
پارت و چینی کرێکار….و. له فارسییه‌وه: هەژێن
پارت و چینی کرێکار
Paul Mattick
ئۆگوست – سێپته‌مبه‌ری 1941
و. له فارسییه‌وه: هەژێنسونهتی ئێمه له‌مه‌ڕ لابردنی ناو بووه‌ته هۆی سه‌ر لێتێكچوون. وتاری "پارت و چینی کرێکار " كه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له بڵاوكراوه‌ی "نامه سۆڤیه‌تییه‌كان*" له ڕێگه‌ی APDF** سه‌رله‌نوێ چاپكرایه‌وه و له‌لایه‌ن فرانك میتلاند«Frank Maitland»وه له بڵاوكراوه‌ی "هاوپشتی" ( ژماره 34 – 36) درایه به‌ر باس، که له‌لایه‌ن ئانتۆن پانه‌كۆك «Anton Pannekoek»وه نوسرا بوو. ئه‌مه‌ی دوایی له بارێكدا نییه كه وه‌ڵام به ڕه‌خنه‌كه‌ی میتلاند بداته‌وه، ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ناوه‌ڕۆكی "نامه سۆڤیه‌تییه‌كان" لێپرسراوم، هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵام به هه‌ندێ له پرسیاره‌كانی میتلاند بده‌مه‌وه.
ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی دیار له په‌یوه‌ند به هه‌لومه‌رجه مێژووییه دیاریكراوكانه‌وه، ده‌كرێ بچیته سه‌ر پرسگه‌لی پێشنیاركراو نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی دابڕاو و به ده‌سته‌واژه‌ی گشتی. كاتێك كه پانه‌كۆك وتی "باوه‌ڕ به پارته‌كان" هۆی سه‌ره‌كی نه‌زۆكبوونی چینی کرێکاره، له باره‌ی پارتگه‌لێكه‌وه دوا كه له ئارادا بوون. ئاشكرایه كه پارته‌كان نه خزمه‌تیان به چینی کرێکار كردووه، نه ئامرازێكیش بوون بۆ كۆتاییهێنان به میرایه‌تی چینایه‌تی. له ڕوسیه، پارت بوو به ده‌زگه‌یه‌كی تازه‌ی میرایه‌تی و به‌هره‌كێش. له ئه‌وروپای خۆراوایی، پارته‌كان به هۆی فاشیزمه‌وه له‌نێو براون و به‌م پێیه به‌خۆیان سه‌لماندویانه كه بۆ ڕزگاری کرێکاران یا هه‌ڵكشانی خۆیان تا ده‌سه‌ڵات بێتوانان. ناتوانرێ پارته فاشیسته‌كان به ئامرازی پێشنیاركراو بۆ كۆتایی به‌هره‌كێشی دابنرێن. له ئه‌مریكا پارته‌كان نه‌ك له خزمه‌ت کرێکاران به‌ڵكو له‌خزمه‌ت سه‌رمایه‌داراندان. پارته‌كان هه‌ر جۆره كاركردێكیان به‌كارهێنابێت، به‌ڵام هیچكام په‌یوه‌ندییان به پێداویستییه ڕاستینه‌كانی کرێکارانه‌وه نه‌بووه.
میتلاند ئه‌م که‌تواره ناداته به‌رباس. وه‌ك مه‌سیحییه‌كان به‌م ده‌ربڕینه‌ی كه مه‌سیحیه‌ت هیچكات به شێوه‌یه‌كی په‌یگیرانه به‌كارنه‌هاتووه، ڕه‌خنه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. میتلاند باسی ئه‌وه ده‌كا كه "پرسی هه‌ڵبژاردنی پارت یا نا بۆ پارت نییه، به‌ڵكو بۆ جۆری پارته". ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تائێستا گشت پارته‌كان شكستیان خواردبێت، ئه‌و وا بیرده‌كاته‌وه كه ئه‌و هه‌مووه ئه‌وه ناسه‌لمێنن، كه پارتی نوێ، "ده‌ركی پارتیانه‌ی" ئه‌ویش شكست ده‌خوات. ڕۆشنه كه ناتوانێ‌ت "ده‌ركێكی پارتیانه" ته‌نیا له‌به‌ر شكستی پارته که‌توارییه‌كان شكست بخوات. به‌لام له‌و باره‌دا "ده‌ركه‌كان" گرنگیان نییه. پارتێك كه ئه‌و باسی لێوه‌ده‌كات بوونی نییه. ده‌بێت باسه‌كانی له كرداردا بسه‌لمێنێت؛ به‌ڵام وه‌ها كردارێك له ئارادا نییه. گشت ئه‌و پارتانه‌ی كه تا هه‌نووكه كرداریان هه‌بووه، به ده‌ركی «میتلاند»ی پارت ده‌بێت چی بێت ده‌ستی پێكردووه. ئه‌مه ئه‌وانی به‌درێژایی مێژوویان له دواكه‌وته‌یی به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ركه‌یان نه‌گێڕایه دواوه.
بۆ نمونه، پارتێك كه "لێنین هه‌وڵیدا تا پێكی بهێنێت" و پارتێك كه ئه‌و له که‌تواردا دروستی كرد، دوو شتی جیاواز بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه لێنین و پارته‌كه‌ی ته‌نیا به‌شێك له مێژوو بوون؛ نه‌یان ده‌توانی مێژوو بۆ به‌ره‌ولای ده‌ركه‌كانی خۆیان ڕاكێش بكه‌ن. له كۆمه‌ڵگه‌دا بێجگه له ده‌ركه‌كان هێزی تر هه‌ن، كه ڕووداوه‌كان پێك ده‌هێنن. بۆی هه‌یه میتلاند له وتنی ئه‌مه‌دا كه "شكستی هه‌نووكه‌یی كۆمینتێرن، نیشانده‌ری ئه‌وه نییه كه ده‌ركی لێنین بۆ پارت هه‌ڵه‌بێت" ڕاست بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به بۆچوونی میتلاند و پێداویستییه‌كانی چینی کرێکار، نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسه‌نگێنرێت، تێشكان به شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا نێشانده‌دات، كه سه‌ربه‌خۆ له ده‌ركی لێنین، به‌ڕاستی پارت " نادروست" بووه.
میتلاند، له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه پارت "داهێنراوێكی مێژووییه كه ناتوانرێت وه‌لا بنرێت". مه‌خابن كه له ڕابوردوودا ئه‌مه دروست بوو. به‌ڵام مێژوو هه‌روا نیشانی داوه كه پارته‌كان له‌وه‌ی كه بڕیار بوو ببن، نه‌بوون. ئه‌وان داهێنراوی مێژووی سه‌رمایه‌داری لیبراڵن، له‌م چوارچێوه تایبه‌ته‌دا – بۆ ماوه‌یه‌ك – به‌ڵام ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی خزمه‌تیان به نیازه‌كانی کرێکاران كردووه. به‌گشتی خه‌ریكی پێكه‌وه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندی گروپی و نفوزی كۆمه‌ڵایه‌تی پارت بوون. بوونه ده‌زگه‌ی كاپتالیستی، کاتێك كه له به‌هره‌كێشی كاردا به‌شداریان كرد و دژی گروپه كاپیتالیستییه‌كانی‌تر بۆ كۆنتڕۆڵی گونجاوی ده‌سه‌ڵات خه‌باتیان كرد. به‌هۆی هه‌لومه‌رجی گشتی قه‌یران، كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه و نێوه‌ندیبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، ده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌تی، بووه گرنگترین ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی. پارتێك كه ده‌سه‌ڵاتی كۆنتڕۆل ده‌كرد – به شێوه‌یه‌كی یاسایی یا نایاسایی– ده‌یتوانی خۆی بگۆڕێ به چینی سه‌روه‌ری نوێ. ئه‌مه شتێكه كه پارته‌كان ئه‌نجامیان داوه یا هه‌وڵیان داوه كه ئه‌نجامی بده‌ن. له هه‌ر جێیه‌ك كه پارت سه‌ركه‌وت، خزمه‌تی به کرێکاران نه‌كرد، ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هاته پێشه‌وه: کرێکاران خزمه‌تیان به پارت كرد. سه‌رمایه‌داریش "داهێنراوێكی مێژووییه". گه‌ر " نه‌توانرێت پارت وه‌لانرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه "داهێنراوێكی مێژووییه"، میتلاند چۆن سه‌رمایه‌داری كه هه‌نووكه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تا‌ك پارتی وه‌ك یه‌كن، له‌نێو ده‌بات؟ له دونیای که‌تواریدا ده‌بێت هه‌ردووكیان وه‌لا بنرێن؛ ئه‌وڕۆكه كۆتایهێنان به سه‌رمایه‌داری، كۆتاییهێنان به پارتی له خۆگرتووه.
بۆ میتلاند "ده‌بێت پارت ده‌زگه‌ی مادی په‌یوه‌ستكردنی كه‌مایه‌تی هوشیار له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری نا هوشیار بێت". به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر ناهوشیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بێده‌سه‌ڵاته. كه‌مایه‌تی "هوشیار" ناتوانێ‌ت یه‌كێكیان به‌بێ گۆڕانی ئه‌ویتر بگۆڕێت. ناتوانێ‌ت "هوشیاری" به‌رێته نێو جه‌ماوه‌ر مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیشیان بۆ به‌رێت. ئه‌گه‌ر هوشیاری و ده‌سه‌لات په‌یوه‌ندیان به پارته‌وه هه‌بێت، تێكڕای پرسی خه‌باتی چینایه‌تی كاره‌كته‌رێكی ڕێڕه‌و (مه‌ذهب)ی له خۆ ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك كه پارت داده‌مه‌زرێنن، كه‌سانی "باش" بن، هوشیاری و ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌نه جه‌ماوه‌ر؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وان كه‌سانێكی "خراپ" بن، له هه‌ردووكی په‌شیمان ده‌بنه‌وه. لێره‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی "په‌یوه‌ستدان" له ئارادا نییه، به‌ڵكو ته‌نیا پرسی "مۆڕاڵ" پێشنیار كراوه. به‌پێی ئه‌مه ئێمه نه‌ك ته‌نیا ده‌بێت به چه‌مكگه‌لی ڕووتی وه‌ك ده‌بێ پارت چۆن بێت، به‌ڵكو ده‌بێت متمانه به نیازچاكی مرۆڤه‌كان ببه‌ستین. به‌كورتی، ده‌بێت ئێمه متمانه به ڕابه‌رانی خۆمان بكه‌یین. پارته‌كان ئه‌وه‌ی كه ده‌توانن بیده‌ن، هه‌رواش ده‌توانن بیسێننه‌وه. له ژێر بارودۆخێكدا كه هه‌ن، "هوشیاری" كه‌مایه‌تی یا بێوانایه یا په‌یوه‌ندی به پێگه‌ی ده‌سه‌لات له كۆمه‌ڵدا هه‌یه. گه‌شه‌پێدانی "هوشیاری"، له‌م ڕووه‌وه، گه‌شه‌دانه به ده‌سه‌ڵاتی گروپێك كه ڕایده‌كێشێت. هیچ "په‌یوه‌ستدانێك" له‌نێوان "ڕابه‌ران" و "ڕابه‌رایه‌تیكراوان" ڕوونادات؛ به‌ڵام له بری ئه‌وه، كه‌لێنی نێوانیان به‌رده‌وام قوڵتر ده‌بێت. گروپی هوشیار به‌رگری له پێگه‌ی خۆی وه‌ك گروپی هوشیار ده‌كات، به‌رگری له‌م پێگه‌یه ده‌توانێت ته‌نیا له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری "ناهوشیار"دا بیكات. "پێكهاته‌ی" كه‌مایه‌تی هوشیار و جه‌ماوه‌ری ناهوشیار ته‌نیا پیاهه‌ڵدانی به‌هره‌كێشی زۆرینه‌یه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌وه، به ده‌نگێكی دڵگیرتر.
ئه‌م که‌تواره‌ی كه میتلاند بۆ پارت وه‌ك "ئامرازێكی مادی" كه بیركردنه‌وه و كاركرد هاوئاهه‌نگ ده‌كات ده‌نواڕێت، ده‌ری ده‌خات كه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و هێشتاكه له ڕابوردوودایه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه به‌رگری له پارتی داهاتوو ده‌كات. له‌م نێوه‌دا، سه‌رده‌مێك كه ده‌زگه‌ی مادی ( كۆبوونه‌وه، بڵاوكراوه، په‌رتووك، سینه‌ما و هیتر) كه ئه‌و باسی لێوه ده‌كات كه له‌به‌رده‌ستی پارته‌كاندا بێت به‌و جۆره‌ی كه میتلاند له هۆشیدایه، كۆتایی پێهاتووه. سه‌رده‌می په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری كه پارته‌كان وه‌ك هه‌ر كار و کاسبییه‌كی تر گه‌شه بكه‌ن، ئامرازه‌كانی پاگه‌نده‌كردن به‌خۆیانه‌وه په‌یوه‌ند بده‌ن و له سوودی خۆیان به‌كاریان بهێنن، كۆتایی هاتووه. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وڕۆكه‌دا، په‌ره‌سه‌ندنی ڕێكخستنه کرێکارییه‌كان چیتر ناتوانێ‌ت له ڕێڕه‌وه سونه‌تییه‌كانه‌وه بگیردرێته‌به‌ر. پارتێك كه "هوشیاری چینایه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا گه‌شه پێ بدات" چیتر ناتوانرێت سه‌رهه‌ڵبدات. ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن نێوه‌ندی بوونه‌ته‌وه و له خزمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پارته فه‌رمانڕه‌واكان یا چینی سه‌روه‌ردان. ناتوانرێت بۆ چه‌ككردنی پارته‌كان یا چینی سه‌روه‌ر سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت. گه‌ر کرێکاران نه‌توانن په‌ره به شێوازه‌كانی خه‌باتیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی گروپه سه‌روه‌ره‌كانه‌وه بده‌ن، ناتوانن خۆیان ڕزگار بكه‌ن. پارت چه‌كێك نییه دژی چینه سه‌روه‌ره‌كان؛ ئه‌وان ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه فاشیستییه‌كاندا له ئارادا نین. له دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی پێكهاتوو له ده‌وڵه‌ت، پارت، سه‌رمایه، ته‌نیا "كاركردی هوشیارانه‌ی تێكڕای جه‌ماوه‌ر" به‌رهه‌می ده‌بێت. تا كاتێك كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره "ناهوشیاره" مابێت، تا كاتێك كه پێویستی به "مێشكی" پارتیی هه‌بێت، ئه‌م جه‌ماوه‌ره بێ‌توانا ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و "مێشكه" په‌ره ناسێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ نائومێدی له ئارادا نییه. ده‌توانین پرسیارێكی تر بخه‌ینه‌ڕوو: ئه‌و "هوشیاری"یه چییه كه بڕیاره پارته‌كان بیبه‌نه ناو کرێکاران؟ ئه‌و " هوشیاری"یه چییه كه خوازیاری پشتیوانی جه‌ماوه‌ره له "مێشك"ێكی جیاكراوه - پارت- ؟ ئایا له ڕاستیدا ئه‌و جۆره هوشیارییه كه ئێمه له پارته‌كاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنین، بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگه پێویسته؟ له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه بۆ جه‌ماوه‌ر و پێداویستییه‌كانیان مه‌ترسیدار بووه، به وردی ئه‌و "هوشیاری"ه‌یه كه له ڕێكخستنه پارتییه‌كاندا باڵاده‌سته. "هوشیارییه‌ك" كه میتلاند باسی لێوه ده‌كات، هه‌روا که له كرداردا به ئه‌زموون ده‌ركه‌وت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به "هوشیاری"یه‌كه‌وه نییه، كه پێداویستی شۆڕشكردنه دژی ئه‌م سیسته‌مه و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ. له‌ده‌ستدانی ئه‌و جۆره هوشیارییه كه له‌ڕێگه‌ی پارته‌كانه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێت، له په‌یوه‌ند به پێداویستییه كرده‌ییه‌كانی چینی کرێکاره‌وه هیچ جۆره له‌ده‌ستدانێك نییه.
كاری کرێکاران له بنه‌ڕه‌تدا كارێكی ساده‌یه. ئه‌م ناسینه ده‌گرێته‌وه، كه ته‌واوی گروپه فه‌رمانڕه‌واكانی پێشتر و ئێستا، به‌ریان له په‌ره‌سه‌ندنی ڕاستینه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتووه؛ له ناسینی پێداویستی ئازادبوون له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكاری دیاریكراو له‌لایه‌ن پێداویستییه‌كانی قازانج و ده‌سه‌ڵاتی گروپه تایبه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه، كه ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌رچاوه‌كانی تری ده‌سه‌ڵات كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت ئاوا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، كه خزمه‌ت به پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك بكات، ده‌بێت به‌رهه‌مهێنانێك بێت بۆ به‌كارهێنان. كاتێك كه ئه‌م شتانه ناسران، ده‌بێت کرێکاران بیانخه‌نه گه‌ر تاوه‌كو كرده‌ییبوون به پێداویستی و خۆزگه‌كانی خۆیان ببه‌خشن. كه‌مێك فیلۆسۆفی، كۆمه‌ڵناسی، ئابووری و زانستی ڕامیاریی بۆ ناسینی ئه‌و شته سادانه و كرده‌ییكردنی ناسین، پێویسته. خه‌باتی چینایه‌تی که‌تواری، لێره‌دا یه‌كلاكه‌ره‌وه و دیاریگه‌ر ده‌بێت. به‌ڵام له بواری كاری شۆڕشگێڕانه و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه‌مایه‌تی "هوشیار" زانیاری فره‌تری نییه له زۆرایه‌تی "ناهوشیار"، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی دروسته. ئه‌مه له گشت خه‌باته شۆڕشگێڕانه که‌توارییه‌كاندا سه‌لمێندراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، هه‌ر ڕێكخستنێكی كارخانه‌یی، باشتر له هه‌ر پارتێكی ده‌ره‌كی توانای ڕێكخستنی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه(1). له دونیادا به ڕاده‌ی پێویست شاره‌زایی ناپارتی بۆ هاوئاهه‌نگی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌بێ یارمه‌تی یا خۆتێهه‌ڵقورتاندنی پارته شاره‌زاكانی بواری ئایدیۆلۆژی، له ئارادا هه‌یه. پارت توخمێكی ده‌ره‌كییه له به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ڕێك به‌وجۆره‌ی كه چینی سه‌رمایه‌دار له په‌یوه‌ند به دوو شتی پێویست بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی: كار و ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، هۆكاری سێیه‌م پێویست نییه. ئه‌م که‌تواره كه پارته‌كان له خه‌باتی چینایه‌تیدا به‌شداری ده‌كه‌ن، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌باته چینایه‌تییه به‌ره‌و ئامانجی سۆشیالیستی ئاراسته وه‌رنا‌گرێت. دواجار سۆشیالیزم هیچ تێگه‌یشتنێكی زیاتر له وه‌لانانی هۆكاری سێیه‌م كه له‌نێوان ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كاردا وه‌ستاوه، هه‌ڵناگرێت. "هوشیاری" په‌ره‌پێدراو له ڕێگه‌ی پارته‌كانه‌وه، "هوشیاری" گروپه به‌هره‌كێشه‌كانه كه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا خه‌بات ده‌كه‌ن. گه‌ر پاگه‌نده‌ی "هوشیاری سۆشیالیستی" ده‌كه‌ن، پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ده‌ركی پارت و خودی پارته‌كان له‌ناوبه‌رن.
"هوشیاری" بۆ شۆڕشكردن دژی كۆمه‌ڵگه و ئاڵوگۆڕپێدانی، نه‌ك به "پاگه‌نده‌ی" كه‌مایه‌تی هوشیار، به‌ڵكو به بڵاوكردنه‌وه‌ی که‌تواری و ڕاسته‌وخۆی ڕوداوه‌كان په‌ره‌ده‌سێنێت. بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی ڕوو له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه، ژیانی ئاسایی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خستۆته مه‌ترسی و ئایدیۆلۆژییه‌كانی ئه‌وان ئاڵوگۆڕ پێده‌دات. تا كاتێك كه كه‌مایه‌تییه‌كان وه‌ك گروپی جیاواكراوه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا كار بكه‌ن، جه‌ماوه‌ر شۆڕشگێڕ نییه، هه‌روا كه‌مایه‌تیش شۆڕشگێڕ نییه. چونکه هێشتاكه "ده‌ركی شۆڕشگێڕانه"ی ته‌نیا ده‌توانێت خزمه‌ت به كاركرده سه‌رمایه‌دارییه‌كان بكات. گه‌ر جه‌ماوه‌ر ببێته شۆڕشگێڕ، جیایی نێوان كه‌مایه‌تی هوشیار و زۆرایه‌تی ناهوشیار، هه‌روه‌ها كاركردی سه‌رمایه‌دارانه‌ی به ڕواڵه‌ت "هوشیاری شۆڕشگێڕانه"ی كه‌مایه‌تی له‌نێوده‌چێت. جیایی نێوان كه‌مایه‌تی هوشیار و زۆرایه‌تی ناهوشیار بۆخۆی وته‌یه‌كی مێژووییه، كه به هه‌مان ڕێكخستنی جیایی نێوان کرێکاران و لێپرسراوانه.
ڕێك به‌و جۆره‌ی كه جیاوازی نێوان کرێکاران و لێپرسراوان له پاش هه‌لومه‌رجی قه‌یراناوی بێچاره‌سه‌ر به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، له په‌یوه‌ند به‌و داهاتووه، هاوئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڕواته پێشه‌وه، جیایی نێوان كه‌مایه‌تی هوشیار و جه‌ماوه‌ری ناهوشیاریش له‌نێو ده‌چێت. له‌وێ كه له‌نێو نا‌چێت، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فاشیستی ده‌بێت.
"په‌یوه‌ستاندن" ده‌توانێت ته‌نیا به‌واتای یارمه‌تی به له‌نێوبردنی هه‌ڵاوێری نێوان كه‌مایه‌تی هوشیار و زۆرینه‌ی ناهوشیار بێت. جیاوازییه‌كان له‌نێو چینه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌نێو خاڵكدا ده‌مێننه‌وه. هه‌ندێك له هه‌ندێك به وزه‌تر ده‌بن، هه‌ندێك زیره‌كتر له‌وانی تر و هیتر. دابه‌شكاری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جیاوازییه که‌تواریانه له‌نێو جیاوازییه‌كانی كار و سه‌رمایه‌دا، له‌نێو جیاوازییه‌كانی نێوان پارت و جه‌ماوه‌ر بوونه به‌سته‌ڵه‌ك، ته‌نیا له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مه‌رجكراوی مێژوودا، له ڕێگه‌ی شێوه به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه له توانادا هه‌بێت سه‌رمایه‌داری كۆتایی پێ بهێنرێت، ئه‌م هه‌ڵاوێرییه په‌یوه‌سته به چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت. گه‌ر كه‌سێك "په‌یوه‌ستدان" به پێویست ده‌بینێت، ده‌بێت به شێوازێكی ته‌واو جیاواز له شێوازی میتلاند خۆی له‌م پرسه بدات. "په‌یوه‌ستدان" نابێت له سه‌ره‌وه‌ڕا بۆ خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت – له‌و جێیه‌وه‌ی كه پارت هوشیاری ده‌باته ناو جه‌ماوه‌ر- به‌ڵكو ده‌بێت له خواره‌وه‌را بۆ سه‌ره‌وه ئه‌نجام بدرێت، له‌و جێیه‌وه‌ی كه چین ته‌واوی وزه‌ی و لێهاتوویی بۆ خۆی ده‌پارێزێ، تا وه‌لانه‌كه‌وێ و به‌م جۆره له ڕێكخستنه جیاكاندا سوودی لێوه‌رده‌گرێت.
به‌رهه‌مهێنان كارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ته‌واوی خه‌ڵك، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ن یا هه‌رچی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ دیاریكراودا، به یه‌كسانی گرنگ ده‌بێت. په‌یوه‌ستدانی که‌توارییانه پێویسته، نه‌ك "په‌یوه‌ستدانی ئایدیۆلۆژیانه" له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی سونه‌تی پارت – جه‌ماوه‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ستدانه که‌توارییه، هاوپشتییه‌كی مرۆیی كه بۆ كۆتاییهێنان به به‌دبه‌ختی جیهان پێویسته، ده‌بێت له ئێستاوه بپه‌روه‌رێندرێت. ئه‌وه ده‌توانێت ته‌نیا له ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه دژی كارده‌كه‌ن په‌ره بسێنێت. هاوپشتی چینایه‌تی و كاری چینایه‌تی، ته‌نیا به دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و پارته‌كان ده‌توانێت به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵكشێت .
* council Correspondence ئه‌م بڵاوكراوه به سه‌رنوسه‌ری پاول ماتیك له ساڵانی 1930دا له ئه‌مریكا ده‌رده‌چوو.
** Anti- Parliamentary Communist Federation-APCF " فیدراسیۆنی كۆمونیستی دژه پارله‌مانتاری" گروپێك بوو، كه له ساڵی 1921دا به بزووتنه‌وه‌ی " قسه‌كه‌رانی كارخانه" له بریتانیا پێكهات و بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌ناوی "كۆمون" و پاش ساڵی 1938 بڵاوكراوه‌ی هاوپشتی"Solidarity " ده‌رده‌كرد.(1) بڕواننه ئه‌زموونی كارخانه‌كانی زانۆن و بروكمان له ئه‌رژه‌نتین و ڕۆڵی چه‌په‌كان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه‌یه. (و. كوردی)
ژیاننامه و ئه‌رشیڤی نووسه‌ر: http://www.marxists.org/archive/mattick-paul/index.htmئه‌م وتاره له سایتی كاوشگر وه‌رگیراوه