Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
دیمانه‌ له‌گه‌ڵ ئاسۆ گۆران

دیمانه‌ له‌گه‌ڵ ئاسۆ گۆران

Closed
by August 5, 2008 گشتی

  
   كاردانەوەی كەس و كاری پەنابەران و خیزانەكانیان بەرامبەر بە هەول و ماندوبوونی ئیوە چۆنە كە شەو رۆژتان خستۆتە سەریەك بۆ بەرگرتن بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران؟
 
 به‌ داخه‌وه‌ هێشتا کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ڕۆشنفکریشمان خۆیندنه‌وه‌یان بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری و مافی په‌نابه‌ری زۆر سه‌رپێیه‌و تائێستاش نازانین بۆمافی په‌نابه‌ری ئاوا به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌ بنچینه‌دا بۆ په‌نابه‌ری هه‌یه، بۆ ئینسان ئاوا بێحورمه‌تی پێ ده‌کرێت، بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی مرۆڤایه‌تی ڕۆژبه‌ڕۆژ که‌م ده‌کرێته‌وه، بۆ ئینسانی بونمان ده‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و بۆحه‌قیقه‌ت سه‌رکوت ده‌کرێت، بۆ خه‌ریکه‌ نه‌فه‌س کێشان باجی ده‌خرێته‌ سه‌ر، بۆ ژیان وا شێواوه‌؟
  له‌وه‌یه‌ ماف و مه‌سه‌له‌کانی په‌نابه‌ری دڵۆپێک بێت له‌ده‌ریایی بێحورمه‌تی به‌ ئینسانه‌وه‌. کێن ئه‌وانه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت و به‌ها ئینسانیه‌کان ده‌که‌ن، چ که‌سێکن ئه‌وانه‌ی ئینسانیان بۆ گرنگه‌ ڕۆژانه‌ به‌سه‌ر لاشه‌ی ئینساندا ڕێ ده‌که‌ین و باسی ئینسانیش ده‌که‌ین!
  ئینسان بوون بۆته‌ پرسیار به‌ده‌ست  ناشیرنیه‌کانی ڕۆژگاره‌وه‌، به‌ده‌ست ئه‌م هه‌موو ناعداله‌تیه‌وه‌ به‌ده‌ست ئه‌م نه‌زمونیزامه‌وه‌ ئێمه‌ هێشتا نازانین بۆ ده‌ژین ،بۆیه‌ گرنگی به‌ ژیان ناده‌ین و‌ بۆیه‌  ئه‌م هه‌مووناشیرنیه‌  قبوڵ ده‌که‌ین بۆیه‌ ئه‌م هه‌موو بێحورمه‌تیه‌ ده‌بینین و نوزه‌مان لێوه‌ نایات بێده‌نگ بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بێحورمه‌تیدا جۆرێکه‌ له‌ به‌شداری کردن له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
 جۆرێکه‌ له‌ هاوئاهه‌نگی  دژ به‌ ئینسان . ئینسان گرنگه‌ وه‌ک ئینسان ببینرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت. ئاخر به‌خته‌وه‌ری ئینسان  میوه‌ نیه‌ بیکڕیت و شه‌راب نیه‌ نۆشی بکه‌یت.
 به‌خته‌وه‌ری/ خواسته‌ ،پێویستیه،‌ مل ملانێیه‌، دنیابینیه‌ ،هه‌وڵه،‌ ئیراده‌یه،‌  سه‌رئه‌نجام شه‌ڕێکه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ناشیرنیه‌کاندا بۆ گه‌یشتن به‌ جوانی بۆ گه‌یشتن به‌ به‌خته‌وه‌ری.
 ببوه‌ره‌ خه‌ریکه‌ دوور ئه‌که‌ومه‌وه‌ له‌ پرسیاره‌که‌ به‌ڵام سه‌رچاوه‌ ی وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کان لێره‌وه‌یه‌.
 به‌هه‌ر حاڵ که‌سوکاری په‌نابه‌ران  په‌روه‌رده‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن له‌ناو ئه‌م مه‌نجه‌نیقدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن تۆ بڵێت فریای ئه‌وه‌ بکه‌وه‌ن ده‌ست خۆشیه‌ک یان هه‌‌واڵی ئێمه‌ بپرسن له‌ کاتێکدا خۆشیان وه‌ک که‌سه‌ دیپۆرتکرواکانیان هه‌میشه‌ له‌ دیپۆرتێکی تردان به‌س به‌ جوگرافییایه‌کی جیاوازه‌وه، ئه‌ی کێ باسی دیپۆرتی به‌رده‌وامی ئه‌وان بکات کێ……………؟؟ ؟!
 
  
 پرسیار/ خۆتان ئەزانن حكومەتی عیراق و حكومەتی هەریمی كوردستان لایەنیكی ئەو كیشەیەن كە یەخەی پەنابەرانی گرتووە، ئیوە لەبەرامبەر ئەواندا نەخشەتان چیییە؟ كاری عەمەلیتان چی؟ چ حزب و لایەنیكی سیاسی لەپشت هەولەكانی ئیوەوەن؟
 
 تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆرتر یا بڵین به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی  په‌نابه‌رانی کوردیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان دیپۆرتکردۆته‌وه‌. ده‌کرێت بڵێن تا ئێستا زۆرتر شاڵاوی دیپۆرت په‌نابه‌رانی کوردی گرتۆته‌وه‌.
 به‌ڵام حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌ستی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌م پرۆسه‌ نا ئینسانیه‌دا. حکومه‌تی عێراق  و حکومه‌تی هه‌رێم  که‌ی توانیویانه‌ به‌ردێک بخه‌نه‌ سه‌ر به‌ردێک بۆ باشكردنی ژیانی خه‌ڵک ئه‌وان که‌ی توانیویانه‌ جارێک ڕووی جوانی خۆیان نیشانبده‌ن بۆ خه‌ڵک. که‌ی‌ دێڕێکیان نوسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک ئه‌وان که‌ی خه‌ڵکیان له‌بیره‌ تا خه‌ڵکیان بۆ گرنگ بێت ئه‌وان پڕن له‌ ناشیرینی .
 
 چ خه‌ڵک وچ ئێمه‌ش توڕه‌ین، ئێمه‌ ده‌زانین په‌نابه‌ران چه‌ند پڕن چه‌ند بێ ئومێدن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ زۆریان ته‌نانه‌ت به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌توانم پێتان بڵیم چه‌ندین جار وتویانه‌ مردنمان باشتره‌ له‌ ڕۆیشتنه‌وه.‌ مانه‌وه‌یان له‌ زینداندا پێ باشتره‌ له‌ ڕۆیشتنه‌وه‌ ئاخر ئه‌مان به‌ده‌ست قه‌ده‌ری سه‌فه‌ره‌وه‌ زۆرماندوبوون ئه‌مان هاتن بۆ که‌مێک پشوو که‌مێک به‌خته‌وه‌ری که‌مێک ژیان.
 بۆ مه‌حروم بن له‌م ژیانه‌ له‌م هه‌موو پێویستیه‌  سه‌یره‌ دنیایان وا بچوک کردۆته‌وه‌ خه‌ریکه‌ شانسی نه‌فه‌س کێشانێکمان بۆ نه‌مێنێته‌وه‌.
  به‌هه‌رحاڵ حکومه‌تی هه‌رێم فرسه‌ت و شانسی زۆری بۆ هاته‌ پێشه‌وه‌ بۆ کاری باش به‌ڵام ئه‌م شانسه‌یان نه‌دا به‌ خۆیان هه‌میشه‌ به‌دوای له‌ده‌ستدانیه‌وه‌ن قه‌ت ئه‌وان خه‌ڵکیان بۆ گرنگ نه‌بووه‌ تا به‌دوای کێشه‌کانیانه‌وه‌ بن.
 
 تا ئه‌وشۆینه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌وه‌ی ئێمه‌ چیمان کردووه‌ یا چیتر ده‌که‌ین؟
 ئێمه‌ ساڵی پار نامه‌یه‌کی ڕه‌سمیمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی حکو‌مه‌تی هه‌رێم کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نامه‌یه‌کی ترمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان کرد ، تکامان لێکردن په‌نابه‌رانی به‌ زۆر نێردراوه‌ وه‌رنه‌گرنه‌وه‌ هه‌ر ڕێکه‌وتنێکیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وه‌روپیدا هه‌ڵیوه‌شێنه‌وه‌، به‌ڕه‌سمی له‌گه‌ل نۆینه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمدا له‌ لنده‌ن دانیشتین تکامان لێکردن هاوکاریمان بکه‌ن با‌ ڕێبگرین به‌ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران  له‌به‌رده‌م ئۆفیسه‌که‌یاندا خۆپیشاندانمان کرد به‌ڵام بێسود بوو .
 دوای هه‌مووئه‌مانه‌ش سکرتێری فیدراسێۆن به‌ڕه‌سمی سه‌ردانی کوردستانی کرده‌وه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ئه‌م مه‌سه‌لیه‌ی له‌گه‌ڵدا باسکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌زیری مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان و  چه‌ندین که‌سی به‌رپرسی هه‌رێم له‌م بواره‌دا به‌ڵام ئه‌وه‌تا هه‌ر بێسوده‌و هه‌ر پێشوازیان لێده‌که‌ن و به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ریان ده‌گرنه‌وه‌.
 گه‌رچی ئه‌وان ئه‌م وه‌رگرتنه‌وه‌یه‌و هه‌ر ڕێکه‌وتنێکیش ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌و له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا ئاوه‌ژوی ده‌که‌نه‌وه‌.
 به‌ڵام من دڵنیام ئه‌وان به‌رژه‌وندی خۆیان بۆ گرنگه‌وقه‌تیش  ئاوڕ له به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵک ناده‌نه‌‌وه‌.
  به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ پێداگرین و سورین له‌سه‌ر کاری به‌رده‌وام کۆڵناده‌ین گه‌رچی ده‌زانین کارێکی سه‌خته‌ به‌ڵام چاره‌نوسی ئه‌م هه‌موو گه‌نجامان بۆ گرنگه‌ ئه‌م هه‌موو چاوڕوانیه‌ تا که‌ی؟
 سه‌رئه‌نجام ده‌بێت وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تر بژین و چیتر محروم نه‌بن له‌ سه‌ره‌تایترین مافاکانیان . پلان وکاره‌کان زۆرن و به‌رده‌وامین له‌ پیاده‌کردنیان تا بتوانین شکست به‌م پیلانه‌ نا ئینسانیه‌ بهێنین به‌ڵام  پێویستمان به‌ده‌نگ و ڕه‌نگی زۆره‌  پێویستمان  به‌ هێزی گه‌وره‌یه‌ ده‌بێت ئه‌م ‌هێزه‌ گه‌وره‌که‌ین……!!!
 به‌داخه‌وه‌ ته‌نهاین و هیچ حیزب وڕێکخروو لایه‌نێکمان له‌گه‌ڵدا نییه‌
 وه‌رن له‌ ژێرچه‌تری فیدراسۆندا کۆببنه‌وه‌ به‌ هه‌ر جیاوازیه‌که‌وه‌ که‌ هه‌تانه‌ گرنگ مافی په‌نابه‌ریتان بۆ ئامانج بێت.
 
  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.