بێ ئومێدی یان بێ به‌رنامه‌یی!
بێ ئومێدی یان بێ به‌رنامه‌یی!
ئاسۆ حامدی
مادده‌ی 24 ی په‌رله‌مانی عێراقی نوێ و له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و پرۆسه‌کانی به‌شائر لخهیری ناوچه‌کانی جله‌ولاو قه‌ره‌ته‌په و ناوچه‌کانی تری ده‌وروبه‌ری دیاله و ته‌سریحاته‌کانی عه‌ره‌به شوڤینیهکان و هێزه ناسیولیسته ئیسلامیه‌کان خاڵی وه‌رچه‌رخان و سه‌ره‌تای ته‌لاق و جودابوونه‌وه‌ی ته‌وافق و ئه‌و فیدرالییهیه که له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌نددا پێ نامۆیه له عێراقی دوای به‌عسی فاشیدا. ئه‌حزابه ئیسلامی و شوڤینیه عه‌ره‌به‌کان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیم هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه‌کان ده‌یانه‌وێ ڕۆڵی کورد پهراوێزبکهن و بیان که‌ن به هێزه په‌راوێزکراوه‌کان و بێ کاریگه‌ر بیانهێڵنهوهو ئه‌گه‌ر پێویستی کردبێ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان گورزی کوشنده‌شی لێ داون. حزبه کوردیه‌کان به تایبه‌ت پارتی و یه‌کێتی له ته‌واوی پرۆسه‌کی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی فیدرالی ده‌یانه‌وێ بۆ پاساوکردنی کاره‌کانیان بێ ئومێدیه‌کی پڕ ئاخ و ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌م وه‌زعانه ده‌رببڕن له جیاتی ئه‌وه‌ی شکستی سیاسی و به‌رنامه‌که‌یان ئیعلان بکه‌ن. به کورتی ئه‌م خاڵه له وه‌رچه‌رخانه شکستی ته‌واوی سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌م دوو حزبه و حزبه هاوپه‌یمانه‌کانی بوون. له کوردستان و پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقدا خۆشیان نازانن چۆن کاره‌کان به ناوه‌وه (میلله‌تی کورد) و ده‌ره‌وه ( حزبه عێراقیه‌کانی نێو حکومه‌ت) و ئه‌مریکا بفرۆشن و هه‌رده‌م له ناکۆکی دان. له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌ر میلله‌تی کورد قوربانیه هه‌ر بۆیه‌ش دوای هه‌ر ئاڵوگۆڕی له که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگار و موسل و به‌غدا دووباره خه‌ون به گفتوگۆکان و ڕووداوه‌کانی ڕابردوو ده‌بینن.
ڕهزالهتهکانی هه‌موو ئه‌مانه خه‌ڵکی کوردستان به‌ته‌واوی گهلانیه و هه‌موو چینه‌کانیانه‌وه ده‌چێژێ. له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند دا تا ئێستا ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیم و جیهان مه‌سه‌له‌ی کورد ( هه‌ر سێ به‌ش و نیوی داگیرکراو نیوه ئازادی له ژیڕ گه‌نده‌ڵیدا) به مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و جیهانی و ئه‌قلیمی نازانن و ته‌نها وه‌کو وه‌ره‌قه‌یه‌کی سیاسی و هاوسه‌نگی دوژمنایه‌تیه‌کان به‌کاری دێنن. ئه‌م مه‌سه‌له له هه‌موو ده‌ورانه‌کانی ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی و فارسی و عه‌ره‌بی ئیسلامی دا به پراکتیک پیاده‌کراوه. ئه‌مریکا و غه‌رب نایه‌نه‌وێ و ئاماده‌شنین ئه‌م وه‌زعه بگۆڕن.
میلله‌تی کورد له لایه‌که‌وه قوربانی هێزه‌کانی دونیا و ئه‌قلیمه که هیچ لایه‌نگرێکی له‌م نێوه‌دا نیه له‌لایه‌کی تر قوربانی خودی ڕابه‌رانی خۆیه‌تی مه‌به‌ست له ده‌سه‌لاتی سیاسی کوردیه. ئه‌مه له‌لایه‌ک گرفتی جیۆپۆلیتیکی کوردستانه له ناوچه‌که‌دا و له‌لایه‌کی تر هه‌ڵوێستی ڕابه‌رانی کورده که هیچ لایهنگرهکی له دونیادا نیه.
ئه‌م جهمسهربهندیهی پارتی و یه‌کێتی له ته‌واوی مێژووی سیاسییاندا دواتریش شه‌ڕه‌کانی برا کوژی ئه‌م دواییانه و ده‌ست ڕاکێشانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که (ئێران و تورکیا و ڕژێمی به‌عس له عێراق) و تۆمارکردنی ڕه‌شترین سیناریۆ له شاری هه‌ولێر و ناوچه‌کانی تری کوردستاندا سه‌ره‌تای ڕهزالهتیهکانی ده‌ورانی دوای شه‌ڕی که‌نداو بوون. بۆ هه‌موو باسێ پێویست ده‌کا ههڵوهستهیی له‌سه‌ر ڕابردوو بکرێت.
ئه‌و ڕهزالهتیانهی 31ی ئاب 1996 خه‌ڵکی کوردستان به درێژایی مێژوو ده‌یده‌نه‌وه، چونکه خاڵی وه‌رچه‌رخانی کوردستان بوو بۆ ناوچه‌ی باکووری عێراق له بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دا و ڕمبازی له‌شکره‌کانی عێراق و تورکیا و ئێران و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان به پێشمه‌رگه سه‌رسه‌خته‌کان که به‌ناو کورد و دیفاع له چاره‌نووسی گه‌ل دا گیانیان شاباش ده‌کرد و ده‌ستیان ده‌چووه خوێنی براکانیان و گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی نه‌ته‌وه له‌مه‌وه ده‌ست پێده‌کات (که سه‌رکردایه‌تی سیاسی پارتی و یه‌کێتی له‌م نێوه‌دا ڕۆڵیان دیاره). له لایه‌کی تر په‌یمانه‌کانی که له‌گه‌ڵ حاکمی ئه‌مریکی برێمه‌ر و هێزه سه‌ربازیه ئه‌مریکیه‌کان ده‌کران به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ گه‌لی کورد بگه‌ڕێنه‌وه هه‌مان ده‌ورو نه‌قشیان هه‌یه، چۆن مه‌سه‌له‌ی خودی که‌رکوک و خانه‌قین و مه‌خمور و سعدیه وناوچه‌کانی موسل و شیخان و ته‌واوی ناوچه بهزۆرکراوهکانی عه‌ره‌بنشین ده‌کرا له‌م ساتانه‌ی دوای نیسانی 2003 بگه‌ڕێنه‌وه خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی خۆیان. به‌ڵام بێ به‌رنامه‌یی و نه‌بوونی ستراتیژیه‌کی ڕۆشه‌ن و خوێندنه‌وه‌ی نادروست بۆ ڕووداوه‌کانی دونیا هه‌موو سه‌رکردایه‌تی سیاسی له‌نێو گه‌نده‌ڵی و نرخی نه‌وت و کورسی ده‌سه‌ڵات و ..هتد خه‌ڵتان کرد.
له‌لایه‌کی تری مشاههداتهکانی کوردستاندا ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له حزبه ڕادیکاڵه چه‌په‌کانیش به‌م لێکۆڵینه‌وه نه‌خوێنده‌واریه گه‌یشتن که چه‌وسانه‌وه‌ی کورد و مه‌سه‌له‌ی کورد وجودی نه‌ماوه و نیه و کورد ئێستا له که‌رکوک میلله‌تی تر ده‌چه‌وسێنێته‌وه، دواتر گه‌یشتنه ئه‌م شیکاره ملوکیه که ته‌نها ڕیفراندۆم و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی چاره‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌که و به پشتیوانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان!. دواتر بێ ده‌نگی ئه‌مه‌شیان کرد و دواتر حزبێکی کوردستانیان بۆ پێکهێنا که هه‌موو به‌رنامه و سیاسه‌تی حزب خۆی له‌م تاکتیکه ملوکیه ده‌دۆزێته‌وه. که له واقع تاکتیکێکی ئهدڤێنتاریستیه و به‌س یان ئازادی و جیابوونه‌وه یان کاره‌ساته‌کانی .
به‌ڕاستی جێ داخه کرێکارێ دوای ئه‌م هه‌موو ڕهزالهتیه و قوربانییه‌ی بۆ ژیانی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه ده‌یچێژێ دوایش بیری به‌و مه‌سه‌له و حزبانه خه‌ریک بێت که ئه‌مه ڵێکۆلینهوهو هه‌ڵوێستیان بێت.
به‌داخه‌وه چینی کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژارو نه‌داری کوردستان له‌به‌ر نه‌بوونی ڕابه‌ریه‌کی دروست و هێزێکی سیاسی تایبه‌تمه‌ند به خۆیان هیچ بارستایه‌کی سیاسی وایان نیه و له‌سه‌نگ و سووکی هێزه‌کان وه‌کو هێز بناسرێنه‌وه‌و قوربانی ئه‌سلی هه‌موو مه‌سه‌له‌کانن. ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕابه‌ری ئه‌م چینه ده‌زانن به چه‌ند فرسه‌ت له چینه‌که دوورن و هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ڕۆشن و دروستیان بۆ ئێستا و داهاتووی ئه‌م گه‌له به‌رهه‌مهێنه‌ره نیه و تا ئێستا ته‌نانه‌ت که نه‌یانتوانیوه گرفته‌کانی نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و هه‌ر جارناجاره به خۆیان دادێنه‌وه‌و دووشه‌ق ده‌بن.
ئه‌م بێ به‌رنامه‌ییه له ته‌واوی کۆمه‌ڵگادا به‌شێکه له خودی که‌ڵتوری کۆمه‌ڵگا و هه‌ر له ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی وه‌کو یه‌کێتی و پارتی تا ده‌گاته یه‌کگرتووی ئیسلامی و حزبی شوعی کوردستان هه‌موویان بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا هیچ به‌رنامه‌یه‌کی دروست و ڕێک‌و پێک و پان و به‌رین و درێژخایانیان نیه، هه‌موویان له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان مامه‌ڵه ده‌که‌ن و به‌دوای ڕووداوه‌کان وێڵن. بچوکترین نموونه یه‌ک پرۆسه‌ی جاسوسی ووڵاتانی ئه‌قلیم ده‌توانێ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بۆ لای خۆی مه‌شغول بکات و هه‌موو ستراتیژیان له بیر بباته‌وه.( ده‌کرێ سه‌دان و هه‌زاران نموونه بهێنینه‌وه).
چه‌پ و ئه‌حزابه ناڕازیه‌کانیش هه‌ر ئاوان هه‌موویان ڕه‌خنه‌ی لاوه‌کی و سه‌رکه‌شی له ده‌سه‌ڵاتی کورد ده‌گرن و هیچ به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراوی به‌ڕێوه‌بردنێکی تریان بۆ کۆمه‌ڵگا مه‌تره‌ح نه‌کردووه و نیه ، تا خه‌ڵکی ساده بڵێ ئه‌مه‌یه جیاوازیه‌کان و دوای به‌رنامه و هێزی توانا و فکری جه‌ره‌یانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکه‌ون.
هه‌موو به‌رنامه‌کانی چه‌پ و ڕاست دووباره بوونه‌وه‌یه‌کی مه‌سه‌له بنه‌ما ئه‌ساسیه‌کان و ڕۆتینهکانه و ته‌نها بۆ پڕکردنه‌وه‌ی خودی به‌رنامه‌یه و به‌س. یا ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ واقع دا نایه‌ته‌وه و خه‌ڵکی به خه‌یاڵیان ده‌زانی یان ئه‌وه‌تا له پراکتیکدا ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دان ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک به‌کاریان دێنن ووشه‌ی جوانن و به‌س.
خودی سیاسه‌ت هونه‌ری مومکینه‌کانه، له سیاسه‌تدا پیاوه‌تی و ڕه‌حم و پاشگه‌ز بوونه‌وه و ئه‌م ئه‌سل و فه‌سڵه عه‌شایریانه وجودی نیه. ئه‌وه‌ی وا بزانێ کاری سیاسه‌ت وایه ئه‌وه هه‌رده‌م هه‌ره‌س دێنێ سیاسه‌ت و بازاڕی دراو مێشکێکی سارد و دڵێکی ڕه‌قیان ده‌وێ.
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ له کوردستان ده‌سکه‌وتی ڕابردوو بێ به‌رنامه‌یه‌یی ئێستا و دواڕۆژه نه‌که‌م و نه زیاد. ئه‌وه‌ی توانای هونه‌ری نه‌بێ هه‌زار و یه‌ک کۆرس و داد و فیغانی بۆ بکه‌ی نابێته هونه‌رمه‌ندیكی سه‌رکه‌وتوو.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕابردوو ڕابه‌رانی سیاسی کورد بکه‌ی چ له‌باری زانستی چ له‌باری پراکتیکی نه‌یانتوانیوه له و ئاستهبن که مێژووی سیاسی گه‌لی کورد داواکاریه‌تی له‌م سه‌رده‌مه مێژوویه دیاری کراوه‌دا.
پێم وانیه غه‌درم له‌که‌س کردبێ و مێژوو شایه‌تی پراکتیکه. ( یان غه‌درم له خاوه‌نی نووسینه ئه‌کادیمیه‌کانی مۆدێله‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕی که له مه‌نهه‌جه‌کانی دراساتی ستراتیژی ده‌خوێنرێن کردووه که وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک له هه‌موو زانکۆکانی دونیا وجودیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر وایه هه‌زارجار داوای لێبووردنیان لێ ده‌که‌م……..!!!)
خه‌ڵکی کوردستان له‌م سات و کاته به‌بێ ڕابه‌ری هیچیان بۆ ناچێته سه‌ر، ئه‌م ڕسته‌یه تاڵه به‌ڵام واقع تاڵ و ڕه‌قه. به‌ڵام له داهاتوودا ده‌توانن له ڕێگا به‌شداری جدیان له پرۆسه‌ی سیاسی دا و به یاسای بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا کاری زۆرتر بکه‌ن و بنیای وولاتێکی مۆدێرن بنێن. ئه‌مه‌ش ده‌کرێ چ له شکل و شێوه‌ی ئیتحادیهکانی کارمه‌ندان و پێکهاتنی فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری کارمه‌ندان و ڕێکخراوه دیموکراتی و ته‌نانه‌ت حزبیه‌کانی خودی پارتی و یه‌کێتی یش بێت و له چوارچێوه‌ی یاساکانی مه‌وجوددا. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ست بهلێپراسراوکردن به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا و بوونی هه‌ستی ئایدینتیتایتی تاک به وولات و گه‌شه‌دان به‌کۆمه‌ڵگا ده‌توانێ ووڵات زیاتر به‌ره‌وپیشه‌وه ببات. هه‌روه‌ها نه‌مان و که‌م بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ته‌نانه‌ت فه‌عال بوونی په‌رله‌مان و ده‌زگاکانی حکومی دووباره باوه‌ڕ له‌لای میلله‌ت زیاتر ده‌کات و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپیشه‌وه ده‌بات. به کورتی هه‌ماهه‌نگی چه‌پ و ڕاست به‌رامبه‌ر به هێزه ده‌ره‌کیه‌کان و جیاوازیان له نێوان یه‌کتردا بۆ به‌رنامه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا ، ئه‌مه‌ش مه‌نهه‌جیه‌تێکی تره.
به‌ڵام به‌بێ ڕابه‌ریه‌کی دروست و مێژووی و به‌رنامه‌یه‌کی دروست بۆ ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژ له ئاستی کۆمه‌ڵگا و خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست بۆ هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی ئه‌قلیمی و جیهان ئه‌وا هه‌موو هه‌وڵێ ده‌بنه ووشه‌یه‌کی ووشک و برینگ و بڵقی سه‌رئاو. ئه‌گه‌رچی که‌ش و هه‌وای کۆمه‌ڵگا گرنگیه‌کی حه‌یاتی هه‌یه که هاووڵاتیان ده‌بێ هه‌رده‌م کاری بۆ بکه‌ن و مه‌رجی سه‌ره‌کیش بوونی ئازادی بیرباوهرو به‌یان و عه‌قیده‌یه‌و له‌گه‌ڵ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاکه له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌گه‌ر کار هه‌روا بڕوا ئه‌وا وه‌زعی ووڵات به‌ره‌و خراپ تر ده‌چێت و ڕه‌نگه مێژوو خۆی خۆی دووباره بکاته‌وه و ئه‌وکاتیش دره‌نگه و هێزه‌کان زیاتریش په‌رش و بڵاوده‌بن و هه‌ریه‌کێ له ئاوازێ ده‌خوێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من هیچ گه‌شبین نیم به‌م وه‌زعانه‌ی مه‌وجود و نه‌وه‌ی نوێ که پارتی و یه‌کێتی گۆشیان ده‌ده‌ن و که‌ش و هه‌وای سیاسی ناوچه‌که و جیهان په‌لکێشیان ده‌کات بۆ دونیایه‌کی نایه‌کسان و دوژمنایه‌تی له ناوچه‌که‌دا.
ئابی 2008