
خه‌ڵك یا خاك…..سه‌لام عارف
خه‌ڵك یا خاك
سه‌لام عارف
سه‌ره‌تای حه‌فتاکان، به‌تایبه‌ت دوای به‌یانی11ی ئازار، ناسیۆنالیستی کورد دروشمی: "كێ بوو خۆی کرد به شه‌کر، ئه‌حمد حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌کر!" ی کرد به دروشمی باو، حزبی شیوعیش، باڵی لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی، ده‌ستی دابووه گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌عس بۆ دروستکردنی به‌ره نیشیتمانییه به‌دناوه‌که‌یان. حزبی شیوعیی عیراق، باڵی سه‌رکردایه‌تیی ناوه‌ندی؛ عه‌زیز حاج و ئیبراهیم عه‌لاوی، تا ده‌هات بیهێزتر ده‌بوو و گه‌نجانی ئه‌وده‌مه لێیان بێ ئومێد بووبوون، هه‌روه‌ک چۆن له پارتی؛ باڵی لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی و ماوییه‌کانی به‌کره‌جۆ نا‌ئومێد بووبوون و به‌گشتی به دوای چاره‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕان که که‌مێ ئه‌و بۆشاییه‌یان پێ پڕ بکه‌نه‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت ویژدانی فکری و سیاسیی خۆیان که‌مێ ئاسووده بکه‌ن. هه‌ر ڕێکخراوی گچکه گچكه بوو وه‌کو قارچک سه‌ری هه‌ڵده‌دا، به‌ڵام هه‌موویان له خاڵێکدا هاوڕه‌نگ بوون، هه‌ر هه‌موویان به ناو مارکسی لینینی بوون و پێشڕه‌وی کرێکاران و جووتیارانیان ده‌کرد، ئیتر بێ ئه‌وه‌ی هیچ کامیان چوار کرێکار یا چوار جووتیاریان له‌گه‌ڵ بێت، که‌چی هیچ كامیان له قوتابیی چه‌نه‌بازی به ناو ڕۆشنیری مارکسی و لینینی و ماوی که‌میان نه‌بوو. له‌ناو ئه‌و کۆڕوکۆمه‌ڵانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه گه‌رم بوو:
1- شۆڕش بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵات له لادێوه بۆ شار یا به پێچه‌وانه‌وه، مه‌به‌ستیش له‌وه ئه‌وه بوو ئایا کرێکاران پێشره‌ویی شۆڕش ده‌که‌ن یا جووتیاران.
2- له شۆڕشدا هه‌موو خه‌م زیاتر خه‌ڵکه یا خاک.
3- له بواری ڕێکخستندا، عیراقچێتی یا کوردستانچێتی.
4- ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتێکی ئیمپریالیستییه یا هه‌ر داگیرکه‌رێکی ئاساییه.
ئه‌و بابه‌تانه و هه‌ندێ ورده‌کاریی تر.
من له‌گه‌ڵ هاورێکانم، که مافی ئه‌وه به خۆم ناده‌م ناوی که‌سیان بێنم، ئه‌وکاته له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و گرووپانه کارمان ده‌کرد؛ گرووپی کارگه‌ران، که ئه‌وده‌مه زیاتر به الشغیلة، ناسرابوو و ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌گشتی، هه‌موومان هه‌ڵوێست و بیرکردنه‌وه‌مان وابوو که شۆڕش له لادێیه‌وه ناکرێت بۆ شار. شۆڕش ڕاپه‌رینی ناو شاره‌کانه، واته به پێشره‌ویی کرێکاران. له‌و هه‌ڵوێسته‌دا دوور بووین له بیرکردنه‌وه‌ی ماوی، واته به پێوانه لینییه‌که‌ی ڕاست بووین، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی نه له نزیکه‌وه و نه له دووره‌وه ئاگاداری ئاماده‌ییی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان بین و حسابێکمان بۆ کردبن.
له بواری ڕێکخستندا بڕوامان به ڕێکخستنێکی سه‌راسه‌ری هه‌بوو و ڕێکخستنی هه‌رێمیمان به که‌رتکردنی ڕیزه‌کانی کرێکاران ده‌زانی. له‌م بواره‌دا زۆرتر له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیسته‌کاندا له کێشمه‌کێشدا بووین، چونکه ڕێکخستنه‌کانی تریش هه‌ر هه‌مان بیروبۆچوونیان ئێمه‌یان هه‌بوو. له‌و کاته‌دا ئێمه هه‌مان بۆچوونی ئه‌م هاوڕێیه‌مان هه‌بوو که ده‌ڵێت "ئێستاش به ته‌نیا له چۆڵی بیابانا تۆم له لایت و بۆنی نێرگسی کوێستانم بۆ ئه‌هێنی…" .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه که ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتێکی داگیرکه‌ره یا نا! ئێمه به داگیرکه‌ری کوردستان‌مان ده‌زانی، نه به ئیمپریالیست. ئه‌وه‌ش له ژێر کاریگه‌ریی بیروبۆچوون و پێوانه لینییه‌که‌دا. ئێمه ڕزگارکردنی کوردستان‌مان به ئه‌رکێکی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆمان ده‌زانی، به‌ڵام زیاتر جه‌ختمان له‌سه‌ر ڕزگارکردنی خه‌ڵک ده‌کرد نه‌ک خاک، بڕوامان وابوو خاکڕزگارکردن ئه‌همیه‌تێکی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌گه‌ر نان و سه‌ربه‌ستی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی دابین نه‌کرێت.
ئه‌وکات زۆجار پرسیاری ئه‌وه‌مان لێده‌کرا ئه‌گه‌ر بڕوامان به ڕزگارکردنی خه‌ڵک و خاک هه‌یه، بۆچی به‌شداریی خه‌باتی چه‌کداری ناکه‌ین؟ ئه‌وکاته بیانوو و به‌ڵگه‌مان ئه‌وه بوو که ئێمه ماوییانه بیر ناکه‌ینه‌وه، چونکه ناچار ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وانی تر، ببین به ملکه‌چ و کاسه‌لێسی یه‌کێک له ده‌وڵه‌ته‌کان. ئه‌وه‌مان به سووکایه‌تییه‌کی زۆر ده‌زانی بۆ خۆمان، جگه له‌وه‌ی کرداری ترۆتسکی کوردستان (=نه‌وشیروان مسته‌فا)مان له قه‌لاچۆکردنی نه‌یارانیاندا به‌تایبه‌ت شیوعییه‌کان و پشتئاشانیش وه‌ک نموونه‌یه‌کی ئاشکرا له‌به‌ر چاو بوو. گومانم له‌وه نییه که له ژیانی ئه‌مڕۆماندا به‌شدارینه‌کردن له برسیکردن و ئاواره‌کردنی که‌رکووکییه‌کان مایه‌ی به‌خته‌وه‌رییه‌کی گه‌وره و بێسنووره بۆ هه‌موومان!
پێوسته دان به‌و ڕاستییه‌شدا بنێین که ئه‌و ڕێکخستنانه به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه به‌رگه‌ی تێهه‌ڵدانی میژوویان نه‌گرت و جارێکی تر ده‌رکه‌وت که هه‌موو ڕێکخستنێکی بیرۆکراتی ورده‌بۆرژوایی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه مایه‌پووچه و مایه‌پووچ ده‌بێت. واته: ڕێکخراوه‌کان مایه‌پووچ بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم به‌گشتی ئه‌ندامه‌کانیان، تا ئێستاش، خۆیان به ئه‌ندامی کارامه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن که له واقعه مادییه‌که‌دا بوونی هه‌یه و به ئاستێکی دیاریکراو کاریگه‌ره و زۆربه‌یان دژ به کار و فکری کارکردنی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی بیرۆکراتی له خه‌باتدان.