Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
لوولەى تفەنگەكانتان ئاراستەى سینەى كورد بكەنەوە…محەمەدى مشیر

لوولەى تفەنگەكانتان ئاراستەى سینەى كورد بكەنەوە…محەمەدى مشیر

Closed
by January 31, 2008 گشتی

  
    ئەوە چ قەدەرێكى گەندەڵە كە هەموو قوَناغێك لە سەر دەستى سیاسەتوانە عەیار بیست و یەكەكانى كورد خەریكە خوَى لە مێژووى ئەم گەلە ستەمدیدەیەدا دووبارە بكاتەوە؟ ئەوە چ رێككەوتنێكە كە لە یەك ساتدا هەموو تێیدا كوَكن و هەمووش دەمتیژ و شمشێر بەدەست؟ لەو نێوانەشدا تەنها ئێمەین خەریكە سەرلەنوىَ بەنێو تونێڵە تاریكەكانى مێژووماندا دەبارەو سەدبارە گوزەركەینەوە. هەرچى راست دەبێتەوە لوولەى تفەنگەكەى ئاراستەى سینەى ئەو میللەتە ستەملێكراوە دەكاو پێیوایە هەرچى لەمڕوَى عێراق و ناوچەكەدا دەگوزەرىَ خەتاى كوردە و دەستى كوردى تێدایە، ئەوەتا سوپاى توركیا لە هێرشە سەربازییە دڕندەكانى بەردەوامە و ئێمەش بە چاوى زەقەوە سەیرى كوشتارى خەڵكى بىَ دەرەتان و كاولبوونى دیهاتەكان و ئاوارەبوونى گوندنشینەكانمان دەكەین و مافى ئەوەشمان نییە سەردانى ناوچە ئابلوَقەدراوەكان بكەین و لە نزیكەوە بزانین لە قەندیل چ باسە!، چونكە وەك (باباجان) گوتەنى حكومەتەكەى ئێمە لاوازە و ناتوانێ توركیا لە ((خراپەكارییەكانى)) ((تیروَریستانى)) پەكەپەكە رزگاربكات بوَیە بەدەست و قامەتى خوَیان هەردوولامان لە ((تیروَریستان)) رزگاردەكەن!، ئەوەتا (مامەسام) ى ((دوَست)) لە خوَشەویستیا ئاموَژگاریمان دەكا و پێمان دەڵىَ نەكەن تاكڕەوانە بیر لە دەرهێنانى نەوت بكەنەوە و لەبەر خاترى توركیاى كوَنە دوَستیش باسى كەركوك هەرمەكەن!، لە نێو ئەو گێژەنگەشدا لایەنێكى ئەلقە لەگوێى وەك بەرەى ناتوركمانى رایدەگەیەنێت گەر لە راپرسیدا كەركوك نەبێتە شارێكى توركمانى ئەوا ئێمە راپرسییەكە هەڵدەوەشێنینەوە و قەبوڵى ناكەین. سەربارى ئەوانەش مروَ گەر لێى بقەومىَ هەر ئاوایە و ساڵح موتڵەگ و هاوبیچمەكانى پێمان دەڵێن كورد بە تەمایە عروبەى عێراق بشێوێنىَ و نابىَ لە ئاڵاكەى بەعسدا دەستكارى هێماكانى عروبەى عێراق بكرێت ، لەولاشەوە عەلاوى و سەدرییەكان و نازانم كێى دیكەش خەریكن بەرەیەكى سیاسی رادەگەیەنن و دەشڵێن بەپێى دەستوورى عێراق وادەى ماددەى 140 لە گەڵ كوَتایى ساڵى 2007 دا فینیشت بوو ئیدى رازى نابین درێژبكرێتەوە!
  هەر مەپرسە لەم عێراقە فیدڕاڵەدا چ هەرا و زەنایەكە دوَستێكمان هەیە و هەزار نەیار، لە نێوخوَشماندا ئاخرول عەیار!
  ئەمە واقعى ئەمڕوَكەى كوردە لەو عێراقەى كورد دەیەوىَ ئارەزوومەندانە لە گەڵ براكانیدا بە شێوەیەكى ئاشتیانە بژیت، كەچى لەبەر نەزانى و كورتبینى خوَمان خەریكە لە هەموو لایەكەوە ئابلوَقەمان بدەن. بوَیە باشتر وایە وردتر لە رووداوەكان بڕوانین و تا ئاوەكە لێڵترنەبووە بزانین چى دەكەین، ئەگینا كار ئاوا بڕوا ئوَباڵى هەموو تەقینەوەكانى ناوەراست و باشوورى عێراقیش دەخەنە ئەستوَى ئێمە و داواى قەرەبووى رووخانى بەعسیشمان لێدەكەن!!
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.