
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد لهموجامهلهوشهرمی سیاسی دا
1/8/2008
Faraidun_73@hotmail.com
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا له‌ململانێی شه‌ڕی ده‌ستووری وسیاسی دایه.به‌ڵام تائه‌مڕۆ هیچ کوام لهدهستکهووتهکانی ئهوئاڵوگۆرانهی عێراقی نوێ نه‌ک نه‌بووه‌ته جێگه‌ی متمانهودڵنیایی بۆخه‌ڵکی کوردستان بهڵکومافهکان له ناو بۆسه‌ی پاشهکشهولێسهندنهوهدایه .گه‌ر ههرتێڕامانێک لهکودهتاپهرلهمانیهکهی ڕۆژی 22/7/2008 ی ناوئهنجومهنی نیشتمانی عێراق بده‌ین له‌وه‌ده‌گه‌ین که‌چیتر هیچ هیواو موتمانیهک له‌نێوان خه‌ڵکی کوردستان ولایهنهسیاسییه عه‌ره‌بیه‌کانی ناوعێراق نابینرێت،ده‌نگدان له‌سه‌ریاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان و ڕه‌زامه‌ندی وده‌نگدانی 127 ئه‌ندام په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی لهسهرمادهی 24 که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له‌ده‌ستدانی که‌رکوک و بهقهدهربردنی پرسی کورد‌و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێکی سه‌دامی وبهعسیانه بوو، ده‌کرێت وه‌ک کوده‌تایه‌کی په‌رله‌مانی به‌ناوی گه‌مه‌ی دیموکراسییه‌وه لهسهرکوردتهماشابکرێت.ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی زۆرده‌مێکه لهمیدیاودهزگاکانی ڕاگهیاندنهوهباس له‌هاوپه‌یمانیه‌تی وئیتیفاقی چه‌ندقۆڵی نێوان کوردولایهنه عێراقیه‌کان ده‌کات.زۆرده‌مێکه سه‌رکردایه‌تی کوردلهئاستی ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتدا ههمووجاربهفهرشی سووره‌وه باوه‌شی گه‌رمی بۆکهسایهتیهسیاسییهکانی لایه‌نی عێراقی کردۆته‌وه، لهههمووسهردانێکیاندا بۆکوردستان ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌ی له‌جه‌ماوه‌ری خۆی وخه‌ڵکی کوردستان گه‌یاندووه که‌لایه‌نه عێراقییه‌کان له‌گه‌ڵ کوردا له‌هاوپه‌یمانیه‌تی وئیتیفاقی ستراتیژدان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان. ههمووڕیککهوتنیک بۆلێکتێگهیشتن ونزیکبوونه‌وه‌ی سیاسی بهڕووهخێروپۆزهتیڤهکاندا بۆسه‌قامگیری سیاسی وله‌به‌رچاوگرتنی مافی یه‌کتری پێویستهههنگاوی زیاتروبوێری زیاتری بۆبکرێت،به‌ڵام ههمووئهوئیتیفاقیانهی ده‌سه‌ڵاتی کوردی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستانی لهسهرههڵچنیوه ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی 22/7 ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق کردیه بڵقی سه‌رئاو.خه‌ڵکی کوردستان له‌درێژه‌ی هیچ ڕێککهووتنێکی کوردولایهنی عه‌ره‌بی دا هه‌رله ڕێککهووتننامهکانی ناوموئتهمهری موعاره‌زه‌ی عێراقییه‌وه له له‌نده‌ن و مه‌نفاوه تاڕێککهوتنهچهندقۆڵییهکانی ئه‌مڕۆی سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌می خێر‌و پۆزه‌تیڤانه‌ی ئهوڕێککهووتن وهاوپهیمانیهتیهی نه‌چنیوه‌ته‌وه.بهڵکووتاههنووکه بڕگهچارهنووسازهکانی کورد لهناودهستووردا جگه لهلهبارچوونی ماده‌ی سه‌دوچل و بهقهدهرسپاردنی پرسی که‌رکوک وشهڕکردنی ساڵانه بۆدابینکردنی ڕێژه‌ی بودجه،مه‌سه‌له‌کانی هێزی پێشمه‌رگه،نوسینی کوردی له‌سه‌ر دیکۆمێنتهڕهسمییهکانی عێراق بهرهولهبیرچونهوهدهچن،بۆیهچیترمژدهی ئایندهی ڕێکه‌ووتننامه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی ناوعێراق بۆخه‌ڵکی کوردستان ناکرێت بکرێته بنه‌مای خۆش خه‌یاڵی ئاوات ودهستکهووتهبهدهست نه‌هاتووه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.؛چیتردهکرێت خه‌ڵکی کوردستان بهغافڵگیری ودڵه‌ڕاوکێ لهجاڕدانی ههرڕێککهوتننامهیهکی نێوان خه‌ڵکی کوردستان ولایه‌نی عێراقیدا بڕوانێت که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی بانگه‌شه‌ی بۆبدات،هه‌مووئه‌م ئه‌رک وچاوخشاندنهوانهش له‌ئه‌ستۆ و ئۆباڵی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده له‌هه‌ر ڕێکه‌ووتن وسازانێکی ئایندهی نێوان کورد‌و لایه‌نی عه‌ره‌بی عێراقی دا چوون ئیترگۆڕانهکانی به‌هه‌ده‌ربردنی زه‌مه‌نی ڕابردووی پێنج ساڵه‌ی ململانێی کوردوعێراقی نوێ ئه‌ستێره‌ی شانس وگهمهی سیاسی کوردی به‌ره‌و ئاوابوون وبێ ئیراده‌ی لوول ده‌دات،کوردلههاوبهشی وشهریکبوون له‌عێراقی ئه‌مڕۆدا دهباتهوهسهر مێزی گڤتووگۆی ڕژێمێکی زه‌به‌لاح وئۆپۆزیسۆنێکی بێدۆست وهاوپهیمان،بۆیه چیدی له‌خه‌وڕاچڵه‌کینی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد لهوئیتفاقییهچهندقۆڵیانهی بانگه‌شه‌ی بۆده‌دات و ده‌ربازبوون لهموجامهلهوشهرمی سیاسی له‌به‌غدای بهناوشهریکی ئه‌مڕۆمان دره‌نگه ومه‌ترسیداره.