بۆ ئه‌وه‌ی بزانی من هه‌م، ده‌تکوژم!….جه‌وده‌ت مه‌حمود سۆفی
بۆ ئه‌وه‌ی بزانی من هه‌م، ده‌تکوژم!
جه‌وده‌ت مه‌حمود سۆفی
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی- سویسرا
ئایا بۆچی هه‌ندێ له‌وانه‌ی خۆیان به نووسه‌ر و رۆشنبیری کورد ده‌زانن، بێویژدانانه، (شه‌لم کوێرم ناپارێزم) رمی پێنووسه‌کانیان به بێ رێز و به بێ به‌زه‌یی و دڕندانه ده‌وه‌شێنن؟ ئایا بۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناو و ناوتۆره و تۆمه‌ت به بێ هیچ به‌ڵگه و هۆیه‌ك بخه‌نه پاڵ که‌سانی پاک و نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌وه؟ ئایا ئه‌و مرۆڤانه‌ی که به‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن کێن و خاوه‌نی چ که‌سایه‌تی و مێژوویه‌کن؟ ئایا ئه‌و که‌سانه ئامانجیان چیه له‌و هێرش و ناوزڕانی که‌سایه‌تیی خه‌ڵکی دڵسۆز و بێ‌تاوان؟
ئه‌و جۆره که‌سانه به‌ناوی دیموکراتی و ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه سوود له ته‌کنۆلۆژیای مۆدێرن وه‌رده‌گرن و به ناوی خوازراوه‌وه یان به ناوی رۆژنامه و سایتهکانیانهوه هێرش ده‌که‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و ده‌نووسن.
راسته ئه‌مڕۆ له کوردستان گه‌نده‌ڵی هه‌یه و که‌س ناتوانێ نکوڵی لێبکات ، هه‌روه‌کو چۆن که‌س ناتوانێ دان به‌وه‌دا نه‌نێت که هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان گه‌نده‌ڵی پیاده ده‌که‌ن و له ئیشوکاره‌کانیاندا زۆر بێ ویژدانن و که‌موکوڕیی زۆر له کاره‌کانیاندا به‌دی ده‌کرێ. به رای من هیچ مرۆڤێکی خاوه‌ن ره‌وشت و ویژدان ناتوانێ نکوڵی له‌و راستیه بکات. به‌ڵام ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه که له‌سه‌ر بنچینه‌ی دیالۆگ و خه‌باتی مه‌ده‌نی یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار بدات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێ و کاره‌کان چاکتر بکرێن و بارودۆخه‌که باشتر بێت.
به هه‌ر حاڵ، ئامانج له‌م نووسینه به‌رگری نیه له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو ده‌مه‌وێ به رۆحێکی پاک و نیشتمان په‌روه‌رانه و هه‌ستکردن به لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر به چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی کوردی دڵسۆز که غه‌دریان لێده‌کرێ هه‌ڵوێست بگرم.
له‌م ده‌رفه‌ته کورته‌دا، ده‌مه‌وێ ته‌نها باسی دوو کوردی دڵسۆز و پاک بکه‌م که زۆر دڕندانه و نامرۆڤانه هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و به وشه‌ی "خیانه‌ت و به‌شدارکردن له گه‌نده‌ڵی" باسیان کراوه، ئه‌وانیش فه‌رهاد پیرباڵ و نه‌زه‌ند به‌گیخانی – ن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر که‌سێک نووسراوێکی دژی کاک فه‌رهاد پیرباڵ بڵاوکردبۆوه که تیایدا نه وه‌ک ره‌خنه، به‌ڵکو فه‌رهاد پیرباڵ تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی که له رۆژنامه‌ی یه‌کێک له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان شت ده‌نووسێ و پاره وه‌رده‌گرێ.
له‌به‌رئه‌وه‌ی من خۆم ناسراوم به که‌سێکی ره‌خنه‌گر و که شت به ئاسانی قبوڵ ناکه‌م، نه‌متوانی به‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌دا تێپه‌ڕم. چونکه من له نزیکه‌وه فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ناسم، هه‌ر له ساڵی حه‌فتاکانه‌وه و دواتریش له فه‌ڕه‌نسا که فه‌رهاد خه‌ریکی خوێندن و ئاماده‌کردنی دکتۆراکه‌ی بوو. فه‌رهاد له هۆتێلێک وه‌کو ده‌رگاوان کاری ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خوێندنه‌که‌ی ته‌واو بکات، له‌رووی بیرکردنه‌وه‌شه‌وه، فه‌رهاد که‌سێکه ناسراوه به فه‌وزه‌وی و دژ به یاسا و یاخیبووه. فه‌رهاد که‌سێکه هه‌ر له مێژه‌وه خۆی رزگار کردووه له‌و کۆته کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاریانه‌ی که ده‌مێکه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ. فه‌رهاد خاوه‌ن و سیمبۆلی بیر و هه‌ڵوێستی ئازاد و نه‌ترسه، هه‌رگیز له‌وه نه‌ترساوه راستی بڵێ، بێگومان ئه‌و راستیه‌ی که خۆی بڕوای پێی هه‌یه.
با بێینه‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی که فه‌رهادی پێ تاوانبار کرابوو، واته نووسین له رۆژنامه‌ی حیزبی و سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات (که کوردستانی نوێ) یه. من له‌م بابه‌ته‌دا نامه‌وێ باسی میدیای ره‌سمی و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بکه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌کانی فه‌رهاد رابکێشم. پرسیاره‌که زۆر ئاسانه: ئایا فه‌رهاد چی ده‌نووسێ: ئایا فه‌رهاد له‌و نووسراوانه‌ی که له گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه به ناوی (له خه‌وما) بڵاوی ده‌کاته‌وه، به شان و باهوی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌دات؟
پێموایه وه‌ڵامه‌که بۆ هه‌مو که‌س ئاشکرایه که فه‌رهاد له‌هه‌ر یه‌كێک له‌و نووسراوانه‌ی دا ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێ و پێشنیاری بیر و کاری جوان و دڵسۆزانه بۆ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه کوردیه‌کان ده‌کات. فه‌رهاد ره‌خنه‌یان لێده‌گرێت، به‌ڵام دوژمنایه‌تیان ناکات، جوێن نادات، چونکه فه‌رهاد ده‌مێکه له‌و جۆره بیرکردنه‌وه و ههڵسو که‌وته نه‌شازانه خۆی رزگار کردوه که رژێمی به‌عس و هه‌ندیێ لایه‌نی توندڕه‌وی ئایینی په‌یڕه‌ویان کردووه.
دوه‌م که‌س که لێره شوێنی سه‌رنجه، خانم نه‌زه‌ند به‌گیخانی -ه.
سایتێکی ئینته‌رنێت، نه‌زه‌ند خان تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی که خۆی دۆڕاندووه و و خۆی فرۆشتوه به ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ش سه‌یرتر ده‌ڵێ حکومه‌تی هه‌رێم بلیتی هاوتوچۆکانی له پاریسه‌وه بۆ کوردستان دابین کردووه. هه‌روه‌ها پرسیاری لێده‌کات ئایا ئه‌و خانووه‌ی که له فه‌ڕه‌نسا کڕیویه‌تی بایی چه‌نده..!
به راستی من شه‌رم ده‌که‌م له بینینی ئه‌م جۆره نووسینانه که به‌ناوی ره‌خنه و ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه له ناو میدیای کوردی بۆته باو. من له رێگای ریپۆرتاژێکهوه، سه‌ردانی ماڵی نه‌زه‌ند خانم کردووه و له نزیکه‌وه ئاگاداری ژیانی ئه‌و خانمه‌م. نه‌زه‌ند خان له یه‌كێ له باشترین زانکۆکانی به‌ریتانیا (زانکۆی بریستڵ) پۆستێکی باڵای هه‌یه و له مه‌کته‌بی لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به سیاسه‌ت کار ده‌کات. ئه‌و وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌کادیمی و شاره‌زا و پسپۆر له بواری کاروباری ژنان و توندوتیژیی جێنده‌ر له‌گه‌ڵ گروپێکی پرۆفێشنال به‌شداری له داڕشتنی سیاسه‌ت ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی (به‌ریتانی) و نێونه‌ته‌وه‌ییدا. له رابردوو نه‌زه‌ند خان له‌ناو گروپێکی راوێژکاری له‌گه‌ل حکومه‌تی سویدی (خاتوو مونا سالین کاتێ وه‌زیری کاروباری ئینتیگراسیۆن بوو) کاری کردووه و دواتر له‌گه‌ڵ پۆلیسی میترۆپۆلیتانی به‌ریتانی کاری راوێژکاری کردووه. کاره‌کانی ئه‌و بۆ دروستکردنی تێگه‌ییشتنێکی فراوان و دوور له حوکمی نابه‌جێ و دژ به کورد له کاتێکدا که پیاوه کورده‌کان بێڕه‌حمانه چه‌ند کچێکی خۆیان کوشت به ناوی داکۆکیکردن له شه‌ڕه‌ف. ئه‌و کارانه‌ی نه‌زه‌ند شایانی رێزن و مایه‌ی سه‌ربڵندین بۆ کورد و ئه‌گه‌ر له کوردستانیش سوودی لێوه‌ربگیرێ ده‌بێته مایه‌ی گۆڕان. ئێستاش، هه‌روه‌کو نه‌زه‌ند خان خۆی له چه‌ند چاوپێکه‌وتنێک و له پێشه‌کی دوا کتێبی به ناوی "سوڕی مانا" ئاماژه‌ی پێکردووه، به خۆبه‌خش وه‌کو چاو‌دێر و راوێژکار له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیسیۆنی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌دواداچوونی توندوتیژی داده‌نیشێ که له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و له حزه‌یرانی 2007 دامه‌زراوه. ئه‌و کۆمیسیۆنه تا ئێستا کاری به‌رچاوی ئه‌نجام داوه له کوردستان و مه‌سه‌له‌ی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به ژنانی هێناوه‌ته ناو ئه‌جێندا و کاری سیاسییه‌وه. له ته‌واوی ئه‌و کاره خۆبهخشانهیدا (هی حکومه‌تی سوید و پۆلیسی مێترۆپۆلیتان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان)، نه‌زه‌ند خان معاشی وه‌رنه‌گرتووه و وه‌رناگرێت، به‌ڵام کرێی هاتو و چۆ و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک بۆ سه‌رف ده‌کرێت. ائایا ئه‌مه مایه‌ی توانج و خۆفرۆشیه یا شایانی رێز و سوپاسه؟ یاخود نه‌زه‌ند خان و هاوسه‌ره‌که‌ی که هه‌ردووکیان دکتۆرن و مامۆستای دانیشگان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بێ خانوویه‌ک به قیست له رێگای بانقێکی فه‌ڕه‌نسیه‌وه بکڕن و تێیدا بژین؟
باشه ئایا خاوه‌نی ئه‌و نووسینانه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نووسراوه بێ بنه‌ما و بێویژدانانه بڵاو بکه‌نه‌وه، توانیویانه ته‌نانه‌ت 5 ده‌قیقه بیر له ژیان و که‌سایه‌تی و کاره به‌رچاوه‌کانی نه‌زه‌ند و فه‌رهاد بکه‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌و که‌سانه له‌وه تێده‌گه‌ن و هه‌ست ده‌که‌ن که نووسینی له‌مجۆره توندوتیژییه‌كی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌رامبه‌ر به خودی نه‌زه‌ند و فه‌رهاد له لایه‌که‌وه و به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له لایه‌کی دیکه‌وه؟
نه‌زه‌ند ژنێکی سه‌ربڵندی کورده، رۆشنبیر و لێکۆله‌ره‌وه‌یه‌کی به‌ریتانیه و که‌سێکه سه‌ر به ئینته‌لیجنسیای جیهانیه، جگه له زمانی کوردی، به زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی شیعر و لێکۆڵینه‌وه ده‌نووسێ و بڵاویان ده‌کاته‌وه. له ئه‌وروپا نه‌زه‌ند خان وه‌کو ژنه شاعیرێکی ناسراو و رۆشنبیرێکی گه‌وره له ئاستی دانیشگاکانی ئه‌وروپا جێگه‌ی خۆی کردۆته‌وه و له‌و ئاسته بڵنده‌دا به شیعر و به‌کاری لێکۆڵینه‌وه به‌رگری له مافی ره‌وای کورد و گه‌لی کورد ده‌کات.
نه‌زه‌ند خان فێمینیست نیه، به‌ڵکو وه‌کو ژنێکی ئازا و بوێر و چاونه‌ترس رووبه‌ڕووی ناعه‌داله‌تی ئێمه‌ی پیاو ده‌بێته‌وه که زۆر به بێ ویژدانانه مافه‌کانی ژنی کوردمان خستۆته ژێر پێڵاوی دڕا‌و و هه‌زارساڵه‌ی شه‌ڕه‌فه‌وه. ئه‌و سایته‌ی که به‌و شێوه‌یه و به بێ ره‌چاوکردنی هیچ به‌ها و مه‌نتیق و بنه‌مایه‌ك ئه‌و نووسراوانه‌ی داڕشتووه و بڵاوکردۆته‌وه، زۆر به بێ رێزانه و بێ شه‌رمانه هێرشی کردۆته سه‌ر که‌سایه‌تی و شه‌ره‌فی که‌سێک که به‌هۆی دڵسۆزی و ئازایه‌تی و پله‌ی رۆشنبیریه‌وه له ئاستێکی باڵا به‌رگری له که‌سایه‌تی و ماف و مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کات له جیهان.
من دیسانه‌وه دێمه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی که سه‌ره‌تا ئاراسته‌م کردن: ئایا ئه‌و که‌سانه کێن که خۆیان له پشت ئه‌و سایت و ناوه خوازراوانه حه‌شارداوه و به بێ رێزگرتن له هیچ یاسا و ماف و کولتورێک دڕندانه هێرشی بێ به‌زه‌ییانه ده‌که‌ن؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، و بۆ تێگه‌ییشتن له‌و هه‌ڵس و که‌وته، من لێره‌دا په‌نا ده‌به‌مه به‌ر چه‌ند تێۆرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی.
هه‌روه‌کو ئاشکرایه، هێرشی ئاوا بێ به‌زه‌یی و بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه بۆ سه‌ر تاکه که‌س و شکاندنی ناو و سومعه‌یان به کارێکی توندوتیژانه وه‌سف ده‌کرێت. به گوێره‌ی شیکردنه‌وه ده‌روونیه‌کان، توندوتیژی له ئه‌نجامی ترس یا هه‌ستکردن به که‌می پیاده ده‌کرێت.
به گوێره‌ی بۆچوونی هه‌ندێ کۆمه‌ڵناس، کاتێ که‌سێک به‌هۆی هه‌ر بارێکه‌وه بێت، ده‌ره‌کی بێت یا ناوه‌کی، نه‌توانێ خوێندن ته‌واو بکات، یا نه‌توانێ له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه شوێنی خۆی له‌ناو کۆمه‌ڵدا بکاته‌وه، واته نه‌توانێ ببێته خاوه‌ن پیشه‌یه‌كی گونجاو و دڵخۆشکه‌ر، نه‌توانێ زمانی ئه‌و وڵاته‌ی که لێی ده‌ژی فێربێت و تێکه‌ڵی کولتوری ئه‌و وڵاته بێت، نه‌توانێ خێزانێکی به‌ختیار پێکه‌وه بنێ، هتد، ئه‌وه ئه‌و که‌سه تووشی بارێکی ده‌روونی خراپ ده‌بێت و هه‌موو دونیای لێده‌بێته دوژمن و خراپ. بۆ نمونه، ئه‌و که‌سانه‌ی که له ناکاو تفه‌نگێک ده‌گرنه ده‌ست و کوێرانه ته‌قه ده‌که‌ن له قوتابیانی ناو پۆل و مه‌کته‌ب، یاخود هه‌ڵده‌ستن به کوشتنی خه‌لکی بێ‌تاوان له‌سه‌ر جاده و شوێنه گشتیه‌کان (ئه‌و حاله‌تانه‌ی که زۆرجار له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا روو ده‌ده‌ن)، ئه‌وه به گوێره‌ی راپۆرتێکی دانیشگای له‌نده‌ن، ئه‌وانه که‌سانێکن که نه‌یانتوانیوه له‌ناو کۆمه‌ڵگه شوێنی خۆیان بکه‌نه‌وه و به‌هایه‌ک بۆخۆیان دابین بکه‌ن. بۆیه له رووی ده‌روونیه‌وه هه‌ست به که‌می و بێبه‌هایی خۆیان ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و هه‌سته ته‌حه‌مولکردنی زۆر سه‌خته بۆ ئه‌و که‌سانه و ئاماده‌ش نین ئه‌و راستیه قبوڵ بکه‌ن که هۆی سه‌ره‌کیی نه‌خۆشیه‌کانیان و نه‌گونجانیان له‌ناو کۆمه‌ڵدا په‌یوه‌ندی به که‌سی خۆیان و رابردو و مێژووی خۆیان و منداڵیه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌گه‌ڕێن به‌دوای سه‌به‌بکارێک له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و وه‌کو تاوانبارێک ده‌ستنیشانی ده‌که‌ن بۆ ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که تووشی بوون. چونکه گه‌ڕان به‌دوای هۆکاره‌کانی که په‌یوه‌ندی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه کارێکی سه‌خته و پێویستی به هۆشیاری و هێز و وزه‌یه‌کی زۆر هه‌یه، بۆیه ئاسانتره بۆیان که دوژمنێک یا سه‌به‌بکارێک له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن و تومه‌تباری بکه‌ن.
هه‌موو ده‌روونناسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه رێکن که‌وا کاریگه‌ریی وشه‌ی توندوتیژ له‌سه‌ر مرۆڤ، به‌قه‌د کاریگه‌ریی گولهیهكه له جه‌سته‌ی مرۆڤ. ئه‌و که‌سه‌ی که به وشه و درۆ و بوختان تۆمه‌ت ده‌خاته پاڵ خود و که‌سایه‌تی یه‌کێکه‌وه و هه‌وڵی له‌که‌دارکردنی ده‌دات، که‌سێکی توندوتیژه و فه‌زای بیرکردنه‌وه و ره‌فتاری زۆر ته‌سک بۆته‌وه بۆیه هانا ده‌باته به‌ر سیاسه‌تی (شه‌لم کوێرم باپارێزم).
ئه‌و که‌سه‌ی که لووله‌ی تفه‌نگه‌که‌ی ده‌کاته خه‌ڵکی پیاده‌ی ناو بازاڕ و پۆله‌کانی مه‌کته‌ب و چاک و خراپ ده‌داته به‌ر گولله، وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌ی که به نووسراوی بێبنه‌مای ئه‌خلاقی و فیکری هێرش ده‌که‌نه سه‌ر که‌سایه‌تی جوان و بێ‌تاوان، ئه‌وه که‌سانێکی نه‌خۆشن. ئه‌وان پێیان وایه که ده‌بێ که‌سێ بکوژن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه‌یش هه‌ین. له روانگه و هه‌ستی ئه‌و که‌سانه‌دا دونیا هه‌مووی تاوانباره، ئه‌وه‌ی له سه‌دا سه‌د وه‌کو ئه‌وان بیر نه‌کاته‌وه و نه‌ژی و شایان له‌وان نه‌نێت، ئه‌وه به دوژمن حیسابی ده‌که‌ن و ده‌بێ لێی بده‌ن، بیکوژن (به وشه یا به گولله).
کۆتایی