
نامه‌یه‌ك پڕیه‌تی له خورپه……نوری بێخاڵی
نامه‌یه‌ك پڕیه‌تی له خورپه
سه‌به‌ته‌یه‌ك پڕیه‌تی له پرته‌قاڵ
پێشكه‌شه به (دلاوه‌ر)
نوری بێخاڵی
نامه‌یه‌ك له غوربه‌ت پڕی كردمه‌وه له مه‌راق
مه‌راقی ئه‌و رۆژگاره‌ی، په‌پووله‌كانی شیعر و جوانی
ناچار به كۆچ كرد
مه‌راقی ئه‌و چركه ساتانه‌ی
بێهووده به دیار شكاندنی په‌نجه‌كانمانه‌وه هاوارمان كرد
مه‌راقی سوتانی كه‌زی و بسكی ئه‌و لوتكه و زنار و گردۆلكانهی
شه‌ڕ ره‌نگی ژیانی تیا كوشتن
مه‌راقی ئه‌و دڵۆپه خوێنانه‌ی بێ مانا
به‌رده‌كانی (زینه‌تیر و مامه‌ڕووت و كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا و شیلانه)یان ژه‌نگاوی كرد
مه‌راقی ئه‌و شه‌وانه‌ی به جلی خاكییه‌وه
به‌ر ده‌رگای یه‌كتریمان گرت و
ستیان و ده‌رپێی ناو دۆڵابی كچه‌كانمان
به دوای سێبه‌ری براكانماندا ده‌پشكنی
*****
نامه‌یه‌ك له‌وێ
له‌وێی ته‌نیایی و نامۆیی
كردمیهوه به دوو له‌ت
له‌تێكم شوێن سهرابی موژده ناچیزه‌كان كه‌وتووه
ئه‌و موژدانه‌ی له گوژاڵك زیاتر
تام و بۆیه‌كی جوانتریان به‌رهه‌م نه‌هێنا
ئه‌و موژدانه‌ی ئێستاش ده‌مانبه‌نه‌وه سه‌ر خوانی خوێن
له‌ته‌كه‌ی تریشم ئاودامانه له یه‌ئس
یه‌ئس له بێهووده‌یی توڕه‌ییه‌كانی نیشتمان
بێزاری له عومری هه‌ڵوه‌ریو و
ته‌مه‌نێك له بێهووده‌یی
*****
نامه‌یه‌ك له‌وێی ئاواره‌یی
له دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی
له‌و پیاوه‌ی وه‌ك خۆی هێمن
نه‌رم نه‌رم ئاونگی شیعره غه‌ریبه‌كانی
گۆنای بیره‌وه‌ریمان ته‌ڕ ده‌كه‌ن و
دڵۆپ دڵۆپ شه‌ونمی وێنه جوانه‌كانی خه‌یاڵی مرۆییانه‌ی
ژه‌نگی توڕه‌ییمان ده‌شۆنه‌وه
*****
نامه‌یه‌ك له‌وێی مه‌نفا
تیشكی نیگای هیواكانی (دڵشاد مه‌ریوانی) پێیه
ئه‌و ده‌مانه‌ی له مه‌كته‌به‌كه‌ی سه‌رچنار
ده‌ستی بۆ نووسینه‌وه‌ی ئهلف و بێی كوردی ده‌برد
نامه‌یه‌ك لێوان لێو له بیره‌وه‌ری
لێوڕێژ له عه‌تر
بۆنی بخوری مزگه‌وتی (كاك ئه‌حمه‌د) و
غهریبیهكهی (نالی) و
نهێنی مه‌رگی (ئه‌حمه‌د به‌گی موختاری جاف) و
تاسه‌كانی (گۆران) و
ره‌نجه‌ڕۆیی (بێكه‌س)ی لێدێت
*****
نامه‌یه‌ك
پڕیه‌تی له تاسه‌ی ته‌نیایی پیاسه قهڕهباڵغهكانی سه‌هۆڵه‌كه و
چرپه چرپی دوو باڵنده‌ی باخی گشتی و
توڕه‌ییه‌كه‌ی (شێرزاد) و
عه‌جولی ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز
*****
نامه‌یه‌ك له هه‌ناویدا سه‌دای
قوڵپی گریانی نێو قوڕگی (دیاری قه‌ره‌داخی) و
سه‌ركزی (بورهان مه‌جید) و
سوێی كروزانهوهی (خالید ره‌شید)
بۆ باوه‌شی نیشتمانی هه‌ڵگرتووه
*****
نامه‌یه‌ك له‌وێ
له مه‌مله‌كه‌تی نه‌وره‌س و به‌فر و سكون
پڕیه‌تی له قیژه و خۆ خواردنه‌وه
پڕییه‌تی له پشكۆی نێو ئاگردانی دڵ
بۆ رۆژانی مناڵی و جوانییه‌كانی نیشتمان
پڕیه‌تی له وه‌ڕسی و
ئه‌سه‌ف بۆ ئاوابوونی ته‌مه‌ن و نزا و خۆزگه‌ی (كابان) ده‌با
كه نه‌یتوانی ته‌مه‌نی هێنده‌ی عومری په‌پووله‌یه‌ك بوایه