به داخه‌وه زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان هونه‌رمه‌ندان ده‌چه‌وسێننه‌وه
به داخه‌وه زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان هونه‌رمه‌ندان ده‌چه‌وسێننه‌وه
مه‌ریوان سه‌یفه‌دین
زۆر جار ئاشقان وهۆگرانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی ده‌پرسن بۆچی فڵان هونه‌رمه‌ند یان گۆرانی بێژ چیدی ده‌رناکه‌وێت و ده‌نگی نیه وه هه‌ندێ جاریش ده‌ڵێن کوره بابه ته‌واو پێی نه‌ماوه بۆیه ده‌نگی نیه‌و به‌رهه‌می تازه‌ی نیه خۆ ناهه‌قیشیان ناگرم هه‌رچی بڵین چوونکه نازانن ڕاستی ئه‌و ده‌رنه‌که‌وتنه ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده چیه و چۆنه .
ئه‌ی بۆ نازانن که که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان چۆن به ئاره‌زوی خۆیان هونه‌رمه‌ندان ده‌چه‌وسێننه‌وه ! بمبوورن که ده‌ڵێم هونه‌رمه‌ندان ئه و که‌سه ماستاوچیانه و مهسڵهح چیانه ناگرێته‌وه که ناوی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانیان پیسکردوهو بگره ئابڕوشیان بردوه بۆیه هه‌ندێ جاریش که ده‌ڵه‌ین هونه‌رمه‌ند بگره پێمان پێئه‌که‌نن و گاڵته‌شمان پێ ئه‌که‌ن بۆ! چونکه زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان به ئاره‌زوی خۆیان ئه‌و که‌سه نه‌فس نزمانه‌ی به ناو هونه‌رمه‌ند به‌رز ئه‌که‌نه‌وه‌و ئهیگهیهننه لوتکه وا باسی لێوه ده‌که‌ن چونکه باشی لێئهزانێت که چۆن ماستاو بگرێته‌وه‌و به به‌رتیل ده‌میان چهوربکات زوو زوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ی چوار جار کلیپه قه‌ڵب و قۆڕه‌کانیان دابه‌زێنن وه له هه‌مان کاتیش‌دا ئه و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که ساڵانێکه خزمه‌ت ئه‌که‌ن و له ده‌می ماڵ و منداڵیان ئه‌گرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تێک به هونه‌ری کوردی بکه‌ن نزم ئه‌که‌نه‌وه‌و ئه‌یکه‌ن به ژێر پێوه ! چوونکه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌ڕاستی خزمه‌ت ئه‌که‌ن و ماستاو چیتیان پێ قبوڵنیه و ناوی هونه‌رمه‌ندیان به‌رز ڕاگرتوه به‌ڵام ئه‌وه لای زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه کوردیاکهن قبوڵ نیه‌و پێێان هه‌زم ناکرێت ئه‌وان ئه‌وه‌یان پێخۆشه که هونه‌رمه‌ند هه‌موو کات سوژده‌یان بۆ ببات چوونکه هونه‌رمه‌ند پێویستی به ئه‌وان ئه‌بێت وه ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌شم بیرنه‌چێت ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌و ڕاگه‌یاندنه کوردیانه‌ی که ئه‌وه‌نده ده‌میان درێژه ده‌رباره‌ی دیموکراسی و باس له‌وه ده‌که‌ن که چهۆن ده‌رگایان واڵایه بۆ هه‌موو هونه‌رماندان و بۆ ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانیان حه‌زه‌که‌م ئه‌وه‌ش بزانن که له ڕاستیدا وانیه چوونکه له ناخه‌وه دڵیان هێنده ته‌سک و تاریکه بچوکترین ووشه‌و ڕه‌خنه‌ت لێ قبوڵ ناکه‌ن و به ته‌واوی پشت گوێت ئه‌خه‌ن و وات لێ ئه‌که‌ن که تاقه‌تت نه‌مێنی ئیتر ناوی هونه‌ر بێنیت . زۆر به داخه‌وه بۆ زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگهیندنه کوردیه‌کان که به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه‌و دڵسۆزانی هونه‌ری کوردی ئه‌که‌ن .من داوا له زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ئه‌که‌م که چیتر هونه‌رمه‌نده نه‌فس نزمه‌کان و ماستاوچیه‌کان ئه‌وه‌نده به‌رزنه‌که‌نه‌وه و هونه‌رمه‌نده ڕاسته‌قینه‌کانیش نزم نه‌که‌نه‌وه وه به دڵێکی فراوانه‌وه پێشوازی له ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانیان بکه‌ن چوونکه هونه‌رمه‌ندیش به‌ڕاستی دلێ ناسکه که دڵی شکا ئه‌وسا ده‌بێته مایه‌ی ڕوخان و نه‌مانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده .