
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاروان عومه‌ر کاکه‌سووری ڕۆماننووسدا
ئاماده‌کردنی: به‌ختیار فارس
(کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور) 15. 05. 1964 له گه‌ڕه‌کی (سه‌یداوه)ی شاری (هه‌ولێر) له دایک بووه. سه‌ره‌تایی له (زێوه‌ر) و ناوه‌ندیی له (سه‌یداوه) و (دواناوه‌ندی)ی له ڕزگاری خوێندووه. ساڵی 85 _ 86 له به‌شی مێژووی (کۆلیژی په‌روه‌رده)ی (زانکۆی موسڵ) وه‌رگیراوه، به‌لآم به‌هۆی به‌شدارینه‌کردنی له مه‌شقی هاوینه‌ی سه‌ربازی، دوو ساڵ له زانکۆ دوور خراوه‌ته‌وه. دوای ئه‌و دوو ساڵه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و ته‌واوی کردووه. له ساڵی 92 ه‌وه کوردستانی جێهێشتووه. سه‌ره‌تا له ئه‌ڵمانیا و دوایی له دانمارک نیشته‌جێ بووه. له دانمارک چه‌ند ساڵێک له کتێبخانه کاری کردووه و ئێستا فه‌رمانبه‌ره له مۆزه‌خانه. کوڕێک و کچێکی هه‌یه، (دواڕۆژ) و (ڕۆژیار)، که هه‌ردووکیان له بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا به‌هره‌مه‌ندن. (کاروان کاکه‌سوور) ئه‌گه‌رچی له کوردستانیش ده‌ینووسی، به‌لآم تا ساڵی 93 هیچ به‌رهه‌مێکی بلآو نه‌کردبووه‌وه. هه‌ر کاتێک بمانه‌وێت ئاوڕ له چیرۆکی کوردیی له قۆناغی نه‌وه‌ده‌کان بده‌ینه‌وه، ئه‌وا بێگومان (کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور)مان وه‌کو ناوێکی دیار به‌رچاو ده‌که‌وێت. جیاوازیی نووسه‌ری جیدی و نووسه‌ری ئاسایی له‌وه دایه، که هه‌میشه واده‌زانین نووسه‌ری جیدی له‌ناکاو ده‌رکه‌وتووه، وه‌ک بڵیی پێشتر چاوه‌ڕێیمان نه‌کردبێت. هه‌ر له‌گه‌ڵ بلآوبوونه‌وه‌ی چیرۆکی (ماسی) و (جیهان له فنجانی قاوه‌دا) چیرۆکی کوردی چیرۆکنووسێکی جیاواز و زۆر تایبه‌تی ناسی. (کاروان کاکه‌سوور) گۆڕانێکی گه‌وره‌ی له ئه‌ده‌بی گێرانه‌وه‌دا کرد، ئه‌ویش له ڕێگای ئه‌و ته‌کنیکانه‌ی، که به هۆشیارییه‌کی زۆره‌وه له چیرۆکه‌کانیدا به‌کاریهێنان. ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌و زمانه سیحرییه‌ی، که زۆر جار له سنووری شیعر نزیک ده‌بێته‌وه، به‌لآم به‌بێ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی چیرۆک له ده‌ست بدات. که‌ره‌سته‌کانی ئه‌و گێرانه‌وه‌یه هه‌تا هاتووه لای ئه‌و چیرۆکنووسه تۆکمه‌تر و به‌هێزتر کراون، به‌راده‌یه‌ک بوونه‌ته به‌شێکی جیانه‌کراوه له خودی نووسه‌ر. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه هه‌ندێک پێیان وایه ئاسانه چیرۆکه‌کانی (کاکه‌سوور) بناسنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیشی له‌سه‌ر نووسیبن. له ڕووی چه‌ندایه‌تییشه‌وه، (کاروان کاکه‌سوور) له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا کۆمه‌ڵێک کتێبی نووسیوه، که هه‌ندێکیانی چاپ کردووه و هه‌ندێکیان چاوه‌ڕێی چاپن. (ئه‌سپیدیلۆن) و (سه‌ده‌ی یه‌که‌می خه‌یاڵ) وه‌کو دوو کۆمه‌ڵه‌چیرۆک و (ئای له‌ڤیلیا له‌ڤیلیا) وه‌کو ڕۆمانێکی گه‌وره و (مندالییم ئاسکێک بوو به‌سه‌ر په‌لکه‌زێڕینه‌کاندا بازبازێنی ده‌کرد) وه‌کو ئه‌ده‌بی بیۆگرافیا تا ئێستا چاپکراون و به‌شدارییه‌کی به‌رچاویان له تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی گێرانه‌وه‌ی کوردییدا کردووه. به‌پیی ئاگاداریی ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می دیکه‌ی بۆ چاپ ئاماده‌ن، له‌وانه ڕۆمانێکه به‌هاوکاریی له‌گه‌ڵ (دواڕۆژ کاکه‌سوور)ی کوڕیدا نووسیویه‌تی. (کاروان کاکه‌سوور) ئه‌و ڕۆمانه به‌خۆشه‌ویسترین به‌رهه‌می خۆی ده‌زانێت، نه‌ک ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (دواڕۆژ)ی کوڕیدا نووسیویه‌تی، به‌ڵکو پێی وایه له‌پاڵ ڕۆمانی (که‌ناڵی مه‌یموونه چه‌کداره‌کان)دا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ته‌واوکه‌ری کتێبی منداڵییشیهتی. له‌پاڵ ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا، دوو ڕۆمانی دیکه و دوو کۆمه‌ڵه چیرۆک و چه‌ند به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی هه‌یه. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای کۆمه‌ڵێک کتێبی وه‌رگێڕان. له‌وانه بیست کتێب بۆ مندالآن، که له ئینگلیزییه‌وه کردوونی به کوردی. (کاروان کاکه‌سوور) له کۆی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی، که له‌گه‌ڵیدا کراون، به هۆشیارییه‌کی زۆره‌وه باسی له ئه‌ده‌ب به‌گشتی و ئه‌ده‌بی گێرانه‌وه به‌تایبه‌تی کردووه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک پێیان وایه (کاروان) ئه‌وه‌نده‌ی چیرۆکنووسێکی دیاری ئه‌مڕۆی کوردییه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ره‌خنه‌گرێکی به‌ئاگایه، ئه‌گه‌رچی خۆی حه‌ز ده‌کات ته‌نها وه‌کو نووسه‌ری ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه بناسرێت. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گفتوگۆی (کاروان کاکه‌سوور) جدییه‌تێکی بێئهندازهیه، به‌لآم ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌و جدیه‌ته دووری بخه‌ینه‌وه. پێمان خۆشه هه‌ندێ لایه‌نی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌مان نیشان بده‌ین.
* ده‌ڵێی چی له‌م گفتوگۆیه‌ماندا به ساده‌یی بدوێین؟
_ ساده‌یی به‌شێکی زۆر گرینگی ژیانی من بووه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه ده‌مناسن، ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن، به‌لآم ئه‌گه‌ر له گفتوگۆکانمدا جدییه‌ت هه‌بێت، ئه‌وا له لایه‌ک پێوه‌ندیی به پرسیاری ئه‌و نووسه‌رانه‌وه هه‌یه، که گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا کردووم و له لایه‌کی دیکه‌ش من خۆم گفتوگۆ به لێپرسراویه‌تێکی گه‌وره ده‌زانم. تا ئێستا هه‌ر نووسه‌رێک داوای گفتوگۆی لێ کردبێتم، من یه‌کسه‌ر ڕه‌زامه‌ندییم پیشان نه‌داوه. ماوه‌یه‌ک بیرم کردۆته‌وه، که ئاخۆ ده‌توانم ئه‌و گفتوگۆیه بکه‌م، یان نا. له گۆڤاری (ڕامان) و به‌شی کوردیی ڕادیۆی ئه‌مه‌ریکاوه بیگره تا (توانا ئه‌مین) و (گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی) و (ئیدریس عه‌لی) و (نه‌ورۆز جه‌مال) و (حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش)، هه‌ر کاتێک داوایان کردبێت گفتوگۆم له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، پێم وتوون ئه‌گه‌ر بتوانم، وه‌لآمتان ده‌ده‌مه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر نه‌مزانیبێت ده‌توانم شتێکی نوێ له‌و گفتوگۆیه‌دا ده‌ڵێم، داوای لێبوردنم ده‌کرد و وه‌لآمی پرسیاره‌کانم نه‌ده‌دایه‌وه. له بیرت نه‌چێت جدییه‌ت وای له من نه‌کردووه، که هه‌ر له‌و گفتوگۆیانه‌دا که‌شوهه‌وایه‌کی پڕ له گاڵته‌وگه‌پ نه‌هێنمه گۆڕێ. من زۆر له‌و گفتوگۆیانه‌دا به مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌کانم، په‌نام بۆ نوکته و به‌سه‌رهاتی کۆمیدی بردووه. (میدیا ره‌وف بێگه‌رد)ی هونه‌رمه‌ند پێم ده‌ڵێت، که یه‌کێک له‌و شتانه‌ی له گفتوگۆکانی مندا حه‌زی لێ ده‌کات، لایه‌نی کۆمیدیایه.
* (به‌ختیار عه‌لی) له یه‌کێک له گفتوگۆکانیدا تۆ به چیرۆکنووسێکی دیاری کوردی داده‌نێت. هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا (به‌ختیار عه‌لی) ده‌ڵێت کاتێک چیرۆکی (کاروان کاکه‌سوور) ده‌خوێنیته‌وه، نا‌توانیت به ده‌نگی به‌رز پێنه‌که‌نیت. تۆ بوونی لایه‌نی کۆمیدی له چیرۆکه‌کانتدا بۆچی دهگیێڕیتهوه؟
_ باوه‌ڕ بکه ئه‌و گفتوگۆیه‌ی (به‌ختیار عه‌لی)م نه‌خوێندۆته‌وه و نازانم له کوێش بلآو کراوه‌ته‌وه.
* دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به عه‌ره‌بی له ڕۆژنامه‌ی الزماندا بلآو کرایه‌وه.
_ به‌ڵێ، ده‌بێت. له‌بیرمه کاتێک به‌شی یه‌که‌می کتێبی منداڵییم نووسی و بۆ (به‌ختیار عه‌لی)م نارد، هه‌ر خێرا ته‌له‌فۆنێکی بۆ کردم و پێی وتم، که کتێبه‌که‌می زۆر به‌لاوه جوانه. یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی کتێبه‌که‌ش، که ئه‌و به‌دڵی بوو، کۆمیدیا بوو. له‌بیرمه له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه زۆر گفتوگۆمان کرد. به‌هه‌ر حاڵ ئازیزم من کوڕی گهڕهکێکم، که سه‌رتاپای خه‌ڵکه‌که‌ی کۆمیدی بوون. کۆمیدیا به‌شێکی گرنگی ئه‌و گه‌ره‌که بووه. (سه‌یداوه)، که هه‌رکه ناوی دێت، سه‌دان نوکته و سه‌ربرده‌ی سهیروسهمهرهت بیر ده‌که‌وێته‌وه. وه‌کو خۆت ده‌زانیت من تا ئێستا له سێ به‌شی کتێبی منداڵییمدا باسی ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و گهرهکهم کردووه. خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناخۆشی و نه‌هامه‌تییانه‌ی، که به‌رده‌وام تووشیان بووه، به‌لآم بۆ ده‌قه‌یه‌ک پشتیان له نوکته و گاڵته‌وگه‌پ نه‌کردووه. بۆئه‌وه‌ی له‌و گه‌ره‌که جێگات ببوایه‌وه و نهکهویتیایه په‌راوێزه‌وه، ده‌بوایه توانای کردنی قسه‌ی خۆشت هه‌بێت. ده‌بوایه هه‌وڵ بده‌یت نوکته هه‌ڵبه‌ستیت و وه‌کو ئه‌کته‌رێکی لێهاتوو بیانگێڕیته‌وه. ئێواران کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ له‌و هه‌رزه‌کار و گه‌نجانه له‌سه‌ر سووچی کۆلآنهکان یان له‌به‌رده‌م دوکانێک له دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌کدا کۆ ده‌بوونه‌وه و هه‌ر که‌سه و به‌سه‌رهاته‌کانی خۆی ده‌گێرایه‌وه. ئینجا با شتێکت پێ بڵێم. بۆئه‌وه‌ی تۆ ئێواران ڕۆڵێکی گه‌وره‌ت له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا هه‌بوایه، ده‌بوایه به‌درێژاییی ڕۆژ خۆتی بۆ ئاماده بکه‌یت. بۆ نموونه ئێمه له قوتابخانه ده‌بوایه کۆمه‌ڵێک نوکته‌مان به مامۆستا و قوتابییه‌کان بکردایه. به‌کورتی ده‌بوایه جورئه‌ت بکه‌یت له‌ناو پۆل، له کاتێکدا مامۆستایه تووڕهکهت وا زۆر جدییانه خه‌ریکی وتنه‌وه‌ی وانه‌که‌یه‌تی، تۆ ئاژاوه‌یه‌ک بنێیته‌وه، بۆئه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه تووره بکه‌یت. بۆ نموونه مامۆستای کیمیا ده‌یوت ئه‌وه یاسای (ئه‌ڤۆگادرۆ)یه، ئه‌و زانایه‌ی کیمیا، که باس له کێش و قه‌باره‌ی گازه‌کان ده‌کات، تۆ ده‌توت ئه‌گه‌ر یاسای ئهڤۆگا درۆیه و راست نییه، بۆچی بیخوێنین؟ براده‌رێکت له‌ولاوه کتێبه‌کانی هه‌ڵده‌گرت و ده‌یخسته ناو ته‌خته‌که‌ی و ده‌یوت مامۆستا هه‌ستم گۆرانییه‌ک بڵێم؟ یه‌کێکی دیکه له‌ولاوه ده‌یوت ئۆی بووه فشه. جاری وا هه‌بوو جنێومان ده‌خوارد. جاری وا هه‌بوو دهردهکراینه ده‌رێ. جاری واش هه‌بوو چه‌ند ڕۆژێک له قوتابخانه دوور ده‌خراینه‌وه، به‌لآم جاری واش هه‌بووه، که ئێمه قسه‌که‌مان ئه‌وه‌نده سه‌یر بووه، مامۆستا خۆی پێ نه‌گیراوه و له قاقای پێکه‌نینی داوه. له ماڵیش هه‌مان شت. ئێمه‌ی هه‌رزه‌کار له ئاستی باوکێکی دهستهلآتداردا، شتێکی ئه‌وتۆ نه‌بووین، به‌لآم له‌پێناوی دیمه‌نێکی کۆمیدییدا، ههڵسوکهوتێکمان ده‌کرد له‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی باوک پێیان شێت و هار ده‌بوو. له بیرمه یه‌کێک له هاوڕێکانمان، به زستان کراسی نیوقۆڵی ده‌پۆشی، هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رووی ئانیشکی به خه‌ڵک پیشان بدات، که باوکی داخی کردبوو. ئه‌وه هه‌ر بۆئه‌وه‌ی کاتێک لێیان بپرسیایه بۆچی وای لێ هاتووه، ئه‌و شه‌ڕه‌که‌ی خۆی و باوکی بگێڕایه‌ته‌وه، که ئه‌وه‌نده کۆمیدی بوو، ده‌بوایه له پێکه‌نینان سکی خۆت بگریت. وه‌ک ئه‌وه وابوو پێـمان بڵێ زمانی من له‌ناو ئه‌و برینه دایه. به‌ڵی، ئازیزم بۆئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌مان بکردایه، ته‌عبیرمان له خۆمان بکردایه، ده‌بوایه جه‌سته‌مان پڕی برین بوایه. ئه‌گه‌ر بڵێی چۆن، ده‌ڵێم هه‌رکه ده‌میان پڕ ده‌کردینه‌وه، له شوێنێکی دیکه‌ی جه‌سته ده‌مێکی دیکه‌مان هه‌ڵده‌کۆڵێ و پێی ده‌دواین. هه‌موو ئه‌وانه له قازانجی تۆ بوو، چونکه ئێواران له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ڕۆڵی گه‌وره‌ت وه‌رده‌گرت و ده‌بوویه راوی، یاخود به‌و زاراوایهی ئه‌مڕۆ ئێمه به‌کاری ده‌هێنین ده‌بوویه ناراتهر (Narrator). که‌لتووری ئێمه هه‌میشه ئه‌و جۆره حیکایه‌ته به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که ده‌توانێت گریانی ئێمه خه‌ستتر بکاته‌وه و پێمان بڵێ پێکه‌نین بۆ ئاینده‌یه. ئه‌و حیکایه‌ته، که ئایدۆلۆژیا بزوێنه‌ریه‌تی، خاوه‌نی پێکهاته‌یه‌کی یه‌قینییه، بۆیه کۆمیدیا له توانایدا هه‌یه ئه‌و گوتاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌وه‌ی کۆمیدیا هێزێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره و کاریگه‌ره، که بۆ ئاینده هه‌ڵناگیرێت. زاڵبوون به‌سه‌ر خهمناکییدا زۆر ئاسانتره له زاڵبوون به‌سه‌ر پێکه‌نیندا. کۆمیدیا ئه‌وه‌ت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، که هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵیدا بژیت و کارلێکی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت. لێره‌وه‌یه هه‌یبه‌تی کاره‌سات تێکده‌شکێت و ئه‌و رووه ساخته‌یه‌ی لاده‌چێت، که وه‌کو په‌رژینێک ڕاستییه‌کانمان لێ ده‌شارێته‌وه. (میکایل باختین)، که به داهێنه‌ری چه‌مکی گێڕانه‌وه‌ی فره‌ده‌نگی (پۆلی‌فۆنی Polyphony)داده‌نرێت، تێکشکاندنی ئه‌و ڕوخساره به پێویست ده‌زانێت، که له‌سه‌ر تاکه‌ده‌نگ وه‌ستاوه، بۆیه پێی وایه له‌ناو ڕیتوالی کارنیڤال (Carnival)دا ڕه‌گه‌زی کۆمیدی ده‌رده‌که‌وێت و حه‌قیقه‌تی پشت ئه‌و روخساره ئاشکرا ده‌بێت. تۆ بڕوانه ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی له کوردستان روویان دا، بۆ ساتێک نه‌یانتوانی (خوله چه‌خماخه) و (جه‌نابی موفه‌تیش) و (چڵپاو) و (کێچ)مان له بیر به‌رنه‌وه. من له‌م قسانه‌م مه‌به‌ستم تراژیدیا نییه، چونکه تراژیدیا هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی فه‌لسه‌فی و سایکۆلۆژییه و به‌رده‌وام بزوێنه‌ری به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و فیکری بووه، به‌ڵكو مه‌به‌سه‌تم ئه‌و سادهکاریهیه، که نووسه‌ری ساده‌نووس به پاڵپشتی ئایدۆلۆژیا به‌رهه‌می ده‌هێنێت. وه‌کو ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئه‌نفالدا ده‌یبینین.
* که‌واته تۆ پێت وایه ده‌وروبه‌ر نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ریی له‌سه‌رت هه‌بووه، که وه‌کو چیرۆکنووسێک ده‌ربکه‌ویت، به‌ڵکو هه‌ر ئه‌و ده‌وروبه‌ره شێوازی ده‌ربڕین و شێوازی گێڕانه‌وه‌شی لای تۆ دروست کردوه.
_ به‌ڵێ، بێگومان، چونکه وه‌کو گوتم ده‌بوایه تۆ ئه‌و به‌سه‌رهاتانه له لایه‌ک به‌شێوه‌کی هونه‌ری بگێڕیته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌ش زۆر شتی دیکه‌ی بۆ زیاد بکه‌یت. ئه‌وه‌ش فێری ئه‌وه‌ی ده‌کردی زۆر ته‌کنیک و شێوازی سه‌رنجراکێش بۆ گێڕانه‌وه به‌کار بهێنیت. دیاره تۆ ده‌زانیت یه‌کێک له ره‌گه‌زه‌کانی چیرۆک، ئینجا چیرۆکی به‌رئاگردان بێت یان چیرۆکی هونه‌ری، چێژه. ئه‌و چیژهش له ئه‌نجامی ریسکهکانهوه، یاخود با بڵێین له ئه‌نجامی ئه‌و سهرکێشیانهوه دێته گۆڕێ، که کاره‌کته‌رانی چیرۆکه‌که ده‌یانکه‌ن. ئێمه هه‌ر به‌ڕاستی رووبه‌ڕووی ترس ده‌بووینه‌وه، کاتێک ده‌مانویست به‌شێک له ژیانی خۆمان بکه‌ینه چیرۆکی واقیعی. کاتێک ده‌مانویست له ڕێگای گاڵته‌وه گه‌وره‌کان تووڕه بکه‌ین. من کاتێک بیر له‌و شتانه ده‌که‌مه‌وه، هه‌ست ده‌که‌م مرۆڤ له ڕێگای گێڕانه‌وه‌دا شوناسی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت. زمانێکی دیکه داده‌هێنێت و ده‌یخاته شوێنی ئه‌و زمانه زگماکهی، که هه‌یبووه و لێیان سه‌ندووه. له یه‌کێک له گفتوگۆکانمدا گوتوومه، که ئه‌وه‌ی ئه‌رکی گێڕانه‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌وا ده‌بێته خاوه‌نی جۆرێک له ده‌سته‌لآت. به‌کورتی ئێمه له ڕێگای ئه‌و نوکته و دیمه‌نه کۆمیدیانهوه شه‌ڕێکمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌لآتی داموده‌زگاکاندا ده‌کرد هه‌ر له ماڵ و قوتابخانه‌وه بیگره هه‌تا داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا. لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم، که ئێمه دژی مامۆستا نه‌بووین، به‌ڵکو ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی ئێمه میکانیزمی به‌رگری بوون له ئاستی ئه‌و میتۆده دواکه‌وتووه‌ی له په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا په‌یڕه‌و ده‌کرا. مامۆستا هه‌ر خۆی گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌و میتۆده بوو، که داموده‌زگای حزبی سه‌روه‌ر به‌سه‌ریدا سه‌پاندبوو. ئه‌وان ده‌یانویست ئێمه فێری کیمیا و فیزیا و زۆر زانستی دیکه ببین، به‌لآم له که‌شوهه‌وایه‌کی پڕ له دیسپلین. ئه‌و کاته ڕژێمی عێراق زۆر شانازیی به‌وه‌وه ده‌کرد، که خوێندنی کردۆته خۆڕایی. ڕاسته پاره‌ت نه‌ده‌دا، به‌لآم شتێکی زۆر گرینگترت ده‌دا، که سه‌ربه‌ستی بوو. تۆ ده‌بوایه ئازادیی خۆت به زانست بگۆڕیته‌وه. هه‌ستت ده‌کرد زیانێکی گه‌وره ده‌که‌یت. تۆ له کاتێکدا هه‌ست بکه‌یت ئه‌و شته به‌نرخه‌ی خۆت له‌بریتیی شتێکی دیکه ده‌ده‌یت، هه‌رگیز وه‌ریناگریت. یان باوک ده‌یویست به شه‌ق و زلله منداڵه‌کانی فێری ڕه‌وشتی به‌رز بکات. ئه‌وان چی‌یان له ڕه‌وشتی به‌رز بکردایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به که‌م سه‌یر بکرانایه. ئه‌وان به‌شی ئه‌وه‌نده‌یان هۆشیاری هه‌بوو، که له خۆیان بپرسن، ئایا ئه‌وه‌ی لێدان به‌کار بهێنێت، له ڕه‌وشتی به‌رز تێگه‌یشتووه، هه‌تا ڕێگا به خۆی بدات که‌سانی دیکه‌ش فێر بکات؟ تۆ تاقه ڕێگا له‌و کاته‌دا، که ده‌ستت پێی بگه‌یشتایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ت له‌و چه‌وسانه‌وه‌یه، شێوازی گاڵته‌جاڕی بوو. تۆ که له ماڵ و له قوتابخانه و له هه‌موو شوێنێک بچووک ده‌کرایته‌وه، ده‌هاتی له ڕێگای گێڕانه‌وه‌وه گه‌وره‌ییی خۆتت به‌ده‌ست ده‌هێنایه‌وه. دیاره (خود)ی ئێمه ته‌نها له ڕێگای (خود)ی ئه‌وانی دیکه‌وه ده‌توانێت بوونی خۆی بسه‌پێنێت و جیاوازییه‌کانی نمایش بکات، بۆیه له‌م ڕووه‌وه کۆمیدیا چاکترین ڕێگایه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ک ئه‌وانی دیکه له بوونی خۆمان ئاگادار بکه‌ینه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بیانکه‌ینه بینه‌ری جیاوازییه‌کانمان. با له بیرمان نه‌چێت، که چیرۆک هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی خۆیه‌وه وه‌کو شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی به‌رگری ده‌رکه‌وتووه. چه‌کێک بووه چه‌وساوه‌کان له به‌رانبه‌ر چه‌وسێنه‌راندا به‌کاریان هێناوه.
* با له که‌شوهه‌وای گاڵته‌وگه‌پ دوورنه‌که‌وینه‌وه. ئایا تۆ ئێواران له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا زیاتر به‌سه‌رهاتی خۆتت ده‌گێڕایه‌وه و هاوڕێکانتت ده‌هێنایه پێکه‌نین، یان گوێت له به‌سه‌رهاتی هاوڕێکانت ده‌گرت و پێده‌که‌نی؟
_ ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه وایه لێم بپرسی ئایا من که‌سێکی بزێو بووم یان ده‌سته‌پاچه. من له خۆم ڕاده‌بینم، که بڵێم ڕاوییه‌کی خراپ نه‌بووم. زۆر جاریش گوێم له‌وانی دیکه گرتووه و پێکه‌نیوم. وه‌کو گوتم زۆربه‌ی هاوڕێکانم خاوه‌نی خه‌یاڵی به‌پیت و شێوازی گێڕانه‌وه‌ی کاریگه‌ر بوون.
* که‌واته بزێو بوویت.
_ به‌ڵێ، بزێو بووم. ده‌شزانم ئێستا کاتێک هاوڕێکانم گوێیان لێم ده‌بێت، ده‌ڵێن نه‌خێر، زۆر بزێو بوویت به‌تایبه‌تی له ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی.
* هه‌ندێک ده‌ڵێن تۆ خه‌ڵکی (سه‌یداوه) نییت، به‌ڵکو خۆت کردووه به خه‌ڵکی ئه‌وێ.
_ پێوه‌ندیی مرۆڤ به شوێنه‌وه، پێوه‌ندییه‌کی ڕۆحییه. ئه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه ڕێک ده‌خات، بینینه. ئێمه هه‌موومان ده‌بینین، به‌لآم هه‌ر یه‌که‌مان سه‌رنج له‌و شتانه ده‌ده‌ین، که له‌گه‌ڵ دنیای خۆماندا ڕێک ده‌که‌وێت. هه‌ر بۆیه ئێمه له ڕێگای ئه‌و شتانه‌ی خۆمانه‌وه بۆ شوێن ده‌گه‌ڕێینه‌وه. من هیچ به‌لامه‌وه گرینگ نییه خه‌ڵکی کوێم. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده له‌باره‌ی سه‌یداوه‌وه نووسیومه، مه‌به‌ستم نه‌بووه بڵێم ئه‌وێ باشترین شوێنی دنیایه، به‌ڵکو ته‌نها ئه‌وه‌یه، که هه‌ستێکی ناستالژییانه بۆته پاڵپشتێکی باش بۆ خه‌یاڵه‌کانم. کاتێ ده‌ڵێم خه‌ڵکی هه‌ولێرم، ئه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له به‌رده‌م پرسیارێک دام، که ده‌بێت ئه‌درێسی خۆم به‌ڕاستی بڵێم، ئه‌گینا شانازیی نییه بۆ من له کوێ له دایک بووم و گه‌وره بووم. من ههولێرییم، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانی و دیاربه‌کری و که‌رکووکی و قامیشلیی و دهۆکی و سنه‌یی و سابلآخی و موسلآوی و مهندهلاوییم و نازانم کوێنده‌ری و کوێندهرییم. کتێبی منداڵییم له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌کی سه‌یداوه، به‌لآم ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و کتێبه له سلێمانی و که‌رکووک خوێندراوه‌ته‌وه، له هه‌ولێر نه‌خوێندراوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا من له‌ناو جه‌رگه‌ی سه‌یداوه له دایک بووم و له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه بۆ پشت شه‌قامی سیمه‌تری گوێزاومانهتهوه، که هه‌ر پێی ده‌گوترێت سه‌یداوه. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ی، له (ئیسماعیل به‌رزنجی) بپرسه، که گه‌وره و بچووکی ئه‌و گه‌ڕه‌که ده‌ناسێت و له هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ئاگاداره.
* باشه چۆن بوو تۆ ڕێگای نواندنت نه‌گرت و نه‌بوویته ئه‌کته‌ر؟
_ ڕاستییه‌که‌ی من هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زم له نواندن بووه. به‌رده‌وام لاسایی ئه‌کته‌ره کورده‌کان و میسرییه‌کانم ده‌کرده‌وه. منیش وه‌کو زۆر مندالآنی گه‌ڕه‌کی خۆمان و هی قوتابخانه‌ی زێوه‌ر وێنه‌ی ئه‌کته‌ره‌کانم کۆ ده‌کرده‌وه. شێتی فیلمی کاوبۆی بووم. وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌کته‌ره گه‌ورانه‌م هه‌بوو وه‌کو (کلینت ئیهستوود)، (جیمس کابۆرن)، (چارلز برۆنز)، (ڤان کلیف)، (کریستۆفه‌ر کریستۆفه‌رسن) و زۆری دیکه‌ش. ره‌نگه ئێستا له‌م ده‌موده‌سته ناوی زۆریانم بیر نه‌که‌وێته‌وه. ئێمه یاریی ڕهسمڕهسمێنهمان پێ ده‌کردن. جاری وا هه‌بوو ده‌مبرده‌وه و جاری وا هه‌بوو ده‌مدۆڕاند. باوه‌ڕ بکه کاتێک ده‌دۆڕام، هه‌ستم به دڵته‌نگییه‌کی زۆر ده‌کرد. وامده‌زانی من تاوانێکم له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌مدا کردووه. هه‌ستم به شه‌رمه‌زاریی ده‌کرد، چونکه وام ده‌زانی به‌ڕاستی گیانیان له‌به‌ره. ئه‌و وێنانه‌مان له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌هێنانه قوتابخانه و نیشانی یه‌کترمان ده‌دان. زۆر جار لێمان ده‌گیران و سزا ده‌دراین. ئه‌و (کلینت ئیهستوود)هی (ڤان کلیف) ده‌ره‌قه‌تی نه‌ده‌هات، زۆر سووک و ئاسان مامۆستایه‌ک به دوو په‌نجه هه‌ڵیده‌گرت و به دیلی ده‌یبرد. سه‌دان شه‌قی لێ ده‌دا. ئه‌و (تێرانسی)یه‌ی دنیایه‌ک فێڵی ده‌زانی، له‌ناو ده‌ستی مامۆستا ده‌بووه که‌سێکی ده‌سته‌پاچه و سه‌ری خۆی کز ده‌کرد. له کۆلآنیش لاسایی فیلمه میسرییه‌کان و ته‌مسیلییه کورده‌کانمان ده‌کرده‌وه. جاری واش هه‌بوو خۆمان بیرۆکه‌ی تهمسیلهکهمان داده‌ڕشت. زۆربه‌شیان من دامده‌ڕشتن. له زانکۆی موسڵ زۆر جار هاوڕێکانم، به‌تایبه‌تی (فه‌رهاد مه‌ولوود) پێی ده‌وتم، که من بۆچی نه‌چووم له ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کان بخوێنم. هه‌مان قسه ئێستا هاوڕێکانی دیکه‌م پێم ده‌ڵێن. به‌لآم بۆچی نه‌متوانی ببمه ئه‌کته‌ر، ئه‌وه‌یان باوکم نه‌یده‌هیشت. یه‌کێک له هاوڕێکانم، که توانی تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت، (هۆشه‌نگ وه‌زیری)یه. (هۆشه‌نگ وه‌زیری) ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدای ته‌واو کرد. ماوه‌یه‌ک له ئه‌مریکا بوو و ئێستا وا له سوریایه. له‌وێش جێده‌ستی له شانۆ دیاره. ئه‌و کاته (هۆشه‌نگ وه‌زیری) دوای ده‌رچوونمان له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی زۆر پێی وتم، که بچین له ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا بخوێنین، به‌لآم نه‌متوانی.
* هه‌ر کاتێک باس له منداڵی بکرێت، خێرا ناوی تۆمان بیر ده‌که‌وێته‌وه. ئایا له‌به‌ر ئه‌و کتێبه‌یه، که له‌باره‌ی منداڵیی خۆته‌وه نووسیوته و ناوت ناوه منداڵییم ئاسکێک بوو به‌سه‌ر په‌لکه‌زێڕینه‌کاندا بازبازێنی ده‌کرد، یان هۆکاری دیکه هه‌ن؟
_ پێشتریش گوتوومه، که من هیچ چیرۆکێکم نییه باس له منداڵیی نه‌کات، چونکه لای من بیرکردنه‌وه له منداڵیی، بیرکردنه‌وه نییه له قۆناغێکی ته‌مه‌ن، به‌ڵکو بیرکردنه‌وه‌یه له مانا. من چونکه ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌دا ده‌که‌م و گێڕانه‌وه‌ش لای من شێوازێکی کرۆنۆلۆژیی نییه، بۆیه منداڵیی مه‌رج نییه بکه‌وێته سه‌ره‌تا و له شوێنێک کۆتایی پێ بێت. ڕاستییه‌که‌ی لای من چیرۆکنووسین دۆزینه‌وه‌ی بیرۆکه‌یه‌ک نییه، یان دروستکردنی کۆمه‌ڵێک رووداو و کاره‌کته‌ر نییه، به‌ڵکو به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه بزێوه‌یه، که ئه‌گه‌ر به‌ئاگا هات، ئه‌وا ناهێڵێت تۆ هیچ بکه‌یت. خۆی ده‌گری و هاوار ده‌کات و پێده‌که‌نێت. دار و به‌ردی ماڵه‌که‌ت لێ تێک ده‌دات. دراوسێکانت دێنێته سه‌ر. له‌باره‌ی ئه‌و کتێبه‌شم، که ناوم ناوه (منداڵییم ئاسکێک بوو به‌سه‌ر په‌لکه‌زێڕینه‌کاندا بازبازێنی ده‌کرد)، ئه‌وه به‌ته‌نها باس له منداڵیی من ناکات، به‌ڵکو ژیانی زۆر که‌سی له خۆی گرتووه. له‌وێدا چاوی منداڵێکت هه‌یه، که ئه‌و منداڵه‌ش هه‌ندێک جار منم و هه‌ندێک جار من نییم، ده‌توانێت شته ئاشکرا و شاراوه‌کان ببینێت و پیشانی که‌سانی دیکه‌شیان بدات. مه‌سه‌له‌که لای من ئه‌وه نییه من له‌باره‌ی منداڵه‌وه ده‌نووسم یاخود گه‌وره، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت به چاوی منداڵێک هه‌موو شتێک ببینم. منداڵیش ئه‌و ئینتیتهیه، که هێشتا کات و شوێن نه‌یانتوانیوه کۆنترۆڵی بکه‌ن. زمانی منداڵ، زمانێکه، که هێشتا به‌ر زه‌بری گراماتیک و لۆژیک نه‌که‌وتووه. زمانێکه ده‌که‌وێته زۆنه‌ی ئیگۆوه. واته هێشتا کۆمه‌ڵگا نه‌یتوانیوه زمانی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. خۆ هه‌موومان گوته‌ی به‌ناوبانگه‌که‌ی (ڕامبۆ)ی شاعیرمان له بیره، که ده‌ڵێت: (مندالآن شاعیری گه‌وره‌ن). زۆر جار له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا گه‌وره‌کان به سه‌عات باسی خۆیان ده‌که‌ن و به‌سه‌رهاته‌کانیان ده‌گێڕنه‌وه، که‌چی له‌پڕ منداڵێک به یه‌ک قسه، به یه‌ک دێڕی زۆر کورت، هه‌موویان ڕاده‌گرێت. ئاڕاسته‌ی گێڕانه‌وه‌کان ده‌گۆڕێت. له‌و کاته‌دا یه‌کێک له گه‌وره‌کان سه‌رکوتی ده‌کات و پێی ده‌ڵێ: (بێ ده‌نگ به!)، یان (تۆ هه‌قی گه‌وره‌ت چییه؟) و شتی له‌م بابه‌ته. گه‌وره‌کان یان چیرۆکی ژیانی خۆیان هه‌ر به‌ته‌واوی ده‌شارنه‌وه، یاخود به ڕووکه‌شی و به ده‌سکارییه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه، چونکه ترسی گه‌وره‌کان له گێرانه‌وه‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که (ئه‌ویتر) هه‌میشه جێگای گومانه لای ئه‌وان. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه نموونه‌یه‌کی ڕاستییت بۆ بگێڕمه‌وه. ڕۆژێکیان له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووم. مه‌لایه‌ک منداڵێکی به باوه‌شه‌وه بوو و سه‌رکه‌وت. له‌سه‌ر کورسییه‌که‌ی پێش منه‌وه دانیشت. دیمه‌نه‌که‌ی هه‌ندێک جیاواز ده‌هاته به‌رچاوم. ڕاستییه‌که‌ی پێشتر قه‌ت منداڵم به باوه‌شی هیچ مه‌لایه‌که‌وه نه‌بینیبوو. خۆت ده‌زانی لێره منداڵ هه‌ر ده‌خرێته عه‌ره‌بانه‌وه. به هه‌رحاڵ ئه‌و به باوه‌شیه‌وه بوو. مه‌لایه‌که پشتی لێم بوو، به‌لآم ڕووی منداڵه‌که‌ی باوه‌شی که‌وتبووه لای منه‌وه. سه‌یری ده‌کردم و پێده‌که‌نی. منیش به هه‌ندێ ئاماژه‌ی ده‌موچاو و په‌نجه‌کانم وام لێ ده‌کرد له پێکه‌نینان بتریقێتهوه. باوکی به حوکمی پله‌وپایه ئاینییه‌که‌ی سه‌ری ههڵندهبڕی و سه‌یری هیچ لایه‌کی نه‌ده‌کرد. ناو فارگۆنه‌که زۆربه‌یان ژن بوون. هه‌موویان به چاوی خۆشه‌ویستییه‌وه له منداڵه‌که‌یان ده‌ڕوانی. ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ تریقانه‌وه‌ی ئه‌ودا پێده‌که‌نین و قاقایان لێ ده‌دا. ئه‌وانیش وه‌کو من گاڵته‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرد و بۆ ئه‌وانیش پێده‌که‌نی. تۆ بڕوانه مه‌لای باوکی له کاتێکدا هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆی بایکۆت کردبوو و نه‌یده‌ویست له‌گه‌ڵ که‌سدا بدوێت، به‌لآم ئه‌و منداڵه، که به‌شێک بوو له‌و، ته‌واو خۆی جیا کردبووه‌وه. کاتێکم زانی مه‌لا ئاوڕێکی دایه‌وه و سه‌یرێکی منی کرد. هه‌رکه زانی منیش که‌سێکی په‌ناهه‌نده‌م، به‌ده‌م بزه‌یه‌که‌وه پرسی ئاخۆ من خه‌ڵکی کوێم. کاتێک وتم کوردم و خه‌ڵکی کوردستانم، زۆری پێ ناخۆش بوو. وتی بڵێ عێراقییم. وتم ئاخر من خه‌ڵکی کوردستانم. هه‌ر له دیالێکتهکهیهوه زانیم فه‌ڵه‌ستینییه. منداله‌که حه‌زی له‌و قسانه نه‌بوو. ده‌یویست گاڵته‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م. ده‌ستمان پێکرده‌وه. ژنه‌کانیش له‌ولاوه پێده‌که‌نین و هه‌ر که‌سێ قسه‌یه‌کی ده‌کرد. خۆی هه‌ڵدایه ناو باوه‌شم. هه‌ندێکم لا مایه‌وه و چووه ناو باوه‌شی ژنه‌که‌ی ته‌نیشتم. له باوه‌شێکه‌وه ده‌چووه باوه‌شێکی دیکه. باوکی که سه‌ره‌تا به‌ته‌ما نه‌بوو سه‌ر هه‌ڵبڕێ، به‌لآم ناچار ته‌ماشای یه‌ک به یه‌کی ژنه‌کانی ده‌کرد و به‌روویانه‌وه پێده‌که‌نی. وه‌ک بڵێی به‌و بزه‌یه سوپاسیان بکات، که ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ی میهره‌بانن. مه‌لا زمانی دانمارکیی نه‌ده‌زانی، به‌لآم به عه‌ره‌بی چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ گێڕامه‌وه، که چۆن ژنه‌که‌ی به‌سه‌ر ئه‌و منداڵه‌یه‌وه چووه. منیش هه‌ر له‌سه‌ر خواستی خۆی بۆ ژنه‌کانم کرده دانمارکی. هه‌موویان بۆی خه‌فه‌تبار بوون. مه‌لا هه‌ر خۆی باسی کوردستانی هێنایه‌وه گۆڕێ. به‌لآم ئه‌مجاره‌یان به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز. به نه‌ته‌وه‌ی کوردی‌دا هه‌ڵده‌دا و ده‌یوت کوردستان له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ده‌چه‌وسێته‌وه. کێ وای له مه‌لا کرد له‌گه‌ڵ ئێمه بدوێ؟ کێ ناچاری کرد چیرۆکه خه‌مناکه‌که‌ی بگێڕێته‌وه؟ کێ بیروبۆچوونی مه‌لای گۆڕی؟ کێ زمانی هه‌موومانی له ئاستی یه‌کتردا کرده‌وه؟ دوای هه‌موو ئه‌و شتانه منداڵه‌که زهمهنێکیشی بۆ دهردهخستین، که زه‌مه‌نی ڕووداوێکه. ئێمه‌ی نووسه‌ر زۆر جار له‌و مه‌لایه ده‌چین و منداڵێکمان به باوه‌شه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه ویستی بدوێ، ئێمه به‌ناچاری ده‌بێت له‌ناو ئه‌و قاوغی ترسه‌وه بێینه ده‌رێ. ده‌بێت ئه‌و ڕوخساره ساخته‌یه‌ی خۆمان لابه‌رین و هه‌ر به زمانی ئه‌و منداڵه چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان بگێڕینه‌وه.
* هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای لێ کردی له‌گه‌ڵ دواڕۆژی کوڕتدا ڕۆمانێک بنووسیت؟
_ بیرۆکه‌ی نووسینی ئه‌و ڕۆمانه زۆر خۆڕسکانه سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌موو مه‌سه‌له‌که ئه‌وه بوو، که من له نووسینی چیرۆکێک به زمانی کوردی یارمه‌تیی بده‌م، چونکه (دواڕۆژ) خۆی به زمانی دانمارکی هه‌ندێك هه‌وڵی هه‌بوو. به‌لآم چیرۆکه‌که‌مان له ده‌ست بهڕهللآ بوو و بووه ڕۆمان. ڕاستییه‌که‌ی لایه‌کی ئه‌و ڕۆمانه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ته‌مه‌نی دوای دوانزدهساڵیی خۆم، که وه‌کو خۆت ده‌زانی من هه‌تا دوانزدهساڵیی خۆمم له کتێبی منداڵییمدا گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ته‌مه‌نه‌یه، که ئێستا (دواڕۆژ)ی کوڕمی تێدایه. لێره‌دا دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز هاتنه گۆڕێ، که ده‌توانم بڵێم له خزمه‌تی تێکسته‌که‌دا بوون. ئاڕاسته‌ی یه‌که‌میان له لایه‌ن (دواڕۆژ)ه‌وه، که به‌ره‌و ئاینده بوو، به‌لآم ئاڕاسته‌ی لای من به‌ره‌و ڕابردوو بوو. وه‌ک بڵێی ئه‌و ژیانی من و منیش ژیانی ئه‌و بنووسمه‌وه. دیاره ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ستیان پێ ده‌کرێت، دوای ئه‌وه‌ی تۆ ڕۆمانه‌که ده‌خوێنیته‌وه. هیوادارم کاتێ چاپ کرا، بتوانین زیاتری له‌باره‌یه‌وه بڵێین.
تێبینی: ئه‌م گفتوگۆیه ساڵی 2007 بۆ (کوردان تیڤی) له دانمارک ئاماده کرا و حه‌زمان کرد به نووسینیش بلآو بکرێته‌وه. (به‌ختیار فارس).
به‌داخه‌وه ئه‌م گفتوگۆیه، که به دوو به‌ش له ڕۆژنامه‌ی (کوردستان راپۆرت)دا بلآو کرایه‌وه، زۆر هه‌ڵه‌ی تێکه‌وتبوو. هیوادارم خوێنه‌ر پشت به‌مه‌یان ببه‌ستێت. (به‌ختیار فارس).
د