Skip to Content

210 Views

پرۆژه‌ی ئه‌زموونێکی شیعریی … هه‌ژار ئه‌بوبه‌کر ‌

پرۆژه‌ی ئه‌زموونێکی شیعریی … هه‌ژار ئه‌بوبه‌کر ‌

Be First!
by August 28, 2017 General, Literature
image_print

وه‌ك هه‌وڵێکی مته‌وازع و بۆ رزگارکردنی شیعری ئێستای کوردی له‌و گۆشه‌گیریه‌ی تێیکه‌وتووه، یان با بڵێین له‌و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له ویست و خولیاکانی خوێنه‌رانی کورده‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی کورد، بیرۆکه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی په‌ڕتوکی شیعری (تێکست و لێکۆڵینه‌وه‌) ره‌نگه‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بێت بۆ پڕکردنه‌وه‌یه‌کی ڕێژه‌یی ئه‌و که‌لێنه‌. به‌و مانایه‌ی که‌ ئێمه‌ چه‌ندان شاعیرو شیعری جیددیمان هه‌یه‌و به‌ هۆی فه‌وزای گۆڕه‌پانه‌کانی ژیان و ئه‌ده‌بیاته‌وه نه‌ك ره‌نگه‌ وه‌ك پێویست نه‌خوێنرێنه‌وه‌، به‌ڵکو به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و کتێبی شیعر له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌.. لێره‌دا جێی ژماردنی هۆکاره‌کان نیه‌، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی بڵێین هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو شاعیران له‌ شیعره‌کانیان دڵنیان و جێی دڵخۆشی خۆشیانه‌، به‌ڵام کاتێك ده‌کرێت به‌ په‌ڕتوك کڕیارو خوێنه‌ری نابێت.‌‌ به‌ڵام گه‌ر به‌ هۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی و بابه‌تی و زانستیه‌وه‌ به‌ها جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و شیعرانه‌ واڵا بکرێن و له‌گه‌ڵ تێکسته‌کاندا بڵاوبکرێنه‌وه، ‌ ره‌نگه‌ تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ ی شیعر بشکێنێت.

یه‌کێك له‌و شاعیره‌ هاوچه‌رخانه‌ی تێکسته‌کانی ره‌نگه‌ به‌شی هێنده‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بن بواری لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ دیدو گۆشه‌نیگای جیاوازو ته‌نانه‌ت دژه‌وه هه‌بێت و ده‌قه‌کانیشی وه‌ك پێویست نه‌خوێندرابێتنه‌وه‌؛ شاعیر سۆران محه‌مه‌ده‌، که‌ به‌کارکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی ئاوها و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ ده‌قه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییدا هه‌وڵێکی ئاشتکردنه‌وه‌ی شیعر بێت به‌ خوێنه‌ران.
ئه‌وا جێی خۆیه‌تی له‌م ده‌رفه‌ته‌دا داواکاری ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و ره‌خنه‌نووسه‌ به‌ڕێزانه‌ بکرێت که‌ ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی بابه‌تیانه‌ ده‌رباره‌ی شیعرێك یان شیعره‌کانی ئه‌م شاعیره‌ بنووسن، جێی ده‌ستخۆشیه‌ بۆ ئه‌م ئیمێله‌ی خواره‌وه‌ی ره‌وانه‌ بکه‌ن تا ‌له‌گه‌ڵ ده‌ق و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ‌ تردا له‌ دووتوێی ئه‌م په‌ڕتوکه‌دا چاپ بکرێن به‌ نێوی (ئه‌زموونێکی جیاوازی شیعر).

دووباره‌ له‌گه‌ڵ ڕێزو پێزانیندا
ئیمێل:
hajarabubakr@outlook.sa

Previous
Next

Leave a Reply