
مه‌نوو، ئه‌مشه‌و مه‌نوو، با خۆزگه‌کانم ته‌نیا نه‌بن
هه‌ژێن……….
مه‌نوو، ئه‌مشه‌و مه‌نوو
مه‌نوو داروین گیان مه‌نوو..
ئه‌مشه‌و نامهه‌وێت زوو بنووی
ئه‌مشه‌و، چیتر چیرۆکی زێبرا و په‌ره‌سێلکه تهرهکانت،
بۆ ناگێڕمه‌وه
ئه‌مشه‌و، نامهه‌وێت بنوویت
ده‌مهه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی خۆت دابێت،
چیرۆکی خۆمت بۆ بگێڕمه‌وه..
چیرۆکی مناڵێك،
که ده‌بوو له سێ ساڵیدا پیاو بێ؛
وه‌ك پیاوان دانیشێ و
وه‌ك پیاوان به ڕێدا بڕوا و
وه‌ك پیاوان، سوپاسی کۆیله‌تی خۆی
بۆ خودا به‌ره‌و ئاسمانه‌کان، ڕه‌وانه بکا.
جێرۆکی خۆم،
چیرۆکی هاوه‌ڵانم،
ئه‌وانه‌ی بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
له‌ژێر دار‌و پردووی که‌لاوه‌کاندا نێژران
تۆ نهتناسین..
پێش ئه‌وه‌ی تۆ له‌دایک بی،
ئه‌وان له‌دایك چوونه‌وه..
هه‌ندێکیشیان خومپاره‌کانی کۆماری خوا
له ده‌هه‌مین به‌هاری ته‌مه‌نیاندا..
وه‌ك گۆشتی دهمچهرخی قه‌سابخانه‌کان
هه‌نجڕ ههنچڕی کردن،
گیانیان بۆ به‌هه‌شت نه‌فری،
فریشته‌کانی خوا..
بۆ دۆزه‌خیان بهڕیکردن.
نامه‌وێت، خه‌مبارت که‌م،
ده‌مهه‌وێت تاوێك گوێ له خه‌مه‌کانم ڕادێری..
گوێ رادێره، ئه‌مانه ئه‌فسانه نین،
ئه‌مانه ساته زیندووه‌کانی ته‌مه‌نی منن،
گه‌ر بابه‌ت خۆش ده‌وێ، گوێم لێ ڕادێره و
ببینه، چۆن هه‌ر به مناڵی پیربووم؛
سێ ساڵان بووم، که دایکم مرد،
مرد یا فڕی، نازانم، هێنده نه‌بێ،
که ڕوخساری خهمگرتووی
له ڕوخساری خوایه‌کی میهره‌بان ده‌چوو
خوایه‌کی مهیره‌بان، نه‌ك ئه‌و خوایه‌ی،
فه‌رمانی هه‌نج هه‌نجن کردنی مناڵان، ده‌دا به تۆپخانه‌کان..
ده سالان بووم، که سه‌ربازه‌کان تێ‌یان هه‌ڵدام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مویست، هه‌ڵمژم
تێر تێر بۆنی خاك و گه‌لاکان
یازده سالان بووم، که له گونده‌که‌م وه‌ده‌رنرام
به ده‌نگی خومپاره‌کان، له پۆل ده‌رکرام
دوکه‌ڵی په‌ڕاوه‌کانم گه‌یشته قولایی ئاسمان
سیازده سالان بووم، چوومه خۆپیشاندان
گرتمیان، تێیانههلدام، کرامه زیندان
زۆر حه‌زم ده‌کرد کچه هاوسێکه‌مان بزانێ، گیراوم
هه‌ر ئه‌و ساله بوو، له‌سه‌ر دوانم له‌گه‌ڵ وی
سێ جوار سه‌ڵته زه‌لام، تا ته‌واو ماندوو نه‌بوون،
هه تێ‌یان هه‌ڵدام..
چوارده سالان بووم، که بوومه پارتیزان
وه‌ك پیره مناڵێك، ههڵدهزنیم به کوڕهکاژاوا
بێ وچان، شۆڕ ده‌بوومه نێو گه‌ڕه‌دێ و بزنگیان
هه‌ژده سالان بووم، راپه‌ڕیم ..
وتم نا بۆ چۆلكردنی گوندان، بڕوخێ زۆردار
سنگم نا به مه‌رگه‌وه، گۆڵان به کۆڵان..
وتمه‌وه گۆرانی ڕزگاری چه‌وساوان
نۆزده سالان بووم، له‌بری نه‌ورۆزانه،
هاتن پاسدار، بوو به به‌ره‌ی شه‌ڕ، شار
ئاسمان خه‌می لێ‌نیشت، ته‌ره‌بوو خه‌ڵکی هه‌ژار
بۆیان دانام، ئیمام وسه‌دام
له‌سه‌ر سفره‌ی حه‌وت سین، مێخه‌ك و سیر و سێوهژار
مه‌نوو، داره گیان ئه‌مشه‌و مه‌نوو
تو گیانی خۆت، گوێم لێ راگره
درۆ ناکه‌م، فشه‌ت لێ نه‌یێ
ده‌زانم سه‌خته بۆت، بێنیته به‌رچاوت..
چۆن ده‌کرێ،
له پێنج ساڵیدا وه‌ك پیاوێکی په‌نجاساڵه
هه‌ستی، دانیشی، بخه‌وی و بخۆی
وه‌ك پیره‌مێردێکی هه‌شتا ساله
ڕۆژی پێنجار کرنووش بۆ خه‌یاڵی خۆت به‌ری
به ته‌سبیحێکی قه‌زوان،
ڕۆژانی بێهووده‌یی خۆت بژمێری
پێ مه‌که‌نه، توند ده‌سته‌کانم بگره با نه‌له‌رزن
تکات لێده‌که‌م،
به‌س ئه‌مشه‌و، داره گیان گوێم لی رادێره
هێنده مه‌پرسه چی بابه چی..
ڕۆژانێك که من مناڵ بووم،
چی و چۆن و چه‌ند، قه‌ده‌خه‌بوون
ده‌بوو له کۆڕی میوانه‌کانی باوکما
چایی و ته‌پڵه‌ك بگێڕم..
چوارمه‌شقی دانیشم و قسه له قسه‌ی گه‌وراندا نه‌که‌م
پێ مه‌که‌نه، ئه‌زانم که تۆ نازانی
چوارمه‌شقی، به‌ڵام ڕۆژێك دێ، خۆت فێر ده‌بی
ئه‌زانم، تێگه‌یشتن له‌مه، بۆ تۆ سه‌خته
تۆ هه‌رکات بخوازی، قسه‌ی بابه ده‌بڕی و
داوای هێلکه‌ی مار و شیری چۆله‌که‌م لێ ده‌که‌ی
به‌ڵام من وه‌ك تۆ نه‌بووم، سه‌دان هه‌زاری وه‌کو منیش
هێشتاکه له کوردستان وه‌ك تۆ نین
هه‌زارانی وه‌ك تۆ، له چواڕاکانی شێخه‌ڵڵا و داره سوتاوه‌که
له سه‌رما و گه‌رمادا، له‌بری سه‌ما، هه‌ڵده‌قرچێن و هه‌ڵده‌له‌رزن
داره گیان گوێم لێ ڕادێره،
ئاخر، خه‌ریکه دڵم شه‌ق به‌رێ
خه‌ریکه سه‌رم ده‌ته‌قێ
خه‌می مناڵی گڕێ کوێره‌ی ناخمه
خۆزگه‌کانی یازده ساڵیم
هه‌موو شه‌وێك، که تۆ ده‌خه‌وێنم..
دێن و به‌رۆکم به‌رناده‌ن..
دێن و داوای زیندووکردنهوهم لێده‌که‌ن
دێن و ده‌ڵێن وه‌ره، له‌نێو که‌لاوه‌کانی کۆڵاندا
ده‌رمان بێننه‌وه
دێن و هاوار ده‌که‌ن
له ڕۆژی منداڵانا بمانژێنهوه
گوێم بۆ ڕادێره، داره گیان..
خۆزگه توانیبام، هه‌ر ئه‌مشه‌و
بفرم، بفڕ‌م و تۆش له‌سه‌ر باڵه‌کانم هه‌ڵگرم
بتبه‌مه سه‌ر گۆڕی یاداوه‌رییه‌کانم
سه‌ر گۆڕی هاوه‌ڵه وردیله‌کانم
لای ئه‌و تاشه‌به‌ردانه‌ی، که له‌ترسی خومپاره‌کانی ئیمام
له په‌نایاندا، خۆم مات ده‌کرد
بن ئه‌و دارگوێزانه‌ی، که له‌گه‌ڵ سمۆره‌ی قڕۆڵهکانیاندا،
چاوشارکێم ده‌کرد
سه‌ر ئه‌و کانیاوانه‌ی، که جێژوانم بوون و
له‌وێ جاوه‌ڕێی جندۆکانم ده‌کرد..
بێن و له‌ده‌ست لێدان و قیژه‌ی باوه‌ژنه‌که‌م، ڕزگارم که‌ن
گوێم بۆ ڕادێره و زوو مه‌نوو ئه‌مشه‌و
ئه‌م شه‌وی یه‌ڵدایه، ته‌نیا بۆم به ڕۆژ ناکرێ
ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و تۆ گوێ له به‌سه‌رهاته‌کانی مناڵی من ڕادێری
منیش ئاسووده وه‌ك تۆ ..
سه‌رمه‌ست، خه‌و ده‌مباته‌وه..
به‌یانی یا پاش به‌یانی
وه‌ك تۆ، ڕۆژێك چاوه‌ڕێم ده‌کا،
ڕۆژێك، که چیتر خه‌مه‌کانم له ئامێز نه‌گرم
چیتر گۆرانی بۆ رابودوو نه‌ڵێم
ئه‌وسا منیش،
دێم له گه‌ڵ تۆ و هاوه‌ڵه‌کانت
خه‌ونه‌کانی خۆم و ئه‌وانه‌ی خومپاره‌کان
هه‌نج هه‌نجنی کردن..
له‌نێو لهپتاندا ده‌ژێنمه‌وه
31ی ئایاری 2008