
ناوه‌ندی به‌غدا له هێرشدایه و خانه‌قین مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان نییه..!
ناوه‌ندی به‌غدا له هێرشدایه و خانه‌قین مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان نییه..!
جه‌وهه‌ر نامیق سالم
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، به كورد‌و له رێگای كورده‌وه خوَی گلێركردهوهو، به رواڵه‌ت گوایه كورد هاوپهیمانو شه‌ریكه و یه‌ك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسی (العراق) ه ، وهیچ ناكرێت له (العراق)ه بێ لایه‌نی كوردستانی، كه‌چی له واقیعدا كورد په‌راوێز كراوه‌و بێئاگایه له و بڕیار وهه‌ڵوێستانه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به "ئه‌من وئاسایش و ئابووریی سەربازی (العراق) " .
گه‌رچی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، واته زوَرینهی عه‌ره‌بی كوَماری (العراق)، به خشپهكی دژ به كورد كاری خوَیان ده‌كرد، وه‌لێ له مانگی ته‌مووزو تاكو سه‌ره‌تای ئه‌یلولی ئه‌م ساڵ له هێرشدانو په‌رده‌یان له رووی نه‌خشه‌و پیلانه‌كانیان لادا :
• ده‌رچواندنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگا وقه‌زاو ناحیه‌كانی كوَماری (العراق) له 22/7/2008، به زوَرینهی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به تایبه‌تی مادده (24) ی ئه‌و یاسایه وه‌ك هه‌نگاوێكی فه‌رمی بوَ سڕینه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی (140)، سه‌ره‌تای هێرشه ئاشكراكه‌ی بوو. ئه‌م پروَسهیه به‌ته‌گبیرو نه‌خشه و به‌شداری گشت لیسته‌كانی غه‌یره كوردی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پیاده‌كرا.
• هه‌ڵمه‌تێكی پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌گه‌تیڤ دژ به كورد‌و كێشهكهیو، وهپاڵنانی كوَمهڵیك دروَو بوختان ، هه‌وڵێكی دارێژراوه، بوَ زهمینهخوَشكردن بهرهوپاشگهزبوونهوه له پهیمانهكانیانو، سه‌ره‌تای قوناغێكی نوێیه بوَ كوَنتروڵكردنی باشووری كوردستان.
• پروَسهی پاكسازی ناوچه‌كانی(مه‌نده‌لی‌و بناری حه‌مرین‌و سعدیهو جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په)،وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و مه‌ڵاسدانی هێزێكی سه‌ربازی عێراق له (كه‌یوان) ی لای كه‌ركوك، و مانه‌وه‌ی فه‌وجێكی له ناو(خانه‌قین) وه‌كو (مێخه‌كه‌ی جوحا)، عێراق‌و كوردستان‌و ده‌وروبه‌رمانی به‌و (مێخه) مهشغوولكردوه، ئیدی باسی مادده‌ی (24) و چاره‌نووسی 140 و(بناری حه‌مرین و مه‌نده‌لی و سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په..هتد) پشگوێخرا.
• جاڕدانی مانه‌وه‌ی كه‌ركوك وه‌كو خوَی واته پارێزگایه‌كی سه‌ر به ناوه‌ند یان وه‌كو (یه‌كه‌یه‌كی فیدراڵی) سه‌ر به ناوه‌ندی به‌غدا، به‌ده‌ر له ئه‌حكامی ده‌ستوورو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و واقیعی مێژوویی‌و جوگرافی ئه‌و شاره. سه‌یر له‌وه دایه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرس و رۆشنبیرانی كوردستان كوَكن له سه‌ر ئه‌م رایه و پڕوپاگهندشی بوَ ده‌كه‌ن..!
• بڕیاری (مالیكی) به ته‌حجیم كردنی حزووری كورد له شاندی مفاوزی عێراق له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌مه‌ڕ رێككه‌وتننامه‌ی ئیستراتیجی نێوان به‌غدا واشنتوَن…
• ناردنی شاندێكی باڵای ناوه‌ند بوَ ده‌روازه‌كانی (موونزریهو و حاجی ئوَمهران و ئیبراهیم خلیل و پێنجوێن..هتد)، هه‌م بوَ خه‌مڵاندنی داهاته‌كانیان و تهرحیلكردنیان بوَ سه‌ر بودجه‌ی ناوه‌ند و هه‌م بوَ كوَنتروڵكردنیان، به‌تایبه‌تی هاوزمان به له‌شكركێشیه‌كه‌ی (مالیكی)و دانانی خه‌تی شین بوَ ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی له ناوچه‌كانی به ناو (خیلاف)..
• كێشه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی حوكمی دادگای تاوانه‌كان به سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفال (علی كیمیاوی‌و سوڵتان هاشم و تكریتی… هتدا)و، پشتگوێخستنی، هه‌رچه‌نده نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌شدارن له لاساری و په‌راوێزكردنی ئه‌و كێشه‌یه..
• له هه‌ندێ گفتوگوَ وسه‌ردانی فه‌رمی نێوان عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی نوێنه‌ری كوردی به‌شدار ناكه‌ن ….
• زیاتر له (9) بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له ناوخاكی هه‌رێمی كوردستانه بوَ سیخووڕی و بنكه‌و سه‌ره‌ڕمی هه‌ر هێرشێكی توركیایه بوَ سه‌ر خاكی كوردستان. له پاش ئوَپراسیوَنی (25)ی سوپای توركیا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ دژ به سه‌روه‌ری عێراق وهه‌رێم ، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری نه‌هێشتنی ئه‌و بنكانه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دا‌و، داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بوَ جێبه‌جێكردنی، سهروَكایهتیی هه‌رێم داوای له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا كرد بوَ ئه‌نجامدانی ئه‌و بڕیاره، كه چی تاكو ئێستا ئه‌نجام نه‌درا و،دیاره لایه‌نی كوردستانی ئه‌میشی وه‌كوو كێشه‌كانی دیكه مردار كرده‌وه..!
• هه‌ڵمه‌تی ته‌مووزی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدای ئه‌م ساڵ كه رووداوی 22/7/2008 ته‌قاندیه‌وه تارماییه‌كانی پێشتر به دی ده‌كرا :
1. لایه‌نه شوَڤینیهكانی پروَسهی سیاسی (العراق) و توَرانییهكانی نێو ئه‌و پڕوَسهیه له مێژه‌وه له حاڵه‌تی هێرشدا بوون له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه. به‌غداو ئهنقرهو عوممان‌و كهنداوو بروَكسلو لهندهنو واشنتوون ناوه‌ندێك بوون كه به ئاشكرا مه‌یدانی كوَرو كوَبوونهوه و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست ودرووستكردنی لۆبی و زه‌مینه خوَشكردن بوون بوَ بڕیاری روَژی 22/7 و رووداوه‌كانی تری دوای ئه‌وه.
2. پێش ئاشكرا بوونی ناوهڕوَكی مادده (24)، سهروَك وه‌زیرانی توركیا جه‌ختی له‌وه ده‌كرد كه كێشه‌ی كه‌ركوك به‌مزووانه له رێگای یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق چاره سه‌ر ده‌كرێت. نه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ونه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئاخفتنهكانی (ئوردوگانیان) به هه‌ند وه‌رنه‌گرت، به تایبه‌تی جمووجوڵی به‌ره‌ی (توركمانی)و لایه‌نه‌كانی سوننه‌و شیعه‌ی ههوابهست به توركیاوه (وه‌كو حیزبی ئیسلامی‌و ته‌وافق و عباس به‌یاتی و المولی…هتد)، كه رازونیازی خوَیان نه‌ده‌شارده‌وه..
3. كه پڕوَژهكه ئاماده‌كراو، به ئاگاداری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌رباز كرا و ده‌نگیان له سه‌ر (1-23) مادده‌ی ئه‌و یاسایهداو، هه‌ر له سه‌ر پێشنیاری ئه‌م لیسته شێوه‌ی ده‌نگدان به زوَرینهی ده‌نگ له ئه‌نجوومه‌نی نوَینهرانی عێراق په‌سند كرا..! ئیدی كار له كار ترازا. له وتارێكماندا روَژی 25/7/2008 له روَژنامهی (روَژنامه) هه‌ندێ به ته‌فسیل ئهملایهنهم باسكردووه.
بڕوانه: http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=653&AuthorID=137
4. هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشكرا بوونی پڕوَژهی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زا وناحیه‌كان تاكو ئهمڕوَ، سوپای توركیا و هێزه‌كانی ئیران به‌رده‌وام فڕوَكه جه‌نگه‌كانیان له‌سه‌ر ئاسمانی (هه‌رێمی كوردستانن) به درێژایی سنووری نێوان (هه‌رێمی كوردستان)و توركیا و ناوچه‌كانی قهندیلو قه‌ڵادزه و رانیه‌و ئیران، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا ئه‌م تاوانانه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت به تایبه‌تی له رووی (توقیت) و (چری) ئه‌م هه‌ڵمه‌ته. وه‌كوو بێژیت ئه‌و ناوچانه پارچه‌یه‌ك نین له خاكی كوَماری (العراق) و خه‌ڵكه‌شی عێراقی نین. به داخه‌وه سه‌ركردایه‌تیی فه‌رمی كوردستان‌و نوێنه‌رانی كورد له ناوه‌ند، وه‌كو پێویست ئه‌م بێدهنگیو بێ بایه‌خدانه‌ی ناوه‌ندیان له قاو نه‌دا.
5. هه‌ڵمه‌تی نوَینهرانی گشت لیسته‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی (العراق) دوای په‌سندكردنی (یاسای هه‌ڵبژاردنی پاریزگاكان به مادده (24) یشه‌وه) چر وپرتربوو، به تایبه‌تی سه‌ردانی چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و لیستانه (عباس بیاتی له لیستی هاوپه‌یمانی شیعه و سه‌ر به مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی‌و ئه‌ندامانی به‌ره‌ی توركمانی..هتد) بوَ ئه‌نقه‌ره‌و ئهوپێشوازییه گه‌رمه‌ی سه‌رانی تورك (گول وئوردوگان…) كه له‌و ئه‌ندامانه كرا و راگه‌یاندنه‌كانیان كه سه‌ر تاپای دژ به پڕوَسهی چاره‌سه‌ركرنی ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانی كوردستان بوون، واته دژی ده‌ستوورو بنه‌ماكانی پروَسه سیاسییه‌كه‌ی عێراقی (هیوا ئاشتی) ئه‌مه‌ش ده‌ستێوه‌ردانێكی راستهوخوَیه له كێشه‌كانی (العراق). كه چی كه‌س ورته‌ی لێوه نه‌هات نه ناوه‌ند و نه نوێنه‌رانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له ناوه‌ند و نه هه‌رێم..!، ئه‌گه‌ر كرابێتیش ورته‌یه‌ك بوه له ژێر لێوه‌وه‌و بوَ له كوَلكرنهوه…!
ناكرێت نوێنه‌رانی كورد له به‌غداو له هه‌رێم به (نه‌مانزانی)و (فێڵ)یان لێكردین و (دووروون)و،پانكردنه‌وه بوَ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیداره‌ی بوش، پاساوی خه‌مساردی‌و بێئاگایی هه‌ڵه‌كانی خوَیان بده‌نه‌وه و، ئه‌و خه‌مساردی‌و بێئاگاییه كه وا خه‌ریكه خواست‌و ویستی خه‌ڵكی كوردستان مردار ده‌كاته‌وه وكیشهكهمان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بوَخاڵی سفر.
ناوه‌ند هه‌ر ناوه‌ندی جارانه و گورگه له پێستی مه‌ڕ و،وا ده‌ستی خوَی كه‌شفكرد :
1. هێزی سه‌ربازی ده‌نێرن بوَ بناری حه‌مرین و سه‌عدیه و جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په وخانه‌قین كه چی :
• سهروَك كوَماری عێراق كه (كورده‌و نوَێنهری خه‌ڵكی كوردستانه بوَ ئه‌و پوَسته) ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه…
• سوپا سالاری عێراق كه (كورد)هو نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه بوَ ئه‌و پوَسته بێ ئاگایه..!
• جێگری سهروَك وه‌زیران كه (كورد) ه و نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه بوَ ئه‌و پوَسته، ته‌قه‌ی سه‌ری دێت..!
• وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوَماری (العراق) كه كورده و نوێنه‌ری كورده بوَ ئه‌و پوَسته هه‌ر هه‌مان شت، وه‌زیرو گزیرهكانی دیكه‌ی كورد له ناوه‌ند و نوێنه‌رانی كورد له ده‌زگای ئیستخبارات و، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و.. هتد، وه‌كو ئێژن له بێخهبهران كهشكوَڵ سه‌ڵه‌وات ..!
• ئاگاداری سه‌رۆكی ههرێمو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، كه پێویسته بكرێت هه‌ر چ نه‌بێت له به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م:
تهواجیدی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه به راوێژ‌و ته‌گبیر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو له سه‌ر داوای ناوه‌ند بووه. ئامانجیش بۆ به‌ربه‌ره‌كانی ئیرهابیهكانو رێگاكرتن له قه‌ڵاچۆكردنی هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچه‌كه به تایبه‌تی كورد‌و شیعه كه ئامانجی ئیرهابیهكانن.
دووه‌میان:
ئه‌و ناوچانه ناوچه‌یه‌كی ( خیلاف ) ن له نێوان ناوهندو هه‌رێم . تاكو حه‌سم نه‌كرێت چه‌ند ناوه‌ند مافی بڕیار‌و جولانه‌وه‌ی هێزی هه‌یه ئه‌وه‌نده‌یش لایه‌نی كوردستانی . بۆیه بوونی هێزی هه‌ردوولا ده‌بێت به ته‌كبیرو ته‌وافق بێت . ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت مافی حكومه‌تی ناوه‌نده هێزی سه‌ربازی بنێریت بۆ خانهقینوگشت ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، لایه‌كی راستیهكهیه، (هه‌رچه‌ند بریاری وه‌هاش ره‌ها نییه )، وه‌لێ وه‌كو زۆر له كاروكرده‌وه‌كانی سه‌رانی ناوه‌ندی به‌غداو هه‌ندی له نوێنه‌رانی كورد، لاكه‌ی تری فه‌رامۆشده‌كه‌ن جا چ به نه‌زانی یان به زانیین بێت.
گه‌مارۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن .. ئینزاری لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ده‌كه‌ن، ئاڵای كوردستان ده‌هێننه خواره‌وه، ته‌هدیدی هاوڵاتیان دهكهنو چاویان لێسوور ده‌كه‌نه‌وه . جارێگی دیكه‌یش دهیڵَێمهوه. له‌و ناوچانه چه‌ند مافی ناوه‌ند بێت ئاڵای خۆی به‌رز كاته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش مافی كوردستانییه‌كانه ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه. هه‌تاكوو له سه‌ر دام‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانیش. له ده‌ستووردا ئیقراری ئه‌وه كراوه كه ئه‌م ناوچانه خیلاف)ی له سهرهواته (ساغنهكراوهتهوه) كه سه‌ر به هه‌رێم بَیت یان ناوه‌ند یان سه‌ربه‌خۆ. تاكو ئه‌وده‌مه‌ی ئه‌م كێشه‌یه حهسمدهكرێت مافی ره‌وای‌و لایه‌نی كوردستانی هه‌مان مافی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی دهبێتو نابێ ئه‌م مافه فه‌رامۆش بكرێت.
2. ناوه‌ند تاكو ئێستا هێزی پێشمه‌رگه به هێزێكی عێراقی حیساب ناكات، به‌ڵكو له‌واقیعدا مامه‌ڵه‌ی (میلیشیات ) ی له‌گه‌ڵ ده‌كات. لای خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌و سوپایه كه پێیده‌ڵێن (سوپای عێراق)، سوپای عێراق نییه، به‌لكو سوپای ( عه‌ره‌بیی عیرَاق ) ه كه زۆرینه‌ی ( عه‌ره‌بی شیعه)یه، ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ گومان له هێزی پێشمه‌رگه بكرێت كه تاكو ئێستایش سه‌رقاڵی پاراستنی ئهمنو ئاسایشی عێراقی (هیواو ئاشتی)یه‌و بوونی له‌و ناوچانه تاكو پێش ئێستا هه‌ر بو ئه‌و مه‌به‌سته بووه، به گه‌واهی خۆیان له‌و ئه‌ركه‌ش زۆر زۆر له ( سوپای عێراق) سه‌ركه‌وتوو تر بووه…
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌ی ناوه‌ند گومان له ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی‌و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات، خانه‌قین كیشه نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گه‌مارۆدانی كوردستان .
كاتی خوَی لە بایەتیكماندا ئاماژەمان بەوە كرد كە : هێزی داگیركەری ئەمریكا بوَ بەرژەوندی ومەرامی خوَی ، هەر لەسەرەتاوە وبە تەكبیر لە گەلأ دەسەڵاتی لاوازی ناوەندی بەغدا بە مالیكی)شەوە ، پروَسەی شەر وپێكدادانی( سوونە شیعە) . (سوونە سوونە). (شیعە شیعە ) ی بەرپا كرد و، هەنگاوی ئایندە دوور نییە نوَرەی كورد بێت چ لە گەلأ ناوەند چ لە گەلأ پێكهاتەكانی دیكە ( العراق ) : كورد عەرەبی سوونە كورد عەرەب شیعە ، كورد توَرانیەكان ، یان هەر هەموو پێكەوە .
هەنگاوی یەكەمی هەڵمەتی تازەی ناوەند دژ بە كورد ، لە پەراوێز كردن و بێبایەغی و بێمتمانەی بە لایەنی كوردستانی لە بریاردانی ئیستراتیجی (سیاسی نیشتمانی وئیقلیمی و نیودەوڵەتی و ئابووری و سەربازی و ئاسایش) سەری هەڵدا و، لە 22/7/2008 تەقیەوە و، بە ناردنی هێزی سەربازی بوَ ناوچەكانی ( خیلاف) لە كوردستانی باشوور دەستی پێ كرد .
كەم وكورتی و غەم ساردی لایەنی كوردستانی لە ئاستی هەرێم و ناوەندی بەغدا ، و چارەسەرنكردنی گرفتەكانی ناوخودی هەرێم و لە گەلأ ناوەند وگەڵكە بوونیان و، نەبوونی ئیرادەیەك و نەخشەیەكی بە دواد چوون و لیًپرسینەوە لە سەر ئیدای نوَینەرانی لیستی كوردستانی ، یەك لە فاكتەر سەركیەكانی ئەم تەنگەژەیە و دیارە تاكو دێت قول وفراوانتر دەبێت .
ئه‌گه‌ر رۆژی 22/7/2008وه‌كوو (مفاجئهیهك) لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی عێراق به سوننه‌و شیعه‌ی نێو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، یه‌ك ریزی خۆیان به فه‌رمی بۆ كورد‌و عێراقییهكانو ناوچه‌كه‌و جیهان خسته‌روو، هه‌نگاوه‌كانی دوای ئه‌وه تهسبیتكردنو گه‌شه‌پێدانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه، بۆ نموونه:
1. كه خۆپیشانده‌رانی شاری كه‌ركوك گولله‌باران كران هه‌ڵوێستی ناوه‌ند چی بوو ..؟!
2. كه ده‌یان شه‌هیدو سه‌دان بریندار بوونه قوربانی توندره‌وو شۆفینزمه عهرهبو تۆرانیه‌كانی كه‌ركوك، هه‌ڵوێستی جدی لایه‌نه‌كانی فه‌رمی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق‌و مقاماتی به‌رزی مه‌زهه‌بی شیعه چی بوو؟
جارێكی دیكه‌ش له نووسینێكماندا داوامكرد له سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان به فه‌رمی داوا له مه‌رجه‌عییه‌ته‌كانی شیعه بكه‌ن، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی تهعریبچییهكانی عه‌ره‌بی شیعه (له‌كاتی خۆیدا لایه‌نه‌كانی شیعه سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه تاوانێكه ده‌رحه‌ق به كورد‌و به شیعه كراوه).
ده‌ڵێن به‌رێز (ایه الله سیستانی) دیارییه‌كی خوداییه بۆ عێراق. ئه‌م زاته گه‌وره فتوای بۆ زۆر دیارده‌ی شهرعیو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی داوه‌و به‌رده‌وامه، باشه بۆ فتوایه‌ك نادات بۆ برایانی عه‌ره‌بی شیعه كه به زۆر رژێمی سه‌دامی گۆڕ به گۆڕ هاوردوویانن بۆ كوردستان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ته‌عریب )، كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جێگای بابوباپیرانیان، نه‌بنه مایه‌ی فیتنه‌و خۆین رشتن. حه‌قه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان‌و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی ئه‌م پرسه بورژێنن، به تایبه‌تی به زمانی عه‌ره‌بی..
3. وه‌زیری به‌رگری عێراق (عه‌بدوالقادر قاسم العوبهیدی)كه (عه‌ره‌بی سوننه)یه به یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی( فه‌یله‌قی به‌در) كه هێزیكی چه‌كداری مه‌شق پێكراوی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقه( جه‌ماعه‌تی عبد العزیز حكیم) له شه‌ری عێراق‌و ئیران دامه‌زراوه، بێئه‌وه‌ی ئاگاداری لایه‌نه پهیوهنداركانی به‌غداو ههرێمو دیاله بكه‌نه‌وه، سه‌ردانی ناوچه‌كانی دیاله‌ی كرد‌و تاكو خانه‌قین‌و مه‌رزی موونزهرییه رانه‌وه‌ستان. سه‌یر له سه‌ردانه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو ده‌بێت عیبره‌ت له‌وه وه‌ربگیرێت، توندرهوێكی عه‌ره‌بی سوننه‌و توندڕه‌وێكی عه‌ره‌بی شیعه كه تاكو دوێنێ دژی یه‌ك بوون شان بهشانو ده‌ست له ناوده‌ست له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌م پارێزگایه خۆیان بادهدهنو په‌نجه‌ی ته‌هدید راده‌كێشن، چ به تاك یان به جووت.. ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ لایه‌نی كوردستانی..!
4. له گه‌ڕانه‌وه‌ی ( مه‌حموود مه‌شهه‌دانی) بۆ به غدا، بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌رۆك وه‌زیران مالكی بڕواته پێشوازی‌و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ببه‌ستن. هه‌ڵوێستی مه‌شهه‌دانی رازونیازی المالكی به ته‌حدید له قۆناغی گومان ده‌رباز بووه بووه‌ته سیاسه‌تێك. ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ لایه‌نی كوردستانی…!
خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه به گفتۆگۆ سوپای ناوه‌ندی به‌غدا له خانه‌قین كشایه‌وه وه‌لێ خانه‌قین گه‌مارۆ دراوه: ( بناری حه‌مرین‌و مه‌نده‌لی‌و سعدیهو جه‌له‌ولاو شیخ باوه‌و قه‌ره‌ته‌په له‌گه‌ڵ مێخكهی جوحا )، له پاڵ به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی شوومی ( الجزائر) ساڵی 1975، رۆڵی ئیران‌و وڵاتانی ئیقلیمی، هاندان‌و كه‌یف خۆشی لێپرسراوانی ئیداره‌ی بوش له به‌غدا له گومان ده‌ركه‌وتووه . هه‌ڵوێستی ناوه‌ند وا رونتر بووه‌وه، كه هه‌ر گورگه‌كه‌ی جارانه‌و خانه‌قین مه‌به‌ست نییه، شۆفینیو ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی ناوهندو تورانییهكان به مرونه‌ت‌و سازش‌و حیكمه‌ت توند‌و ره‌قتر ده‌بن. ئه‌مانه دژی كوردوكێشهی كوردن. چاویان هه‌تاكو به‌و پۆست‌و رۆڵه پڕۆتۆكۆلیانهش هه‌ڵنایه‌ت كه له ناوه‌ند به‌كورد به‌خشراوه، بوونی كورد هه‌تاكو بۆ پاراستنی خۆیانیش به زۆر ده‌زانن.
چی له‌وه قهباحهتتره بۆ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، به‌و ئه‌ندازه‌یه ئه‌و ئیهمالو گومان‌و تهحجیمكردنه. چی تر له‌وه قهباحهتتره كه گومان له ئهركو له نیشتیمانپه‌روه‌ری ئه‌وان بكه‌ن كه تاكو ئێساتاش سوورن له سه‌ر عێراقی بوونیانو یه‌كێتی عێراقی (هیواو ئاشتی )…! تۆ بڵَێََََََیت دره‌نگ نه‌بێت بۆ پیاچوونه‌وه‌یه‌كی ئیستراتیجی هه‌مه لایه‌نه كه ده‌بێت له خودی ماڵی كورده‌وه ده‌ستپێبكات ئینجا هاوپه‌یمانه‌كانی…
سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان یاری له‌گه‌ڵ كات دهكاتو باشیش ده‌زانێت كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نییه…!
3/9/2008
تێبینی:
ئەم بابەتە له 7، 10/ 9/2008 لە روَژنامەی ( هاوڵاتی) بە دوو بەش بڵاوكراوەتەوە.