
که‌ناڵی نه‌ورۆز رێزی ناوی خۆت بگره
دلێر په‌روێز-هێلسینکی……
که‌ناڵی نه‌ورۆز له مێژوویه‌کی کورتی ته‌مه‌نی توانیویه‌تی جه‌ماوه‌رێکی زۆر به دیار شاشه‌که‌یه‌وه کۆبکاته‌وه، ئه‌ویش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ جهود و ماندووبونی به‌رێوه‌به‌رانی که‌ناڵه‌که .
وێرای ده‌ست خۆشی له هه‌ندێ به‌رنامه‌ی سود به‌خش وجوان ولێ هه‌ندێ به‌رنامه‌ی تری جێگای نیگه‌رانی بینه‌رانی پێشکه‌وتوو خوازی ئه‌م که‌ناڵه‌یه بۆیه له پیناو پێشکه‌وتن ومانه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی که‌ناڵه‌ک دیانخینه روو…..
له سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا ئه‌وه‌ی دیندار بێت کاتی نوێژی خۆی ده‌زانێ، گه‌رنا له گه‌ره‌کی شاره‌کانی کوردستان ودێیهکانیش مزگه‌وت هه‌یه تا موسلمانانی نویژکهر ئاگاداری کاتی نوێژ بن،کوردانی ده‌ره‌وه‌ش له به‌ر جیاوازی کات سوودمه‌ندی مه‌لای بانگدانی تهلهفیزونهکان نابن، جا چی پێویست ده‌کات یان که‌ی ئه‌رک وکاری که‌ناڵێکی ئاسمانی ده‌زگایه‌کی رۆشنبیرییه رۆژی پێنج جار بانگ بدات.
گه‌ر قسه‌ش له سه‌ر رێزی زۆرینه‌ی موسلمانیه‌تی گه‌لی کورده ئه‌وه ده‌بێ گفتوگۆیه‌کی فه‌لسه‌فیانه‌ی میژوویی بۆ بکرێ له‌وه‌ی مێژوو چیمان پێ ده‌لێ و ده‌پرسێ؟
ئایا نیزیک ملیۆنێک جاش وبه‌عسی هه‌ر وه‌کو ئه‌و موسلمانیهتیهی ئێستای ئێمه نییه که مێژوو به سه‌ریدا هێشتونه‌ته‌وه ؟
گه‌ر به‌عس چه‌ند ساڵێک ده‌یکوشتین وخاکمانی داگیر‌و تعریب کرد ئه‌وا موسلمانیتی هه‌زاره‌ها ساڵه که‌سایه‌تیمان ده‌شێوێنێ و هزرمان تعریب ده‌کات،ئه‌مه رێزه یان بێ ئاگایی؟
له لایه‌کی تره‌وه گه‌ر نه‌ورۆز زمان حالی حکومه‌تی هه‌رێم بێت و حکومه‌ت له به‌رنامه‌ی کاری مۆدرێنتهی کۆمه‌لگه و هه‌ولی دیموکراتیزکردنی ده‌سه‌لات و کار بۆ یه‌کسانی ئافره‌ت بکات نابێ نه‌ورۆز له خۆی به‌پرسێ ئه‌م هه‌موو پروپاگه‌نده وبهرنامهیه جییه بۆ دین ده‌یکات؟
ئه‌وه‌ی ده‌مێنیته‌وه به‌ڵێین وه‌زاره‌تی رۆشنبیری گه‌ر له خۆی را نابینێ گۆرانکاری له ئقلیهتی کۆماڵگه بکات هزر ومعریفهی سوا وبخاته ژێر پرسیا رو گومان یان به لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌ڵه مێژوویه‌کان راست بکاته‌وه باشتره بێ ده‌نگ بێ له‌وه‌ی زیاتر هزری رۆڵه‌کانی به قسه‌ی مه‌لا وئهفسانهکان به گه‌رێنێته‌وه سه‌رده‌می تاریکی و جه‌هاله‌ت.