Skip to Content

Tuesday, July 5th, 2022

ماچەکانی باران …..عومه‌ر سه‌یده‌‌‌‌

Closed
by April 6, 2009 هۆنراوە

ماچەکانی باران

  ده‌مه‌وێت شه‌وێك هه‌موو ئه‌ستێره‌كان
بكه‌مه‌ ملوانكه‌ی خه‌مێكت ..
مانگ وه‌كو مۆمێكی كز له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه‌ دیاره‌ ..
ده‌ستم بۆنی یه‌كه‌مین ته‌وقه‌ی تۆی لێدێت ..
هه‌موو شه‌وێك تا ده‌رگای ماڵه‌كه‌تان له‌گه‌ڵت دێم
هه‌ردوو ده‌ستم ده‌كه‌مه‌ چه‌تر بۆت
ئاخر من چیبكه‌م
ته‌نانه‌ت رقم له‌ بارانیش ده‌بێته‌وه‌
كاتێ ده‌یه‌وێت ماچی گۆناكانت بكات ..

عومه‌ر سه‌یده‌‌‌‌ _ نه‌رویج
ئازاری ٢٠٠٩

 

Previous
Next