Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
لەمێژە دراوە بەشو بۆیە گۆرانى بەباڵایدا مەڵێن

لەمێژە دراوە بەشو بۆیە گۆرانى بەباڵایدا مەڵێن

Closed
by August 5, 2008 گشتی

  
 ئاخر چۆن تیا ناچێت ؟چۆن نایدەن بەشو  ؟سەنگەریان لە كەركوكەوە گواستوەتەوە بۆ سەنگەر گرتن لە ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژنامەنوس گرتن  ،لەبرى ئەوەى دەزگا هەواڵگریەكانیان لەو شارەدا بخەنە كارو پشت ملى جاسوسەكانى وڵاتانى دراوسىَ بگرن دێن لەبازاڕا ئەگەرێن بزانن كام حەماڵە قوڕبەسەرە لەتاو كرێچێتى وگرانى بازاڕو ….هتد ،لەبەرگەرماى چلەى نیوەڕۆدا ئارەقى تەوقى سەرى چوەتە پێلاِوەكانى كاتێك جوێنێك ئەدات دێن ئەم دەگرن و لە كونە ڕەشەكەدا توندى ئەكەن!دونیاكەى خراپ شێواوە گوڵم، ئاخر چۆن نەدراوە بەشو ؟ئەوەنیە كۆڵانەكانى كەركوك هێشتا وێرانەیە؟ئەوەنیە حاڵى ئاوارە گەڕاوەكان لەگەڵ ئەوسادا فەرقێكى ئەوتۆى نیە لەهەندىَ ڕوەوە خراپتریش بووە ؟ئەوەنیە بەرپرسەكان لەبەرتورك وفارسو عەرەب و شیعەو سونە قوڕیان كردووە بەسەر براكوردەكانى ترو كوردەكانى باشوریشدا؟ئەوەنیە براتوركمانە موحتەرەمەكانمان بەسەر پێڵوەكانمانا ئەڕۆن و لەناو هەولێرى پایتەختدا دەڵێن ئێرە توركمانەستانە نەك كوردستان؟ئەوە نیە هەموو ڕۆژێك هاوپەیمانیەك دروست ئەكەن و بەشان و بالێدا هەڵ ئەدەن و لە كاتى تەنگانەدا نەك هەر پولێكى قەڵب ناكا بەڵكو هەرئەوانەن بەخشكەیی لىَ ى دەر ئەچن وئەبنە دوژمنى كورد؟ئەوەنیە هەڕەشەى جێبە جێنەكردنى (140)یان ئەكردو چوەئەرشیفەوە پاشە كشەیان نەكرد یالایەنى كەم جارێك لەپەرلەمان نەهاتنە دەرەوە تاخەریكە بەیەكجارى هەزار بەعس زیندوو ئەبێتەوە و بەڕەكە بەیەكجارى لەژێر پىَ ى كورد دەرئەهێنن ؟ئەوەنیە لەناو شارى كەركوكدا عەرەب وتورك بوون بە كەڵە گاى گەڕەك و  سەركردەكانیشیان لەهەموو شتێكدا دووژمنى یەكترین ئیلا لەمەسەلەى كەركوك  و كوردانەبێت براى گیانى بەگیانین ؟
 ئەوەنیە خاڵە دیمستۆرا ئەیەوێت منەتى ئاكرێمان بەسەردا بكات ؟ئەوەنیە هەردوو حیزبەكە لەدواى شەڕى برا كوژیەوە كەوتوونەتە شەڕى كۆمپانیا كڕین  وشەڕ لەسەر دادۆشین و خوێن مژین و ڕەش وڕوتكردنى ئەو میلەتە ئەكەن ؟ئەوەنیە ئەو پارەى لەبرى ئەوەى كەركوكى پێبكڕنەوە و هەژارەكانى ئەو شارەى پێنیشتە جێبكەن  ئەیدەن بە كۆمپانیا لەناوەو دەرەوەى كوردستان ،ئەیدەن بەباڵە خانەو ڤێلا.من هەرئەو كاتە زانیم  خەڵكى ئەو شارە كورد پەروەرەیان دابەشو چاوەڕىَ ى عەرەبى شیعەو سونەیان ئەكرد مافیان  بداتىَ و كەركوك بگێڕنەوە سەركوردستان ،هەرئەو ڕۆژە دایان بەشو حكومەتیان بۆ موعارەزەى ناوفندەقى عیراقى دروستكرد ،ئەو موعارەزەى بەقەد شەهیدەكانى كەركوك شەهیدى نیە.هەر ئەوڕۆژە دایان بەشو شیعەو سونەیان ئاشت كردەوە بۆیە گۆرانى بە باڵاى دەزگیرانەكەتانا مەڵىَن  ئەو لەمێژە دراوە بەشو
 Jgarsoz8181@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.