Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئارگومێنتی من له گه ڵ خوادا…..نووسینی:  ڕیکی گیرڤه یز

ئارگومێنتی من له گه ڵ خوادا…..نووسینی: ڕیکی گیرڤه یز

Closed
by May 6, 2009 گشتی

ئارگومێنتی من له گه ڵ خوادا

نووسینی:  ڕیکی گیرڤه یز
وه رگێڕانی له ئینگلیزییه وه : ئارام حه مه ساڵح

چۆن له پاش نیوه ڕوانێکدا له کریستیانێکی شه یدای مه سیحه وه بووم به که سێکی بێ باوه ڕو شه یدای خۆشی ودنیا… !!! چۆن له ئایین ڕزگارم بوو…!!

مه سیحم زیاتر له ناوداره ئه ستێره کان وله یاریزانانی فووتبۆڵ و له خوا  خۆشترده ویست ، ئه و قاره مانی من بوو، هه ر له پێناسه که یه وه خوا هه موو توانایه کی هه یه و بێخه وشه ،  مه سیح مرۆڤ بوو فڕیودرابوو  به ڵام  هه موو تاوانێکی به زاندبوو، ڕه وشت به رزو به پرینسپڵ وئازا بوو، به  سۆز بوو دڵپڕ به زه یی بوو هه ر بۆیه ش کردم به قاره مانی خۆم ، بۆ هه موو که سێک دلۆڤان بوو ، هیچ کاتێک په نای بۆ فشارو تۆندوتیژی ودیکتاتۆری نه ده برد، به لایه وه گرنگ نه بوو تۆ كێیت و چیت ، هه ر چۆنێک بویتایه خۆشیئه ویستی ، منیش ده مخوازی کوتومت وه کو ئه و بومایه .

ڕۆژێکیان که ته مه نم هه شت ساڵان بوو خه ریکی دروستکردنی دیمه نی  له خاچدانی مه سیح بووم که بریتی بوو له ئه رکی ماڵه وه م بۆ وانه ی ( ئایین –  بایبڵ ) هه روه ها حه زم به  وانه ی  هونه رو سروشتیش ده کرد، حه زمده کرد بزانم چۆن خوا ئه م هه موو گیانله به رانه ی به بێ هیچ که مووکوڕیه ک  دروستکردووه وهه مووشیان جوانن ، به راستی دونیایه کی سه رسوڕهینه ره . 

من له شارۆچکه یه کی هه ژاردا په روه رده بووم، پێی ده وترێت (Reading ) که نزیکه ی چل میل به ئاڕاسته ی خۆرئاواله شاری له نده نه وه دووره،باوکم کرێکار بوو دایکیشم ژنی ماڵه وه بوو، هیچ کاتێک به هۆی هه ژارییه وه شه رمه زار نه ده بووم و بگره شانازیشم پێوه ئه کرد، هه موو ئه وانه ی که  ده مناسین له هه مان بارودۆخدا بوون ، هه موو چشتێکی پێویستم هه بوو، خوێندن به خۆڕایی بوو، جلوبه رگه کانم هه رزان به ها بوون له گه ڵ ئه وه شدا هه میشه پاک و ئوتووکراوبوون،دایکیشم هه میشه خه ریکی چێشتلێنان بوو، ئه و ڕۆژه ش که من خه ریکی دروستکردنی وێنه ی مه سیح و خاچه که بووم دایکم سه رقاڵی چێشت لێنان بوو .
کاتێک که براکه م گه ڕایه وه بۆ ماڵه وه ، من له سه ر مێزی مۆبه قه که دانیشتبووم ، ئه و (11) ساڵ له من گه وره تربوو، واتا ته مه نی (19) ساڵ بوو، وه کوو هه موو ئه و کوڕانه ی که ده مناسین ئه میش کوڕێکی زیره کو ژیر بوو، به ڵام زۆر بێشه رم و نه گریس بوو، کاردانه وه ی به رامبه ر به هه موو شتێک هه بوو ئه گه ر له سه ریشی تووشی گێچه ڵ ببوایه ، من کوڕێکی باش و له سه رخۆ بووم ، ده چوومه کڵێساوباوه ڕم به خودا هه بوو، ئه مه ش مایه ی به خته وه ری دایکێکه که سه ر به چینێکی هه ژارو خێزانێکی کرێکار بێ و پڕ به پێستی ئه و شوێنه شه  که من تێیدا گه وره بووم، دایکان له ژینگه یه کی ئاوادا چاوه ڕوان ناکه ن که منداڵه کانیان گه وره بوون ببن به دوکتۆر، به ڵکو ته نها ئاواتیان ئه وه یه منداڵه کانیان تووشی گرتن و به ندیخانه نه بن ، واتا کاتێ که منداڵه کانیان باوه ڕیان به خودا ده بێت ئیدی باش ده بن وپه یڕه وی یاساش ده که ن ، ئه مه ش دابو نه ریتێکی به جێ یه .

ئه مریکاییه کان نزیکه ی له %75  یان له خواترس و کریستیانن، واتا ڕێژه ی له %75 یش له به ندیه کانیان له گرتووخانه کاندا به هه مان شێوه له خواترس و کریستیانن ،هه روه ها ئه مه ریکاییه کان ڕێژه ی له %10یان باوه ڕیان به خودا نییه (ئاتائیستن)  که واته ڕێژه ی %0.2 له به ندکراوه کان ئاتائیستن .
به هه رحاڵ من به حه ماس وئاره زوویه کی  زۆره وه خه ریکی وێنه کیشانی قاره مانه که م بووم کاتێک که (بۆب) ی برا گه وره م پرسیاری لێکردم و گووتی : بۆچی تۆ باوه ڕت به خودا هه یه ؟ لای من پرسیارێکی ساناو ئاسایی بوو، به ڵام دایکم ترس دایگرتوو شپرزه بوو، هاواری کرد بۆب..!!، شێوازی نه ڕڕه که ی دایکم ئه وه ی ده گه یاند که به بۆب بڵێ ( ده مت داخه ) ، نه مزانی بۆ چی ئه وه پرسیارێکی خراپ بوو که بکرێت؟
خۆ ئه گه ر خودا هه بوایه و منیش باوه ڕێکی به هێزم پێی هه بوایه ، ئیدی خه ڵکی هه رچیان گووتبا به لامه وه گرنگ نه ده بوو.

له تووڕه بونه که ی دایکم و پرسیاری براکه مه وه بۆم ده رکه وت که خوا بوونی نییه ، هه ڵبه ته براکه م ده یزانی که خوا نییه و دایکیشم به هه مان شێوه زۆر باش ده یزانی که خوا نییه ، ئه مه ش زۆر ئاسان بوو، دواتر که وتمه بیرکردنه وه یه کی قووڵ وپرسیارکردنی زیاتر تا له ماوه ی کاتژمێرێکدا بووم به ئه تائیست و باوه ڕم به خودا نه ما.

 به ڵێ.. دنیایه کی بێ خوا ..!! له به ر خۆمه وه ووتم ؛ خۆ ئه گه ر دایکم ده رباره ی خوا درۆی له گه ڵ کردبێتم ئه وا بێگومان ده رباره ی شه یتانیش درۆی له گه ڵ کردووم ..؟ به ڵێ بێگومان ، به ڵام کێ گرنگی به م بابه ته ئه دا ؟ خوا هه بێ یان نا  دیاریه کانم هه ر وه رده گرم . بگره ئه مجاره یان دیاری بیروباوه ڕی نوێشم (تازه به ئه تائیست بوونیشم ) وه رئه گرم ؛ دیاری ڕاستگۆیی ، دیاری زانست ، دیاری سروشت .
جوانی ڕاسته قینه ی ئه م گه ردوونه ، گه ردوونێکی به ڕێکه وت دروست بوو نه ك پلان بۆ داڕێژراو، دواتر له تیۆری په ره سه ندن (Theory of Evolution) تێگه یشتم ، ئه و تیۆریه ی که ته نها بلیمه تێکی وه کوو داروین توانی ساغیبکاته وه که یه کێکه له مه زنترین زانستڤانانی ئینگلته را. په ره سه ندن وگه شه ی گژوگیاودارو دره خته کان ، ئاژه ڵان و زینده وه ران ، هه روه ها ئێمه ی مرۆڤیش به هه موو بیرکردنه وه و خۆشه ویستی و
 مه زاجه جیاوازه کانمانه وه .  

ئیدی چیتر پێویستم به و هۆکارانه نه ما که له پشت بوون و دروست بوونمه وه ن ، به ڵکو ته نها پێویستم به هۆکاری مانه وه و ژیان ما . ئه ندێشه ، ئازادی ، خۆشه ویستی ، مه زاژ ، خۆشی ژیان ، مۆزیک ، سپۆرت، بیره و پیتزا ، ئه وانه هه موو هۆکاری ته واون بۆ ژیان.

به ڵام بۆ گوزه راندنی ژیانێکی سه ر به رزانه و شه ره فمه ندانه پێویستت به ڕاستگۆیی هه یه ، شتێکی تر که هه ر ئه و ڕۆژه تێیگه یشتم ئه وه بوو که زۆرجار ڕاستگۆیی ده بێته مایه ی نائاسووده یی و ته نگه ژه یی و دڵه راوکێ ، به ڵام له کۆتاییدا ڕزگاری و شکۆمه ندی به رهه م دێنێ.

هیوادارم به م نووسینه هه ستی هیچ که سێکم بریندار نه کردبێ ، ئه گه ر وایه ، وای دابنێ که درۆیه …!!!
 
ئه مریکا / کالیفۆرنیا   aramhamesalh@yahoo.com 
 
      

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.