Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
پێش فیراق..دواى ئاوابوون /تێکۆشەرتەنیا

پێش فیراق..دواى ئاوابوون /تێکۆشەرتەنیا

Closed
by January 27, 2008 ئەدەب

من لەپێکێکی تۆزیاتر هیچى ترنیم
من ڕاهاتووم "گۆران"ى جوانیت بم
گیانەلەکەس ناچم و
کەس لەمن ناچێ
ئاخەرئەبێ خۆت بزانى
من چەند مەستىهەناسەى زیوین و
شەیداى نمەباراتى چرچى قاوەیى تۆم
خۆت ئەبێت بزانى…
ئەزلێوان لێوم لەتۆ
لەسۆزى وردەشوشەى بۆنى ڕووى گوڵ
لەماندووبوون
لەحەسرەت
لەداخ ولەئەشک و لەتاسەى بینینى تۆ
ئاخەرئەوەتەنیاتۆى
ئەبێ بزانى
نزاکانى دواى باران و
گریانەکانى پێش پێکەنین و
نوێژەکانى بەربارانیش
 لەبەرخاترى تۆئەکەم
دەپێ بزانە من لەبەرخاترى تۆ
چاوێکم ئەبەخشمە شەشمشەمەکوێرەو
هاوەرەکانم پێشکەشى لاڵێک ئەکەم
من لەبەرتۆ
خۆم ئەبەخشمە قەسیدەیەک و
من لەبەرتۆ ئەگریم و ئەژیم
من لەبەرتۆ ئەبمەشاهیدى گیڕَانەوەى شیعرو
ئاژانى پیتە بزێوەکان و
تبیرووى گەورەیت و
"پۆل"ى دووگوڵى سەرسینگت
دەى
چەپاوم کە بێ ئەوەى من پێ بزانم
شەرمنى بڕەنجێنەو
 بۆتاوێکیش بێت
وەکوهەتاو ..لەهیلاکیماو
وەکومانگ..لەتەنیایماو
وەکونەوڕەسى رستەو دێرێک
لەقەسیدەیەکما
خۆت بنوێنەو
ئەم کۆتى عەیبە وشەرمەو (نابێت)ە
بشکێنە…
ئەى ئەوژنەى بەدەست خۆم نییەو خۆشم ئەوێیت
منى کوڕەبچوکى گوڵاى پایزو
هاوڕێى
(مانگى بەجێماو لەسەفەرى شەو)*
دواى ئاوابونیش
ئومێدم پێت ئەمێنێت
من ئامادەم
تائەودیوىشەقامى خەم و
کوچەى تەنیایى و
شارى سوتان لەگەڵت بێم
من ئامادەم
سەرم بکەمە جۆلانەى مناڵەکەت و
باوەشم
هزرى بەردەرگاکەتان
بەمەرجێک من بیت و بهێڵیت من تۆبم
..
رەشەبا نییەو خەریکە شەماڵ
دەرگاکەم دائەخا
وازستانیش ڕۆى..
بەڵام هەگیزباوەڕناکەم
من بتوان
ئەونیگایانەى لەسەرڕێگاکان
کەپێم نەدەگەیشتن دەیبەستن
ئەوسەرنجانەى هەرزوو وشک دەبوونەوە
لەیاد بکەم
دەتۆش بزانە چۆنم بەرامبەرتۆ
دەبزانە فیراق :وشەیەکى ترى ئەفسوونییە
ڕێڕەوى ژیانى من دەگۆڕێ
شانبەشانى سڕبوون دێت و
لەگەڵ مردندا ئەڕوات
دەپێبزانە حەزرەتى گوڵ
من چیم ئەوێ
من ئەمەوێت تۆ من بیت
من ئەمەوێت
هەم باران وهەم گڕکان بیت
من ئەمەوێت هەرئەوژنەبیت کە فیرت کردم
چۆن بەڕێگادابڕۆم
دەئێستاکەش فێرم کە
چۆن ڕێگاکان بدۆزمەوە
من ئەمەوێت
کچێک بیت
پێشتر شووت بەتەنیایى کردبێت و
دەستگیرانى خەیاڵ نەبووبیت
من ئەمەوێت گۆرانییەک بیت
پرچت بەڕەشەباکان تێک نەچێتەوە
من ئەمەوێت
شۆخێک بیت
باخەوانى کتێبەکانم و
ئاودێرى گوڵ شینەکەم بیت
من ئەمەوێت ئاخ من ئەمەوێت
من ئەمەوێت
دواى ئاوابوونیش تۆئاوانەبیت
من ئەمەوێت
لەتێک لەتۆ خۆربێ و
ئەوەى ترت من بم
من ئەمەوێت
کانییەک بیت
پڕبیت لەسیخە سیخى
هەناسەى من
من ئەمەوێت
ئاخ
من ئەمەوێت
من ئەمەوێت بەرلەگریان تۆپەرداخێک میهروسۆزم بۆبێنیت
بەرلەوەى بگرى
پەرداخێک خۆمت بۆبێنم
من ئەمەوێت
پێش فیراق بتخوازم و
دولى ئاوابوون
تەڵاقت بەم
ئاخ من ئەمەوێت
دەپێبزانە
من لەپێکێک تۆزیاتر هیچى تر نیم

*نیوبەیتى م/گۆران
****************
ئاژان:پۆلیس
تبیروو:جۆرەدارێکە هەرگیز زیاد ناکات
پۆل:پشکۆى ئاگر-لێرەمەبەست لەگۆى مەمکە
چەپاو:تاڵان
-پێشکەشە بەوژنەى ناتوانم لەیادى بکەم
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.