
سۆشیالیزم و ئاناركۆسه‌ندیكالیزم له فه‌رەنسە
سۆشیالیزم و ئاناركۆسه‌ندیكالیزم له فه‌رەنسە
نووسینی : Rudolf Rocker
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی چواره‌م له په‌رتووكی ئه‌ناركیزم و ئاناركۆسه‌ندیكالیزم
ئاناركۆسهندیكالیزمی هاوچه‌رخ درێژه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و بۆچوونه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بوو، كه له باوه‌شی ئینته‌رناسیونالی یه‌كه‌مدا سه‌ریانهه‌ڵدا، باشتر له هه‌ر شوێنێكی دیكه، له باڵی ئازادیخوازی وی‌دا یه‌كێتی گه‌وره‌ی كارگه‌ران په‌یان پیبردن و پارێزران. پێگه‌یینی وی كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به چه‌مك و شێوازه‌كانی سۆشیالیزمی ڕامیاری بوو؛ ئه‌م كاردانه‌وه‌یه له ده‌هه‌كانی پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، به بهرهولوتكهكشانی بزووتنه‌وه‌ی ئاناركۆسهندیكالیستی له فه‌ره‌نسه، ئیتالیا و به تایبه‌ت ئه‌سپانیا، خۆی به باشی نێسان دا. ئه‌مانه ناوچهگهلێكن، كه زۆربه‌ی كارگه‌رانی ڕێكخراو به‌رده‌وام پابه‌ندی بنچینه‌كانی باڵی ئازادیخوازی ئینته‌رناسیونال مابوونه‌وه.
له فه‌ره‌نسه‌دا بوو، كه سه‌رپێچی له‌گه‌ڵ بیر و شێوازه‌كانی پارته هاوچه‌رخه كارگه‌رییه‌كان له ڕوانگه و تاكتیكه‌كانی سه‌ندیكالیزمی شۆڕشگێڕانه‌دا به‌رجه‌سته كرا. به‌ڵگه‌ی خێرایی پێگه‌یینی ئه‌م ئاراسته تازانه له بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ری فه‌ره‌نسه‌دا، كه‌لێنی به‌رده‌وام و بێكۆتایی پارته سۆشیالیسته‌كان له‌و وڵاته‌دا بوو. گشت پارته‌كان، بێجگه له ئالمانیستهكان(Allemanists*)، كه دواتر چالاكی پارله‌مانی خۆیان سه‌راپا ڕاگرت، یه‌كێتییه كارگهرییهكانیان به‌ته‌واوی به فێرگه‌ی داخوازییه ڕامیارییه‌كانی خۆیان ده‌زانی و هیچ تێگه‌یشتنێكیان له كاركردی واقیعییان نه‌بوو.
ناكۆكی هه‌میشه‌یی نێوان فراكسیۆنه جیاوازه سۆشیالیسته‌كان خۆبه‌خۆ كێشرایه نێو یه‌كێتییه كارگه‌رییه‌كان، هه‌روا زۆرجار وا ده‌هاته پێش، كه یه‌كێتییه‌كانی سه‌ربه فراكسیۆنێك مانگرتنیان ده‌كرد، یهكیتییهكانی فراكسیۆنێكیتر له‌وان جیاده‌بوونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌یان تێكده‌شكاند. ئه‌م باره ناله‌باره چاوی كارگه‌رانی كرده‌وه. كۆنگره‌ی یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان له نانت (1894) كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌تی كرده به‌رپرسی هه‌ڵهێنجانی شێوازگهلیك بۆ له‌یه‌كتێگه‌یشتنی گشت یه‌كێتییه‌كان. ئه‌م كاره ساڵێك دواتر له كۆنفرانسی گشتی زه‌حمه‌تكێشان، له كۆنگره‌ی لیموگس دا و به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له گشت پارته‌كان، ئه‌نجامی دابه‌ده‌سته‌وه. له‌و كاته‌وه، ته‌نیا دوو گروپی گه‌وره له یه‌كێتییه‌كان له فه‌ره‌نسه‌دا مانه‌وه،CGT و فیدراسیۆنی نرخدانانی زه‌حمه‌تكێشان، ساڵی 1902، له كۆنگره‌ی مۆنۆلیه دا، دووه‌میش به CGT وه په‌یوه‌ست بوو.
هه‌ندێكجار كه‌سانیك له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆشمه‌ندییه فراوانه و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڤێرنه‌ر سومبارت ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ندیكالیزمی شۆڕشگێڕانه‌ی فه‌ره‌نسه، بۆ ڕۆشنبیرانی وه‌ك جی. سورلG. Surel، ئه‌ی. بێرتA. Bert ، ئێچ. لاگاردل H. Lagardel ، ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له بڵاوكراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستیدا، دامه‌زراو له 1899دا، به شێوازی ڕۆشنبیرانه‌ی خۆیان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێیان داڕێژا. ئه‌م هۆشمه‌ندییه ته‌واو نادروسته. هیچ یه‌ك له‌م كه‌سانه نه په‌یوه‌ندییان به بزووتنهوهكهوه هه‌بوو، نه كاراییه‌كی به‌رچاوییان له‌سه‌ر پێگه‌یینی ناوه‌كی بزووتنه‌وه‌كه داناوه. هه‌ڵبه‌ته CGT، ته‌نیا له سه‌ندیكا شۆڕشگێڕه‌كان پێك نه‌هاتبوو، زیاتر له نێوه‌ی ئه‌ندامانی ئاراسته‌یه‌كی ڕیفۆرمیستانه‌یان هه‌بوو و به CGT وه په‌یوه‌ست بووبوون، چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش تێگه‌یشتبوون، كه پشتبه‌ستنی یه‌كێتییه پێشه‌ییه‌كان به پارته ڕامیارییه‌كان هۆی لاوازبوونی بزووتنهوهكهیه. به‌ڵام باڵی شۆڕشگێڕانه‌ی، كه به ورهترین و چالاكترین ئه‌ندامانی كارگه‌ری و هه‌روا ئاماده‌ترین هێزه هزرییه‌كانی له خۆ گرتبوو، مۆری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی له CGT دا و ئه‌وه ئه‌وان بوون، كه بۆچوونه‌كانی سه‌ندیكالیزمی شۆڕشگێڕانه‌یان پێگه‌یاند. زۆرێك له‌وان له نێوان ئالمانیستهكان*ه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدابوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی ته‌نانه‌ت فره‌تر، وه‌ك فێرناند پلوتیه، سكرتێری زۆر هۆشمه‌ندی فیدراسیۆنی ئاڵووێری (مبادلات) كارگه‌ری، ئه‌میل پوژه، ڕێكخه‌ری ئۆرگانی فه‌رمی CGT ، ئیوتوت و زۆرێكیتر، پێش ئه‌وه‌ش ئه‌ناركیست بوون. به‌زۆری له ژیر كارایی باڵی ڕادیكاڵی CGT دا بوو، كه بزوتنه‌وه‌ی نوێ پیكهات و له به‌رجه‌سته‌بوونه ئارامه‌كانی ( 1906)دا، كه بنچینه و شێوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی جێگیر كردبوو، ده‌ركه‌وت.
بزووتنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسه كاردانه‌وه‌ی به‌رچاوی له‌سه‌ر كارگه‌رانی وڵاتانی لاتاین دانا و له وڵاتانیتریشدا په‌ره‌ی سه‌ند. قه‌یرانی ناوخۆیی، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نزیكه‌ی هه‌موو پارته سۆشیالیسته‌كانی ئه‌وروپای گرتبووه‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بووه هۆی به‌هێزبوونی كارایی سهندیكلیزمی فه‌ره‌نسه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی. ململانێی نێوان به‌ناو لاده‌ره‌كان و ماركسیسته توندڕه‌وه‌كان، زۆرێك له كه‌سانی ئه‌ندێشمه‌ندی كیشایه پای ڕامانی په‌یگیره‌وه. ئه‌وانه بۆیان ده‌ركه‌وت، كه به‌شداری له سیاسه‌تبازی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، تاڵه موویه‌ك بزووتنه‌وه‌كه‌ی له سۆشیالیزم نزیك نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه لێدانێكی توندی له باوه‌ڕی كارگه‌ران به پێداویستی چالاكی سۆشیالیستانه‌ی چاره‌نووسساز داوه و له‌وه‌ش خراپتر، به سه‌پاندنی ئه‌م خۆشباوه‌ڕییه وێرانگه‌ره به‌سه‌ر هۆشی جه‌ماوه‌ردا، كه هه‌میشه ڕزگاری له سه‌ره‌وه دێت ( نه‌ك له‌نێو خۆیانه‌وه)، گشت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌نێو بردووه.
له‌ژێر كارایی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بوو، سۆشیالیزم ڕۆڵی ئامانجدارانه و فه‌رهه‌نگی خۆی، كه بڕیاربوو كارگه‌ران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئاماده بكات، له‌ده‌ست ده‌دا و چیتر نه‌یده‌توانی خۆی له سنووری ده‌ستكردی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ربازبكات. تێگه‌یشتنی ڕابه‌رانی پارته كارگه‌رییه هاوچه‌رخه‌كان له داخوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه، به‌رده‌وام زیاتر و زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌كاندا ئامێته ده‌بوو، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، كه دواجار نه‌ده‌كرا هیچ سنوورێك له‌نێوانیاندا بكێشرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێك وێنای ده‌كه‌ن، كه ئه‌م ڕوخسار گۆڕینه، به دژه‌خونی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕابه‌ران دانانی، هه‌ڵه‌یه. له ڕاستیدا ئێمه له‌گه‌ڵ كشانی به‌ره‌به‌ره‌یی به‌ره‌و شێواز و ئه‌ندێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕووبه‌ڕووین، كه به‌پێی پێداویستی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی هزری ڕابه‌رانی جۆراوجۆری پارته كارگه‌رییه‌كان له وڵاتانی جۆراو جۆردا، كارایی دانا. ئه‌و پارتانه‌ی ، كه ڕۆژگارێك ئامانجی خۆیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری به ئاڵای سۆشیالیزمه‌وه دانابوو، خۆیان له لۆژیكی پۆلایینی هه‌لومه‌رجدا گیریان خوارد و به به‌قوربانیكردنی كه‌م كه‌مه‌ی باوه‌ڕه سۆشیالیستییهكانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ناچاربوون. ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری كه ده‌یانویست به‌ده‌ستی بێنن، سۆشیالیزمهكهیانی تێك‌شكاند، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه شتێك بێجگه لهناوهكهیان نه‌مابووه‌وه.
* (Allemanists) له شێوه‌کاری یهکێتیگهراییدا له ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه نزیك بوون (دژه پارلهمانتاریسم و لایه‌نگری مانگرتنی گشتی بوون).
سه‌رچاوه: http://www.speedylook.com/Jean_Allemane.html+Allemanists&hl=de&ct=clnk&cd=13&gl=de&client=firefox-a
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌که : http://khushe.ir/maghale/rocker4.shtml
ده‌قه ئینگیزییهکه : http://www.marxists.org/reference/archive/rocker-rudolf
ئه‌رشیڤی نووسه‌ر : http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/bright/rocker/rockerworks.html