ئه‌مڕۆ له هه‌مووکات زیاتر پێویستمان پێت هه‌یه
ئه‌مڕۆ له هه‌مووکات زیاتر پێویستمان پێت هه‌یه
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
بۆیادی 190 ساڵه‌ی له‌دایکبووونی بیرمه‌ندی مه‌زن مارکس
چه‌ندساڵێک له‌مه‌وبه‌ر بۆ دیده‌نی براده‌رێکی سه‌رده‌می {گه‌نجێتی و پیاسه‌ی ئێوارانی شه‌قامه‌کانی سلیمانی} سه‌فه‌رێکی له‌نده‌نم کرد.
له‌وێ به‌ده‌م قسه‌و گێڕانه‌وه‌ی یادگاره تاڵ وشیرینه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می چه‌پی ڕۆمانسی ،زۆرێک له خاڵه گرنگه‌کانی باژێڕی له‌نده‌نمان له مۆزه‌خانه‌و شوێنه‌وار به‌سه‌رکرده‌وه.
ڕۆژێک براده‌ره‌که‌م گووتی سبه‌ی ده‌چینه جێگه‌یه‌ک که هه‌رگیز به‌خه‌یاڵتا نه‌هاتووه بیبینیت و بێگومان زۆریش خۆشحاڵ ده‌بیت. زۆرم لێکرد که بیدرکێنێت لێ بێسودبوو.
بۆ رۆژی دوایی پاش نانی به‌یانی سواری پاسه دوونهۆمیهکانی له‌نده‌ن بووین و یه‌ک دووپاسمان گۆڕی ،پاش ماوه‌یه‌ک له ته‌نیشت گۆڕستانیک دابه‌زین.
دیتم براده‌ره‌که‌م به‌ره‌و ده‌روازه‌ی گۆڕستانه‌که ملدهنیت،منیش چارم نه‌بوو شوێنی که‌وتم.پاش 5 ده‌قه‌یه‌ک رۆشتن که‌وتینه قوڵایی گۆرستانه‌که‌وه،سه‌رم سوڕمابوو نه‌مده‌زانی بۆ هاتووینه‌ته نێو گۆڕستان، گووتم پێده‌چێت بۆجێگهیهک بڕۆین و لێره‌وه قه‌دبڕی بکه‌ین. نه‌خیر زۆری نه‌برد له گۆڕستانه‌که له‌به‌رده‌م په‌رژینێکی ئاسنین خۆمان بینیه‌وه که ده‌رگایه‌کی هه‌بوو له‌به‌رده‌م ده‌رگاکه‌دا کوڕێکی گه‌نج له‌سه‌ر کورسی و میزێک بلیتی ده‌فرۆشت ،براده‌ره‌که‌م دووبلیتی کڕی و له ده‌رگاکه‌وه چوینه ژووره‌وه.هێنده‌ی نه‌برد له به‌رده‌م په‌یکه‌رێکدا خۆمان بینیه‌وه که په‌یکه‌ری [کارڵ مارکس] بوو.براده‌ره‌که‌م به بزه‌یه‌که‌وه سه‌یریکی کردم وه‌ک ئه‌وه‌ی بپرسیت، شوێنه‌که‌ت به‌دڵه وانیه؟
پهیهکرهکه به پایه‌که‌ی ژێریه‌وه 3 مه‌ترێک به‌رزی ده‌بوو. خودی پهیهرهکه به برونز درووستکرابوو که ڕه‌شی ده‌نواند،هاوکات پایهکهشی هه‌ر هه‌مان ڕه‌نگ بوو. له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌که‌دا په‌یڤه به‌ناوبانگه‌که‌ی مارکس نووسرابوو{ئه‌ی کریکارانی جیهان یه‌کگرن} .له‌خوارتر ناوی کارل مارکس نووسرابوو، له نیوهندیشدا هه‌ندیک زانیاری له باره‌ی مارکسه‌وه یاداشتکرابوو وه‌ک ڕۆژی له‌دیک بوون و کۆچی دوایی و هه‌ندێک شتی تر.
له به‌شی خواره‌وه‌ی پهیکهرکهشدا دیسان وته‌یه‌کی به‌نرخی مارکس نووسراوه که ده‌ڵێت{فه‌یله‌سوفه‌کان دیارده جیهانیه‌کانیان ته‌نها شرۆفه کردووه، لێ گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن بیگۆرین}.
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده مه‌زنه له 1883 دا کۆجی دوایی کردوه گۆره‌که‌ی بێ‌ناز که‌وتبوو ،مه‌گه‌ر ته‌نها کۆمۆنیسته کانی وڵاتی ئینگلیز بیانزانیایه گۆره‌که‌ی له کوییهو له یادی له‌دایکبوون یا مردنیدا سه‌ردانیان ده‌کرد.
به‌ڵام پاش ئه‌وی که ناوی مارکس وه‌ک فه‌یله‌سوفێک وهاوکات وه‌ک یه‌کێک له مرۆڤه مه‌زنه ناوداره‌کانی جیهان تۆمار کرا .ئیدی شاره‌وانی له‌نده‌ن بیهریان له‌وه کرده‌وه که گرنگی به گۆره‌که‌ی بده‌ن .ئه‌وه بوو ئه‌و په‌یکه‌ره‌یان بۆ درووست کردوو ناوی په‌یکه‌ره‌که‌ش وه‌ک خاڵێکی تۆریستی خرایه نیو په‌رتووکی تۆریستی باژێڕی له‌نده‌نه‌وه.
پاش ئه‌و گرنگیهدانه بهمارکس ئیدی ڕۆژانه مه‌زاره‌که‌ی له‌لایه‌ن تۆریستی وڵاتانه‌وه به‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه.بێگومان ئه‌وانه‌ی که سه‌ردانی مه‌زاری مارکس ده‌که‌ن مه‌رج نیه ته‌نها که‌سانی کۆمۆنیست و چه‌پ بن، به‌ڵکو که‌سانی دیکه‌ش سه‌ردانی ده‌که‌ن که وه‌ک فه‌یله‌سوفێکی سیاسی و ئابووری و له‌ڕوانگه‌ی مه‌زنی کاره‌کانیه‌وه ڕێزی ده‌گرن.
ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ردانی په‌یکه‌ره‌که‌ی مارکس مانکرد ڕۆژێکی که‌میک باراناوی بوو کۆمه‌لێک که‌سی لێ‌بوو له نێویان هه‌ندێک گه‌نجی ئیتالی ،که هه‌ر له‌وی سروودی ئینتهرناسیۆناڵیان ده‌خویند . له‌بن په‌یکه‌ره‌که چه‌ندین چه‌پکه‌گوڵی به‌باران ته‌ڕ و یه‌ک دوو پارچه‌کاغه‌زی لێ‌بوو که چه‌ندین بیروبۆچوون و سلای تێدابوو بۆ ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه . له سه‌ر ڕووی یه‌کێک له پهرهکاغهزهکان به ئینگلیزی نووسرابوو { ئه‌مڕۆ له هه‌مووکات زیاتر پێویستمان پێت هه‌یه}.
به‌راستی ده‌ربڕینێکی پڕمانا بوو ، دیاره مه‌به‌ست له‌و بۆچوونه پێویستی چه‌پ و کومۆنیستهکانه به مارکس .
له ئاکامی نه‌مانی بلۆکی وڵاتانی سۆشیالیستی و پاشه‌کشه‌ی هه‌ندیک له حیزبه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی و له‌ده‌ستدانی پێگه‌و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان ، قه‌یرانیکی قوڵی له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی جیهانیدا به‌دووی خۆیدا هێنا . دیاره چه‌ند هۆکارێک ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و قه‌یرانه بوون له‌وانه:
*به هه‌ڵه به‌کارهێنانی تیئۆرکانی مارکس.
*به‌تاڵکردنه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆکه ئینسانی و چینایه‌تیه‌که‌ی.
* به‌رزکردنه‌وه‌ی مارکسیه‌ت ته‌نها وه‌ک درووشمی بی ناوه‌ڕۆک،
* ته‌شه‌نه‌کردنی گیانی بیرۆکراتی له ژیانی گه‌لێک له و حیزبانه‌دا ،
* پشتگوی خستنی چینی چه‌وساوه که داینه‌مۆی حیزبه.
*بڵاوبوونه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌تی سه‌رکردایه‌تی و نه‌بوونی گیانی دیموکراتی.
* به‌کار هێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ری مه‌رکه‌زیه‌ت ،و زۆر هه‌ڵه‌ی دیکه.
بۆیه ئهمڕۆئهرکی حیزبه شیوعی و چه‌په‌کانه که سه‌رله‌نوێ فه‌لسه‌فه‌ی مارکس به شێوازێکی نوی بخویندنهوه ، خوێندنه‌وه‌یه‌ک که به‌های تیۆریه‌کانی له پراکتیکدا به‌و شیوه‌ی خۆی نووسیویه‌تی به‌ر جه‌سته بکرێت ،هاوکات پێداچوونه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌و ڕه‌خنه‌ییانه به‌سه‌رجه‌م سیاسه‌تی ڕابردووی خۆیاندا ،که له ئاکامدا حیزبیکی کۆمۆنیست یا چه‌پی هاوچه‌رخی لێپهیدابیت و له سه‌ر ڕۆشنایی هزری مارکس هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت و ژیرانه له‌ته‌ک سه‌رده‌مدا خۆی بگونجێنێت و کاره‌کانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی جهماوهربیت به تایبه‌تی چینی کریکار‌و هه‌ژاران.
خوشبه‌ختانه پاش ئه‌و قهیرانهکاتیهی به‌سه‌ر هزری چه‌پ و بزافهکهیدا له جیهاندا هات ،ده‌بینین ئمڕۆ هێدی هێدی زۆرێک له و حیزبانه تۆز له خۆیان دهتهکینن و به گوڕوتینێکی نوێوه دینه‌وه سه‌ر گۆره‌پان وهێزی جه‌ماوه‌ریان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رفراوانتر ده‌بیت، به‌جۆریک که له‌هه‌ندێک وڵات‌دا یالهدهسهڵاتدا به‌شدارن یا له‌په‌رله‌ماندا ئۆپۆزیشیۆنێکی چالاکن یا له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا سهنگوڕێزیان هه‌یه.
دیاره ئه‌مه‌ش له ئاکامی به‌خۆدا چوونه‌وه‌و و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ڕه‌خنه‌یی له پرۆسێسێکی دووروودریژدا بووه ،که تێید خۆیان له کۆمه‌ڵیک درووشمی ناواقعی رزگارکردوه . به‌خشینی سیما جوانه‌کانی هزری مارکس به هه‌ر حیزبێکی چه‌پ زامنه بۆمسۆگهرکردنی ئاینده‌یه‌کی ڕاست ودرووست و پته‌و که له ئاکامدا تێکۆشانی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکار‌و مرۆڤه چه‌وساوه‌کان هه‌ژمارده‌کریت .
ده‌مێک مارکس هزری کۆمۆنیستی هنایه ئاراوه نه‌یگووت ئه‌مه تایبه‌ته به ده‌ڤه‌رێک و سه‌رده‌میکی دیاریکراو، هزرێکه له هه‌رکوێ و هه‌ر سه‌رده‌مێک چه‌وساندنه‌وه هه‌بێت ده‌بیت هزری مارکس له‌وی ئاماده‌بیت. مارکسیه‌ت هزریکی وشک و ڕه‌ق نیه، قابیلی خۆگونجان و ڕۆشتنه له‌ته‌ک گۆرانکاری و سه‌رده‌مه‌کاندا . هزرێکه گه‌ر هه‌ڵگرانی به ژیرانه مامه‌له‌ی له‌ته‌کدا بکه‌ن بێگومان ده‌توانیت له‌شانۆی سیاسی‌دا ڕۆڵی شۆڕشگێڕانه وازی بکات.
دیاره تائیستاس هه‌ندیک حیزبی چه‌پ و شوعی هه‌ن که نه‌یانتوانیوه خۆیان له قاڵبه ته‌قلیدیه‌که رزگار بکه‌ن و هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێن . بیگومان تا ئه‌و حیزبانه یه‌خسیری ئه‌و بۆچوون و سیاسه‌ته نا واقعیه بن مه‌حاله بتوانن گه‌شه‌بکه‌ن و ببنه حیزبیکی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر وکاریگه‌ر.چونکه ئه‌وجۆره حیزبانه به‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستایانه‌وه ڕۆژ له‌داوی ڕۆژ بچوک و بچووکتر ده‌بنه‌وه و له ئاکامدا ده‌بنه حیزبێکی بی جه‌ماوه‌ری په‌راوێزخراو حساب بۆ نه‌کراو، جا گه‌ر حیزبێکیش له‌سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی‌دا نه‌خشی نه‌بوو ئه‌وه نه‌بوونی باشتر ،وه ده‌توانم بێژم ته‌نها ته‌فسیر بۆ ئه‌و حیزبانه که دووچاری ئه‌و ڕهوشهدهبن دورکهوتنوهوهیه له به‌هاو رۆحی مارکسیه‌ت.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی