ئه‌ردۆگان قوربانییه‌ك پێشكه‌ش به که‌مالیستییه‌کان ده‌کات
دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئهستنهبول مێدیاکانی تورکیا و زۆرێک له‌لایه‌نه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ستی تاوانیان ئاڕاسته‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند کاتێكی زۆر که‌م به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا تێپه‌ڕیبوو و هێشتا پۆلیس ده‌ستی به‌کاری لێکۆڵینه‌وه نه‌کردبوو.
ئه‌ڵمانیا وه‌ك هاوپه‌یمانێکی زۆر نزیکی تورکیا ڕاسته‌وخۆ بیردۆزه‌ی تاوانکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان به نادروست پێناسه کرد و هۆکاری ئه‌و نادروستییهش بۆ سێ خاڵ گه‌ڕاندنه‌وه:
1. هه‌رچه‌نده پێشتر پارتی کرێکارانی کوردستان ته‌قینه‌وه‌ی له‌شاره‌کانی تورکیا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هیچ کاتێك هه‌وڵینه‌داوه، له‌شاری ئه‌سته‌نبول کاری ته‌قینه‌وه بکات. هاوکات شاری ئه‌سته‌نبول جێشوێنێکی باشی کاری ته‌قینه‌وه‌ی گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانی وه‌ك ئه‌لقاعیده و هاوپه‌یمانه‌کانی بووه: له پاییزی 2003دا تیرۆریستان هێرشیان بۆ سه‌ر کۆنسولخانه‌ی به‌ریتانی و بانكێکی به‌ریتانی له شاری ئه‌سته‌نبول برد و نزیکه‌ی 50 که‌سیان کرده قوربانی. هه‌روه‌ها پێش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سێ چه‌کدار هێرشیان بۆ سه‌ر کونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی برد. ده‌زگاکانی ئاسایش و قه‌ڵاچۆکردنی تیرۆر له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌لقاعیده له‌پشت ئه‌و کاره‌وه بووبێت.
2. ته‌کنیکی تهقینهوهیهیی له‌و شێوه‌یه ناکرێت بخرێته پاڵ پارتی کرێکارانی کوردستانوه، چونکه تاکو ئێستا شێوازی له‌و جۆره ته‌قینه‌وه‌یان به‌کارینه‌هێناوه.
3. هه‌ڵبژاردنی شوێنێکی ئاپوڕ به خه‌ڵکی سیڤیل، که ئه‌وه‌ش ناکرێت بخرێته ئه‌ستۆی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه.
وه‌ك سهرپشکردنهوهیهکی ئه‌و سێ خاڵه "Ernst Uhrlau"، به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری ئه‌ڵمانی، به ڕۆژنامه‌ی "Bild"ی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاند، که زۆر گرانه دواهه‌مین کرداری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبول بخرێته ئه‌ستۆی پارتی کرێکارانی کوردستان، چونکه نه کات، شوێن و ته‌کنیكی ته‌قینه‌وه له‌گه‌ڵ چالاکییه‌کانی ئه‌و پارته کوردییه‌دا ناگونجێن. ئه‌م ته‌قینه‌وه زیاتر ده‌کرێت ده‌ستی که‌مالیستییه‌کان یان ئیسلامییه‌کانی پێوه بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕاستیانه‌ش، که‌چی مێدیاکانی تورك و که‌مالیستییه‌کان به‌به‌رده‌وام و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌که‌وه "پارتی کرێکارانی کوردستانی"یان تاوانبار کرد – گه‌رچی ئه‌ردۆگان و شالیاری ناوخۆی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ پارتی ناوبراویان تاوانبار نه‌کردبوو.
دوابه‌دوای ده‌رچوونی و په‌سه‌ندنه‌کردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی پارته‌که‌ی ئه‌ردۆگان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان له ڕه‌فتاره‌کانی به‌رامبه‌ر که‌مالیستییه‌کان – زۆرجار مێدیاکانی عه‌ره‌بی و کوردی به هه‌ڵه به سکۆلاریست (عه‌لمانی) ناویان ده‌بن، که له‌ڕاستیدا فڕیان به سکۆلاریستهوه نییه – پاشگه‌ز ببێته‌وه و چیتر لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کاره تیرۆیستییه‌کانیان ده‌رهه‌ق به نه‌یاران و به‌رهه‌ڵستکارانی که‌مالیست نه‌کات.
له‌و ساته‌ی پارته‌که‌ی ئه‌ردۆگان ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست، نووسه‌رانی تورك و خاوه‌ن پێنووسی ڕاسته‌قینه به‌ڕاشکاوی ده‌نووسن و ڕه‌خنه له ڕابردووی خوێناوی که‌مالیسته‌کان ده‌گرن و باس له قه‌سابخانه دژی ئه‌رمه‌نییه‌کان و کورده‌کان ده‌که‌ن. گۆڕانکاری له‌و جۆره بۆ که‌مالیستییه‌کان زۆر نامۆیه و ناکرێت ڕووبدات و نووسه‌رانی ئه‌و جۆره بابه‌تانه ده‌کرێت چاویان به پێنووسه‌کانیان کوێر بکرێت و له زیندانه‌کاندا گیانیان ده‌ربچێت.
دوای چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ڕووداوه‌که‌ی ئه‌سته‌نبول شالیاری ناوخۆی تورکیا هه‌واڵی گرتنی چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستانیان بڵاوکرده‌وه و ئه‌و کرداره‌یان خسته ئه‌ستۆی ئه‌و پارته. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش به‌یه‌كێك له "ملکهچکردنهکان" داده‌نرێت، که ئه‌ردۆگان پێشکه‌شی کهمالیستییهکانی ده‌کات و ئاگاداریان ده‌کاته‌وه، که ئه‌و له ئێستاوه ده‌بێته یه‌كێك له پیاوه‌کانی و له نۆکه‌رییان دانابڕێت.
له ته‌قینه‌وه‌کانی پێشوودا، ئه‌وانه‌ی که‌مالیستییه‌کان و به‌یارمه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵه‌کان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان تێیدا هه‌بووه و بۆ کوشتنی و له‌ناوبردنی ئۆپۆزیسۆن و کورده‌کان ئه‌نجامدراوه، ئه‌ردۆگان تاوانبارانی بۆ ڕه‌وانه‌ی دادگا کردبوو، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن کهمالیستییهکانهوه به‌به‌زاندنی هێڵ سوور داده‌نرێت و ناکرێت لێپرسینه‌وه به‌رامبه‌ریان بکرێت.
ئه‌ردۆگان خۆی زۆر باش ده‌زانێت، که لابردنی یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی "حیجاب" له زانکۆکان‌دا هۆکاری هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌کردنی پارته‌که‌ی نه‌بووه، به‌ڵکو لێپرسینه‌وه و ده‌ستگیکردنی که‌مالیستییه‌کان هۆکارن. هه‌ربۆیه خۆی ڕۆژێك پێش ده‌رچوونی بڕیاری دادگای باڵا وتی: "ئێمه هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی ڕامیاریمان کردووه."