
مه‌لای ئاخر زه‌مان…..سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
مه‌لای ئاخر زه‌مان
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
ره‌بی هه‌رچی ئاواتتان هه‌یه سه‌ربگرێ ، ئه‌وه‌ی قوتابییه ناجح بێ ، ئه‌وه‌ی نه‌چۆته كۆلێج ، بچێته كۆلێج ، ئه‌وه‌ی ماموستایه ته‌عین بێ ئینشالڵا.
ئه‌وه‌ی مه‌عاشی كه‌مه زیاد بێ ،
ئه‌وه‌ی ژنی نه‌هێناوه ، ژن بێنێ ، ئه‌وه‌ی یه‌كێكی هه‌یه بیكاته دووان ئه‌وه‌ی دوانی هه‌یه بیكاته سییان ، ئه‌وه‌ی سییانی هه‌یه بیكاته چوار
خوا چوار سه‌یاره‌ی بداتێ .
چوار خانووی بداتێ .
چوار مه‌عاشی بداتێ ، هه‌ر مه‌عاشی له سێ ملیون كه‌متر نه‌بێ
ئامین ، ئامین، ئامین، ئامین ، ئامین
ئه‌وه‌شی خۆی به قوربان ده‌كات :
چی باشه له دونیا‌و له قیامه‌ت ، خوا ئه‌وه‌ی بداتێ ، خوا سه‌ربه‌رزی دین و دونیایكات ، قه‌بره‌كه‌ی بۆ بكات به باخێك له باخه‌كانی به‌هه‌شت
خوای په‌روه‌ردگار بیخاته جه‌ناتول فیرده‌وس ، به لیقای خوای په‌روه‌دگار شاد ببێ
ئه‌وه‌شی ئیهانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌كا:
یاڕه‌بی بایعهكهی ببڕێ ، فۆڕمی بایعهكهی بزر ببێ ، تایه‌ی سه‌یاره‌كه‌ی بته‌قێ.
یاڕه‌ب خوای په‌روه‌ردگار زه‌لیلی دونیا‌و قیامه‌تی بكا
ئارده‌كه‌ی پڕ ئه‌سپێ بێ ، مه‌عاشه‌كه‌ی ببڕێ
هه‌تا ماوه ته‌عین نه‌بێ.
قه‌بره‌كه‌ی دۆلێك بێ له دۆڵه‌كانی جه‌هه‌نه‌م
یاڕه‌بی ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌مرێ ماموستا له وێ نه‌بێ ، نوێژی له‌سه‌ر نه‌كرێ
كفن نه‌بێ بیكرێته به‌ری ، مردووشۆر نهیشۆرێ .
كه ئه‌یبه‌ن بۆ سه‌ر قه‌بران ، ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی كه جه‌نازه‌كه‌ی پێ ئه‌گوازرێته‌وه ، تایه‌كه‌ی بته‌قێ ، رۆژێكی زۆر گه‌رم بێ خه‌ڵكی بێزار بێ
یاڕه‌بی كه ئه‌یبه‌ن بۆ سه‌ر قه‌بران ، قه‌بره‌كه‌ی حازر نه‌بێ ،حه‌فاره پێی ههڵنهقهنێ ، ئه‌وه‌نده ره‌ق بێ ، ماموستای سه‌ر قه‌بران تهلیقینی له‌به‌ر نه‌بێ .
ئامین ، ئامین ، ئامین ، ئامین ، ئامین
كاتێ كه ئه‌یخه‌نه ناو قه‌بر ، پڕ به ده‌می خۆی هاواركا بڵێ قوربانی پێغه‌مبه‌ر بم ، به‌ڵام هیچ ئیستیفاده‌ی لێنه‌كات.
ره‌نگه هه‌ركه‌سێك ئه‌و هه‌موو نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه بخوێنێته‌وه باوه‌ڕنه‌كات كه ئه‌م دوعایهنه مهڵایهك له كاتی نوێژی هه‌ینیدا یان له بۆنه‌ی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ردا كردونی، ناحه‌قیشی نییه باوه‌ڕ نه‌كات ، چونكه ناچێته عه‌قڵی كه‌س مهڵایهك به‌و شێوه‌یه سووكایه‌تی به دین و به مه‌ڵا و به‌و هه‌موو خه‌ڵكه بكات كه به‌دیارییه‌وه دانیشتون و له دوای هه‌ر دوعایه‌كی ئه‌و مه‌لایه‌دا ئه‌و خه‌ڵكه به‌سته‌زمانه به ده‌م پێكه‌نینه‌وه ده‌ستی نزایان به‌رز كردۆته‌وه هه‌ر ده‌ڵێن (ئامین ، ئامین………).
له‌ویش قۆشمهتر ته‌له‌فزیونی كۆمه‌ڵه كه ئه‌و هه‌موو دوعایانه‌ی بۆ بڵاوكردۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاقیات نه‌بێت ئه‌و نزا‌و پاڕانه و ئامینانه باشترین كهرستهن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خۆیان وته‌نی به ده‌ست مولعیدهكانهوه .