هۆکاری کوشتاری ژنان دین و کولتوره!
هۆکاری کوشتاری ژنان دین و کولتوره!
عوسمان_ م
ماوه‌ێه‌ک له‌وه پێش رۆژنامه‌کان و ته‌له‌ویزیونه‌کانی نوروێژ خه‌به‌رێکیان بڵاو کردوه که پێاوێکی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق به چه‌قۆ ژنه‌که‌ی و 2 منداڵی خۆی کوشت.
ئه‌م کرده‌وه درندانه‌ێه نمونه‌ی هه‌زاران کرده‌وه‌ی ئاواێه که رۆژانه له کوردستانه‌کان و به‌تایبه‌ت له کوردستانی عێراق روده‌دا و ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌م کرده‌وه دژی ئینسانییه ره‌نگده‌ره‌وه‌ی کولتوری ئیسلامی و قانون و یاساکانی ئیسلامه که له یاسای بنه‌ره‌تی حکومه‌تی عێراق و کوردستاندا په‌یره‌و ده‌کرێ و به‌رێوه‌ده‌چێ. له ماوه‌ی 17 ساڵ حاکمیه‌تی حیزبه ناسیونالسیت-ئیسلامیسته‌کانی کوردستانی عێراقدا زیاتر له 14،000 ژن کوژراوه. هه‌مو رۆژێک 3 تا 4 ژن له کوردستانی عێراقدا ده‌کوژرێن، یان خۆێان ده‌کۆژن. بێگومان ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که خه‌به‌ری ئاوا ئازار ده‌ر و دڵته‌زێن ده‌بیسین و دیاره ئاخرین جاریش نابێ!
به دڵنیاییه‌وه هه‌تا ده‌سه‌ڵاتی دین و کولتوری پیاوسالاریی دینی و حاکمانی دینی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا حاکم بێ، ده‌بێ چاوه‌روانی تاوان و کاره‌ساتی دڵته‌زێنتر بین! ئه‌وه ته‌نیا باوک نییه که ژن و منداڵی خۆی ده‌کۆژێت، سه‌رانی ئه‌مرۆی جیهان به هه‌زار هه‌زار ژن و مندال ده‌کۆژن و که‌سیش باسیان ناکا. ئه‌فغانستان و عێراق و….. له ژێر ئالای دێموکراسی‌دا بونه‌ته گۆرستانی ژنان و منداڵانی بێ‌تاوان. ئه‌م کوشتارانه له لاێان سه‌رانی دینداری جیهانه‌وه به‌رێوه ده‌چێ. سه‌ربازانی دێموکراسی وه‌ک تیروریستانی ئیسلامی له ئێران و عێراق و ئه‌فغانستان، له پێشدا ته‌جاوز به کچانی 10 و 12ساڵ ده‌که‌ن و پاشان ده‌ێانکوژن. سه‌ربازانی دێموکراسی پاش ته‌جاوز کچانی منداڵ ده‌کۆژن بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌که‌ێان داپۆشن، وه ئیسلامیه‌کان ده‌ێانکوژن بۆ ئه‌وه‌ی خودای ئیسلامیش رێگای ئه‌و کچانه نه‌دا بچنه به‌هه‌شت. به پێی ئاێه‌ته‌کانی خودای ئیسلام، کچ ئه‌گه‌ر به کچێنی بمرێ یان بکۆژرێ ده‌چێته به‌هه‌شت. ئیسلامیه‌کان ئه‌یکه‌ن به ژن پاشان ده‌یکۆژن بۆ ئه‌وه‌یکه اڵڵای ئیسلامیش بیخاته جه‌هه‌نم.
ئه‌م ده‌ستدرێژی و شه‌ر و کوشتارانه ره‌نگده‌ره‌وه‌ی کولتوری دینی به گشتی و دینی ئیسلامه به‌تایبه‌تی که به فه‌رمانی خودا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئه‌نجام ده‌درێ. دیاره برێک له کۆمه‌ڵگاکان له‌وانه ئوروپا توانیویانه به لابردنی دین له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆێاندا، وه کردنی دین به مه‌سه‌له‌ێه‌کی شه‌خسی، تا ئاستێکی به‌رچاو دیارده‌ی درندانه‌ی ژن کوشتن و منداڵ ئازاردانیان که‌م کردوه‌ته‌وه و مافه‌کانی تاک به شیوه‌ی حقوقی و قانونی ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
بێگومان ئاستی پێشکه‌وتنی هه‌ر میله‌تێک و هه‌ر کۆمه‌ڵگاێه‌ک له بابه‌ت ئینسانی و کۆمه‌ڵاێه‌تییه‌وه، پێوه‌ندی به ئاستی رێز گرتن له ئینسانی ژن و به کرده‌وه پاراستنی مافی یه‌کسانی ژن و پیاو هه‌ێه. کولتوری سکۆلاری ئوروپا که له سه‌رده‌می روشنگه‌ریدا ده‌ستی پێ‌کرد، بنه‌ماکه‌ی بریتی بو له بۆچون و باوره نوێه‌کانی زاناێان و فه‌یله‌سوفه ماتریالیسته‌کان. چه‌په‌کان و سوسیالیسته‌کان، روناکبیران، هونه‌رمه‌ندان، ژنان و پیاوانی شۆرشگیر و پێشکه‌وتنخوازی ئوروپا به خه‌باتی لێبراوانه و بوێرانه‌ی خۆێان توانیان ده‌ستی رژیمه مه‌زهه‌بیه‌کان و حاکمیه‌تی کلیسا له ژیان و کۆمه‌ڵگادا کۆتایی پێ بێنن.
کولتوری زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی وه‌ک عێراق و ئێران و کوردستان که به ته‌واوی نا ئینسنانی و دژ به ئازادی تاک دارێژراوه، بنه‌ماکه‌ی دینی ئیسلام و کولتوری عه‌ره‌بی داگیرکه‌ری ئیسلامییه. بۆ نمونه ئه‌و پیاوه‌ی که ژن و 2 منداڵه‌که‌ی خۆی کوشت، په‌روه‌رده‌ی ئه‌و کولتوره‌ێه که ئه‌مری خودای ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی به جێ هێناوه. الله‌ی ئیسلام له کتێبی قورئاندا له‌م باره‌ێه‌وه راشکاوانه ده‌ستی پیاوانی موسوڵمانی له کوشتن و ئازاردانی ژناندا ئاواڵه کردوه. له ئایه‌تی 223ی سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا ده‌ڵێ که ژنانی ئێوه موڵکی ئێوه‌ن و چیتان پێ خۆشه و چۆنتان پێ باشه ئه‌توانن وه‌ک مولکی خۆتان به‌کاریان بێنن.
خاڵێکی گرنگ که لێره‌دا جێگای سه‌رنجه، ئه‌وه‌ێه که ده‌توانم بڵێم ده‌وڵه‌تی نوروێژیش له‌م پێوه‌ندییه‌دا به شێوه‌ێه‌ک له کوشتاری ژنان و منداڵانی په‌نابه‌ردا شه‌ریکه تاوانه. ده‌وڵه‌تی نوروێژ له ژیر ناوی دێموکراسی و ئازادی باوه‌ردا راسته‌وخۆ بوته پشتگر و دابینکه‌ری کولتوری ژن کوژی ئیسلامی و به هێز کردنی ناوه‌نده‌کانی په‌روه‌رده کردنی تیروریستی ئیسلامی و کۆنه‌په‌ره‌ستی. ده‌وڵه‌تی نوروێژ هه‌مو ساڵێک به ده‌ێان میلیون کرون سه‌رفی ئه‌و گوروپ و رێکخراوانه ده‌کا که راسته‌وخۆ عاملانی کوشتار و خه‌ته‌نه کردنی ژنان و کچانی بێ‌تاوانن. ده‌ێان ده‌سته و تاقمی سیاسی که زۆربه‌یان ئه‌ندامانی ئه‌حزابی سیاسیی چه‌کدارن، ساڵانه به ناوی کولتوره‌وه پاره‌ێه‌کی زۆر وه‌ر ده‌گرن. ئه‌م پارانه به‌رێ ده‌کری بۆ میلیشیا چه‌کداره‌کانی حیزبه سیاسیه‌کان له وڵاتانی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت له کوردستانی عێراق.
یه‌کێکیتر له‌و ناوه‌ندانه‌ی که کولتوری ئیسلامیی دژ به ژنی تێدا به هێز ده‌کری و ده‌رسی تیروریستی به منداڵان ده‌درێ، مزگه‌وته‌کانه. مزگه‌وته‌کان مه‌دره‌سه‌ی تیروریستانی داهاتوه که به سامانی خه‌ڵکی نورویژ په‌روه‌رده ده‌کرێن. به‌شێک له‌و پارانه که ده‌وڵه‌تی نوروێژ به ناوی کولتو‌ر و دێموکراسی دینیه‌وه ده‌یدا به به‌رپرسانی ئه‌و گوروپ و رێکراوه کولتورییانه، به‌ری ده‌کرێ بۆ ئه‌و مه‌لا و رێبه‌ره ئیسلامیانه له کوردستان، سومالی، سودان، عێراق و ئێران که فتوای کوشتاری ژنان و خه‌ته‌نه‌ی که‌چان ده‌ر ده‌که‌ن. له مزگه‌وته‌کاندا ئاێه‌ته‌کانی ژن کوشتنی خودای ئیسلام و کولتوری پیاوسالاری-ئیسلامی ده‌وترێته‌وه. له مزگه‌وته‌کانی نوروێژ ده‌رس و وانه‌ی کافر کوشتن و کافر سه‌ربرین به منداڵان ده‌وترێته‌وه. به پێی وته‌کانی خودای ئیسلام که له قورئاندا هاتوه، هه‌رکه‌سێک باوه‌ری اڵڵاه ی ئیسلام و موحه‌ممه‌د وه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئه‌و الله‌ێه نه‌بێ، کافره و ده‌بێ موسوڵمانان کافران بکوژن. لای ئیسلام هه‌مو خه‌ڵکی نوروێژ کافره و ئه‌گه‌ر موسوڵمانان مه‌جال په‌یدا بکه‌ن، هه‌موتان سه‌ر ده‌برن. لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند نمونه‌یه‌ک له فه‌رمانه‌کانی خودای ئیسلام وه‌ک به‌ڵکه ده‌که‌م که فه‌رمان ده‌دا له هه‌رکوی کافرانتان بینی بیانکۆژن، وه هه‌روه‌ها فه‌رمانی کوشتاری ژنان و به‌رده‌باران کردنیان:
الله‌ی ئیسلام له ئایه‌تی 39ی سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا ده‌ڵێ: "ئه‌انه‌ی باوه‌ریان به وته‌کانی الله نییه ده‌بی له ئاگردا بسوتێنرێن".
له سوره‌تی توبه ئاێه‌ته‌کانی 4 تا 28دا ده‌ڵێ: "له هه‌رکوی کافره‌کانتان بینی بیانکۆژن، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ریان به موحه‌ممه‌د و خودا و رۆژی قیامه‌ت نییه قه‌تڵعامیان بکه‌ن و خودا‌ش دۆزه‌خی بۆ تاو داون.
خودای ئیسلام له قورئاندا، له ئاێه‌تی 34ی سوره‌تی نیسائدا ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ژنه‌کانتان به قسه‌تانیان نه‌کرد یه‌که‌مجار ئامۆژگارییان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ملیان نه‌دا له‌گه‌ڵیان مه‌خه‌ون، ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیان کرد لێانده‌ن".
ژن له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه حیسابی حه‌یواناتی ماڵی بۆ کراوه. پیاوی موسوڵمان به ئه‌مری خودای ئیسلام به هه‌مان شێوه که ده‌توانێ هه‌رچه‌نده مانگا و مه‌ر بکرێ که‌ڵکیان لێ وه‌ر بگرێ، به هه‌مان شێوه‌ش ده‌توانی 4 ژن و زیاتریشی بکرێ و چۆن پێی خۆشه به‌کاریان بێنێ. بۆ نمونه خودی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر و رێبه‌ری ئیسلام زیاتر له 20 ژنی ره‌سمی هه‌بوه به‌م ناوانه:
1-خه‌دیجه، 2- ماریه، 3- عایشه، 4- ئوم سه‌لمه، 5- حه‌فسه، 6-زه‌ینه‌ب، 7-جوه‌یریه‌ی کجی حارس، 8-ئوم حه‌بیبه خۆشکی ئه‌بو سه‌فیان، 9-سه‌فیه کجهی حه‌ی بن اخته‌ب، 10-مه‌یمونه کچی حارس، 11-فاتمه کچی سه‌ریح،12-هێند کچی یه‌زید، 13-ئه‌سما کچی سیاو، 14-زه‌ینه‌ب کچی یه‌زید، 15-هبله کچی قه‌یس، 16-ئه‌سمای کچی نه‌عمان،17-فاتمه کچی زوحاک، 18- ماریه کچ قه‌بتیه، 19-ریحانه، 20-ئوم شه‌ریک.
خودای ئیسلام له ئایه‌ته‌کانی 53 و 55ی سوره‌تی ئه‌حزابی قورئانه‌که‌یدا ته‌نانه‌ت رایگه‌یاندوه که ژنانی موحه‌ممه‌د پاش مردنیشی حه‌قیان نییه مێرد بکه‌نه‌وه.
دینی ئیسلام که گۆێا دینێکی تازه‌ێه و ده‌بێ له هه‌مو دینه‌کان مودێرنترین و شارستانیتر بێ، ژن به ئینسان حیساب ناکا. ئیسلام به درێژایی مێژوی ته‌مه‌نی خۆی به‌ڵای وای به‌سه‌ر ژن‌دا هێناوه که بێجگه له شه‌رمه‌زاری و رسوایی هێچی بۆ به‌شه‌ریه‌ت نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
هه‌لومه‌رج و وه‌زعی ژنان له ئیران، عێراق، ئه‌فغانستان، عه‌ره‌بستانی سعودی، له سودان و وڵاتانی تری ئیسلامی‌دا نیشانده‌ر و سه‌لمێنه‌ری دژی ژن بونی ئیسلام و خودای ئیسلام و موسوڵمانه‌کانه. ئه‌گه‌ر پیاوێکی کورد، عه‌ره‌ب، فارس، ئه‌فغانی و …. ئاوا وه‌حشیانه ژن و منداڵی خۆێان له‌ت و کوت ده‌که‌ن، مانای ئه‌وه نییه که پیاو دژ به ژنه! به‌ڵکو ئه‌وه باوه‌ره دینیه‌که‌ێه‌تی که حوکمی پێ ده‌کا ژنه‌که‌ی و منداڵه‌کانی بکۆژێت. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه پێویسته ئاماژه به نه‌ریت و یاسا پیاوسالاری-ئیسلامی و فه‌رمانه‌کان و قانونه‌کانی خودا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ین.
هیچ ئایدولوژیا و دین و رێبازێکی تری دینی، به درێژایی مێژوی به‌شه‌ر، ئه‌وه‌نده‌ی ئیسلام پله و جێ و شوێنی ژنی له کۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه‌دا پێشێل نه‌کردوه. ته‌نانه‌ت له عه‌ره‌بستانی به‌ر له ئیسلامیشدا ژنان له ماف و ئازادی زیاتر به‌هره‌مه‌ند بون. به هاتنی ئیسلام هه‌مو ئازادیه‌کانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئاێه‌ته‌کانی قورئان جێ و شوێنی ژن له ئیسلامدا، له راستیدا چۆنیه‌تی فکری و بۆچونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌رحه‌ق به ژنان نیشان ده‌دا. ته‌واوی نوسراوه ئیسلامیه‌کان و به‌ڵگه مێژوییه‌کان و ئایه‌ته‌کانی قورئان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که ژێرده‌ستی و پله‌ی نزمی ژنان و کوشتنیان له لاێه‌ن موسوڵمانه‌کانه‌وه، ره‌نگده‌ره‌وه‌ی کۆیلاێه‌تیه‌که که موحه‌ممه‌د ویستویه‌تی ژنان به‌رانبه‌ر به شه‌خسی خۆی و موسولمانان هه‌ێانبێ و ملی پێ بده‌ن.
شێخ نه‌فزاوی، یه‌کێک له گه‌وره‌ترین زانایانی ئیسلامی له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌یدا به ناوی "باغی عه‌ترین" ده‌ڵێ:
"مه‌زهه‌بی ژن له ناو پێی ئه‌وانداێه. قوزی ژنان تێر نابێ و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وه‌سیان دامرکێ، فه‌رقی پێ ناکه‌ن که له‌گه‌ڵ پیاوێکی خوێری، یان غولامێکی ره‌ش پێست، یان که‌سێکی بێ ئابرو بخه‌ون. ئه‌مه‌ش بزانن که شه‌یتان تۆماوی له نێو پێی ژنان کردوه".
شێخ نه‌واس، گه‌وره پیاوێکێتری ئیسلامی له بابه‌ت ژنانه‌وه ده‌ڵێ:
ژن بونه‌وه‌رێکی فریوده‌ره، ژن فێڵبازه، ساخته‌چیه، سپڵه‌ێه، بێوه‌فاێه، هه‌وه‌س بازی له‌تیر نه‌هاتوه و ده‌روازه‌ێه‌که بۆ دۆزه‌خ.
خودی موحه‌ممه‌د له‌م حه‌دیسانیدا که چه‌ند نمونه‌یه‌کیان با ده‌که‌م، سه‌باره‌ت به ژنان ده‌ڵێ:
میله‌تێک که کاروباری کۆمه‌ڵگای خۆی بداته ده‌ستی ژنان، قه‌ت سه‌رکه‌وتن به خۆێه‌وه نابینێ. ژن شه‌یتانه و باشترینیان جێگای سیقه نین. له حه‌دیسی 50 دا موحه‌ممه‌د ده‌ڵێ: "له دنیا بترسن و له ژنان خۆ بپارێزن، ژن داوی شه‌یتانه". له حه‌دیسی 970 دا ده‌ڵێ: "ژن باشترین چه‌کی شه‌یتانه". له حه‌دیسی 177 دا موحه‌ممه‌د ده‌ڵێ: " ئه‌و ژنانه‌ی که بۆن له خۆێان ئه‌ده‌ن و ده‌چنه دره‌وه، قاحبه‌ن".
عه‌لی ئه‌بیتالب کوره مام و زاوای موحه‌ممه‌د و ئیمامی خوشه‌ویستی شیعه‌کانی جیهان له کتێبی نه‌هجولبه‌لاغه‌دا سه‌باره‌ت به ژنان ده‌ڵێ:
قه‌ت له‌گه‌ڵ ژنان راوێژ مه‌که‌ن، چونکه بیر و بۆچونیان بێ باێه‌خه. ژن ده‌بێ له‌ماله‌وه راگرن، به شێوه‌ێه‌ک که که‌س نه‌ێانبینی. کاتی زۆر له‌گه‌ڵ ژنان به‌سه‌ر مه‌به‌ن، ده‌بنه هۆی سوک بونتان. پیاوه‌کان نابێ گوێ له قسه‌ی ژنه‌کانیان بگرن، قه‌ت ئیجازه مه‌ده‌ن نه‌زه‌ری خۆێان له‌سه‌ر ژیانی ئێوه ده‌ربرن. ئه‌گه‌ر رێگا بده‌ن ژنان رای خۆێان ده‌ربرن، ئه‌وا خۆتان و سامانتان نابود ده‌که‌ن.
ئه‌م نمونانه که وه‌ک به‌ڵگه له کتێبی قورئان و نوسراوه و وته‌کانی خودا و پێغه‌مبه‌ر و رێبه‌رانی ئیسلام ئاماژه‌م پێکردون، بابه‌تی ده‌رسه‌کانی مزگه‌وته‌کانه که به پالپشتی ده‌وڵه‌ت و به سه‌رماێه‌ی میله‌تی نوروێژ هه‌ڵده‌سورێن، به‌هیز ده‌کرێن و به‌رهه‌م ده‌هێنرێنه‌وه. ده‌بێ خه‌ڵکی نوروێژ ئیجازه نه‌دا چیتر به سه‌رماێه‌ی ئه‌وان و به ناوی ئازادی ئایین و باوه‌ر کولتوری دژی ژن و تیروریستی ئیسلامی په‌روه‌رده بکرێن. دوارۆژ هه‌رکام له مزگه‌وت و گوروپه کولتوریانه ده‌بنه ئاگر و به‌رده‌بنه گیان و مالی هه‌مومان! هه‌روه‌ک له ولاتانی ئیسلام لێدراودا ئازادی و ئینسانیه‌تیان له‌ناو بردوه و ژیانیان له هه‌موان تاڵ کردوه.
09/08/2008