۆتەوە
 نیوە شێواوەكەی ترم ..؟!
 تۆ نەبایت ،
  كێی تر هەبوو
 بتوانێ غرووری ژەنەراڵێكی
 براوەی دوای شەأێكم پێ ببەخشێ ..؟!
 تۆ نەبایت ،
 كێ وەك دیلێكی چاو بەستراو
 ئەیتوانی بە دیار خەیاڵە نووزە درێژەكانمەوە دابنیشێ ..؟!
 خۆت بڵێ ، تۆ نەبوویتایە
 لە كوێ سەفەر تەنیایمی ئەدۆزیەوە و
 با و با .. ئاوە و ئاو ئەیبردم ..؟!
 تۆ نەبایت ،
 لە كوێوە عەشق
 دەستی ئەكرد بە ناو دڵما و
    تاڵان تاڵانی ئەكردم ..؟!
 تازە بە ناوی عەشقەوە
 تەسلیم بە كام جەهەننەمی ترم ئەكەیت ؟ّّ!
 خۆم لەوەتەی هەم تەسلیمم
 تەسلیم بە تۆ و
 قەدەرە گوناحەكەی تۆ و
 سێبەرە شكاوەكەی تۆ و
 گوناهە جوانەكانی تۆ و
 شێت بوونە جوانەكەی خۆشم ..!
 شەأی چی ؟!
 شمشاڵێكی هێمنترم بۆ بژەنە ،
 بە تۆ نەبێ
 تازە بأوام بە ساویلكەیی هیچ سێبەرێك  نەماوە
 لە سەفەرێكما أاكشێ ..
 بە تۆ نەبێ
 تازە بأوام بە موعجیزەی هیچ لەتە مانگێك نەماوە
 لە سەر شانم هەڵنیشێ..
 موعجیزەی چی ؟!
 هەر خۆرێكی كوژراومان ئەدۆزییەوە ،
 گۆأێك لێمان أاست ئەبۆوە و
 پێی ئەوتین هی خۆمە ..!
 ئاسمانەكان زۆرزانتر بوون
 بە ناوی چراوە
 شەویان دا بە ئێمە و ئەستێرەكانیش بۆ خۆیان ..!
 موعجیزەی چی ؟!
 سەرمان بە هەر خەونێكا كرد ،
 تەرمێك لای ژوورووی گرتبوو
 ئاماژەی بۆ دێأێك ئەكرد
 لە ژوور سەریەوە نووسرابوو " تكایە ئەم شوێنە گیراوە "
 گیراوە بۆ خۆیان ..
 شوێنی چی ؟!
 كوێ ما ؟ كوێ ؟
 شوێنەكانیش وەكو زەمەن
 وەكو ساڵەكانی تەمەن
 أەوە ئەسپێكی شێتن و
 تازە بە ئێمە ناگیرێن ..!
 شوێنی چی ؟
 قەدەر وا بووە هەمیشە درەنگ بگەین..
 قەدەر وا بووە
 هەمیشە درەنگ أێگاكان بمانناسنەوە
 هەمیشە درەنگ دەرگاكان دەستمان لێ دەن
 هەمیشە درەنگ شارەكان بماندۆزنەوە …
  *********
 ئێمە زۆر درەنگ زانیمان
 ئەو سێوانەی فأێمان دان ،
 حەرام نەبوون ..
 ئەو ماڵانەی نەمانئەوێرا
 أەسمی پەنجەرەیەك لەسەر دیوارەكانیان بكەین
 هی كەس نەبوون ..
 درەنگ .. لە دوای كاڵ بوونەوە ..
     دوای بەسەرچوون ..
 تۆش نیوە شێواوەكەم
 ئەو دەمەی لە ژێر دار و پەردووی
 ئەو هەموو ساڵانەدا ئەمدۆزیتەوە ،
 ئەوسا ئەزانیت چەند درەنگ بوو بۆ  من و
 چەند زووە بۆ مردن ..!
  ******
 منی چی ..؟!!
 ئەگەر لای تۆ هێشتا پەپوولەیەك ماوە
 پێی بڵێ :
    وەك ئێمە ساویلكە نەبێ ،
    بأوا بە چرا نەكات
    ئەویش لە توخمی ئاگرە ..
 ئەگەر لای  تۆ
 فیردەوسێك سەری لێ شێوا و
 هاتە نێو خەونێكتەوە
 پێی بڵێ :
  گلەیی بێ
  بە قسەی هەموو كتێبە پیرۆزەكان
  ئەبوو دۆزەخ لەو دنیا بێ …!!
 دۆزەخی چی ..؟!
 بە تۆ نەبێ
 بأوام بە هیچ ئاگرێكی تر نەماوە ..!
 هێمنتر بمسووتێنە ؛
 پەلەم نییە ،
 بە ساویلكەیی ئاوەوە
 مەملەكەتێك لە خۆڵەمێشی تریش بە دیارتەوە ئەتەكێنم
 پەلەم نییە ،
 بە حەوسەڵەی ئەییوبەوە
 دەهرێك خەونی تریش بە دیارتەوە ئەدۆأێنم ..
 هێمنتر بمسووتێنە..
 بە تۆ نەبێ
 بأوام بە هیچ شێت بوونێكی تر نەماوە ..!
 هێمنتر بمسووتێنە ..
 هێمنتر ..
 پەلەی چیتە ؟!
 شمشاڵێكی هێمنترم بۆبژەنە …!!
 
  
arasabdulkerim@hotmail.com
 
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.