وتارێك له یادی بیست ساڵه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامیدا
ئه‌م نووسینه وه‌ك وتارێك له یادی بیست ساڵه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامیدا له له‌نده‌ن له لایه‌ن "سه‌ردار حه‌سه‌ن"ه‌وه خوێندرایه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
خه‌ونێك
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست
له ڕاستیدا نه‌ده‌بوو له‌م بۆنه‌یه‌دا من قسان بكه‌م، چونكه من كاك ئازادم نه‌دیوه، به‌ڵام له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه هه‌میشه وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ویژدانی خۆم به قه‌رزاری ئه‌و سومبڵانه ده‌زانم كه ژیانی خۆیان به‌خشی له پێناوی دروستكردنی دنیایه‌كی باشتر و خۆشتر بۆ ئێمه، به‌شدارییه‌كی جدیم له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڕێیانه‌دا كرد كه ئه‌م یادكردنه‌وه‌یان ئاماده كردووه. بهشداریكردنهكهم په‌لكێشی ناو دنیای ڕه‌نگاوڕه‌نگ و فره‌ڕه‌هه‌ندی كاك ئازادی كردم. ئه‌م دنیایه له‌م ماوه‌یه‌دا بووه واقیعێك و ڕووبه‌رێكی فراوانی له بیر و هۆشی مندا داگیركرد. بۆیه پێم وایه هه‌ر له ژێر كاریگه‌رێتیی ئه‌م واقیعه‌ی كاك ئازادا بوو كه له‌م شه‌وانه‌دا خه‌وێكم بینی، كه‌وا لێره‌دا به خوایشتهوه بۆتانی ده‌گێڕمه‌وه.
خه‌ونه‌كه
ئازیزانم چه‌ند شه‌وێ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێكی به‌ویقاری نورانی، به‌ڵام غه‌مبار و په‌شێو هاته خه‌وم، كه له‌بن داربه‌ڕوویه‌كدا به ئامێرێكی موسیقییهوه خه‌ریكی وتنی سروودێك بوو.
بۆنێكی یه‌كجار خۆشی له خۆی دابوو، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و بۆنه نزیك بوو له بۆنی سینه‌ی دایكمه‌وه، یانژی له بۆنی (كانی)ی كچم كه پاش له دایكبوونی بۆ یه‌كه‌مجار له باوه‌شم گرت و ماچێكم كرد. په‌نجه‌كانی نه‌رم و بلووریئاسا وه‌ك ئێسكیان تێدا نه‌بێ، ئاوا بوون، دیاربوو ئه‌و په‌نجانه دۆلاری پێ نه‌گیرابوون. سه‌رتاپای باڵاشی به گوڵاڵه‌سووره و مه‌دالیای هه‌مه‌ڕه‌نگ داپۆشرابوو.
له‌سه‌ر هه‌ر مه‌دالیایه‌ك نووسینێك، وێنه‌یه‌ك و ناوێك نووسرابوو. وه‌ك: جاویدانی، عیشق، ئازادی، ئه‌ستێره، باران، به‌فر، چیا، ڕووبار، دارستان، باڵنده، په‌پووله، گوڵه‌مێخه‌ك، هه‌نار، سێ‌و، هه‌رمێ گوڵاوی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، بابه‌گوڕگوڕ، بادینان، سێوسێنان، مارف به‌رزنجی، ئارام، عومه‌ری خاوه‌ر، له‌تیفی حه‌مه‌مراد، له‌یلا قاسم، جیڤارا، مارتن لۆسه‌ر، عه‌لی مه‌ردان، ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی، داریوش، مۆزارت، خانی، نالی، خه‌سان كهنهفانی، فه‌روخ، له‌یلازانا، مه‌ندێلا، ماركیز، تۆلستۆی و كارل ماركس.
ئه‌و سروودهشی كه ئه‌و خه‌ریكی وتنی بوو، ئه‌گه‌ر زاكیره‌م به ههڵهمدا نه‌با، ئه‌وا شیعره‌كه‌ی پیره‌مێردی شاعیر بوو، كه ده‌ڵێ:
ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بن له ڕووی مه‌حشه‌ردا
منیش خاك و خۆڵ ده‌كه‌م به‌سه‌ردا
هێنده‌ش پیاوێكی به‌سام و گه‌وره بوو لام، منیش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریخه‌م شتێكم، پێم وت: "شیعرێكم نووسیوه، بۆم ناكه‌ی به سروود؟." وتی: "شیعره‌كه بڵێ." منیش ئه‌م شیعره‌ی گۆرانم كرد به هی خۆم و بۆم خوێنده‌وه:
بڵێن به‌و بووكی تازه‌ی یه‌ك شه‌وه‌م
گه‌ر هاته سه‌ر نه‌عشم
نه‌ڵێ خۆی بۆ وه‌ته‌ن كوشت و
له پێناوی عه‌شقی مندا نه‌ژیا
وه‌زیفه‌م بوو له پێناوی وڵاتێكدا
سه‌رم به‌خشم كه تۆی په‌روه‌رده كرد
بۆ من له دامێنی چیا و كهژیا
…
پێكه‌نی، وه‌لێ ته‌ریقی نه‌كردمه‌وه.
به گوڵاڵهسوورهكانی سه‌ر سینهشیدا ده‌ناسرایه‌وه كه ئه‌ویش یه‌كێكه له شه‌هیده‌كان، ده‌شیزانی كه ئێمه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌م یادكردنهوهین بۆ شه‌هید ئازاد هه‌ورامی، بۆیه تكای لێ كردم كه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی ئه‌و به ئێوه بگه‌یه‌نم. وتی: "ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی ده‌تانه‌وێ ڕۆحی شه‌هیده‌كانتان شاد و ئاسووده بكه‌ن. كار بكه‌ن بۆ هێنانه‌دی خه‌ون و ئامانجه‌كانی شه‌هیدان."
منیش وتم: "ماڵئاوه‌دان بۆ به‌ڵایه‌كم به سه‌ردا ناهێنی. ئه‌دی نازانی له كوردستاندا تا ئێستا به‌پێی یاساكانی دوێنێ گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی وا سزای له‌سه‌ره؟!"
بزه‌یه‌ك گرتی و منیش به خه‌به‌ر هاتم. دواتر چه‌ندم كرد خه‌وم لێ نه‌كه‌وته‌وه، ناچاربووم تا به‌یانی له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ساڵح دیلاندا، ئه‌و بانگی له خه‌یام ده‌كرد و منیش لۆمه‌ی خۆمانم ده‌كرد.
–
له‌نده‌ن
31-8-2008