Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
هاوڕێ موسا کۆمۆنیستێکى پێشڕەو و بەئیرادەبوو..کاروان نەجمەدین

هاوڕێ موسا کۆمۆنیستێکى پێشڕەو و بەئیرادەبوو..کاروان نەجمەدین

Closed
by January 14, 2008 گشتی

هاوڕآ موسا ئەوکۆمۆنیستە پێشڕەوە بو  کە وەک مودافیعى خواستو ئامانجە ئینسانیەکانى خەڵک ، وەک ڕابەرێکى بەرجەستە لەناو خەڵکى کەرکوکدا دەبینرا ئەم خەباتکارە کۆمۆنیستە بێجگەلەوەى لە سەرەتاکانى بیرکردنەوەیەوە باوەڕێکى قوڵى بە مارکسیزم هەبوە، لە یەکەمین ڕۆژەکانى ڕوخانى ڕژێمى بەعسەوە وەک هەڵسوڕاوێکى بەرجەستەى کۆمۆنیست لەشار کەرکوک کەوتە بەرچاو ، کادرێکى بەرچاوڕونى کۆمۆنیزمى کرێکارى و هەڵسوڕاوى کاراى بزوتنەوەى ناڕەزایەتیەکانى خەڵکى کەرکوک بوو ، ئەندامێکى کاراى کۆمیتەى کەرکوکى "حیزبى کۆمۆنیستى کرێکرى عیراق" بوو ، دەورى بەرچاوى هەبو لە ڕێکخستنى کرێکاران و خەڵکى ناڕازى و ئازادیخوازانى کەرکوک  و ئاشناکردنیان بەکۆمۆنیزمى کرێکارى ، باوەڕى قوڵى موسا بەوەى کە(1)"بنیاتنانى ئایندەیەکى باشتر، جیهانێکى باشتر بەدەستى خودى ئینسان زەرورى و مەیسەرە" ڕەنگدانەوەیەکى گرنگى هەبو لە بەرەو پێشبردنى ڕێکخراوبونى خەڵک لەدەورى خواستى ڕۆژانەى خۆیاندا ، هەربۆیە لەماوەیەکى زۆرکورتدا موسا وەک نوێنەرى گەڕەکەکەى خۆیان لەلاین خەڵکى گەڕەکەوە دەستنیشان کراو مۆرىنوێنەرایەتى خەڵک لە باخەڵى تاڵانچیەکان و سەرکوتگەرەکانى پارێزگاى کەرکوکەوە گەڕایەوە دەستى موساى نوێنەرى خەڵکى بەشمەینەت و بێمافى شارى کەرکوک ، لەیەکەمین ڕۆژەکانى دەسنیشانبونى ئەوهاوڕێیە لەلایەن خەڵکەوە بەدەستهێنانى پپێداویستیە سەرەتایەکانى خەڵک پریشکى داو غاز و بەلەدیە و چەوڕێژ و قیر و…… گەیشتە خەڵک ، ئەمانەش بونە مایەى قوڵبونەوە بەو هاوپشتیەى کە موسا هەمیشە دەیگوتەوە ، بۆیەخەڵکى گەڕەک بەڕابەرایەتى موسا  ناوى گەڕەکەکەیان لەوناوەى کە بەعس بەسەریا بڕیبوو گۆڕیان بۆ (گەڕەکى هاوپشتى ) ،   ئەمە وەرچەرخانێکى گرنگ بوو لە مێژووى خەڵکى ستەمدیدەى عیراق بەرەو گێڕانەوەى نان و ئازادى و خزمەتگوزارى بۆدەستى خۆیان وە بەرهەمى خەباتى بزوتنەوەیەک بوو کە هاوڕآ موسا لەپێناوى سەرخستنیدا تێدەکۆشا ، ئەوڕەوتەى کە موساى کۆمۆنیست گرتبویەبەر ، ئەوهەنگاوانەى هەڵى دەگرتن هەرڕۆژە دەبوەمایەى کۆبونەوەى دەستەیەک کرێکار و خەڵکى ناڕازى لەدەورى یەک بۆ بەدەستهێنانى خواستەکانیان ، ئەمانەش وایکردبوو هەمیشە پێشنیار و تەجروبەکانى ئەوهاوڕێیە لەلایەن هاوێکانیەو جێگەى باس بوون.
هاوڕێ موسا لەبەرانبەر شەڕى قەومى و ئەوبزوتنەوە ناسیونالستیانەى لە هەڵپەى هەڵگیرساندنى شەڕى قەومى و خوێناوىکردنى شارى کەرکوکدابون شانبەشانى هاوڕَیکانى ڕاوەستابوو ، وە هەڵسوڕاوى ئینسانى بونى شارى کەرکوک بوو.
هاوڕێ مووسا کۆمۆنیستێکى پڕئیرادەبوو ، ئومێدێکى زۆرى بە سەرکەوتنى بزوتنەوەى کرێکارى و شۆڕش و بەدەسەڵات گەیشتنى کۆمۆنیزمى کرێکارى هەبوو کە ئەمانە لەهەڵسوڕانەکانیا هەمیشە بەڕونى دیاربوو کە ئیرادەشى دەبەخشیە هاوڕێکانى ، ڕۆژێک هەر لەکەرکوک باسى ڕۆژێکى تەموزى ناوزیندانم بۆ موساى هاوڕێم دەگێڕایەوە ، دواى ئەوەى لەگێڕانەوە تەواوبوم دەستێکى خستە سەرشانم و چاوەکانى پڕلەئومێد گوتى : هاوڕێ ئەوڕۆژەت نایەتەبەرچاو کە دەرگاى زیندانەکان دەشکێنین؟ ، بزوتنەوەکەى ئێمە هی خەڵکە ، جیهانیان بۆخەڵک کردوە بەزیندانێکى گەورە ، هەرسەردەکەوین ، ئێمە خەڵکمان لەگەڵە، ئەوان زیندانیان هەیە،ئیتر زیندانەکانیش خاڵى دەبن لە خەڵکى سیاسى .
ئەم دوو دێڕە ناخى ئینسانێک بەیان دەکات کە پشت ئەستورە بەوەى (2)(ژیانى واقعى و کردەوەى ڕۆژانەى جەماوەرى فراوانى خەڵک هەمیشە بەڵگەى ئومێدو باوەڕێکى قوڵە بەوەى کە ئایندەیەکى باشتر نەک هەر ئیمکانى نیە بەڵکو حەتمیشە )، لەهەمانکاتدا لایەنگرێکى  ئازادى بێ قەیدوشەرتى سیاسى بەجۆرێک کەزیندانەکان خاڵى بن لە خەڵکى سیاسى .
سەربارى ئەمانە هاوڕێ موسا بێئاگانەبوو لە بەلاڕێدابردنى بزوتنەوەکەى لەلایەن راِبەرایەتیەکەوە لە "حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عیراق " کە دەیانویست کۆمۆنیزمى کرێکارى بڕاستێنن و تەسلیم بە بۆرژوازىبکەنەوە ، بەپێچەوانەوە وەختێک لایەنگرانى کۆمۆنیزمى کرێکارى و مەنێورحیکمەت لە " حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عیراق" هاتنەدەرەوە و جارێکى دیکە کۆمۆنیزمى کرێکاریان ڕێخستەوە و حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى چەپى عیراقیان دروستکرد بۆ درێژەپێدانى ڕەوتى دامەزراندنى سۆسیالیزم ، هاوڕێ موساش بەبەرچاوڕونیەکەى زو خەتەکەى خۆى دۆزیەوە و خۆى و کۆمەڵێک لە هاوڕکانى لە کەرکوک جارێکى دیکە ئاڵاى کۆمۆنیزمى کرێکاریان بەرز ڕاگرت و پەیوەستبون بە حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى چەپى عیراقەوە ، هەمان ڕەوتى پێشوو دەستیدایە کۆکردنەوەى خەڵک لە دەورى حیزبەکەى و دەنگى کۆمۆنیزمەکەى لەژێرناوى (بەرەو سۆشیالیزم ) لەناو شارى کەرکوک و دەوروبەرى بڵاو دەکردەوە ، تاگەیشت بەوەى وەک سکرتێرى کۆمیتەى کەرکوکى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکى چەپى عیراق لەلایەن هاوڕێکانیەوە دەستنیشان کرا ، یەکێک بوو لەو هاوڕێیانەى لەکردنەوەى نوسینگەى حیزبدا جێدەستى دیارە .
ئەمە سەرخەتێکى کورتە لە باوەڕ و ئیرادە و کارکردى ئینسانێک کە لەپێنا و نان و خۆشگوزەرانى ، ئازادى و ئەمنیەت ، دامەزراندنى کۆمەڵگایەکى ئازادویەکسان تا دواچرکەکانى ژیانى تێکۆشا .
بەڵام دوژمنانى ئازادى و لایەنگرانى جەهلوخورافەو نابەرابەرى ، تینوەکان بە خوێنى ژیان ، وەک چۆن هەمیشە دەستیان نەپاراستوە لە هاوڕێ و هاو فکرەکانى موسا ، وک چۆن خەریکى تیژکردنەوەى شمشێرن بۆ بڕینى زمانى گفتوگۆ و بانگەوازى ئازادى . ئاواش موساى کۆمۆنیست و ئازادیخوازیان بە شێوەیەکى دڕندانە تیرۆر کرد .
تیرۆرکردنى هاوڕێ مووسا بۆئێمە هاوڕێ و هاوسەنگەرانى موسا و بەرگریکەرانى ژیان و ئازادى خەسارەتێکى گەورەیە و جێگەى خاڵیى ئەو لە نێوماندا ، لەڕیزى ڕێبوارانى ئاسۆى ئینسانى و دامەزراندنى سۆسیالزمدا دیارە.
بەڵام ڕێگەى پڕ ڕێبوارە وە بەئامانج گەیاندنى هەوڵوخەبات و بزوتنەوەکەى بەدەستى ئێمەى ڕێبورانى رێگەى موساوەیە و درێژەپێدەرى سەرسەختى خەباتێکین کە هاوڕێ موسا لەگەڵماندا شانى دابۆیەبەر ، ئَێمە هاوڕێکانى موسا بەرەو شکاندنى دەرگاى زیندانەکان هەنگاو دەنێین ، بەرەو گێڕانەوەى ئیرادە بۆ ئینسانەکان ، بەرەو جیهانێک کە تۆى ئینساندۆست شەو ڕۆژت بۆخستبویە سەریەک.
لەیادى هاوڕێ خەباتکارەکەمدا دەستى تەقدیر بەسنگمەوەدەگرم و سڵاوى ماندونەبونى و ئاسۆى ئازادى بۆ موساى کۆمۆنیست و هاوڕێیانى گیان بەختکردوى ڕێگاى سۆسیالیزم .
بژى سۆسیالیزم
بژى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى چەپى عیراق

 

(1) مەنێور حیکمەت _ دنیایەکى باشتر بەرنامەى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاى
(2) مەنێور حیکمەت _ دنیایەکى باشتر بەرنامەى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاى 
     
  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.