Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
روونكردنەوەیەك بۆ گشت سایت و رۆژنامەكان

روونكردنەوەیەك بۆ گشت سایت و رۆژنامەكان

Closed
by October 16, 2008 گشتی

 روونكردنەوەیەك بۆ گشت سایت و رۆژنامەكان
 مامۆستا ناز عبدالڵە على یاخود سینیا ئۆزدەمیرى هۆڵەندى و بەڕەگەز توركى
 بەهرەوەر مەرزانى

 ماوەیەكە لەزۆربەى هەرەزۆرى سایت و رۆژنامەكاندا كەسێك بەناوى مامۆستا ناز عبدالڵە على بابەت و وتارى پڕ لەرەخنەو سوكایەتیكردن بە حكومەت و دامەزراوەكانیەوە دەنوسىَ و هەر جارەو كۆمەڵێك وشەى ناشیرینى دژ بەویست و خواستەكانى خەڵكى كوردستان دەخاتە بەر دیدى خوێنەران و دەیەوێت لەرێگەیانەوە خەڵكى كوردستانى پێچەواشە بكات .
 من بە گشت سایت و رۆژنامەكانى رادەگەیەنم كە ئەو كەسەى بەناوى مامۆستا ناز عبدالڵە على یەوە ئەو بابەتانە دەنووسێت كە سێكى دۆڕاوەو دژى پەرلەمان و حكومەت و ئەزموونەكەمانەو جورئەت ناكات بەناوى راستەقینەى خۆیەوە وشەكانى دەبڕێت و مەبەستیشى تەنها لەكەدار كردنى ناوى پیرۆزى مامۆستاو حكومەتى كوردستان و دامەزراوەكانیەتى كە دەرەنجامى خەبات و شەونخونى و خوێنى هەزاران لەرۆڵەكانى گەلەكەمانن .

sinyaOzdamiri_777819147.jpg
 رۆژى چوار شەممە رێكەوتى 15/10/2008 لەسایتى ( مجلە العرب ) بابەتێكم بەرچاو كەوت بەناونیشانى ( چمن الحرب علی الاسلام : كاتبە هولاندیە تگلب من المسلمین السماح لبناتهن بممارسە الجنس ) كە هەمان ئەو وێنەیەى لەسەر بوو كە بەناوى مامۆستا نازەوە لەسایت و رۆژنامە كوردیەكاندا بڵاو دەكرایەوە كە بەرێزى نووسەرێكى هۆڵەندى بەرەگەز توركییەو ناوى سینیا ئۆزدەمیرە , بۆیە ئومێد دەكەم چیتر سایت و رۆژنامەكان نەكەونە داوى ئەو جۆرە هەڵانەوە كە لەرابردووشدا ئەو رەفتارە قێزەونانە چەند جارێكى تر لێرەو لەوىَ روویانداوەو مەرجیش نییە هەموو ئەوانەى دەرهەق بە پەرلەمان و حكومەت و دامەزراوەكانى دەنووسرێن راست بن كە بێگومان منیش تێبینیم لەسەر زۆرشت هەیە بەڵام پێویستە رەخنەكانمان بنیادنەر بن و خزمەت بەدۆزى رەواى گەلەكەمان و ئەزموونەكەمان بكات .
 بۆ زیاتر زانیاریش دەتوانن لەرێگەى ئەم لینكەوە زیاتر راستیەكە ببینن .
 
 http://arabmag.blogspot.com/2008/01/blog-post_9988.html
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.