
ده‌قی: بازاڕ…… کازم قادر
ده‌قی: بازاڕ…… کازم قادر
کوڕی مرۆڤ و حه‌قیقه‌ت و مێژووم..مه‌سیحی کوفرم
خاچ و بزماره‌کانی ژه‌نگم هه‌لگرتووه‌و بێده‌ربه‌ستم..
(با) بازاڕ له خاچمدا.
من مه‌حکوومم به هه‌ڵکۆڵینی ئه‌م ده‌قه..
مه‌حکومم..له سه‌رزه‌مینێکی دوور..له سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی ئاگرین
ئه‌م ته‌نه‌که‌ی زبڵه هه‌ڵڕێژم و ژیان له‌م ئاشوبه ڕزگارکه‌م
من به‌نێو ده‌لاقه‌ی زامه‌کانی مێژودا دێم..
له ئێواره‌ی ڕه‌شی یه‌که‌م بازاڕه‌وه..له‌و سه‌ره‌تایه‌وه،
بازاڕ یه‌که‌م سفره‌ی تاعونی پیسی خۆی ڕاخست
له‌و به‌ره‌به‌یانه‌وه،بازاڕ ئاشی یه‌که‌م کارخانه‌ی شمشێره‌کانی مه‌رگی خسته‌گه‌ڕ
هونه‌رمه‌ندان..یه‌که‌م میدالیای پاڵه‌وانیی جه‌نگه‌کانیان هه‌ڵکۆڵی
قه‌ڵه‌مه‌کان..نه‌خشه‌ی ڕاهێنانی خه‌نجه‌ره‌کانیان ده‌نوسییه‌وه‌و
سوڵتانه‌کان له مه‌راسیمێکی پڕ شکۆو شێتانه‌دا قاقاپێدهکهنین و
ده‌رگه‌ی تونێلێ دۆزه‌خێکیان کرده‌وه‌و..من دواتر پێیدا تێپه‌ڕیم.
هاتم و وه‌ک پیرهمرۆڤێکی قهڕنهکان..وه‌ک په‌یامبه‌ری حه‌قیقه‌ت و مێژوو
وه‌ک ئاده‌مێکی سه‌رمه‌دی،بۆنی سه‌ده دۆزه‌خییه‌کان له تاڵه سپییه‌کانی پرچم ده‌هات
کتێبێکی ترسناک بووم،دوکه‌ڵی جه‌نگه‌کان و سه‌ودا دۆزه‌خییه‌کانی بازاڕم تیا نوسرابوو
هاتم و نه‌ده‌بوو بمرم..هاتم و مه‌حکوم بووم به‌م شاهێدییه.
ئاه..من له‌و به‌ره‌به‌یانه‌وه دێم..
ئاه..گه‌ر ده‌زانن سه‌فه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه چه‌ند سه‌خته
نه‌مری به‌و مێژووه‌دا چی برێنێکی هه‌میشه ته‌ڕو چ نێڵه‌نێڵی ئاگرێکه..
به شاهێدبوون له کوچه‌ی نانفرۆشاندا چ خه‌مێکی گه‌وره‌و
له‌و بازاڕه‌دا..ڕۆخسارهکانی هه‌ژاری چه‌ند تال
ئاه..له هاوارو نرکه‌نرکی به مێژووبوون
ئاه..خۆزگه زانیباتان، ئه‌به‌دییه‌ت له‌م بازاڕه‌دا چه‌ند پیسه.
له‌و به‌ره‌به‌یانه‌وه دێم..
بۆنی گه‌ناوی یه‌که‌م دوکانی گولفرۆشم لێدێت
ترسی یه‌که‌م شاری وه‌حشی له رۆحمایه
ئێشی یه‌که‌مین که‌له‌پچه له ده‌ستی یه‌که‌مین کۆیله‌دا من چه‌شتم
که‌ڕنه‌ڤاڵی یه‌که‌مین بازاڕم به چاوی خۆم بینی..
نمایشگه‌ی فرۆشتنی یه‌که‌مین عه‌شق..یه‌که‌مین زه‌ماوه‌ندی کۆیله‌تی
یه‌که‌مین قومارخانهم بینی..تێیدا هه‌موو به‌هایه‌ک فرۆشرا
یه‌که‌مین شاعیری فرۆشم بینی
یه‌که‌مین قه‌سیده‌ی خۆی به یه‌که‌مین بازرگانی شیعر فرۆشت..
یه‌که‌مین ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌ر..
یه‌که‌مین تابلۆی ئازادی به هه‌ڵقه‌یه‌ک گۆڕییه‌وه‌و
په‌نجه‌ی عه‌شق و په‌نجه‌ی ژن و مشتێک ژیانی پێکڕی..
هاتم و نه‌مردم..هاتم و توانیم هه‌رگیز خاڵێک نه‌بم له‌م جه‌نگه‌ڵه
هه‌رگیز میوانێک له‌و سفره‌ی زبڵه نه‌بم..
وشه‌یه‌ک نه‌بم له‌م پووچییه..
هاتم و غه‌ریزه‌ی مێش و مهگهسم نه‌بوو تا له سه‌ر که‌لاکی بازاڕ بنیشمه‌وه
توانیم نه کڕیارێکبم له‌و بازاڕه‌و.. نه فرۆشێک
نه ده‌نگێ له‌و ژاوهژاوهو نه مه‌یگێڕێک له‌م کوچه تلیاک کێشنانهی شار
هاتم و هیچ(ده‌ڵاڵێک)م له‌و بازاڕه‌دا نه‌ناسی..
من که ئه‌و هه‌موو قه‌ڕنه ژیام،سه‌ودای هه‌موو بازاڕه‌کانم به چاوی خۆم بینی
له نێو ئه‌و ئاپۆڕه‌ی مێشه‌دا،که‌سێکم نه‌ده‌ناسی،چوونکه هیچم بۆ فرۆشتن نه‌بوو..هیچ..
سه‌ودای هیچ شتێکم له سه‌ردا نه‌بوو..هیچ
من دووربووم دوور..دوور له‌م نه‌خشه‌ی تاعونهو له‌م که‌ڕنه‌ڤاڵی مێشه،
دوور وه‌ک خوا له مرۆڤ، وه‌ک جه‌لاد له خۆشه‌ویستی..
دوور..وه‌ک ته‌ور له ئازادی.
هاتم و باوه‌ڕم به هیچ درۆیه‌ک نه‌کرد
قاقای هیچ شادییه‌کی مه‌ستانه،بزه‌یه‌کی کاڵی نه‌ده‌خسته سه‌ر لێوانم
زه‌ماوه‌ندی هیچ سه‌رکه‌وتنێک نهیبزواندم
من مێژوو ژیام و هیچ خودایه‌کم نه‌بینی
مژده‌ی هیچ په‌یامبه‌رێکی درۆزن فریوی نه‌دام
نێڵه‌نێڵی ئاگری هیچ دۆزه‌خێک له کوفر ژیوانی نه‌کردمه‌وه
کوفربازترین پیاوی مێژوو بوووم،ڕووم له مه‌عبه‌ده‌کان ده‌کردو کوفرم ده‌کرد
له به‌رده‌م په‌یکه‌ری خواکاندا وه‌ک په‌یکه‌ر ده‌وه‌ستام کوفرم ده‌کرد
به پێڵاوی قوڕاوییه‌وه،وه‌ک بهدمهسترین پیره مرۆڤی کوفر
له شوێنه پیرۆزه‌کاندا ڕاده‌وه‌ستام و ئایه‌تی کوفرم ده‌خوێنده‌وه
به بازاڕدا ده‌ڕۆیشتم و به ده‌ستێک لوتی خۆمم ده‌گرت و بهویتریش
قوڕولیتهم له‌تاجی سه‌ری په‌یکه‌ری خواکان هه‌ڵده‌سوو
هیچ مهزههبێکم نه‌بوو..جادوی هیچ په‌یامبه‌رێک قه‌له‌قی نه‌کردم
وه‌ک دڵڕه‌قترین به‌رد،هیچ نه‌فره‌تێک نهیدهپێکام
هیچ جه‌نگ و ئاشوبێک شکستی پێنهدههێنام
جه‌نگی ئه‌رزو ئاسمانم ده‌کردو نهدهکوژرام
من مه‌حکوم به نه‌مردن..ده‌بوا به تونێلی دۆزه‌خدا گوزهرکهم و نه‌مرم
مه‌حکوم بووم قیژه‌و زریکهکان بنوسمه‌وه
به‌ردی ئاسه‌واری ڕه‌شی مێژوو بووم
کۆیله‌کان په‌نجه‌یان له زامه‌کانی خۆیان وه‌ر ده‌داو
به خوێن حیکایه‌ته‌کانی خۆیانیان تێمدا ده‌نوسییه‌وه
جه‌نگاوه‌ران به نووکی نێزه‌کانیان که هێشتا خوێنی له به‌ر ده‌ڕۆیشت
تێمدا مێژوی سه‌رکه‌وتنی شمشێره‌کانیان هه‌ڵده‌کۆڵی.
به‌ردی ڕه‌شی ئاسه‌واری ئه‌و مێژووه‌م
مه‌حکومم..له سه‌رزه‌مینێکی دوور..
له سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی دۆزه‌خی
ئه‌م ته‌نه‌که‌ی زبڵه هه‌ڵڕێژم و
ژیان له‌م پیسییه ڕزگار بکه‌م،
مه‌سیحی کوفرم..
کوڕی حه‌قیقه‌ت و مرۆڤ..
ئه‌م
بازاڕه
له
خاچ
ده‌ده‌م.
Kazmkader72@yahoo.com
کازم قادر
15.11.2008