
زمانی کوردیی له نێوان ئایدیۆلۆژیا و زمانناسییدا
زمانی کوردیی له نێوان ئایدیۆلۆژیا و زمانناسییدا
• هه‌ندرێن
• کامیار سابیر
به‌شی یه‌که‌م
یه‌کێک له‌و هۆکاره بنه‌ڕه‌تییانه‌ی که له قۆناغه جیاوازه‌کانی مێژوودا چاره‌نووسی سیاسیی و پرسه رۆشنبیرییه‌کانی کوردی له‌ئاراسته‌یه‌کی خاکه‌سار، له‌رزۆک و سهرگێژدا هێشتووه‌ته‌وه، نائاماده‌یی هزر و بیره له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌رزۆکیی هه‌ڵوێسته‌کانی خودی ده‌مڕاسته سیاسیی و رۆشنبیرییه‌کانی کوردن. ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست له نائاماده‌یی هزرو بیر، زاڵبوونی قسه‌ی رووته که ئاراسته‌یه‌کی ئامانجداری نییه. هه‌ر بۆیه قسه‌کردنی رووت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاخاوتنی خاوه‌ن بیرۆکه، هه‌ڵگری هیچ زانین"ئێپستیم- episteme"ێک نییه.
به‌کورتیی، وه‌ک پلاتۆ له‌کتێبی، "کۆمار"دا باسیده‌کات، جیاوازیی ئاخاوتنی زانین "ئێپستیم" و قسه‌کردنی رووت له‌وه‌دایه، که ئاخاوتنێکی ئێپستیمیی له‌واقیع و شاره‌زایی یان له‌بیرۆکه باڵاکاندا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه، که‌چیی قسه‌ی رووت له دووپاتکرنهوهی قسه‌ی گوتراو و زانراوه‌کان، یان هه‌بوو و نهبووهکاندا ده‌خولێته‌وه. وێڕای ئه‌مه‌ش، قسه‌ی رووت و ئاخاوتنی "ئێپستیم"یی ئاراسته‌یان به‌ره‌و دوو ره‌هه‌ندی جیاوازه: ئاخاوتنی زانینیی ده‌کرێ ته‌نیا باس له‌ژیانێکی راسته‌قینه و هزر بکات، کهئاوهز "لۆگۆس logos -" به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و ته‌رزه زانیارییه بێت . به‌ڵام قسه‌ی رووت، بێ هزر و بیرۆکه باس له‌شتێکی هه‌ستیی و نادیار ده‌کات، که‌به‌رهه‌می ژیان وئاوه‌زی مرۆڤی به ئاگا نییه.
مه‌به‌ست له‌و پۆلێنکردنه‌ی نێوان "قسه‌ی رووت" و "ئاخاوتنی ئێپستیمی"ی ئه‌وه‌یه، که زۆرینه‌ی ئه‌و هات و هاواره‌ی چ له‌ژێر پاشگری "زمان‌ناس" ، "پسپۆڕ" یان "پرۆفێسه‌ر" دا یان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که‌له‌ژێر ئاوه‌زی حیزبیی ، دهڤهرپهرستیی، ئایدیۆلۆژیی، روحی ملکه‌چیی، چاوه‌ڕوانی داوهتکاریی یاخود به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیانه‌وه به‌ڕووی بابه‌تی ستاندهردکردنی زمانی کوردییدا وه‌ستاونه‌ته‌وه، له‌قسه‌ی رووت ، زانینی گوتراو و بێ ئاراسته یان کوێخاخوازیی زیاتر هه‌ڵگری هیچ پهرۆشخۆرییهکی تر نه‌بوون. ئه‌و ره‌فتاره‌ش لهبهلاڕێدابردن و خه‌پاندنی ئاراسته‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌سه‌ر زمانی ستاندهرد و چاره‌نووسه‌که‌ی ده‌کرێ هیچ ئه‌نجامگیرییه‌کی خاوه‌ن داتا به‌رهه‌م ناهێنێت.
په‌رۆشخۆریی ئێمه له‌و دیده‌وه هه‌ڵقووڵابوو، که کورد هه‌نووکه له‌به‌شێک له‌وڵاته‌که‌یدا هه‌لێکی زێڕینی بۆ ره‌خساوه، ده‌توانێ له رێگای ستاندهردکردنی زمانه‌که‌یه‌وه که‌لێنێکی گه‌وره له‌کێشه ناوه‌کییه‌کانی خۆی چاره‌سه‌ر بکات. لێره‌وه، مه‌به‌ستی هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێمه له‌سه‌ر ستانده‌ردایزی زمانی کوردیی بیر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌بوو، که‌ئه‌گه‌ر له‌و ره‌وشه‌دا کورد، به‌هۆی دۆخی ناله‌باری نێوده‌وڵه‌تیی و ئاڵۆزییه ده‌ره‌کییه‌کانی تره‌وه، نه‌توانێت چاره‌نووسی سه‌ره‌وریی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی، رزگاربوونی له بنده‌ستیی و پاشکۆیی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌کییه‌کان، حکومه‌ت و نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کان یه‌کلابکاته‌وه.
به‌ڵام له به‌شی عێراقدا ده‌توانێت به‌ستانده‌ردکردنی ئه‌و زمانه خهمڵیوهی خۆی، که‌جیاواز لهدایهلێکتهکهکانی تر، له‌به‌ر هۆکردگهلێکی کو‌لتووریی، مێژوویی، سیاسیی، رۆشنبیریی و جڤاکیی خه‌مڵاندوویه‌تی نه‌ک هۆکردی "ره‌سه‌ن" و "ناڕه‌سه‌ن"ی ئه‌و دایه‌لێکته، به‌شێک لهکێماسییه ناوهکییهکانیی و ئایینده‌ی په‌رته‌وازه‌یی گوتاری رۆشنبیریی و کو‌لتووریی و سیاسییه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کات. دیاره، له‌لای ئێمه، زمانی کوردیی رۆڵێکی سه‌ره‌کیی ده‌بینێ له‌کۆکردنه‌وه‌ی ویستی کوردیی، سێمبۆڵیزم و ئایدێنتیتیی نیشتمانیی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ی که‌هه‌میشه له‌سه‌ر زمانی کوردیی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی بووه. چونکه ئه‌وه زمانه که‌مێژوو، یاده‌وه‌ریی وکولتووری کورد ده‌پارێزێ و کۆی ده‌کاته‌وه. هه‌ر بۆیه مانه‌وه‌ی زمانی کوردیی به‌و دۆخه لێکترازاوهیهوه، مانه‌وه‌ی مێژوو، یاده‌وه‌ریی یان بوونی کورده له‌و ره‌وشه لێکترازاوهدا.
گوتمان نرخاندنی ئه‌و دایه‌لێکته و کردنی به زمانی ستاندهرد له کوردستانی باشووردا، وه‌ک د. حه‌سه‌نپوور ده‌خوازێ به‌و به‌هانه‌یه‌وه ئه‌جێندا ئایدیۆلۆژییهکهیمان به‌سه‌ردا ساغبکاته‌وه، له روانگه‌ی "ره‌سه‌ن" و "ناڕه‌سه‌ن"ییه‌وه نییه، به‌ڵکوو کتومت له روانگه‌ی ئه‌و فاکته‌ره رۆشنبیریی، مێژوویی و کو‌لتووریی وجڤاکییهی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه‌وه‌یه که بواری بۆ فراژان و رسکانی ئه‌و دایه‌لێکته ره‌خساندووه. له بیرمان نه‌چێت، د. حه‌سه‌نپوور به پاڵپشتی ئه‌زموونی "جووتستاندهرد"ی نه‌روێژه‌وه داوا ده‌کا "کرمانجیی" و ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌مه‌به‌سته‌وه پێی ده‌ڵێ "سۆرانیی" ببنه دوو دایه‌لێکتی ستاندهرد له باشووردا، که‌چی ئه‌و ئاگای له‌وه نییه که لایه‌نگرانی "" نیونۆرشک- نینۆرسک- Nynorsk"ه له روانگه‌ی "ره‌سه‌ن"ییه‌وه ده‌هزرێن نه‌ک، وه‌ک روانگه ئایدیۆلۆژییه‌که‌ی د. حه‌سه‌نپوور!…. زمان‌ناس و ئاخێوه‌رانی "نیونۆرشکه"، وێڕای ئه‌مه‌ش که سه‌ر به گونده‌کانن، پێیانوایه دایهلێکتهکهیان له "بۆکمالی" "ره‌سه‌نتره"! گه‌لۆ د. حه‌سه‌نپوور ئاگای له‌و هاودژیی "پارادۆکس"ییه‌ی خۆی هه‌یه؟
ئێمه سه‌ره‌تا له وتاری "کورد، پێویستیی به‌یه‌ک زمانی نووسینی نیشتمانیی ههیهگوتمان" بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ران له‌ئاستێکی ئاوه‌زیی و راشناڵیستدا له‌مه‌ڕ گرنگیی و جیاوازییه‌کانی نێوان زمانێکی پرێستیژ و ستاندهرد له‌لایه‌ک و دایه‌لێکت و بنزاراوه له‌لایه‌کی تر، بهئاکامێک بگه‌ن، ده‌بێ به‌پشتبه‌ستن به‌به‌ڵگه‌و شێوازێکی لۆژیکیی و گفتوگۆیه‌کی کراوه له‌نێوان لایه‌نگرانی خوێندن بهبادینانیی و لایه‌نگرانی بهفهرمییکردنی زمانێکی ستانده‌ردی کوردیی، ساز بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ک توانی به‌به‌ڵگه‌و ئارگیومێنتی لۆژیکانه، بۆچوونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پووچه‌ڵ بکاته‌وه، پێویسته لایه‌نه‌که‌ی تر ئه‌وه بپهژرێنی." ئارمانجی ئێمه ئه‌وه‌بوو، له‌رێگه‌ی ئه‌و چه‌شنه گفتوگۆیانه‌وه زمانی کوردیی به‌ره‌و فراژان، شکۆمه‌ندیی و ستاندهردبوون گاڤ بهاوێژێت. لێ وێده‌چێ، به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه داڕماو و ئه‌و مرۆڤه ته‌ڵه‌که‌باز و مینا مێشه‌ی تاکی کورده‌وه، که‌سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵیی حیزب به‌رهه‌مهێنه‌ریه‌تی، که بههۆکردی زۆره‌وه، هه‌ڵگری شۆره‌تی مجگێزخۆشه، که‌چیی لهرهچهڵهکدا گاڤێک له‌کولتووری ئێل و "قسه‌ی رووت" دانه‌بڕاوه، تشتێکی سه‌خت بێت. بۆیه مه‌یسه‌رکردنی ئه‌و جۆره دانوساندن و گفتوگۆیه چاوه‌ڕوانکراوه، سانا نابێت.
له‌و دیده‌وه، ئاسته‌نگی دانوساندن، لاوازیی دیارده‌ی رێکخراوه‌یی، نه‌بوونی کاری هه‌ره‌وه‌زیی و مشتومڕی به‌ڵگه‌دار له‌پێناو تێگه‌یشتن له‌پرسێکی چاره‌نووسساز، خه‌سڵه‌تێکی به‌رچاوی مرۆی کورد به‌گشتیی و به‌تایبه‌تییش توێژی سیاسیی و نووسه‌رانی ئێمه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌شێکی پێوه‌ندیی بهلهرزۆکیی و نائاماده‌یی و جه‌هله‌وه هه‌یه که‌له‌سه‌ر شرۆڤه‌کردنی زمانی کوردیی و ستانده‌ردبوونی ئه‌م زمانه له‌ئارادایه.
به‌مجۆره هه‌میشه بزاڤی سیاسیی، رێکخراوه سه‌ربه‌خۆ و چالاکییه هاوبه‌شه رۆشنبیرییه‌کانی کوردیی، له‌نیوه‌ی رێگه‌دا قه‌تیسماون یان تووشی په‌رتبوون و شه‌ڕی خۆکوژیی بوونه یاخود هه‌ره‌سیان هێناوه. به‌شه‌که‌ی تریشی، له به خۆبه‌زلزانیی و لووتبه‌رزیی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی رای به‌رامبه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌کورتیی، به‌هۆی ئه‌و لێکترازانه ناوه‌کیی و بیرکردنه‌وه کوردییه سه‌رپێیانه و قسه‌کردنه رووتانه‌وه، کورد هه‌میشه له‌نیوه‌ی رێگه‌دا لێی قه‌وماوه و حه‌په‌ساوه؛ ئاراسته‌کان نه‌یاتوانیوه ئامانجه‌کانیان بپێکن. که‌واته کۆی کێشه نه‌ته‌وایه‌تیی و جڤاکییه‌کانمان، بنده‌ستیی، ئاسته‌نگیی و نه‌بوونی زمانی ستاندهرد، گه‌نده‌ڵیی و کۆی سهرگهردانییهکانمان، بههۆکردی ده‌ره‌کیی، هه‌ڵوێستی به‌دی زلهێزه‌کان و دوژمنه ملهوڕهکانمانهوه گرێداوه. له‌ڕاستییشدا، خۆره‌ی سه‌ره‌کیی و جه‌هلی ته‌زێنه‌ر هه‌ر خۆمانین.
به‌مجۆره پرسی زمانی ستاندهرد یه‌کێکه له‌و بابه‌ته به‌رهه‌ستانه‌ی که‌چه‌ندین مانگه له‌ئارادایه و نێوه‌ندی رۆشنبیریی کوردیی سه‌رقاڵکردووه، که‌چیی کێشه‌که ئه‌وه‌یه، له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ده‌مڕاستی زمانناسیی و چاره‌نووسی زمانی کوردیی ده‌زانن له‌ئاستی ئاخاوتنێکی زانینییه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه به‌ره‌و ئامانجێکی رووناک به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه، وه‌لێ به‌قسه‌کردنی بهڕاداندراو، به‌رته‌ک-ئاکار، هانده‌ری ئایدیۆلۆژیی، حیزبیی یان به‌رژه‌وه‌ندیی خودییه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌یان سهرگهردانکردووه. راسته بابه‌تی زمانی ستاندهرد و زمانی فه‌رمیی کوردیی زۆری له‌سه‌ر نووسراو گوترا، هه‌روه‌ک هه‌نووکه‌ش له‌سه‌ری ده‌گوترێ و ده‌نووسرێ. هه‌رچه‌نده پرسێکی دوور‌و درێژه، ده‌یان ساڵه دهورووژێنرێ، به‌ڵام له‌مێژووی کورددا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشوو ئارگیومێنت و دژه ئارگیومێنتی به‌رهه‌م نه‌هێناوه.
هیچ کاتێ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م ماوه‌یه، زۆرترین ئه‌کادیمست و نووسه‌ر و رووناکبیری کورد، باسوخواسیان له‌سه‌ر نه‌کردووه. له‌سه‌روبه‌ندی که‌مپه‌یینی ئه‌م بابه‌ته‌دا، ئاماژه کرا به‌وه‌ی سه‌دان زمان‌ناس و زمانه‌وان و شاره‌زایانی زمانی کوردیی له‌کوردستان و له‌تاراوگه هه‌ن، که‌پێویسته کهمپهیینهکه به‌هیی خۆیان بزانن. ئه‌و ترسه لهکارێکتهرو ستراکتۆری تاکی کورد، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، که‌ئه‌گه‌ر په‌لکێشی نه‌که‌ی بۆ سه‌ر خوان، ئیتر چاڵت بۆ هه‌ڵده‌که‌نێ. له‌کاتێكدا بابه‌تێکی گرنگی وه‌ک زمانی ستاندهرد، ده‌کرێ هه‌موو که‌س له ئاستیدا هه‌ست به‌به‌رپرسیارییه‌تی بکات، که‌چیی زۆر که‌س، به‌س بۆ ناوهێنان و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن و دڵدانه‌وه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵات و میلیشیایه‌ک، ئاماده‌ن هه‌موو کارێکی نه‌گونجاو بکه‌ن و به‌ته‌واویی دژایه‌تیی بابه‌ته‌که‌و بۆچوونه‌که بکه‌ن.
بۆیه که‌سێک بخوازێ به‌وردیی سه‌رنج له‌نووسین وبهرتهکدانهوهی ئه‌وانه بدات، له‌وه تێده‌گا که‌مه‌به‌ستی ئه‌وانه ئه‌وه‌نده هه‌ڵگری مه‌یلی چاڵههکهندن، دهڤهرپهرستیی یان خواستی خۆ بهکوێخازانین و حیزبپهرستییه، هێنده مه‌به‌ستی په‌رۆشخۆریی بۆ زاراوه‌کانی تر، به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی کورد، خودی چاره‌نووس و به‌های زمانی کوردیی نییه. هه‌ر بۆیه زۆرێک له‌و "زمان‌زان و زمان‌ناس"انه، به‌سوود وه‌رگرتن لهشۆرهتهکانیان، به‌هۆی پێشگری "د" و "پرۆفێسه‌ر"ه‌کانیانه‌وه، ئه‌زموونی زمانه جیاوازه‌کانی جیهان و پرۆسه‌ی بهستاندهردبوون و فهرمییکردنیان به‌شێوه‌یه‌کی چه‌واشه‌کارانه یان نیوه‌چڵیی به‌خوێنه‌ری کورد فرۆشتووه‌ته‌وه. راستییه‌که‌ی له‌مێژووی کورددا هه‌میشه ئه‌و چه‌شنه دهمڕاستانهی کوردن که ره‌وتی کاروانی بزاڤی رزگارییخوازی کورد و ویسته رۆشنبیرییه‌کانی کوردیی به‌هه‌ڵه‌ت و نشێودا ده‌به‌ن. هه‌نووکه خه‌می ئه‌و پسپۆڕ و دۆکتهرانه ئه‌وه‌یه که‌هه‌میشه کوێخای بواری رۆشنبیریی، زمانه‌وانیی و سیاسیی کورد بن.
بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر نووسه‌رێکی تر پهرۆشخۆرانه کار بۆ چاره‌نووسی زمان و پرسه رۆشنبیریی و سیاسییه‌کان بکات، ئه‌وانه، له‌پێناو مه‌یلی مانه‌وه‌ی ئه‌به‌دیی و هه‌میشه‌یی خۆیاندا، وه‌ک کوێخا قوتده‌بنه‌وه. به‌شێکیش له‌و نووسه‌ره قسهنووسانهی بادینان و بگره به‌ناو پسپۆڕه‌کانی تریش، چونکه تا ئێستا وابه‌سته‌ی دایه‌لێکت، خێڵ، ده‌ڤه‌ر و حیزبه‌کان و میلیشیاکانیانن نه‌ک وابه‌سته‌ی زمانی ستاندهرد و نه‌ته‌وه و ئایدێنتیتیی کوردیی، هه‌موویان سه‌نگه‌ریان له‌و پێشنیارانه‌ی ئه‌و 53 نووسه‌ره گرتووه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک، سه‌رو خوار، راستییه‌کان چه‌واشه‌ده‌که‌ن و زانینی ساخته ده‌رخواردی خوێنه‌ر ده‌ده‌ن. بۆ نموونه، هه‌ندێک له‌و "زمان‌زان و زمان‌ناس"انه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن کهلهسوێددا مافی خوێندن به‌هه‌موو دایه‌لێکته‌کان دراوه ، لهکهنهداو له‌نه‌روێژ دوو زمانی ستاندهرد هه‌یه یاخود له‌سویسرا چوار زمانی جیاواز هه‌یه، که‌چیی راستییه‌که‌ی ئه‌و جۆره باسانه له‌ئه‌زموونی ئه‌و زمانانه، هه‌موویان چه‌واشه‌کارانه‌ن.
له‌سوێددا منداڵ مافی خۆیه‌تی هه‌فته‌ی سه‌عاتێک به‌زمانی دایکی بخوێنێت، لێ کورد، وه‌ک ئه‌و پاشه‌گه‌ردانییه‌ی له‌کوردستاندا هه‌یه، له سوێدیش زمانی کوردی‌یان به‌سه‌ر دوو دایهلێکتدا دابه‌شکرد. بۆیه ئێستا له‌سوێد و زۆر وڵاتی تردا زمانی کوردیی به‌دوو زمان پێناسه ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش له‌زۆر ره‌هه‌نده‌وه کاریگه‌رییه‌کی نه‌گه‌تیڤی به‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی و زمانی کوردییدا هه‌یه. ده‌وڵه‌تی سوێدیش به‌هۆی ئه‌و لاملییهی کهلهههمبهر ئاخێوه‌رانی زاراوه‌ی سه‌روو و بنزاراوه‌ی بادینییه‌وه هه‌یه ناچار بوو ئه‌و مافه بۆ دوو زاراوه ده‌سته‌به‌ر بکات. هاوکاتیش ئه‌و کرمانجه هێژایانه وه‌ک خهپاندنێک باسی ئه‌وه‌ناکه‌ن، کهبۆچیی گه‌لێک لهزارۆکهکانیان له‌بری کرمانجیی، تورکیی ده‌خوێنن! به‌ڵام ئه‌و "زمان‌ناس و زمان‌زان" و دهڤهرپهرستانهی کورد که ده‌خوازن به‌وه رازییمان بکه‌ن زمانی فارسیی و عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیی و سوێدیی… فه‌رمیی و ستاندهرد نین، هه‌رچه‌نده به‌شێکی ئه‌وانه له‌و وڵاتانه ده‌ژین یان ژیاون، بۆچیی سه‌رنجی ئه‌وه ناده‌ن، ئه‌گه‌ر راستییه‌که ئه‌وه‌بێ، بۆ نموونه له‌سوێددا گوایه منداڵ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌زمانی دایک، دایه‌لێکت بخوێنێت، ئه‌دی بۆچیی منداڵانی عه‌ره‌ب و فارس و تورک ، بگره ئاشووریی – سریانیی بهزاراوهو بنزاراوه‌کانی فارسیی و عه‌ره‌بیی و تورکیی و ئاشووریی ناخوێنن؟
هه‌روه‌ک بوونی دوو زمانی ستاندهرد له‌نه‌روێژ، پێوه‌ندیی به‌پرسی نه‌ته‌وایه‌تیی، ره‌سه‌نایه‌تیی زمانی نهروێژیی و مێژووی بنده‌ستبوونی نه‌روێژ له‌لایه‌ن دانیمارکه‌وه هه‌یه، که‌به‌شێک لهئاخێوهر و زمانناسه‌کانی " نیونۆرشک" پێی هه‌ڵساون. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و روانگه‌یه سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ روانگه‌ی ناسیۆنالیزمی نهروێژیی ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ک دایه‌لێکت و دهڤهرپهرستیی، که‌ئه‌وانه پێیانوابوو ئه‌و زمانه فه‌رمییه‌ی که‌دوای ئازادبوونی نه‌روێژ له‌بنده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دانیمارکدا، کرا به‌زمانی ستانده‌ردی دانیمارکیی، زمانێکی ره‌سه‌نی نهروێژیی نییه، له‌زمانی دانیمارکییه‌وه نزیکه یان وابه‌سته‌ی دانیمارکییه. وێڕای ئه‌مه‌ش، به‌شێک له‌و پسپۆرانه لهزاراوه و بنزاراوهپهرستییدا، خۆشیرینکهرانه، له‌ژێر ده‌مامکی "ئازادیخوازیی"ه وه باسی "جووتستاندهرد" یی یان مافی خوێندن بهزارهوهکانی کوردیی ده‌که‌ن و داخوازیینامه‌ی بهستاندهردایزی زمانی کوردیی به"شۆڤینیی"، "ناسیۆنالیستیی" و "سه‌پاندن" ناودێر ده‌که‌ن.
چما باسی ئه‌وه ناکه‌ن که بۆ نموونه له‌سوێددا سه‌رتاپای زمانی خوێندن، کو‌لتووریی و سیاسیی و نووسینی ئه‌کادیمیی به‌زمانێکی ستانده‌رده. دیاره ئاساییه که‌سێک رۆمانێک ده‌نووسێ، پاله‌وانێکی ناو رۆمانه‌که‌ی به‌شێوه‌زاری ناوچه‌که‌ی خۆیه‌وه خۆی ده‌رببڕێت یان ده‌سته‌واژه‌و په‌یڤی تایبه‌ت بهبنزارهوهکهی خۆی به‌کار بهێنێت یان شاعیرێک زاراوه‌که‌ی خۆی له‌شیعردا بچنێته‌وه یان سترانبێژێک به‌زاراوه‌که‌ی خۆی بچڕێت، به‌ڵام ناکرێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هزریی، وتارێکی سیاسیی یان ره‌خنه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی و چامه‌یه‌کی ئێستێتیکیی بهزاراوهو بنزاراوهکهی خۆیه‌وه پێشکه‌ش بهزانستگا بکا یان له‌گۆڤارێکی ئه‌کادیمییدا بڵاوبکاته‌وه. هه‌روه‌ک له‌زمانی عه‌ره‌بیی و فارسیی و ئینگلیزیی و … تاد بوونیان هه‌یه.
له‌مه‌ڕ که‌نه‌داشه‌وه، بوونی دوو زمانی فه‌رمیی پێوه‌ندیی به‌بوونی دوو زمان، ئینگلیزیی و فه‌ره‌نسییه‌وه هه‌یه نه‌ک دوو دایه‌لێکت، لهسویسراش، چوار نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌ڕووی ئێسنیکییهوه پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیی خه‌ڵکی سویسرا پێک ده‌هێنن، بۆیه زۆر ئاساییه‌و مافی خۆیشیانه که چوار زمانی سه‌ره‌کییان هه‌بێ نه‌ک وه‌ک هه‌ندێ که‌س باسی ده‌که‌ن و بهدایهلێکت ده‌یناسێنن. به‌کورتیی دیارده‌یه‌کی باڵکێشه، بۆچی ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و داخوازیینامهیهی 53 که‌سه‌ن، بۆ سه‌پاندنی قسه‌کانیان ته‌نێ یه‌خه‌ی ئه‌زموونه دهریاوێته، نائاسایی و زۆر تایبه‌تییه‌کانیان گرتووه، له‌کاتێکدا ئه‌و ئه‌زموونانه مه‌رج نییه نموونه‌ی سه‌رکه‌وتوویی بن، بگره پاشخانی زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ش له هیی کوردیی ناچن؟