ته‌نیا یه‌ك جۆر ژیان هه‌یه.. ئه‌ویش: خۆفریودانه!
1
هه‌موكات له بێ مه‌وزوعیدا
بیری تۆم ده‌كه‌وێته‌وه!!
ئاخر من هه‌موكات
بێئه‌ندازه بێ مه‌وزوعم!!!!
2
زۆركات له مه‌ستیدا
سه‌ری قسه‌م له‌گه‌ڵ گه‌مژه‌كاندا
دامه‌زراندوه!
زۆركاتی تر له دۆخی ئاسایدا
مرۆگه‌لێكی جددیم سڕیوه‌ته‌وه و
كردونمه‌ته نێو زبڵدانی خه‌یاڵمه‌وه!!
من كاتێك مه‌ستم و
بیر له سڕینه‌وه‌ی
كه‌سه جددییه‌كان ده‌كه‌مه‌وه،
خاره‌تێك پێده‌كه‌نم!
كاتێكیش دۆخم ئاساییه و
بیر له‌و كاتانه ده‌كه‌مه‌وه
كه مه‌ستبوم و
په‌یڤاوم له‌گه‌ڵ گه‌مژه‌كاندا..
هه‌ر پێده‌كه‌نم!!
كه‌وایه
من دۆخم خراپ نییه!؟
ئه‌ی مه‌گه‌ر من هه‌میشه پێناكه‌نم؟!
3
پرۆژه‌مه، زه‌نگی موبایله‌كه‌م بگۆڕم
بۆئه‌وه‌ی تۆم بیرچێته‌وه؟!
ده‌بێت زه‌نگی نامه‌كه‌شی نه‌هێڵم،
ئاخر دڵم به‌ر ئه‌و ڕاچه‌نینه له‌ناكاوانه ناگرێ؟!
سه‌یركه هێشتا چه‌ن زاڵمی؟!
4
ئه‌و پیاوه‌ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌یه و
تۆ شه‌یدایانه سه‌رسامیت و بۆی ده‌گری..
ئه‌وه منم!
ئه‌و پیاوه‌ی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌یه و
تۆ ڕه‌سه‌نانه عاشقی بویت.
ئه‌وه‌ش منم!
ئه‌و پیاوه‌ی ئێواران به شه‌قامه‌كه‌دا پیاسه‌ده‌كات و
سیگار ده‌كێشێ و
تۆ حه‌زده‌كه‌ی له باوه‌شیدابیت.
باوه‌ڕكه ئه‌وه‌ش منم!
به‌ڵام چیبكه‌م تۆ ناته‌وێت هیچ كامیان بم!؟
5
ده‌مه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بیرت لێنه‌كه‌مه‌وه..
ده‌مه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بیرت لێنه‌كه‌مه‌وه..
ده‌مه‌وێت ماوه‌یه‌كی زۆر خۆم فێربكه‌م كه بیر له‌تۆ نه‌كه‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت ماوه‌یه‌كی زۆر خۆم فێربكه‌م كه بیر له‌تۆ نه‌كه‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت بێ راهاتن بیر له‌تۆ نه‌كه‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت دوای راهاتنیش بیر له‌تۆ نه‌كه‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت دوای بیر نه‌كردنه‌وه له دوای راهاتن، بیرله‌تۆ نه‌كه‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت له ته‌نیاترین شه‌ویشدا بیر له‌تۆنه‌كه‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت له بێكاترین رۆژدا بیر له تۆ نه‌كه‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بیرت لێنه‌كه‌مه‌وه..
ده‌مه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بیرت لێنه‌كه‌مه‌وه..
تائه‌وه‌ی بیركردنه‌وه له‌تۆ چێژدارتربێت!
تائه‌وه‌ی به‌هابگه‌ڕێنمه‌وه بۆ بیركردنه‌وه له‌تۆ!
تا زۆر شتی تر كه پێویسته بیرله‌تۆ نه‌كه‌مه‌وه!
6
ئه‌و ڕۆژانه خۆش‌بوو
كه من و تۆ هاوڕێ بوین!
به قوڵییه‌كی بێئه‌ندازه زه‌به‌ڵاحه‌وه
بیریان ده‌كه‌م.
وه‌لێ له‌باره‌ی تۆوه نازانم؟!
ڕه‌نگه پوچ و بێبه‌هابن؟!
یان ئه‌سڵه‌ن له یادت نه‌مابێت؟!
ئه‌مانه گریمانه‌یه‌كی لۆژیكی و
حه‌قپێدراون..
چونكه زۆر كورتبوو
ئه‌و دۆخه‌ی من وامده‌زانی هاوڕێبن!!
7
كاتێك چیا بڵنده‌كانی ئه‌م وڵاته‌م ده‌بینم
بیری چیا بڵنده‌كانی چالوس م ده‌كه‌وێته‌وه!
سه‌یر ئه‌وه‌یه
من به‌رله‌وه‌ی چالوس م دیبێت،
به‌نێو ئه‌م وڵاته‌مدا گوزه‌رمكردوه،
له بڵندی چیاكانی چالوسه‌وه
له گه‌وره‌یی چیاكانی وڵاتم گه‌یشتم!
كاتێك تۆ ده‌بینم
بیری شه‌یتانم ده‌كه‌وێته‌وه!
سه‌یر ئه‌وه‌یه
من به‌رله‌وه‌ی شه‌یتانم دیبێت،
له‌گه‌ڵ تۆدا ژیاوم و گریاوم و خه‌نیوم،
كه‌چی له تۆوه بیری شه‌یتانم ده‌كه‌وێته‌وه!
له ئه‌دگاره‌كانی تۆوه بیری خه‌سڵه‌ته‌كانی شه‌یتانم ده‌كه‌وێته‌وه
له ماچه‌كانی تۆوه بیری ماچه‌كانی شه‌یتانم ده‌كه‌وێته‌وه!
له سه‌رجێیه‌كانی تۆوه
بیری
خه‌وه قوڵه‌كانم ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ شه‌یتان!
من هه‌رگیز باوه‌ڕم به‌وه‌نه‌بوو هێزێك هه‌بێت له‌تۆدا
بیری شه‌یتانم خاته‌وه
وه‌ك هه‌مان تێگه‌یشتنی چیاكانی چلوس و چیاكانی وڵاتم!
8
به‌رده‌وامی ژیان یانی هێشتا
هه‌ر پوچی پیاسه‌ده‌كات!
به‌رده‌وامی ژیان واته ته‌نهایی پاشایه و
وه‌ڕسییه‌كانیش هه‌ر ماون!
ده‌مه‌وێت بڵێم:
قسه‌یه‌ك هه‌یه، ده‌ڵێت:
ئافره‌ت وه‌ك ته‌والێت وه‌هایه،
ته‌نها بۆ خۆخاڵیكردنه‌وه باشه!!
من بڕوام وایه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ش نایه‌ت،
به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت هیچ!!
9
جیاوازی من و خودا ئه‌وه‌یه:
من ته‌نها و بێكه‌سم و
خودا‌ش ته‌نها و بێكه‌سه!
خودا خاوه‌نی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه و
منیش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێك له خه‌یاڵدا!
ده‌كرێت دێڕه‌كانی سه‌ره‌وه به‌م شێوه‌یه بڵێینه‌وه:
خودا ده‌توانێت به‌بێ سنور
بێ‌باك بێت و
منیش تا سنوری خنجیلانه‌ی خۆم!
سنورێك وه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌ی
هاواره‌كانی ئه‌و شوانكاره ته‌نهایه‌ی
له ئه‌شكه‌وتێكدا ده‌نگی بڵند ده‌كات و
به‌ته‌نها ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بیستێت!!
10
له‌سه‌ر كاغه‌زه سپییه‌كه‌ی به‌رده‌ستم
خه‌تێكی ڕه‌ش ی درێژ و تاڕاده‌یه‌كی زۆر، تۆخ ده‌كێشم!
له‌سه‌ر هه‌مان خه‌تدا و به‌هه‌مان درێژی و
هاوشێوه‌ی خه‌تی یه‌كه‌م، خه‌تێكی تۆختر ده‌كێشم!
له سه‌ر هه‌مان خه‌تدا و به‌هه‌مان درێژی و
هاوشێوه‌ی خه‌تی یه‌كه‌م و خه‌تی دوه‌م خه‌تێكی تۆختر ده‌كێشم!
له‌سه‌ر هه‌مان خه‌تدا و به‌هه‌مان درێژی و
هاوشێوه‌ی خه‌تی یه‌كه‌م و خه‌تی دوه‌م و خه‌تی سێیه‌م خه‌تێكی تۆختر ده‌كێشم!
تادێت خه‌ته‌كان ڕه‌شتر و تۆختر و بڵاوتر دێنه پێشچاو!
هه‌سته‌كه‌م ئه‌م خه‌تانه‌ی من ده‌یانكێشم
وه‌ك خۆم و نائومێدییه‌كانم وه‌هایه!
رۆژ دوای رۆژ
تادێت نائومێدییه‌كانم ڕه‌شتر ده‌بن و
تۆختر و بڵاوتر دێنه پێشچاو!
ئه‌م شیعره: له ژماره (56)ی (نسێ) بڵاوبۆته‌وه.