یاداشتی رۆناكبیران هونه‌رمه‌ندان نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه.
یاداشتی رۆناكبیران هونه‌رمه‌ندان نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه.
بو قایمقامیه‌تى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه .
وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین هه‌ڵه‌بجه بووبهجێگاى یه‌كێك له‌دیارترین كاره‌ساته تراژیدیاكانى مێژووى مروَڤایهتى ئه‌م كاره‌ساته‌ش بووه مایه‌ى به‌ئاكام گه‌یشتنى چه‌ندین به‌رهه‌م و شاكارى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى و ڕووناكبیرى ، هه‌ڵه‌بجه‌ش كه‌هه‌میشه باوه‌شى ئاوهڵاو كراوه‌و میوان دوَست بووه له‌ئاست هه‌ر ستافێك كه‌مه‌به‌ستى زیاتر ده‌رخستن و نیشاندانى ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه كارى كردبێت ڕێزى لىَ گرتووه و ماندووبونیانى به‌رزنرخاندووه ، ئێستاش ئه‌و باوه‌شه له‌هه‌موو كاتێك كراوه‌تره بوَ هه‌ركه‌س و ستافێك كهبیهوىَ له‌ڕێگه‌ى به‌رهه‌مى هونه‌رى یان ئه‌ده‌بى و ڕوَژنامهوانى یه‌وه دوَسیهى هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و پێش ببات .به‌ڵام ئێمه كه‌ژماره‌یه‌ك له‌نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و ڕووناكبیرو ڕوَژنامهنووسى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدین به‌جیاوازى بیروڕاو بوَچوونمانهوه ئه‌م پێشنیاره‌مان واژوَكردو داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كهخاڵهكانى به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و كارى له‌سه‌ر بكرێت .
یه‌كه‌م / هه‌ركه‌س و گروپێك به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پروَژهیهك له‌بواره‌كانى (هونه‌رى – ئه‌ده‌بى – ڕوَژنامهنووسى ) لهههرڕێگهیهكهوه دێتهشار ، ڕووبه‌ڕووى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر كارى هونه‌رى بوو بوَ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ده‌بى بوو بوَ نووسه‌ران و پروَژهى ڕوَژنامهوانیش بوَ ڕوَژنامهنووسان .
دووه‌م / گرێبه‌ستێك هه‌بێت له‌نێوان ئه‌و ده‌سته‌و گروپ و كه‌سانه‌دا له‌گه‌ڵ ئهولایهنهى كهڕووبهڕووى كراوه‌ته‌وه‌و واژوَ بكرێت كه ئه‌م خاڵانه بگرێته‌وه :
ا-هه‌ڵه‌بجه شه‌ره‌فى نیشاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى بوَ یه‌كه‌م جار پێبدرێت لانى كه‌م دواى نیشاندانى لهڤیستڤاڵه نێوده‌وڵه‌تى یه‌كاندا ئه‌گه‌ر كارى فیلم سازى بوو ، وه‌ئه‌گه‌ر كتێب یان پروَژهى ڕوَژنامهوانى بوو پشكى هه‌ڵه‌بجه‌ى لىَ بدرێت تامافى ئه‌و كه‌سانه وون نهبىَ كهلهسهرخستنى كاره‌كه‌دا هاوكاربوون .
ب-ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه لهڤیستڤاڵ و پێشانگاكاندا خه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا له‌ڕووى مه‌عنه‌وى یه‌وه دهكرىَ كوَپى یه‌كى ئه‌و خه‌ڵاته بگێڕدرێته‌وه بوَ ئه‌رشیفى تایبه‌ت به‌و كارانه له‌هه‌ڵه‌بجه .
ج-ته‌نها به‌مه‌به‌ستى ئاگادار بوون بهرلهنیشاندان و به‌شدارى پێكردنى له‌هه‌ر ڤیستڤاڵێك باشتره لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لىَ ئاگاداربكرێت .
سىَ یه‌م / داوالهبهڕێزتان ده‌كه‌ین له(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یادگارى هه‌ڵه‌بجه ) به‌شێك بوَ ئه‌رشیف كردنى فوَتوَكوَپى و وێنه‌ى خه‌ڵاته‌كان و به‌رهه‌مه‌كان بكرێته‌وه كه‌تایبه‌تن به هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رجه‌م بورهكاندا وه ئه‌م ئه‌م به‌شه كاری كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌ئه‌ستۆ بگریًت كهلهڕابوردوو به‌رهه‌م هێنراون .
تكایه بۆ پشتگیری له یاداشتی سه‌ره‌وه بهئیمهیلیك پشتگیری خۆت ده‌رببڕه .
ئه‌وانه‌ی پیًوستن بۆ ده‌ربڕینی پشتگیری له ئیمهیلهكهدا
• ناوی سیانی كه‌سی پشتگیری كه‌ر
• شوینی دانشتنی . له‌چ وڵاتیك و چ شارێك
• ئیمهیل . واژۆ
بۆپشتگیریهكهت له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه په‌یوه‌ندی به‌م ئیمهیلانهوه بكه‌ن
salah@halabja.info
salah_188@yahoo.com
روناكبیران هونه‌رمه‌ندان نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه.